زیاتر لە دوو هەزار رووداوی ئاگرکەوتنەوە لە سنووری هەولێر روویانداوە

10 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

- دوو هەزار و 57 رووداوی ئاگرکەوتنەوە لە سنووری هەولێر روویان داوە.

- بەهۆ یەوە 22 کەس گیانیان لەدەستداوە و 89 کەسی دیکەش بریندار بوون.

 

لە سەرەتای ئەمساڵەوە لە سنووری پارێزگای هەولێر، زیاتر لە دوو هەزار رووداوی ئاگرکەوتنەوە روویانداوە.

بەرێوەبەرایەتی بەرگریی شارستانیی هەولێر لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویکردەوە، لە 11 مانگی ساڵی 2024ـدا، دوو هەزار و 57 رووداوی ئاگرکەوتنەوە لە سنووری هەولێر روویان داوە.

رونیشیكردەوە بەهۆی رووداوەکانی ئاگرکەوتنەوەوە 22 کەس گیانیان لەدەستداوە و 89 کەسی دیکەش بریندار بوون.

ئاماژەشیكرد زیاتر لە 800 رووداوی ئاگرکەوتنەوە لە جۆری پووش و پەڵاش بووە، 273 رووداو گڕگرتنی ئۆتۆمبێل و 246 دانەی دیکەش سووتانی ماڵ و باڵەخانە بووە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار