دواى خامنه‌یى..لێدانێكى سه‌ركه‌وتووى یه‌كلاكه‌ره‌وه ئامانجه دووره‌كه روسیا و چینه
2 كاتژمێر لەمەوپێش
كوشتنى عه‌لى خامنه‌یى به سه‌ركه‌وتنێكى گه‌وره بۆ ئیسرائیل و ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان داده‌نرێت، به‌ڵام به‌ماناى كۆتاییهاتنى خێراى جه‌نگ نایه‌ت، به‌پێى میدیا ئه‌مریكى و ئیسرائیلییه‌كان نیشاندانى ئه‌و توانا سه‌ربازییه بۆ گه‌یاندنى په‌یامێكى راسته‌وخۆیه بۆ روسیا و چین، به‌بێ ئه‌وه‌ى په‌یامه‌كه رووبه‌ڕوو بێت.
ماوه‌ى سێ رۆژه شه‌ڕى ئیسرائیل و ئه‌مریكا به‌رامبه‌ر ئێران ده‌ستیپێكردووه و نازانرێت كۆتاییه‌كه‌ى كه‌ى ده‌بێت. به‌پێى شیكارییهكى رۆژنامه‌ى هائارێتسی ئیسرائیلى، بۆردومانه‌كانى یه‌كه‌م رۆژى شه‌ڕه‌كه كه بووه هۆى كوشتنى عه‌لى خامنه‌یى، رابه‌رى ئێران و ژماره‌یه‌ك له گه‌وره به‌رپرسانى رژێمه‌كه‌ى، به یه‌كێك له پرۆسه سه‌ربازییه سه‌ركه‌وتووه‌كان داده‌نرێت، به‌ڵام ماناى به‌زوویى كۆتایی هاتنى جه‌نگه‌كه ناگه‌یه‌نێت. ئێران، كه پێشتر ئاماده‌كارى بۆ ئه‌م سیناریۆیه كردووه، پلانى گواستنه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتى كردووه‌ته بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه و، وا ده‌رده‌كه‌وێت ده‌یه‌وێت درێژه به شه‌ڕ بدات له‌برى قبوڵكردنى خۆڕاده‌ستكردن.
سه‌ره‌ڕاى زیانه‌كان، ئێران درێژه به هێرشه مووشهكییهكانى ده‌دات له به‌ئامانجگرتنى ناوچه‌كانى نیشته‌جێبوون له ئیسرائیل، به‌مه‌به‌ستى خستنه‌وه‌ى زۆرترین زیان و په‌كخستنى ژیانى رۆژانه. له به‌رامبه‌ریشدا ئیسرائیل دووپاتیده‌كاته‌وه كه كۆنتڕۆڵى ته‌واوى به‌سه‌ر ئاسمانى ئێرانه‌وه هه‌یه و چه‌ندین بۆردومانى وردى ئه‌نجامداوه، هاوشانى ئه‌و هه‌ماهه‌نگییه‌كى له‌گه‌ڵ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كاندا هه‌یه‌تى و ئه‌و باشبوونهى له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى مووشه‌كه ئێرانییه‌كاندا هێناویهتیهدى.
به‌پێى رۆژنامه‌كه بڕیارى دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكى ئه‌مریكا به ره‌زامه‌ندى نیشاندان له‌سه‌ر ئه‌نجامدانى هێرشه‌كان پاش شكستى رێڕه‌وى دیپلۆماسى بووه، ره‌نگیشه هۆكارى كه‌سى پاڵنه‌ر بووبێت. پرسیاره بنه‌ڕه‌تییه‌كه لێره‌دا ئه‌وه‌یه، ئایا درێژه به فشاره سه‌ربازییه‌كان ده‌دات بۆ رووخانى رژێم، یان به سنوورداركردنى تواناى ئه‌تۆمى رازى ده‌بێت به‌بێ گۆڕانكارییه‌كى بنه‌ڕه‌تى له ده‌سه‌ڵاتدا؟
له دوورمه‌ودادا، رۆژنامه‌كه هۆشداریده‌دات له‌وه‌ى شوێنگره‌وه پێشبینیكراوهكانى خامنه‌یى، پهرگیرهكانى سوپاى پاسداران ده‌بن، كه زۆر ده‌سته‌واژه ئایینییه‌كان به‌كارناهێنن ئه‌وه‌نده ته‌ركیزیان له‌سه‌ر ململانێكانه له‌گه‌ڵ ئیسرائیل و رۆژئاوا و وڵاتانى عه‌ره‌بیى سوننى. سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى له‌ئێستادا كه عه‌لى لاریجانى به‌شێوه‌یه‌كى كاتى رووكارى سه‌رۆكایه‌تى وڵاته‌كه‌ى وه‌رگرتووه، مه‌ترسیی زیاتربوونى توندوتیژییه‌كان زیاتر له‌ئارادان، له‌نێویشیاندا هه‌وڵدان بۆ به‌ده‌ستهێنانى چه‌كى ئه‌تۆمى پاش نه‌مانى ئه‌و كۆت و به‌ندانه‌ى خامنه‌یى سهپاندبوونى.
