کەشناسى: باران بارین کۆتایی هات و پلەى گەرما بەرزدەبێتەوە

6 مانگ لەمەوپێش



بەڕێوەبەرایەتى کەشناسى و بومەلەرزە زانى، ڕایدەگەیەنێت ئەمڕۆو سبەینێش باران نابارێت و لەسبەینێشەوە پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە.

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو
ئەمڕۆ پێنج  شەممە 06- 03- 2025
کەش / ئاسمان بەگشتى لەنێوان پەڵە هەور بۆ نیمچە هەور دەبێت . 
خێراى با / لەسەرخۆ - مامناوەند  ( 05 – 15  )کم/س دەبێت .
ئاراستەی با / باکووری خۆرئاوا دەبێت .

پلەکانی گەرما / نزیک دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ وەک لەسەر نەخشەى خوارەوە ئاماژەى پێدراوە .
مەوداى بینین / 8 – 10  کم  دەبێت.

سبەی هەینی07- 03- 2025
کەش/ ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت .
خێراى با / لەسەرخۆ - مامناوەند  ( 05 – 15  )کم/س دەبێت .
ئاراستەی با / باکوورى خۆرهەڵات بۆ باشووری خۆرهەڵات دەگۆڕێت .

پلەکانی گەرما / بەرز دەبێتەوە بە ( 3 – 4 ) پلەى سیلیزى لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ وەک لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە.
مەوداى بینین /  8 – 10  کم  دەبێت .

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 23  پلەی سیلیزی
سلێمانی : 21 پلەی سیلیزی
دهۆک : 22  پلەی سیلیزی 
کەرکوک : 25 پلەی سیلیزی  
زاخۆ  : 22 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 20 پلەی سیلیزی
سۆران : 18 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 7 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 23 پلەی سیلیزی
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار