بەرپرسێکی ئیسرائیلی: یۆرانیۆمکەى ئێران لە هێرشەکانی ئەمریکا ڕزگارکراوە

3 هەفتە لەمەوپێش



 

بەرپرسێکی ئیسرائیلی بە رۆژنامەی نیویۆرک تایمزی راگەیاند، ئیسرائیل گەیشتووە بەو ئەنجامەی یۆرانیۆمی ئێران لەدەست هێرشەکانی مانگی رابردووی ئەمریکا و ئیسرائیل رزگاری بووە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی ئەو بەرپرسە، هەندێک لە یۆرانیۆمە فرەپیتێنراوەکانی ئێران کە نزیکبوون لە ئاستی بەرهەمهێنانی بۆمبی ئەتۆمی، لە هێرشەکان رزگاریان بووە و لەوانەیە لە دەستی زانایانی ئەتۆمی ئێراندا بن.

بەرپرسە ئیسرائیلییەکە دەڵێت، کۆتاییەکانی ساڵی رابردوو ئیسرائیل ئامادەکاری بۆ هێرشەکانی ئەم دواییە کرد، ئەوەش دوای ئەوەی بە پرۆسەی نهێنیی تارانی زانی و زانیاری لەسەر ئەوە دەستکەوت کە خەریکە لە بەرهەمهێنانی بۆمبی ئەتۆمی نزیکدەبێتەوە.

ئاشکراشی کرد، دوای ماوەیەکی کورت لە کوژرانی حەسەن نەسروڵا، ئەمینداری گشتیی حزبوڵا، دەزگای هەواڵگریی وڵاتەکەی زانیاری لەسەر چالاکی ئەتۆمی ئێران پێگەیشتووە، هەربۆیە بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بڕیاری هێرشەکانی ئەم دواییەی داوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار