بەهۆی نەخۆشیيەكی نادیارەوە لە سودان بە دەیان كەس گیانیان لەدەستدا
4 هەفتە لەمەوپێش
هاوڵاتی
- بە هۆی نەخۆشيیەكی نادیارەوە بە دەیان كەس لە سودان مردوون.
- بەلای كەمەوە 73 كەس گیانیان لەدەستداوە.
سەندیكای پزیشكانی سودان رایگەیاند بەلای كەمەوە 73 كەس بەهۆی نەخۆشيیەكی نادیارەوه لە رۆژهەڵاتی سودان گیانیان لەدەستداوە.
سەندیكاكە لە بەیاننامەیەكدا بڵاویكردەوە نەخۆشیەكە لە شارۆچكەی هیلالییە لە ویلایەتی جەزیرە بڵاوبووەتەوە و هاوڵاتیانی ئەو ناوچەیە توشی سكچونبون و نەخۆشخانەكان لۆدێكی زۆریان چووەتە سەر.
لە ویلایەتی جەزیرە بەهۆی جەنگی نێوان سوپای سودان و هێزەكانی پاڵپشتی خێرا زیاتر لە 135 هەزار كەس دەربەدەربوون، لەهەمان كاتدا بەهۆی ئەو جەنگەوە زیاتر لە 11 ملیۆن كەس لەسەر ئاستی هەموو سودان دەربەدەربوون و برسێتیش لە زیادبوندایە.
بابهتی پهیوهندیدار