ئێران: ئامانجی سەرەکی گفتوگۆکانى جنێف هەڵگرتنی سزاکانە

11 مانگ لەمەوپێش



ئیسماعیل بەقائی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، پرسی هەڵگرتنی سزاکان هەمیشە لە پێشینەی کارەکانی ئێمە بووە، ئامانجی سەرەکی ئەم وتووێژانە هەڵگرتنی ئەو گەمارۆوانەیە کە بەشێوەی نایاسایی و دڕندانە بەسەر گەلی ئێراندا سەپێنراون.
بڕیارە ئەمرۆ دووشەممە گەڕی سێیەمی گفتوگۆکانی ئێران و سێ وڵاتی ئەوروپی لە جنێفی پایتەختی سویسرا دەستپێبکەنەوە، وەزیرى 
گەڕی سێیەمی گفتوگۆکان لەنێوان ئێران و ئەڵمانیا، فەڕەنسا و بەریتانیا، بە ئامادەبوونی نوێنەری سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپا دەبێت، بڕیارە دوو رۆژ بخایەنێت و پرسی ئەتۆمی تەوەرەی سەرەکی کۆبوونەوەکان دەبێت.

لە وەڵامی ئەو پرسیارەی کە ئامانجەکانی ئێران لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی جنێف چییە، ئیسماعیل بەقائی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، وتى: پرسی هەڵگرتنی سزاکان هەمیشە لە پێشینەی کارەکانی ئێمە بووە، لە کاتێکدا فێربووین بە گرنگیدان و پشتبەستن بە خۆمان بەهێزتر بکەین و ئابووریمان بەهێز بکەین بۆ ئەوەی کاریگەرییەکانی سزاکان کەم بکەینەوە.
ناوبراو ئەوەشى خستەڕوو، بۆیە ئامانجی سەرەکی ئەم وتووێژانە هەڵگرتنی ئەو گەمارۆوانەیە کە بەشێوەی نایاسایی و دڕندانە بەسەر گەلی ئێراندا سەپێنراون. وتیشى: سەبارەت بەم وتووێژانەش وتم کە زنجیرەیەک پرسی ناوچەیی و نێودەوڵەتی و دووقۆڵی لەنێوان ئەم سێ وڵاتە و لەگەڵ یەکێتیی ئەورووپا تاوتوێ دەکرێن، جگە لە پرسی ئەتۆمی.

کۆبوونەوەکە پاش ئەوە دێت، بەریتانیا و فەڕەنسا و ئەڵمانیا، بەرامبەر هاوکارینەکردنیان لەلایەن تارانەوە، لە 21ـی تشرینی دووەمی 2024 رەشنووسی بڕیارنامەیەکیان بە هاوکاریی ئەمریکا ئامادەکرد و لە ئاژانسى ئەتۆم خستیانە دەنگدانەوە، بە 19 دەنگی بەڵێ لە کۆی 35 دەنگ پەسەند کرا.
بەوێرەى ئاژانسەکە، ئێران 170 کیلۆ یۆرانیۆمی کۆگاکراوی هەیە و نزیکە لە بەرزکردنەوەی ئاستی پیتاندنی یۆرانیۆم بۆ 90%، تاران ئەمە رەتناکاتەوە، بەڵام دەڵێت بۆ بواری ئاشتیی بەکاریدەهێنێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار