ئەمڕۆ 24 ساڵ بەسەر روداوەکانی 11ـی سێپتەمبەر تێپەڕدەبێت

3 كاتژمێر لەمەوپێش
24 ساڵ بەسەر روداوەکانی 11ـی سێپتەمبەر تێپەڕدەبێت، بەرەبەیانی 11ـی سێپتەمبەری 2001، 19 ئەندامی سەر بە تۆڕێكی قـ.ـاعیدە، چوار فڕۆكەی نەفەرهەڵگری ئەمریكایان رفاند و دواتر دوو لە فڕۆكەكان خۆیان كێشا بە هەردوو تاوەرەی ناوەندیی بازرگانیی جیهانی لە نیویۆرك، یەكێك لە فڕۆكەكانیش خۆی بە بینای (پێنتاگۆن)دا كێشا و فڕۆكەی چوارەمیش لەویلایەتی پێنسیلڤانیا لەلایەن هێزی ئاسمانی ئەمریكا خرایەخوارەوە، لە ئەنجامی ئەو هێرشانەش، نزیكەی سێ هەزار هاووڵاتی ئەمریکی گیانیان لەدەستدا و هەزاران هاووڵاتی دیەکش برینداربوون.
11ـی سێپتەمبەری 2001، ئەو رۆژەی بووە هۆی سەرهەڵدانی جەنگێکی درێژخایەنی 20 ساڵە و گیانلەدەستدان و برینداربوونی هەزاران کەس و ئاوارەبوونی ملیۆنان کەسی دیکە.
لەسەر لە بەیانی رۆژی 11ی سێپتەمبەری 2001، چوار تیمی سەر بە گرووپی چەکداری قاعیدە کە لە 19 کەس پێکهاتبوون، هەستان بە رفاندن و دەستبەسەرداگرتنی چوار فڕۆکەی نەفەرهەڵگر و لەهێرشێکی خۆکوژیدا بەکاریانهێنا.
دوو لە فڕۆکەکان هەردوو باڵەخانەی ناوەندی بازرگانیی جیهانییان لە شاری نیویۆرکی ئەمریکا کردەئامانج، فڕۆکەی سێیەمیش بینای پنتاگۆن(وەزارەتی بەرگری ئەمریکا)ی لە دەرەوەی واشنتۆن دی سییەوە کردە ئامانج، بەڵام فڕۆکەی چوارەم لەلایەن سەرنشینەکانییەوە هێرشی کرایەسەر لە ناوچەی شەنکسڤیڵێی پەنسڵڤانیا کەوتەخوارەوە و تەواوی سەرنشینەکانیشی گیانیان لەدەستدا.

