وەزیری تەندروستی: نەخۆشییەکەی شارەزوور بەهۆی ئاوی پیسەوە بووە

10 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

وەزیری تەندروستی:

 

- نەخۆشییەکەی شارەزوور هەوکردنی بەکتریایی بووە نەک کۆلێرا.

- نەخۆشییەکەی شارەزوور بەهۆی ئاوی پیسەوە بووە.

- کۆی گشتی توشبووان بە سکچوون و رشانەوە دوو هەزار و 960 حاڵەت بووە.

 

وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند نەخۆشییەکەی شارەزوور هەوکردنی بەکتریایی بووە نەک کۆلێرا.

سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی ئەمڕۆ سەردانی قەزای شارەزووری کرد لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند نەخۆشییەکەی شارەزوور هەوکردنی بەکتریایی بووە نەک کۆلێرا، هۆکارەکەشی بەهۆی تێکەڵاوبوونی ئاوی زێرابەوە بووە بە ئاوی خواردنەوە، سەرەڕای بەكارهێنانی رێژەیەکی کەمی کلۆر لە ئاوەکەدا.

وتيشى: کۆی گشتی توشبووان بە سکچوون و رشانەوە دوو هەزار و 960 حاڵەت بووە و هەموویان چارەسەریان پێویست بووە، لەئێستادا تەندروستییان باشە و تەنها چەند نەخۆشێک لە نەخۆشخانە ماون.

داوای له هاوڵاتییانيش كرد پابەندی رێنماییەکانی ئاوی پاک بن بۆ خواردنەوە و هەر کەسێک تووشی سکچوون و رشانەوە بووە سەردانی نەخۆشخانە بکات بۆ وەرگرتنی چارەسەر.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار