ڕوانگەی سوری: هەسەدە هێزێکی گەورەی ڕەوانەی دێرەزوور کرد

3 كاتژمێر لەمەوپێش



روانگەی سوری بڵاویکردەوە، لەچەند کاتژمێری رابردوودا هێزێکی هەسەدە بە 20 تانکی سەربازی و چەک و تەقەمەنی زۆرەوە بە ئاڕاستەی دەوروبەری دێرەزوور جوڵەی پێکراوە و ئامادەن بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەر ئەگەرێک.

دەشڵێ، لە شارۆچکەی بەسیری سەر بە دێرەزوور زیاتر لە 100 ئۆتۆمبێلی سەربازی بەیاوەری هێزێکی تایبەت بڵاوەیان پێکراوە و هەڵمەتێکی پشکنینیان لەو ماڵانەن دەستپێکردووە کە گومانیان هەیە چەکدارانی داعش ئەو ماڵانەیان بۆ هێرشکردنەسەر هێزەکانی رۆژاڤا و هاووڵاتیانی ناوچەکە بەکارهێنابێت.

ئاماژەی بەوەشداوە، دەستپێکردنی ئۆپراسیۆنەکەی هەسەدە دوای دروستبوونی گرژی و ئاڵۆزییەکەی ئێوارەی دوێنێ بووە لە ناوچەکە کە چەکدارانی داعش و هاوکارەکانیان لە شارۆچکەی گرانیجی دێرەزوور ژمارەیەک شەڕڤانی هەسەدەیان گەمارۆداوە کە بۆ ئەرکێکی گرنگ لەناوچەکەدا بوون.

روانگەی سوری دەشڵێ، لەکاتی شەڕ و پێکدادانی شەڕڤانان و چەکدارەکاندا، چەکدارێک کوژراوە و سیانی دیکەش برینداربوون، لەبەرامبەردا چوار شەڕڤانی هەسەدە رفێنراون.

هاوکات ئەنجومەنی سەربازی دێرەزوور رایگەیاند، چوار شەڕڤانە رفێنراوەکەیان لەلایەن شانەیەکی سەر بەداعشەوە ئازادکردوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار