بانكی خانەنشینی: كێشەی موچەی خانەنشینانی پێشمەرگە چارەسەر دەكرێت

7 مانگ لەمەوپێش




بەڕێوەبەری بانكی خانەنشینی پێشمەرگە: كێشەی موچەی خانەنشینانی پێشمەرگە چارەسەر دەكرێت

بەڕێوەبەری بانكی خانەنشینی پێشمەرگە رایدەگەیەنێت، لە مانگی داهاتووەوە كێشەی موچەی خانەنشینانی پێشمەرگە چارەسەر دەكرێت و وەك پێشوی لێدێتەوە.
عەزیز عەلی بەڕێوەبەری خانەنشینی پێشمەرگە، لە لێدوانێکى ڕۆژنامەوانیدا دەڵێت: ئەو پارەیەی لە موچەی مانگی یەك لێیان بڕاوە، لەگەڵ موچەی مانگی دوو بۆیان قەرەبوو دەكرێتەوە
ئەمڕۆ یەكشەم نۆی شوبات، ژمارەیەك لە خانەنشینانی پێشمەرگە دژی بڕینی نیوەی موچەكانیان لەبەردەم بانكی خانەنشینی سلێمانی گردبونەوە.
وەك ئەوەی خانەنشینانی پێشمەرگە باسی دەكەن، لە مانگی یەكدا بەبێ لەبەرچاوگرتنی ساڵانی خزمەت و گەڕانەوە بۆ ئەو یاسایەی پێی خانەنشینكراون، موچەی تێكڕای خانەنشینانی پێشمەرگە بۆ 500 هەزار دینار كەمكراوەتەوە.

هەر ئەمرۆ لە سلێمانی ژمارەیەك لە خانەنشینانی پێشمەرگە دژی بڕینی بەشێك لە موچەكانیان گردبونەوە و وەك خۆیان دەڵێن: نزیكەی پێنج هەزار ئەفسەر و پێشمەرگەی خانەنشینن بەبێ گەڕانەوە بۆ ساڵانی خزمەت و پلەكەی خانەنشین كراون و بڕێكی زۆر پارەیان لێبڕاوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار