كورد.. له قۆناغى نكۆڵیكردنهوه بۆ جێگیركردنى پێگه
5 كاتژمێر لەمەوپێش
ئه‌گه‌رچى هێشتا ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر ده‌نگى ره‌تكردنه‌وه‌ى ناسنامه و پێگه‌ى كورد له توركیا و سوریا به بڵندى ده‌بیسترا، به‌ڵام رووداوه‌كانى كه‌متر له یه‌ك ساڵى رابردوو نیشانی‌دا كه چیتر كورد له قۆناغى نكۆڵیكردندا نه‌ماوه‌ته‌وه و له هه‌ردوو به‌شى باكوور و رۆژئاواى نیشتمانه داگیركراوهكهیدا هێزى خۆى بۆ جێگیركردنى پێگه‌كه‌ى ده‌ستپێكردووه.
له باكوورى كوردستان و توركیا 16 مانگه هه‌نگاوه‌كان بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ كورد و داننان به مافه‌كانیدا ده‌ستیپێكردووه كه له‌لایه‌ن عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان، سه‌رۆكى زیندانیكراوى پارتى كرێكارانى كوردستانه‌وه به قۆناغى "بانگى ئاشتى و جڤاكى دیمو‌كراتى" ناونراوه و، بۆ جێبه‌جێبوونى پرۆسه‌كه‌ش په‌كه‌كه له‌ماوه‌ى رابردوودا چه‌ند هه‌نگاوێكى گرته‌به‌ر كه دیارترینیان بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی رێکخراوەیی و تێکۆشانی چەکداری بوو و، به وته‌ى ئۆجه‌لان له ئێستادا قۆناغى یه‌كه‌مى پرۆسه‌كه كۆتایى هاتووه و قۆناغی "یەکگرتنەوەی دیموکراسی" دەستیپێکردووە.
له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامیی سه‌ردانه‌كان بۆ ئیمراڵى و كار و كۆبوونه‌وه‌كانى لیژنه‌ى تایبه‌ت به ئاساییكردنه‌وه كه له‌لایه‌ن په‌رله‌مانى توركیاوه پێكهێنراوه. دوێنێ كۆبوونه‌وه‌ى شه‌شه‌مى تیمى نووسینى راپۆرتى هاوبه‌ش ده‌رباره‌ى پرسى كورد له توركیا له ئه‌نقه‌ره‌ى پایته‌خت به‌ڕێوه‌چوو. له هه‌مان ئه‌و رۆژه‌ى شاندى ئیمراڵى سه‌ردانى ئۆجه‌لانیان كرد.
راپۆرته‌كه له‌لایه‌ن ئه‌ندامانى ئه‌و لیژنه‌یه‌وه ده‌نووسرێته‌وه كه له‌لایه‌ن په‌رله‌مانى توركیاوه بۆ تاوتوێكردنى پرسى كورد پێكهێنراوه و له‌باره‌وه موراد ئه‌میر، جێگرى سه‌رۆكى فراكسیۆنى پارتى گه‌لى كۆمارى له وه‌ڵامى رۆژنامه‌نووساندا ئاشكرایكرد كه له كاركردن تیایدا به‌رده‌وام ده‌بن.
به وته‌ى فهتى یه‌ڵدز-ى په‌رله‌مانتار له پارتى بزوتنه‌وه‌ى نه‌ته‌وه‌ییش "به‌منزیكانه" كاره‌كانیان ته‌واوده‌كه‌ن.
وته‌ى ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ى، پارته‌كانیان ته‌نها زیاتر له ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر پرسى كورد و ته‌نانه‌ت هه‌ندێك جاریش بوونى كوردیان له وڵاته‌كه‌یان ره‌تده‌كرده‌وه.
له‌باره‌ى دیداره‌كه‌ى ئیمراڵیشهوه میدحەت سانجار، ئەندامی شاندی ئیمراڵیی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) له زارى ئۆجه‌لان-ه‌وه رایگه‌یاند، له قۆناغی دووەم كه ئێستا ده‌ستیپێكردووه، تێیدا جەخت لەسەر "رەهەندی یەکگرتنەوە" دەکرێتەوە و گفتوگۆ لەسەر ئەو رێگەیانە دەکرێت کە پێویستە لەمەودوا بگیرێنەبەر.
هه‌رچى سه‌باره‌ت به به‌شى رۆژئاواى كوردستانه له هه‌مان ئه‌و رۆژانه‌دا، مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هەسەدە و ئیلهام ئەحمەد، به‌رپرسى په‌یوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى خۆسه‌ر به‌شدارییان له چالاكییه‌كانى كۆنگره‌ى ئاسایشى میونشن كرد، له‌و باره‌یه‌وه سانجار وتی، "ئامادەبوونی کورد وەک ئەکتەرێکی هاوبەش لەگەڵ شاندی سوریا لەو كۆنگره‌یه‌دا، نیشانەی ئەوەیە کە کورد پێگەی خۆی لە داهاتووی سوریادا جێگیر دەکات".
میدحەت سانجار ئاماژەی بەوەش کرد، رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دوای 110 ساڵ لە سایکس-بیکۆ سەرلەنوێ دروستدەکرێتەوە و وتی: "ئەو وێنەیەی لە میونشن دەرکەوت، بۆ کردنەوەی رێگەیەک بوو کە تێیدا دان بە ماف و پێگەی کورددا بنرێت. وتارەکەی مارکۆ روبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە كۆنگره‌كه‌دا نیشانەی زۆر روونی تێدایە کە واشنتن چۆن سەیری داهاتووی ناوچەکە دەکات."
ئه‌ندامه‌كه‌ى شاندى ئیمڕاڵى جەختیشیکردەوە کە دەرکەوتنی کورد وەک ئەکتەرێکی دیپلۆماسیی کاریگەر لە جیهاندا، بۆ رێگریکردن لە دروستبوونی هەر سیستەمێکی نوێ کە کورد تێیدا پشتگوێ بخرێت، گرنگییەکی "ژیانی و مێژوویی" هەیە.
