لە شێخ مەقسوودەوە ....

15 كاتژمێر لەمەوپێش



عومەر غەتاب

لێــرە بەرگری بژاردەیەکی ســیاسی نیــیە، بەڵکو مەرجێکە بۆ بوون. 
لێرە کاتێــك ژیــــان گەمارۆ دەدرێت، بەرگری کردن دەبێــتە کردارێکی ئەنتۆلۆژی نەك ئایدیۆلۆژی. 
لێرە وەســـتانەوە بەرامبەر مردن وەســـتانەوەیە بەرامبەر سڕینەوە لە مێژوو. 

لێرە منداڵ و ژن و گەنج، فیگەری ڕەمزیـــانە نیــن، بەڵکو ئەکتەرێکی چالاکن و بڕیاریان داوە ڕۆڵی تەماشەکەرێکی پاسیڤ نەگێڕن، بەڵکو خویـــان خوڵقێنەری مێژوو بن.
لێرە بەرگری کردن ئایدیایەکی ئەبستراکتی سەربازی نیــیە، چونکە خودی مانەوە بووەتە پرســیارێکی کراوە و تەنهــا کردارە دەتوانێت وەڵامی بداتەوە.
لێرە جیاوازی لە نێوان ســیڤێلێك و شەڕەوانێكدا نیــیە، نەك لەبەر ئەوەی کۆمەڵگەکە دڕەندە بووە، بەڵکو لەبەرئەوەی تووندوتیژیی وەك تەنهـــا ئاسۆیەك فەرز کراوە.

لێرە خۆڕاگری بە ژمــــارەی تفەنگەکــــان نیــیە، بەڵکو بە ژمــــارەی ئەو دڵانەیە کە نایانەوێت بشکێنرێن.
لێرە، شەرعیــیەت، دانپیانانێکی یاســـایی نیــیە، بەڵکو پەیوەندییەکی کۆمەڵایەتییــە بۆ ڕێکخستن و بەرگری.

لێرە کەرامەت، بەهــایەکی ئەخلاقی ئەبستراکت نیـــیە، بەڵکو پراکســیسێکی ڕۆژانەیە.
لێرە دەموچاوەکــــان ترس نانـــاسن، چونکە ترس لە ژیـــانیدا بەم گەڕەکەدا گوزەری نەکردووە.
لێرە شکســــت سەربازیی نیــیە، بەڵکو ئەنتۆلۆژیــیە، بەرگریکردن  قارەمانێتی نیـــیە بەڵکو هوشـــیارییە.

لێرە چەك، تەنهـــا تفەنگێـــك نیـــیە، بەڵکو ئیرادەیەکە بۆ مانەوە.
لێرە دەمێــنی، دەبێ بجەنگێــیت و بەرگری بکەیت، نایکەیت و دەڕۆیت، دەکەویتە پەراوێزەوە.

شێخ مەقسوود هاوار ناکات چونکە دەزانێ کە بەرگریکردن لە هەموو هاوارەکان دەنگی بەرزترە.

شێخ مەقسوود گەڕەکێـــکی گەمارۆدراو نیــیە، بەڵکو هێڵێکی ســـورە کە بە خوێـــن نەخشێنراوە.
شێخ مەقسوود شەڕ ناکــــات بۆ شەڕ، بەڵکو بۆ ژیـــــان دەجەنگێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار