زێلێنسکی: دەبێت ڕوسیا کۆتایی بەم شەڕە بهێنێت کە دەستی پێکردووە

6 كاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکی ئۆکرانیا ڕایدەگەیەنێت هەموومان خواستێکی بەهێزمان هەیە بۆ کۆتاییهێنان بەم شەڕە بە خێرایی، سوپاسگوزاری سەرۆک ترەمپم بۆ ئەو بانگهێشتنامەیە کە خواستی ئەوەی هەیە بە خێرایی کۆتایی بە شەڕەکە بهێنێت.
بەمەبەستی کۆتایی هێنان بە جەنگی نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا و گرەنتییەکان، سەرۆکانی ئۆکرانیا و وڵاتانی ئەورووپا، لە ئەمەریکا، لەگەڵ دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەو وڵاتە کۆدەبنەوە، بۆ ئەوەی بتوانن زەمینەی کۆبوونەوەی سێ قۆڵی نێوان، ئەمەریکا و ڕووسیا و ئۆکرانیا خۆشبکەن.
ئەمڕۆ دووشەممە 18ـی ئابی 2025، ڤۆلۆدمێر زێلینسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا، لەگەڵ چەند سەرکردەیەکی دیکەی ئەورووپا، چاوی بە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا دەکەوێت، سەرۆکی ئەمەریکاش پێشتر گوتبووی، ئەو چاوپێکەوتنە، بۆ ڕێگە خۆشکردنە بۆ ئەوەی کۆبوونەوەی سێ قۆڵی نێوان من و زێلینسکی و پوتندا بکرێت.
چاوەڕێ دەکرێت، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا سەرەتا لەگەڵ ڤۆلۆدمێر زێلینسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا کۆببێتەوە، دواتر لەگەڵ سەرۆکانی ئەورووپا و زێلینسکیش بەیەکەوە کۆببێتەوە.
ڤۆلۆدیمێر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا، دوای گەیشتنی بە واشنتۆن بۆ وتووێژ لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، هاوتا ئەمریکییەکەی، دووپاتی کردەوە: هەموو لایەنەکان دەیانەوێت بە خێرایی کۆتایی بە شەڕەکە بهێنن و داوای ئاشتییەکی بەردەوامیشی کرد.
زیلینسکی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی نوسیویەتی، هەموومان خواستێکی بەهێزمان هەیە بۆ کۆتاییهێنان بەم شەڕە بە خێرایی و بەشێوەیەكی متمانەپێکراو.
رونیشیکردەوە، من سوپاسگوزاری سەرۆکی ئەمریکام بۆ ئەو بانگهێشتە، هەموومان دەمانەوێت بە خێرایی کۆتایی بەم شەڕە بهێنین.
وتیشی: هیوادارم هێزی یەکگرتوومان لەگەڵ ئەمریکاو دۆستە ئەوروپییەکانمان، روسیا ناچار بکەن ئاشتییەکی راستەقینە قبوڵ بکات.
بڕیارە ئەمڕۆ زیلینسکی لەگەڵ کۆمەڵێک سەرکردەی ئەوروپا لەگەڵ ترەمپ کۆببێتەوە.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، چەند کاتژمێرێک پێش کۆبوونەوەکەیان، پەیامێکی بۆ ڤۆلۆدیمیر زێلینسکی، سەرۆکی ئۆکراین ناردووە و پێی گوتووە، نە باسی گەڕانەوەی خاکی نیمچەدوورگەی کریمیا دەکەیت، نە بوونە ئەندام لە ناتۆ.
زێلینسکى چەند کاتژمێرێکە گەیشتووەتە واشنتن و بڕیارە لە چەند کاتژمێری داهاتوودا دووقۆڵی لەگەڵ ترەمپ کۆببێتەوە، دواتریش کۆبوونەوەیەکی فراوانتریش دەبێت لەگەڵ ترەمپ و سەرکردەکانی ئەوروپا، چارەنووسی شەڕى سێ ساڵە و پرسى خاک و راگرتنی جەنگ تاوتوێ بکەن.
لەگەڵ ئەوەى زێلینسکى لە رابردوودا چەند جارێک پرسى دەستبەردان لە خاکەکەى رەتکردووەتەوە، بەڵام ترەمپ لە پلاتفۆرمی تروس سۆشیاڵ بۆى نووسىوە، سەرۆکى ئۆکراین دەتوانێت دەسبەجێ جەنگ رابگرێت یاخود بەردەوامیی پێبدات، ناگەڕێمەوە بۆ ئەوکاتەى ئۆباما بێ تەقاندنى یەک فیشەک کریمیاى پێشکەش کرد و بەهیچ جۆرێکیش ئۆکراین ناچێتە ناتۆوە.
