ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق پرسی مووچەى هەرێم تاوتوێ دەکات

2 كاتژمێر لەمەوپێش



رۆژی سێشەممە ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق کۆدەبێتەوە و سەرچاوەیەکی باڵاش لە حکومەتی عیراق  راگەیاند، پرسی شایستە داراییەکانی هەرێم و بەغداد تاوتوێ دەکرێت.

بەپێى هەواڵێکى کوردسات نیوز رایگەیاند، لە کارنامەی دانیشتنی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق کە بڕیارە رۆژی سێشەممە بەڕێوەبچێت، بڕگەی سێی کارنامەکە دیاریکراوە بۆ قسەکردن لەسەر شاییستە داراییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغداد.

وتیشی، چاوەڕوان دەکرێت خەرجکردنی موچەی مانگی 10ـی فەرمانبەرانی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بەدوادا بێت.

ئەمەش لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی هەرێم رایگەیاند، سبەینێ 120 ملیار دینار داهاتی نانەوتی مانگی 10ـی هەرێم بۆ عیراق دەنێرین

وەزارەتی دارایی بڵاویکردەوە، دووشەممە، 22ی کانوونی یەکەمی 2025، بڕی 120 ملیار دینار وەک داهاتی نانەوتیی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی تشرینی یەکەم بەشێوەی کاش دەخرێتە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق. پێش بڵاوبوونەوەی ئەم راگەیێندراوە، سەرچاوەیەک لە وەزارەتەکە بە رووداوی گوتبوو، سبەی 120 ملیار دینارەکە دەنێرن.

بەشێک لەو 120 ملیار دینارەی بۆ بەغدا دەنێردرێت، داهاتی نانەوتیی پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجەیە. سەرچاوەیەک لە بانکی ناوەندیی هەرێم-سلێمانی بە رووداوی راگەیاند، ئەمڕۆ 48 ملیار دینار لە داهاتی سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە، رەوانەی هەولێر کراوە.

لیستی مووچەی مانگی 10 لە 25-11-2025 و لیستی مانگی 11 لە 07-12-2025 رادەستی بەغدا کراون، هەروەها لیستی مووچەی مانگی 12ش لە 16ی ئەم مانگەدا نێردراوە.

29ـی تشرینی دووەمی 2025، وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان خشتەی دابەشکردنی مووچەی مانگی ئەیلوولی بڵاوکردەوە و رۆژی دواتر و لە سێ رۆژدا مووچەکەی دابەش کرد.
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار