فازڵ میرانی: داوای زیندووكردنەوەی پەیوەندیی كورد و شیعە دەكەین

6 مانگ لەمەوپێش



 

فازڵ میرانی بە پێویستی دەزانێت، كورد و شیعە بەهەمان ڕووحییەتی سەردەمی ئۆپۆزسیۆنی و بەرەنگاربوونەوەی ستەم و زۆرداری، پێكەوە كار بكەن و داوای زیندووكردنەوەی پەیوەندیی  مێژوویی شیعە و كوردی كرد.
ڕێوڕەسمی یادی 16 ساڵەی تیرۆركردنی محەممەد باقر حەكیم، ناسراو بە شەهیدی میحراب بەڕێوەچوو، شاندێكی باڵای حكومی و حیزبی هەرێمی كوردستانیش بەشداریی مەراسیمەكەیان كرد.

فازڵ میرانی، به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێڕیی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: جێی نیگەرانییە لایەنە عێراقییەكان هاوشێوەی سەردەمی ئۆپۆزسیۆنی تەبا نین، ئەو سەردەمەی پێكهاتە سەرەكییەكانی عێراق تەبا بوون و پێكەوە كارییان دەكرد، زۆر دەسكەوتی گەورەیان بۆ عێراق بەدەستهێنا، بەڵام ناكۆكییەكان و قووڵكردنەوەی كێشەكان، جگە لە نەهامەتی، هیچی دیكەی بۆ گەلانی عێراق نەهێنا."

ئەو وتیشى: مەبەستمانە بەهەمان جۆش و پەرۆشی سەردەمی پێشوو بەیەكەوە كاربكەین و برینەكانی ئێستا بە هەناسە و هزری پەیوەندییەكانی پێشوومان ساڕێژ بكەین.

هاوکات ئاماژە بۆ ئەوەکرد ئێمەی كورد قەناعەتمان وایە بۆ دەسكەوتنی شایستە و مافەكانمان، لەپێشدا ئەركەكانمان جێبەجێ بكەین لەسەر ئەو بنەمایەش حكومەتی هەرێمی كوردستان سەرجەم پابەندییەكانی بەرامبەر حكومەتی فیدڕاڵی جێبەجێ كردووە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار