دڵشاد شەهاب: بڕوای ئێمە وایە دەنگی زیاتر دەهێنین

10 كاتژمێر لەمەوپێش
ئەندامێکی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دەڵێت، لە چەند رۆژی داهاتوودا بە سەرپەرشتیی سەرۆک مەسعود بارزانی ئاهەنگێکی گەورە بۆ دەستپێکی بانگەشەی هەڵبژاردن دەکەن. ئاماژە بەوەش دەکات، بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت ئامادەنین دەستبەرداری وەزارەتی ناوخۆ ببن.
دڵشاد شەهاب، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و ئەندامی لیژنەی باڵای هەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان، دەڵێت، بانگەشەی ئەم جارەی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق "ئارام دەبێت لە ئاستێکی بەرز بە بڕوایەکی پتەو و بە ئامادەکارییەکانی باش بە رەچاوکردنی مۆدێلێکی نوێ، کە نەبێتە هۆکاری بێزاری خەڵک و کاریگەریی لە هاتووچۆ و ژیانی خەڵک بکات".
لەم چاوپێکەوتنەدا دڵشاد شەهاب باس لە دوایین گفتوگۆکانیان لەگەڵ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان و پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات و دەڵێت 80٪ـی داواکارییەکانی یەکێتی لە حکومەت جێکراونەتەوە، بەڵام ئامادەنین وەزارەتی ناوخۆیان پێ بدەن.
ناوبراو وتى: ، بڕیاری پارتی ئەوەیە بانگەشەیەکی ئارام لە ئاستێکی بەرز بە بڕوایەکی پتەو و بە ئامادەکارییەکانی باشی هەمە لایەنە لەگەڵ رەچاوکردنی مۆدێلێکی نوێ کە نەبێتە هۆکاری بێزاری خەڵک و کاریگەریی لە هاتووچۆش ژیانی خەڵک بکات، بۆیە هەنگاو بە هەنگاو بە گوێرەی بەرنامەی دانراو بانگەشە دەکەین و ئینشاڵڵا ئەنجامێکی باش بەدەست دەهێنین.
سەبارەت بەوەى کە ئایا لەسەرچی ناکۆکن؟ بۆ بە روونی نایڵێن؟ لەسەر چ پۆستێک؟ دڵشاد شەهاب وتى یەک شت نییە بەدیاریکراوی، بەڵام لەسەر پۆستە، بۆ زانیاری؛ بە رێژەی دەنگ یان کورسی حیساب بکەیت بە رێککەوتنی پێشتر جگە لە رێککەوتنی ستراتیژیی 50 بە 50، ئەوەی ئێستا خراوەتەڕوو بۆ یەکێتی لە هی هەموو کاتەکان زیاترە.
