دووشەممە ترەمپ و زێلینسکی لە کۆشکی سپی کۆدەبنەوە

10 كاتژمێر لەمەوپێش
دوای کۆبوونەوەی لووتکەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و هاوتا ڕووسییەکەی بڕیارە ترەمپ لەگەڵ سەرۆکی ئۆکرایناش کۆببێتەوە.
ۆژی هەینی 15-8-2025، کۆوبوونەوەی لووتکەی نێوان سەرۆکی ئەمریکا و سەرۆکی ڕووسیا بە یاوەریی شاندی باڵای هەردوو وڵات لەسەر پرسی ئۆکراینا و چەند پرسێکی دیکە بەڕێوە چوو لە دوای کۆبوونەوەکەش هەردوو لایەن ئەنجامی کۆبوونەوەکەیان بە ئەرێنی و بەرهەمدار وەسف کرد و هەر لەسەر هەمان پرس بڕیارە ترەمپ لەگەڵ زێلێنسکی کۆببێتەوە.
ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراینا دوای پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند: سەرۆکی ئەمریکا لە بارەی "خاڵە سەرەکییەکانی" گفتوگۆکانی لەگەڵ ڤلادیمێر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا لە ئەلاسکا ئاگاداری کردوومەتەوە و ڕۆژی دووشەممە 18-8-2025، بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، بەرەو واشنتن دەچم'.
زێلێنسکی لەئەکاونتى تیلگرامەکەیدا ڕایگەیاندووە کە ڕۆژی دووشەممە گەشت دەکات بۆ واشنتۆن بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ سەرۆک ترامپ و "باسکردن لەسەر هەموو وردەکارییەکان" سەبارەت بە ئەگەری کۆتاییهاتنی ململانێکان.
زێلێنسکی ئاماژەی بەوەشکردووە ، "گفتوگۆیەکی دوور و درێژ و جەوهەری" لەگەڵ ترەمپدا کردووە و لەو ماوەیەدا سەرۆکی ئەمریکا لە کۆبوونەوەکەی لەگەڵ پوتین ئاگاداری کردووەتەوە.
هاوکات مالپەڕی "ئاکسیۆس"ی ئەمریكی ئاشكرایدەكات: دۆناڵد ترەمپ لە پەیوەندییە تەلەفونییەكەی لەگەڵ فلۆدیمێر زیلینسکی، سەرۆكی ئۆكرانیاو سەرکردەکانی ناتۆ راگەیاندووە: پۆتین نایەوێت ئاگربەست بکرێت و رێککەوتنێکی گشتگیری بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕ پێ باشترە، دەشڵێت: ترەمپیش هەمان رای هەیەو پێیوایە رێککەوتنی ئاشتی خێرا باشترە لە ئاگربەست لە ئۆکرانیا.
ئەمڕۆ کۆشکی سپی رایگەیاند: ترەمپ لەناو فڕۆکەكەیدا پەیوەندییەکی تەلەفونی دوورو درێژی لەگەڵ زیلینسکی ئەنجامداوە، لەكاتی گەڕانەوەی لە ئەلاسکاوە .
لە تازەترین لێدوانیشدا زیلینسكی رایگەیاندووە: دووشەممەی داهاتو لەگەڵ ترەمپ لە واشنتۆن كۆدەبێتەوەو، پاڵپشتی لە پێشنیازی ترەمپ دەكات بۆ كۆبونەوەی سێقۆڵی .

