مەسرور بارزانى: یادی لەدایکبوونی پێغەمبەر پیرۆز بێت و خودای مەزن کوردستان بپارێزێت

4 كاتژمێر لەمەوپێش
بۆ یادی لەدایكبوونی پێغەمبەری ئیسلام، محەممەد (د.خ)، سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی پەیامێكی پیرۆزبایی بلاو كردەوە.
سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی ڕایگەیاند: بەبۆنەی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام حەزرەتی محەممەد (د.خ) گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی گشت موسڵمانانی کوردستان و جیهان دەکەم.
هیوادارم یادی لەدایکبوونی پێغەمبەر، دەرفەتێک بێت بۆ زیاتر بەهێزبوونی بەها و بنەما بەرزەکانی مرۆڤایەتی و پەرەپێدانی ئاشتی و تەبایی و بەیەکەوەژیان و دادپەروەری.
یادی لەدایکبوونی پێغەمبەر پیرۆز بێت و خودای مەزن کوردستان بپارێزێت.
لەلایەکى دیکەوە هەرئەمڕۆ پێنجشەممە، 04ـی ئەیلوولی 2025، بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە مزگەوتی 'سەواف'ـی شاری هەولێر، ڕێوڕەسمی یادکردنەوەی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام حەزرەتی محەممەد (دروودی خودای لە سەر بێت) بەڕێوە دەچێت.
هەر بەم بۆنەیەوە، سەرۆک وەزیران لە پەیامێکدا ئەمڕۆ پێنجشەممە، 04ـی ئەیلوولی 2025، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی گشت موسڵمانانی کوردستان و جیهان کرد و هیوای خواست "ئەم یادە پیرۆزە دەرفەتێک بێت بۆ زیاتر بەهێزبوونی بەها و بنەما بەرزەکانی مرۆڤایەتی، هەروەها پەرەپێدانی ئاشتی و تەبایی و بەیەکەوەژیان و دادپەروەری."
