وردەکارى دەستگیرکردنى شاسوار عەبدول واحید

24 كاتژمێر لەمەوپێش



ئەمشەو هێزێکى ئەمنى چونەتە گوندى ئەڵمانى و لەماڵەکەى خۆى شاسوار عەبدولواحیدیان دەستگیرکردوەو گواستراوتەوە بۆ شوێنێکى نادیار.

سەرچاوەیەکیش لە پۆلیسی سلێمانی بەمیدیاکانى یەکێتى ئەوەى پشتڕاستکردەوە شاسوار عەبدولواحید بە فەرمانی دادوەر دەستگیرکراوەو سکألاى لەسەر تۆمارکراوە.

سەرچاوەیەکى ئاگادار، بەهاوڵاتى ڕاگەیاند: نزیکەى نیوکاتژمێر لەمەوبەر هێزێکى ئەمنیی چونەتە ناو گوندی ئەڵمانییەوەو سەرجەم دەرگاکانى هاتن و چونیان داخستووە و بە دوای شاسوار عەبدولواحیددا گەڕاون، دواتر هێزە ئەمنیەکە لەماڵەکەى خۆى شاسوار عەبدولواحیدیان دەستگیرکردوەو گواستراوتەوە بۆ شوێنێکى نادیار.

بەوتەى سەرچاوەکە شاسوار عەبدولواحید لە بەغداد بووە و ئەمڕۆ گەڕاوەتەوە سلێمانی، دواى دەستگیرکردنەکەى بۆ جێیەکی نادیار براوە.

بۆ ماوەی زیاتر لە یەک کاتژمێر هێزە ئەمنییەکان سەرجەم دەرگاکانی چوونەژورەوەی پڕۆژەی گوندی ئەڵمانییان داخست و رێگەیان نەدا هیچ ئۆتۆمبێلێک بچیتە ناو پڕۆژەکەوە

سروە عەبدولواحید سەرۆكی فراكسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق، لە ڕاگەیەندراوێکیدا دەڵێت: هێزێكی ئەمنی یەكێتی شاسوار عەبدولواحیدیان لە ماڵەكەی خۆی بۆ شوێنێكی نادیار رفاندووە.

بەوتەى سروە هێزەكە بە فەرمانی بافڵ تاڵەبانیەو لەلایەن مەسرور بارزانیەوە ئەمریان پێكراوە.

هەروەها وتیشى: كەس نەهاتووە بڵێ ساكاڵات لەسەرە، مەسەلەی سكاڵا راست نیە ئەوەی دەڵێن پێشتر ئەمری دەستگیر كردنی هەبووە وانیە، ئەوان لە هەڵوێستی شاسوار عەبدولواحید ترساون

سروە عەبدولواحید، سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراقیش بە ئێن ئاڕ تی وتوە، تا ئێستا نازانن هێزەکەی یەکێتی شاسوار عەبدولواحیدیان بۆ کوێ بردووە.

هەروەها وتیشى: ئەگەر بەزوویی چارەنوسى شاسوار دیاری نەکرێت هەڵوێستى توندمان دەبێت و کونسوڵ و باڵوێزخانەى وڵاتانمان ئاگادارکردوەتەوە.

سىەرچاوەیەکى ئاگاداریش ئەوەى ڕاگەیاند کە دەستگیركردنی شاسوار عەبدولواحید لەلایەن پۆلیسی سلێمانیەوە بووە بە فەرمانی دادوەر.

وتیشى: شاسوار عەبدولواحید پێشتر لە دادگا بە غیابی حوكمدراوەو ئێستا لەلای پۆلیس دەستبەسەرە.

لەلایەکى دیکەوە فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان لەڕاگەیەندراوێکیاندا دەڵێن: ئەمشەو کاتژمێر 10هێێزێکی یەکێتی بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە هەڵیان کوتاوەتە سەر ماڵی سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ.

فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان ئەوەش دەخەنە ڕوو رفاندنی شاسوار عەبدولواحید لە کاتێکدا ئەگەر کێشەی مووچە لەم هەفتەیەدا چارەسەر نەکرایە هەڵوێستی جدیمان دەبوو.

تا ئێستا پۆلیس و هێزە ئەمنییەکانى سلێمانى هیچ رونکردنەوەیەکیان نەداوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار