یەكگرتوو: بەزووترین كات شاسوار عەبدول واحید ئازاد بكرێت

14 كاتژمێر لەمەوپێش



وتەبێژی یەکگرتوو دەڵێت، لە کاتێکدا مووچەخۆران چاوەڕێی چارەسەرکردنی گرفتەکانی نێوان هەرێم و بەغدان؛ هەواڵی دەستگیرکردنی سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێمان بیست"، دەشڵێت، داواكارین دادگا دوور لە هەر دەستتێوەردانێك لەگەڵ دۆسیەکە مامەڵە بكات و بەزووترین كات ئازاد بكرێت".

ئەمڕۆ چوارشەممە ١٣ـی ئابی ٢٠٢٥، وتەبێژی یەکگرتووی ئیسلامی لەبارەی دەستگیرکردنی شاسوار عەبدولواحید لە لێدوانێکدا وتی، لە كاتێكدا هاوڵاتیان و مووچە خۆرانی هەرێمی كوردستان چاوەڕوانی چارەسەركردنی كێشە و گرفتەكانی نێوان هەولێر و بەغدان، هەواڵی دەستگیركردنی بەرێز شاسوار عەبدولواحید، سەرۆكی جوڵانەی نەوەی نوێمان لەلایەن پۆلیسی سلێمانیەوە بیست".

وتیشی، " ئێمە لە یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان نیگەرانین لەم رووداوە، داواكارین دادگا بەدوور لە هەر دەستتێوەردانێك لەگەڵ دۆسیەکە مامەڵە بكات و بەزووترین كات ئازاد بكرێت".

ئەمەش لەکاتێکدایە، درەنگانی شەوی رابردوو هێزێکی ئەمنی چونەتە سەر ماڵەکەی شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ و دەستگیریان کرد، ئەمەش کاردانەوەی ناوخۆیی و دەرەکی لێ کەوتەوە و بە پێشێلکارییەکی نایاسایی وەسفکرا.

وتەبێژى پۆلیسى سلێمانى ڕایدەگەیەنێت: شاسوار عەبدول واحید سەرۆکى جوڵانەوەى نەوەى نوێ، بەبڕیارى دادوەر دەستگیراوەو چوارشەممە دەبرێتە بەردەم دادوەرو وتەى لێ وەردەگیرێت.

سەرکەوت ئەحمەد وتەبێژى پۆلیسى سلێمانى لەکۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا وتى: بەپێى نوسراوێکى دادگای سلێمانی، شاسوار عەبدولواحید لە رۆژی 3/8/2025 بە شەش مانگ سزای بەندكردنی بۆ درەچووە.

فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێ، هێزێکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان "هەڵیکوتاوەتە" سەر ماڵی سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێ و رفاندوویانە.

بەڵام وتەبێژى پۆلیس ئەوەى ڕەتکردەوە، سەرکەوت ئەحمەد وتى: هێزى پۆلیس بوەو بەبڕیارى داوەریش بووە,ڕێکارى یاسایی بەرانبەر گیراوەتە بەر، هەرکاتێک بەگونجاو بزانین ئەوکاتە دەچین بۆگرتنى هەرکەسێک بێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار