ئەنجومەنی باڵای فەتوا رێژەی زەکاتی پارە و سەرفیترە دیاریدەکات

2 كاتژمێر لەمەوپێش



ئەنجومەنی باڵای فەتوای یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا، رێژەی زەکاتی پارە، سەرفیترە، فیدیە، زێڕ، زیو و خشڵی ئافرەتی بۆ ئەمساڵ دیاریکرد.

بەگوێرەی راگەیەندراوەکەی ئەنجومەنی باڵای فەتوا، رێژەکان بەمشێوەیەن:

- رێژەی زەکاتی پارە بۆ ئەمساڵ بریتییە لە سێ ملیۆن دینار، هەر موسڵمانێک ئەو بڕە پارەی هەبوو، ساڵیشی بەسەردا تێپەڕی، دەبێت زەکاتی 2.5 % لێ بدات، واتە لە یەک ملیۆن، 25 هەزار دینار، لە یەک دەفتەر دۆلار، 250 دۆلار.

- رێژەی زەکاتی زیو بریتییە لە 200 درهەم، کە دەکاتە 140 مسقاڵ، هەر موسڵمانێک ئەو بڕە زیوەی هەبوو، ئەگەر ساڵی بەسەردا تێپەڕی، واجبە 2.5% زەکاتی لێ بدات.

- رێژەی زەکاتی زێڕ بریتییە لە 20 مسقاڵ، ئەگەر ساڵی بەسەردا تێپەڕی، واجبە نیو مسقاڵی لێ بدرێت، ئەگەر 40 مسقاڵ بوو، یەک مسقاڵ واجبە.

- رێژەی زەکاتی خشڵی حەڵاڵی ئافرەتان کە بۆ خۆیان بەکاریبهێنن و بازرگانیی پێوەنەکەن بریتییە 200 مسقاڵ زێڕ، ئەگەر ساڵی بەسەردا تێپەڕی، واجبە 2.5% لێ بدات.

- زەکاتی سەرفیترە بۆ ئەمساڵ، ئەگەر بە پارە بوو، بریتییە لە سێ هەزار دیناری عێراقی. 

- فیدیەی بەڕۆژوو نەبوون بۆ ئەمساڵ، بۆ ئەوانەی عوزری شەرعییان هەیە، ئەگەر بە پارە بوو، بریتییە لە سێ هەزار دیناری عێراقی.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار