مەسرور بارزانی: پابەندین بە رەخساندنی دەرفەتی یەکسان بۆ ئافرەتانی کوردستان

6 مانگ لەمەوپێش



 

لە یادی هەشتی مارسدا، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، پابەندین بە زیاتر رەخساندنی دەرفەتی یەکسان لە بەردەم ئافرەتانی کوردستاندا.

لە راگەیەندراوێکیدا، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی خۆی لە ژنان کردووە و دەڵێت، "لە مێژووی گەلی کوردستاندا ئافرەتان هەمیشە نموونەی نیشتمانپەروەری و ئازایەتیی و گیانفیدایی و قوربانیدان بوون".

لە راگەیەندراوەکەی مەسرور بارزانی ئەوەشهاتووە، جێی خۆشحاڵییە ئەمڕۆ ئافرەتان لە هەرێمی کوردستان، رۆڵێکی بەرچاو و کارایان لە دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستاندا هەیە و پابەندین بە زیاتر رەخساندنی دەرفەتی یەکسان لە بەردەم ئافرەتانی کوردستان و بەرزکردنەوەی رێژە و ئاستی بەشدارییان لە بوارە جۆراوجۆرەکانی بەڕێوەبردن، هەروەها رووبەڕووبوونەوەی هەموو جۆرە توندوتیژی و جیاکارییەک لە دژی ئافرەتان.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار