جومانە غەلای بۆ هاوڵاتی: لیژنەمان پێكهێناوە بۆ ئەو تانانەی لە ئەنجامەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمان دراوە

4 هەفتە لەمەوپێش



جومانە غەلای

- حەوت رۆژمان لە بەردەمدایە بۆ پێداچوونەوە بەو تانانەی لە ئەنجامەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمانى كوردستان دراوە.

- دەستەی دادوەری دە رۆژی لە بەردەمدایە بۆ پێداچوونەوە بە تانەكان.

- لە بابەتی تانەدان هیچ سزایەك نیە.

 

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق رایگەیاند بەو تانانەدا دەچنەوە كە لە ئەنجامەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی كوردستان دراوە.

جومانە غەلای وتەبێژی كۆمسیۆنەكە تایبەت بە هاوڵاتی راگەیاند حەوت رۆژمان لە بەردەمدایە بۆ ئامادەكردنی وەڵامەكان بۆ دەستەی دادوەری و لیژنەیەكیان پێكهێناوە بۆ پێداچوونەوە بەو تانانەی لە ئەنجامەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمان دراوە.

وتیشی: ئەو لیژنەیە وەڵامەكان و بەڵگە سەرەتاییەكان بۆ دەستەی دادوەری ئامادە دەكات و ماوەی حەوت رۆژمان لە بەردەمدایە و هەینی و شەممە و پشووەكانیشی لێدەردەكرێت.

رونیشیكردەوە كاتێك ئەو وەڵامانە دەگاتە دەستی دەستەی دادوەری دە رۆژی لە بەردەمدایە بۆ پێداچوونەوە بە تانەكان و دوای تەواوبوونی ئەو دە رۆژە، ئەنجومەنی كۆمسیاران ئەنجامەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان پەسەند دەكات.

ئاشكراشیكرد سەبارەت بە بابەتی تانەدان هیچ سزایەك دیارینەكراوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار