كه‌شناسی هه‌رێم: ئه‌گه‌ری نمه باران هەیە
10 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
- كه‌ش و هه‌وای 48 كاتژمێری داهاتوو راگه‌یه‌ندرا.
- ئه‌گه‌ری نمه باران له‌ناوچه شاخاویه‌كان هەیە.
- پله‌كانی گه‌رما بەرزدەبنەوە.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی هه‌رێمى كوردستان پێشبینی ئه‌گه‌ری نمه باران له‌ناوچه شاخاویه‌كان دەكات لەگەڵ بەرزبوونەوەی پله‌كانی گه‌رما.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی هه‌رێم له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا ئه‌مڕۆ شه‌ممه 9ی تشرینی دووه‌می 2024 ئاسمان ساماڵ ده‌بێت له‌گه‌ڵ دروستبوونی هه‌ندێ په‌ڵه هه‌ور.
رونیشیكردەوە پله‌كانی گه‌رما نزیك ده‌بێت له تۆماركراوی دوێنێ، خێرایی با 5 – 15 كیلۆمه‌تر ده‌بێت له كاتژمێرێكدا و ئاراسته‌ی با باكووری خۆرئاوا و مه‌ودای بینین 9 - 10 كیلۆمه‌تر ده‌بێت.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه 10- 11- 2024 ئاسمان ساماڵ ده‌بێت پاشان ده‌گۆرێت بۆ نیمچه‌هه‌ور و هه‌وری ته‌واو، له كاته‌كانی شه‌ودا ئه‌گه‌ری بارینی نمه باران له ناوچه شاخاویه‌كان هه‌یه.
ئاماژەشیكرد پله‌كانی گه‌رما به‌رز ده‌بێتەوە بۆ ( 2 - 3 ) پله‌ی سیلیزی به به‌راورد به تۆماركراوه‌كانی ئه‌مڕۆ، خێرایی با 5 – 15 كیلۆمه‌تر ده‌بێت، ئاراسته‌ی با باشووری خۆرهه‌ڵات و مه‌ودای بینین 9 - 10 كیلۆمه‌تر ده‌بێت.
به‌رزترین پله‌كانی گه‌رمای پێشبینیكراو به پله‌ی سیلیزی به‌مشێوه‌یه ده‌بێت:
هه‌ولێر : 26
سلێمانی : 24
دهۆك : 25
كه‌ركوك : 27
هه‌ڵه‌بجه : 25
زاخۆ :25
سۆران : 25
حاجی ئۆمه‌ران : 13
گه‌رمیان : 28
