دروستكردنی تابلۆی نوێی ئۆتۆمبێلی تایبه‌ت له عێراق دەستیپێكرد
4 هەفتە لەمەوپێش
هاوڵاتی
- به‌ڕێوبه‌رایه‌تی هاتووچۆی عێراق: دەستمانكردوە به چاپكردن و دروستكردنی تابلۆی ئۆتۆمبێلی تایبه‌ت.
- له شه‌ممه‌وه سه‌رجه‌م به‌شی تۆماره‌كان له هاتووچۆی پارێزگای به‌غدا و پارێزگاكانی دیكه كراوه دەبن.
- له‌به‌رامبه‌ر پێدانی هه‌ر تابلۆیه‌ك بڕی 60 هه‌زار دینار له خاوه‌ن ئۆتۆمبێله‌كان وه‌رده‌گیرێت.
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی هاتوچۆی عێراق رایگه‌یاند ده‌ستیانكردوه به چاپكردن و دروستكردنی تابلۆی ئۆتۆمبێلی تایبه‌ت له‌سه‌رجه‌م پارێزگاكان.
بەڕێوبەرایەتیەكە له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه دوای ئه‌وه‌ی سه‌رجه‌م تابلۆی ئۆتۆمبێلی تایبه‌ت چاپكرا، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی هاتوچۆ ڕێنمایی دەركردوه، له ڕۆژی شه‌ممه‌وه سه‌رجه‌م به‌شی تۆماره‌كان له هاتوچۆی پارێزگای به‌غدا و پارێزگاكانی دیكه كراوه‌بن بۆ پێشوازیكردن له هاوڵاتیان به‌مه‌به‌ستی دانانی تابلۆی نوێی ئۆتۆمبێل.
داواشيكرد ئه‌و هاوڵاتییانه‌ی ڕێكاره‌كانی تۆماركردنی ئۆتۆمبێلی تایبه‌تیان ته‌واو بوه، له ڕۆژی شه‌ممه‌وه سه‌ردانی ناوه‌نده‌كانی تۆماركردن بكه‌ن به مه‌به‌ستی وه‌رگرتن و دانانی تابلۆی ئۆتۆمبێله‌كانیان.
رونیشیكردەوە له‌به‌رامبه‌ر پێدانی هه‌ر تابلۆیه‌ك بڕی 60 هه‌زار دینار له خاوه‌ن ئۆتۆمبێله‌كان وه‌رده‌گیرێت و رۆژانی شه‌ممه‌ش به‌شی تۆماری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی هاتووچۆ كراوه ده‌بن بۆ كارئاسانی و نه‌هێشتنی لۆد و قه‌ره‌باڵغی بۆ هاوڵاتیان.