سودانى و مالكى پرسێكى په‌یوه‌ست به كورد تاوتوێ ده‌كه‌ن
کاتژمێرێک لەمەوپێش
شه‌وى رابردوو محه‌مه‌د شیاع سودانى، سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق و نورى مالیكى، سه‌رۆكى هاوپه‌یمانیی ده‌وڵه‌تى یاسا كۆبوونه‌وه.
به‌پێى راگه‌یه‌ندراوێكى نوسینگه‌ى سه‌رۆك وه‌زیران سودانى و مالیكى هه‌وڵه‌كانیان بۆ گه‌یشتنه رێككه‌وتنى سیاسى بۆ هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك كۆمار تاوتوێ كردووه، كه پێویسته له‌لایه‌ن كورده‌وه یه‌كلابكرێته‌وه.
راگه‌یه‌ندراوه‌كه ئاماژه‌ى به پرسى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك كۆمار كردووه، به‌ڵام هیچ ئاماژه‌یه‌كى به‌و گرفته نه‌كردووه كه سه‌باره‌ت به كاندیدى چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى له ئارادایه، دواى ئه‌وه‌ى دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكى ئه‌مریكا له بڵاوكراوه‌یه‌كدا دیاریكردنى نورى مالیكیی كاندیدى لایه‌نه شیعییه‌كانى بۆ ئه‌و پۆسته ره‌تكرده‌وه.
راگه‌یه‌ندراوى نوسینگه‌كه باسیشیكردووه كه له دیداره‌كه‌دا بارودۆخى گشتى و لێكتێگه‌یشتن و گفتوگۆكان له‌نێوان هێزه نیشتمانییه‌كان بۆ ته‌واوكردنى شایسته ده‌ستوورییه‌كان تاوتوێكراون.
له سه‌ره‌تاى ئه‌م مانگه ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق بۆ جارى دووه‌م دانیشتنى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكى وڵاتى دواخست, ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه هێشتا هه‌ردوو لایه‌نى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌باره‌ى ئه‌و پۆسته نه‌گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن.
به‌پێى برگه‌ى (ب)ى مادده‌ى 72ى ده‌ستوورى عێراق، دواى هه‌ڵبژاردنى نوێى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران و كۆبوونه‌وه‌ی، پێویسته سه‌رۆك كۆمار له راپه‌ڕاندنى ئه‌ركه‌كه‌ى به‌رده‌وام بێت تا هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكى نوێ له‌ماوه‌ى 30 رۆژى پاش گرێدانى یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران، كه یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه له 29ى كانونى یه‌كه‌مى رابردوو به‌ڕێوه‌چوو.
هه‌روه‌ك بڕگه‌ى (إ)ى مادده‌ى 76 ئاماژه ده‌دات به‌وه‌ى سه‌رۆك كۆمارى نوێ، له‌ماوه‌ى 15 رۆژى پاش هه‌ڵبژاردنیدا، كاندیدى كوتله‌ى خاوه‌ن زۆرترین كورسى بۆ پێكهێنانى ئه‌نجومه‌نى نوێى نوێنه‌ران راده‌سپێرێت.