پێشیوایه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى كوشتنى خامنه‌یى هه‌واڵێكى خۆشه بۆ ركابه‌ره‌كانى، به‌ڵام نابێتههۆى زامنكردنى رۆژههڵاتێكى ناوه‌ڕاستى زیاتر سه‌قامگیر، به‌ڵكو یهكلاكردنهوهكه ده‌كه‌وێته سه‌ر بڕیارى كۆتایى واشنتن، له‌نێوان جه‌نگێكى درێژ بۆ گۆڕینى هاوسه‌نگییه‌كه یان یهكلاكردنهوهیهكى كهموكورت كه "باند"ى ده‌سه‌ڵاتدار له تاران ده‌هێڵێته‌وه.
ئامانجى تره‌مپ
لاى خۆیه‌وه رۆژنامه‌ى وۆل ستریت جۆرناڵى ئه‌مریكى پێیوایه "ئامانجى پشته‌وه‌ى تره‌مپ" خۆى ده‌بینێته‌وه له درێژه‌دان به وه‌ڵامه‌كان له‌ڕێى لێدانى یه‌كلاكه‌ره‌وه و دیاریكراو به‌رامبه‌ر هاوبه‌شانى روسیا و چین. له پێشیشیانه‌وه ئێران. رۆژنامه‌كه پێیوایه لێدانه هاوبه‌شه‌كه‌ى ئه‌مدواییه‌ى ئه‌مریكا-ئیسرائیل بووه‌ته خاڵێكى گۆڕانكاریی هه‌رێمایه‌تى پاش ساڵانێك له شكستهێنانى هه‌وڵى سنوورداركردنى به‌رنامه‌ى ئه‌تۆمیی ئێران.
رۆژنامه‌كه ده‌ڵێت، ئیداره‌ى دۆناڵد تره‌مپ پشتى به تێكه‌ڵه‌یه‌ك له فشارى سه‌ربازیی توند و مانۆڕى جیۆسیاسى به‌ستووه: رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ى ئێران، فشار له‌سه‌ر ئه‌وروپا بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ى خه‌رجییه به‌رگرییه‌كان، ئیداره‌دانى ركابه‌رى له‌گه‌ڵ چین به‌شێوه‌یه‌كى هه‌ستیار، پاڵپشتیی ئۆكرانیا به پشتیوانیی دارایى. به‌پێى ئه‌مه‌ش بێت، رێگاچارهكهى ئه‌مریكا ده‌سه‌ڵات و قه‌ڵه‌مڕه‌ویی مۆسكۆ و په‌ككین لاواز ده‌كات له‌ڕێى به‌ئامانجگرتنى هاوبه‌شه ئاشكراكانیان (ئێران، فه‌نزوێلا و كوبا).
دووپاتیشیده‌كاته‌وه، به‌كارهێنانى ئه‌و توانا سه‌ربازییه ناوازه‌یه‌ى ئه‌مریكا له بۆردومانى ئامانجه ستراتیجییه دوورمه‌وداكان، جه‌نگى ئه‌لیكترۆنى و تا لێدان له ناوه‌نده‌كانى سه‌رۆكایه‌تى، په‌یامێكى به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ى راسته‌وخۆ ده‌گه‌یه‌نێته روسیا و چین به‌بێ چوونه ناو رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى راستهخۆوه.
[02/03/2026 07:06 م] Shirwan Sharif: رۆژنامه‌كه پێشیوایه لێدان لهژێرخانى مووشه‌كى و سه‌ركردایه‌تیی ئێرانى، به پاڵپشتیی ئیسرائیل، تواناى "میحوه‌رى مقاوه‌مه" و رژێمى په‌كخستووه، ئه‌مه‌ش ده‌رگاى بۆ ناڕه‌زایى ناوخۆیى كردووه‌ته‌وه.
