عەلی حەمە ساڵح: ٢٣ ڕۆژە ئادەم عوسمان بە ناحەق زیندانی کراوە
.png)
6 مانگ لەمەوپێش
عەلى حەمەساڵح، ئەندامى پەرلەمانى کوردستان و بڕیاردەرى ڕەوتى هەڵوێست، ڕایدەگەیەنێت هەرچەندە پارێزەرەکان بەشدار حەسەن ،کامەران سارمەمی، سەعد سەید محێدین و سەرۆکی دەستەی مافی مرۆڤ هەوڵی تەواویانداوە بۆ ئازادکردنی، بەڵام هاوڕێمان ئادەم عوسمان ماوەی ٢٣ ڕۆژە بەبێ هیچ تاوانێک لە زیندانی ئاسایشی هەولێرە، تۆمەتێکی ناڕەواو زۆر سەیریان داوەتە پاڵی.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، ڕۆژى 11-02-2025 لەڕاگەیەندراوێکیاندا، دەڵێن: چەند لایەنێکی دەرەوەی هەرێمی کوردستان هەوڵی شێواندنی دۆخی ئاسایشی هەرێمی کوردستانیانداوە، هەر لەو ڕاگەیەندراوەدا، پۆلیسى هەولێر ئەوەش دەخەنەڕوو: هەندێک لەو کەسانەی وەکو ئامرازی برەوپێدانی ئەو هەڵمەتە ناڕەوایە دەستنیشان کران، یەکێکیان بەناوى ئادەم عوسمان دەستگیر کراوە.
لەسەر پەرەى تایبەتى خۆى لە تۆڕى کۆمەلایەتى فەیسبوک، عەلى حەمەساڵح بڕیاردەری ڕەوتی هەڵوێست و ئەندامى پەرلەمانى کورردستان ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردوەتەوە.
لەبەشێکى نوسینەکەیدا، دەڵێت: ئێمە ئەمە بەزیندانیکردنێکی سیاسی دەزانین؛ داواکارین لایەنی پەیوەندیدار لەزووترین کاتدا کاک ئادەم ئازادبکات، کە بچوکترین تاوانی نییە.
دەقى نوسینەکە.
هەرچەندە پارێزەرەکان(بەشدار حەسەن ،کامەران سارمەمی، سەعد سەید محێدین) و سەرۆکی دەستەی مافی مرۆڤ هەوڵی تەواویانداوە بۆ ئازادکردنی، بەڵام هاوڕێمان ئادەم عوسمان ماوەی ٢٣ ڕۆژە بەبێ هیچ تاوانێک لە زیندانی ئاسایشی هەولێرە.
تۆمەتێکی ناڕەواو زۆر سیر داوەتە پاڵی!
ڕۆژی ٩ی ٢.. کە خۆپیشاندانی مامۆستایان بوو، ویستیان بێنە هەولێر..
کاک ئادەم لەگەڵ ئێمەدا بوەو شۆفێربوە، گوایە ئێمە ڤیدۆیەکمان تۆمارکردوە! دواتر کەناڵێکی عەرەبی بڵاوی کردوەتەوە!
ڤیدۆکە بچوکترین سەرپێچی یاسایی تێدانیە! ئەو شوێنەش قەدەغەنیە!
ڤیدۆکەش پەیوەندی بە ئێمەوە نەبوو!
بۆ خاوەنداری ڤیدۆکەش کەناڵی KNN، ڕایگەیاند: ڤیدۆکە ڤیدۆیەکی ئاساییەو ئەوان تۆماریان کردوەو هیچ سەرپێچیەکی یاسایی تێدانیە.
ئێمە ئەمە بەزیندانیکردنێکی سیاسی دەزانین؛ داواکارین لایەنی پەیوەندیدار لەزووترین کاتدا کاک ئادەم ئازادبکات، کە بچوکترین تاوانی نییە.

