دۆسیەکانی جێفری ئێپستین (Jeffrey Epstein):

کاتژمێرێک لەمەوپێش



بڵند دلێر شاوەیس 

هێنری کیسنجەر دەڵێت: "ئەمریکا دەوڵەتێکە پەیوەندی بە مێژووەوە نییە، هەر کەس بیەوێت دەوڵەتێکی بەهێز دروست بکات، پێویستە پشت بە زانست و ئابووری ببەستێت، ئەوەی پشت بە شتێکی تر ببەستێت شوێنی دەوڵەتەکەی ناو کتێب و مۆزەخانەکانە".

ئەوەی تێبینی دەکرێت ئەوانەی تێوەگلاون لە دۆسێیەکانی (جێفری ئێپستین) بریتین لە (زانا، خاوەن سەرمایە، دەسەڵاتدار)، ئەمانەش لەلایەکەوە زادەی کۆمەڵگەیەکی پێشکەوتوون لە ڕوی زانست و تەکنەلۆجیا بەڵام بێ ئەوەی میراتگری شارستانیەت و خاوەنی پێشخانێکی مێژوویی بێت.

بەرهەمی ژینگەیەکن کە جگە لە هێز، سەرمایە، قانزاج هیچ سڵەمینەوەیەکیان نییه لە یاسا، ویژدان، بەها ئاینی و مرۆییەکان، کە دەکرێت وەک سەرچاوەیەکی مەترسی بۆ سەر مرۆڤایەتی پێناسە بکرێن ...

لەلایەکی ترەوە بڵاوکردنەوەی بەڵگەنامەکانی ئەم دۆسێیانە ئاماژەیە بۆ سیستەمێکی سیاسی جێگیر و سەروەری یاسا و بەهێزی دەسەڵاتە گشتییەکان و دامەزراوە فیدراڵییەکان لە ئەمریکا، بەتایبەتی کارایی(کۆنگرێس) و (وەزارەتی داد) و (fbi).

ئاشکرابوونی ئەم دۆسێیانە، ڕەنگە هەڵماڵینی پەردە بێت لەسەر بوونی گروپێکی ڕێکخراو لە زانا ، خاوەن سەرمایە ، دەسەڵاتدار
بۆ دەستگرتن بەسەر هەمو جیهاندا و کۆنترۆڵکردنی سێکتەرە ئابووری و کۆمەڵایەتی و سیاسییەکان..

ڕەنگدانەوەی ئەو (سیستەمە پوچگەرایی)ەیە کە (ئالان دۆنۆ) باسی لێوەکردووە:
کە پووچەکان باڵیان کێشاوە بەسەر هەموو جیهاندا، دەستیان بەسەر جومگەکانی دسەڵاتدا گرتووە، دەستیان گەیشتووە بە پێگەکانی بڕیار، خاوەنی بڕیاری یەکلاکەرەوە و کۆتایین لە هەرچی پەیوەندی بە پرسە گشتی و تایبەتەکان هەیە‌.

هەروەها پووچ و بێ بەهاکان لەم ڕۆژگارەدا جەنگەکەیان لەبەرژەوەندی خۆیان یەکلا کردەوە، بەهەموو بێ بەهایی و گەندەڵیانەوە دەستیان بەسەر هەمو شتێکدا گرتووە.

لەگەڵ ئەوەشدا کاتێک بیروباوەڕ و بەها پیرۆز و بەرزەکان دیار نامێنن گەندەڵی ڕێکخراو دەردەکەوێت لە ئاکار و زەوق و بەهادا، زەمانی ڕاستی و بەهاکان گۆڕاوە ئەمە زەمانی لات و پاتاڵ و ڕسواکانە...

لەلایەکی دیکەوە پێی وایە میدیا و کەناڵی ڕاگەیاندن و پێگەکانی سۆشیال میدیا سەرکەوتوو بوون لە گەورەکردن و ناساندنی پوچ و بێ بەهاکان وەک ڕەمز و سومبول...

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار