كامێراكانى تیژڕەوی ڕێگای چەمچەماڵ دەخرێنەكار

10 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی:

 

- لە داهاتوویەكی نزیكدا كامێراكانى تیژڕەوی ڕێگای چەمچەماڵ دەخرێنەكار.

- کامێراکانی تۆمارکردنی تیژڕەوی سەر ڕێگای سلێمانی- چەمچەماڵ کارکردن تێیاندا تەواو بووە و ئامادەن.

- کامێراکانی تۆمارکردنی خێرایی وێنەی ئەو شۆفێرانەش دەگرن کە مۆبایل بەکاردەهێنن.

 

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی رایگەیاند لە داهاتوویەكی نزیكدا كامێراكانى تیژڕەوی ڕێگای چەمچەماڵ دەخرێنەكار.

عەمید ئاسۆ محەمەد بەڕێوەبەری هاتووچۆی سلێمانی لە لێدوانێکدا ڕایگەیاندووە ئێستا کامێراکانی تۆمارکردنی تیژڕەوی سەر ڕێگای سلێمانی- چەمچەماڵ کارکردن تێیاندا تەواو بووە و ئامادەن، تەنیا چاوەڕوانی لیژنەیەکن لە وەزارەتی ناوخۆوە سەردانیان بکەن و بخرێنەکار و کامێراکان لە ڕێگەی ئەو لیژنەیەی وەزارەتی ناوخۆوە دەخرێنەکار و لە داهاتوویەکی نزیکدا جێبەجێدەكرێت.

ئاشکراشیکرد کامێراکانی تۆمارکردنی خێرایی وێنەی ئەو شۆفێرانەش دەگرن، کە مۆبایل بەکاردەهێنن و پشتێنی سەلامەتی نابەستن، بەڵام تا ئێستا هیچ سزایەکیان لەسەر دانەناوە و نەچووەتە بواری جێبەجێکردنەوە.

رونیشیكردەوە لە سلێمانی تەنیا لە ڕێگەی مەفرەزەکانەوە لێپێچینەوە دەکەن و سزای ئەو شۆفێرانە دەدەن، کە مۆبایل بەکاردەهێنن و پشتێنی سەلامەتی نابەستن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار