کەشناسی: بارانبارین بەردەوام دەبێت

10 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
- بارانبارین بە بڕی جیاواز لە ناوچەکانی هەرێم بەردەوام بێت.
- پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناشی هەرێمى كوردستان بارانبارین بە بڕی جیاواز لە ناوچەکانی هەرێم بەردەوام بێت و هەورە بروسکەشى لەگەڵدابێت.
کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە و سبەینێ سێشەممە بارانبارین بە بڕی جیاواز لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت و هەورە بروسکەی لەگەڵ دەبێت.
رونیشیكردەوە ئەمڕۆ دووشەممە ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ نمە باران لەزۆربەی ناوچەکانی هەرێم، هەندێ کات دەگۆرێت بۆ تاوە باران و هەورە برووسکە لەکاتەکانی دوایی نیوەڕۆ پێشبینی دەکرێت لەناوچە شاخاوییەکانی سنووری پارێزگای هەولێر و ئیدارەی سەربەخۆی راپەرین کاریگەری زیاتر بێت.
باسی لەوەشکردووە پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە بە دوو بۆ سێ پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ.
ئاماژەشیكرد سبەینێ سێشەممە ئاسمان لەنێوان هەوری تەواو و نیمچە هەور دەبێت لەکاتەکانی بەیانی کەمێک نمە باران لەناوچە شاخاوییەکان بەتایبەتی ناوچە سنووریەکان دەبارێت پاشان لەکاتەکانی ئێوارە کاریگەری دابارین لاواز دەبێت.
پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 23 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 22 پلەى سیلیزى
دهۆک: 22 پلەى سیلیزى
کەرکوک: 24 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 21 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 22 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 11 پلەى سیلیزى
سۆران: 20 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 28 پلەى سیلیزى
