بانکی ناوەندی عێراق: پارەی کاشمان لەبەردەستە بۆ مووچەی مانگی سێ

5 مانگ لەمەوپێش



 

لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق ڕەتی دەکاتەوە پارەی کاشیان لەبەردەست نەبێت بۆ دابینکردنی مووچەی مانگی سێ.

سەرچاوەیەک لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی ئاشکرایدەکات: ئێستا زیاتر لە یەک تریلۆن دینار لە بانک ئامادەیە، هەر کاتێک نووسراوی خەرجکردنی پارەمان بەدەست بگات خەرجی دەکەین و پارە بەسەر بانکەکان دابەش دەکەین.

بەوتەی ئەو سەرچاوەیە هیچ مانگێک پارەی کاش لە بە‌غداوە بۆ مووچە بۆ هەرێمی کوردستان نانێردرێت کە مانگانە بڕەکەی 950 بۆ 960 تریلۆن دینارە، بەڵکو لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق خۆی دەوڵەمەندە و بەردەوام پارەیەکی زۆری لەبەردەستە.

لە چەند دەزگایەکی میدیایی عێراقی و کوردی دەنگۆیەک بڵاوبووەتەوە گوایە بەهۆی نەبوونی پارەی کاشەوە کێشە بۆ مووچەی مانگی سێی مووچەخۆرانی عێراق و هەرێمی کوردستان دروست بووە.

دوێنێ وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەکرد کە تێمێکیان لەگەڵ فەرمانگەی بودجە و ژمێریاریی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ لە قۆناخی تەواوکردنی رێکارەکانی وەرگرتنی تەمویلی مووچەی مانگی ئاداری فەرمانبەرانن.
 
سەرچاوەیەکیش لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان لەبارەی مووچەی مانگی ئادار ـەوە دڵنیایی دا کە "لەم هەفتەیەدا مووچەی مانگی سێ دەنێردێت و راستەوخۆ دەست بە دابەشکردنی دەکرێت، پێش جەژن هەموو فەرمانبەران مووچە وەردەگرن."
 
12ـی ئەم مانگە، وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان خشتەی مووچەی مانگی شوباتی بڵاوکردەوە و رۆژی دواتر دەست بە دابەشکردنی مووچە کرا. بەمشێوەیە لەم مانگەدا فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دوو مووچە وەردەگرن. 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار