لەهێرشێكی ئاسمانی هێزەكانی عێراق 4 تیرۆریست لە چییاكانی حەمرین كوژران

9 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
- پڕۆسە هاوبەشەكان: لە هێرشێكی ئاسمانیدا 4 تیرۆریستمان لە زنجیرە چییاكانی حەمرین كوشتووە.
- لە ڕێگای فڕۆكەی ئێف 16وە مەفرەزە تیرۆریستیەكە بە ئامانجگیراوە.
سەركردایەتی پڕۆسە هاوبەشەكانى عێراق رایگەیاند لە هێرشێكی ئاسمانیدا 4 تیرۆریستمان لە زنجیرە شاخەكانی حەمرین كوشتووە، كە دەكەوێتە نێو كەرتی سەركردایەتی پڕۆسەكانی كەركووكەوە.
سەركردایەتیەكە لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند لەسەر راسپاردەی محەمەد شەیاع سودانی سەركردەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عێراق، هێزە چەكدارەكان بەردەوامن لە لێدانی حەشارگەی تیرۆریستان و لەناوبردنیان.
رونیشیكردەوە لەدوای دوو رۆژ چاودێریكردن مەفرەزەیەكی تیرۆریستان كە لە چوار له كەس پێكهاتبوون لە زنجیرە چییاكانی حەمرین دەستنیشانكران.
ئاماژەشیكرد لە ڕێگای فڕۆكەی ئێف 16وە مەفرەزە تیرۆریستیەكە بە ئامانجگیراوە و لە ئاكامدا هەر چواریان كوژران و حەشارگەكەشیان وێران بوو، سەرەڕای لەناوبردنی چەك و تەقەمەنی و ئەو كەلوپەلانەی بۆ تەقینەوە ئامادەیان كردبوو.
