ترەمپ: تا 10 ڕۆژی دیکە دەزانین لەگەڵ ئێران دەگەینە ڕێککەوتن یان نا

7 كاتژمێر لەمەوپێش



سەرۆکى ولایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا لە نوێترین لێدوانیدا دەڵێت: ئێران چەكی ئەتۆمی هەبێت ئاشتی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەدی نایەت، ێشتا هەندێک کارمان لەگەڵ ئێران هەیە كە تەواوی بكەین.

کەمێک لەمەوبەر دۆناڵد ترەمپ لە پەراوێزی سەرۆكایەتیكردنی یەكەم كۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاشتی تایبەت بە غەززە وتى:

*كۆتایمان بە هەشت جەنگ هێناو لەو باوەڕەدام جەنگی حەوتەم لەرێگادایە بۆ چارەسەر، كە ئەمە سەختترینیانە. 
*ئەنجومەنی ئاشتی لە گرنگترین ئەو دەستپێشخەرییانەیە كە بەشدارین تێیدا. 

*دۆخی غەززە ئاڵۆزە و هێشتا هەندێک شتمان ماوە بیکەین.
*کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ گرنگترین کۆبوونەوەیەو زۆربەی سەرکردەکانی جیهانیش ڕەزامەندییان دەربڕیوە بۆ ئەوەی بچنە ناو ئەنجومەنی ئاشتیەوە. هەندێک سەرکردە هەن کە ئێمە نامانەوێت بەشدار بن. 

*کاردەکەین بۆ دەستەبەرکردنی ئایندەیەکی باشتر بۆ خەڵکی غەززە و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەموو جیهان.
*تێچووی شەڕەکان سەدان هێندەی ئاشتی زیاترە. هیچ شتێك لە ئاشتی گرنگتر نییە.

*دوای ئەوەی شەڕی نێوان هیندو پاكستانم راگرت، ژیانی 25 ملیۆن كەسم رزگار كرد. 
*دەبێت لەگەڵ ئێران بگەینە ڕێککەوتنێکی بەرهەمدار، ئەگینا شتی خراپ ڕوودەدات.
*دەبینین شتەکان لە نێوان ئیسرائیل و ئێران بەرەو کوێ دەڕۆن؟

*فڕۆکە بۆمب هاوێژەکانی بی 2 بەتەواوی توانا ئەتۆمییەکانی ئێرانیان لەناوبرد، دواتریش ئاشتیمان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەدەستهێنا.
*حەماس چەکەکانی خۆی رادەستدەکات وەک بەڵێن دراوە، یان ڕووبەڕووی دەرئەنجامی سەخت دەبێتەوە و ئەوان ئەوەیان ناوێت.

*لە ماوەی 10 ڕۆژی داهاتوودا دەزانین لەگەڵ ئێران دەگەینە ڕێککەوتن یان نا.
*ئێران چەكی ئەتۆمی هەبێت ئاشتی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەدی نایەت. 
*هێشتا هەندێک کارمان لەگەڵ ئێران هەیە كە تەواوی بكەین.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار