كارمەندە مەدنیەكانی سوپای ئەمریكا عێراق بەجێدەهێڵن بەرەو هەرێمی كوردستان

10 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

- هەندێك فەرمانبەری مەدەنی و ئەوانەی گرێبەستیان لەگەڵ سوپای ئەمریكا كردووە لە سەربازگەكانى عێراق كشاونەتەوە بەرەو بنكەی هەریر لە هەولێر.

- لە ناوەڕاستی مانگی تشرینی یەكەمی ڕابردوو ئەو فەرمانبەرانە لەو بنكانەی عێراق كشاونەتەوە بەرەو بنكەی هەریری هەولێر .

 

ژمارەیەك لە فەرمانبەران و ئەو كەسانەی بە گرێبەست لەگەڵ ئەمریكیەكان ئیش دەكەن، عێراق بەجێدەهێڵن و ڕوو جەكەنە هەرێمی كوردستان.

رۆژنامەی العربي الجدید ئاشكرای كردووە هەندێك فەرمانبەری مەدەنی و ئەوانەی گرێبەستیان لەگەڵ سوپای ئەمریكا كردووە لە سەربازگەی فیكتۆری بەغدا وعەین ئەسەدی ئەنبار كشاونەتەوە بەرەو بنكەی هەریر لە هەولێر.

چەند سەرچاوەیەكی حكومی و سەربازی عێراقی بە ڕۆژنامەكەیان راگەیاندوە لە ناوەڕاستی مانگی تشرینی یەكەمی ڕابردوو، ئەو فەرمانبەرانە هاوكات لەگەڵ هەڕەشەكانی گروپە چەكدارەكانی عێراق دژ بە ئەمریكا، لەو بنكانەی عێراق كشاونەتەوە بەرەو بنكەی هەریری هەولێر .

بەغدا و واشنتن لە 27ی سپتەمبەری ڕابردوو لەبەیاننامەیەكی هاوبەشدا رایانگەیاند گەیشتوونەتە رێكەوتنێك بۆ كۆتایی هێنان بە ئەركی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی كە ەاشنتن سەركردایەتی دەكات لەماوەی 12 مانگدا كە دەكاتە كۆتایی سپتەمبەری 2025.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار