داواکاری گشتی لەسەر دابەشکردنی زەوی لە سلێمانی هاتە دەنگ

3 كاتژمێر لەمەوپێش



لەسەر سکاڵای ژمارەیەک فەرمانبەر داواکاری گشتی سلێمانی داوای رونکردنەوە لە شارەوانی سلێمانی دەکات لەبارەی شێوازی دابەشکردنی زەویەوە

بە پێی نوسراوێکی تایبەتی داواکاری گشتی سلێمانی، داوای ڕونکردنەوە، دەکات لەسەر شێوازی دابەشکردنی زەوییەکان.

لەنوسراوەکەدا لەسەر بنەمای سکاڵای فەرمانبەرانی ناڕازیدا هاتوە، تێبینی زۆر لەسەر ئەو دابەشکردنی زەویانە هەیە کە لە سلێمانی شارەوانی ئەنجامیداوە دیارترینیان بونی ناوی دوبارە کە ئەستەمە لە سیستەمی داتا بەیسدا هەڵەی واڕوبدات، ئەمە جگە لەوەی ناوی فەرمانبەر هاتوەتەوە کە پیشتر سود مەند بوە، ئەوەش دەرخەری ئەو ڕاستیەیە کە وردبینی تەواو نەکراوە وەک شارەوانی بانگەشەی بۆ دەکرد.

لەبەشێکی دیکەی نوسراوەکەدا هاتوە،  ئەوەی پڕۆسەکەی نە شیاوو نایاسایی کردوە کێشەی قۆناغی یەکەمە کە تایبەت بوە بە ناوی فەرمانبەرانی شارەوانی سلێمانی کە هەزارو حەوت سەدو پەنجا پارچە زەوی تایبەتیان وەرگرتوە واتا سەرجەمیان سودمەند بون  دەپرسن هۆکار چیە جیاوازی دەکرێت لەگەڵ فەرمانبەرانی وەزارەتەکانی دیکە لە کاتێکدا هیچ یاساو ڕێنماییەک نیە ئەو مافەیان پێبدات.

دەشڵین ئەمە جگەلەوەی جیاکاری کراوە لە شوێنی پێدانی زەویەکانیشیان کە باشترین و نایابترین و بە نرخترین زەیەکان بۆ فەرمانبەرانی شارەوانی سلێمانی دەستنیشانکراون.

لە کۆتایی نوسراوەکەدا دەڵین ئەوەی سەرۆکی شارەوانی سلێمانی ئەنجامیداوە دەچێتە چوار چێوەی خراپ بەکارهێنانی دەسەڵات و بەدەر لەهەمو یاساو ڕێنماییەکان کاریان کردوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار