چل زانیاریی نهبیستراو دەربارەی خامنەیی
2 كاتژمێر لەمەوپێش
عەلی خامنەیی.. پیاوی یەکەمی ئێران، سەری ڕژێم و «ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی». ناوی تەواوی: عەلی جەواد حوسەینی خامنەیی--یه.
* لە شاری مەشهەد لە پارێزگای خۆراسان لە ٨ی ئەیلوولی 1939 لەدایکبووه
* باوکی تورکێکی ئازەری بوو کە لە تەبریزەوە کۆچی کردبوو بۆ مەشهەد، هەر بۆیە ڕێبەر زۆر بە باشی زمانی تورکی دەزانی و باپیرەشی یەکێک بوو لە زانایانی شیعەی ئازەری لە نەجەف.
* منداڵییەکی سەختی بەڕێکردووه؛ ئاماژەی بە شەوانێک دەکرد کە هیچیان نەبووە بیخۆن. دەیگوت دایکی لە جلە کۆنەکانی باوکی، جلی بۆ ئەو و براکانی دەدووری.
* لەگەڵ براکانی لە گەڕەکێکی هەژاری مەشهەد لە ماڵێکدا گەورەبوو کە رووبەرەکەی تەنیا 70 مەتری چوارگۆشە بووه.
* لە ساڵی 1964 هاوسەرگیری کرد كردووه و بهرههمهكهى شهش منداڵه بەناوەکانی (مستەفا، موجتەبا، مەسعوود، مەیسەم، بوشرا و هودا).
* لە تەمەنی چوار ساڵییەوە دەستی بە خوێندن و، و دواتریش دەستی بە لەبەرکردنی قورئان كردووه.
* دایکی (خەدیجە میردامادی) کە خۆی حافزی قورئان بوو، لە منداڵییەوە شیعر و ئەدەبی فارسی و هونەری ئیسلامی ئێرانی فێر کردووه.
* لە ساڵی 1958 لەگەڵ باوکی چووهته نەجەف و ساڵی 1959 چووهته قوم، لەوێ بووهته قوتابیی چەندین شێخ کە دیارترینیان «خومەینی» بوو.
* لە سەرەتای شەستەکاندا دەستی كردووه بە بڵاوکردنەوەی بیری رووخاندنی ڕژێمی شا لە نێو قوتابییەکانیدا.
* یەکەم جار لە ساڵی 19657 خومەینی بینیووه و کاریگەر بووه بە بیرۆکەکانی و، ببووە یەکێک لە رەمزەکانی ئەو فەقیهە شیعانەی بەرگرییان لە «ویلایەتی فەقیهـ» دەکرد.
* شەش جار دەستگیر کراووه، یەکەم جاریان لە ساڵی 1962 بوو بەهۆی بەشداریکردنی لە کۆبوونەوەیەکی ناڕەزایی بۆ پشتگیریکردنی دۆزی فەلەستین.
* دەزگای هەواڵگریی شا (ساڤاک) لە ساڵی 1965ەوە بۆ ماوەی 10 ساڵ گەشتی دەرەوەی وڵاتی لێ قەدەغە کرد.
* لە ساڵی 1978 گهڕایهوه مەشهەد بۆ رێبەرایەتیکردنی جووڵانەوەی شۆڕشگێڕی لەو پارێزگایە.
* یەکێک بوو لە سەرکردەکانی شۆڕشی 1979 و دانوستانکارێکی سەرەکی بوو لە قەیرانی بارمتەکانی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە تاران.
* خومەینی ئەوی لە لیژنەی شۆڕشدا دانابوو. یەکێک لە بڕیارە گرنگەکانی دروستکردنی «سوپای پاسداران» بوو، کە خامنەیی سەرپەرشتی دەکرد.
* لە کاتی شەڕی ئێران-عێراقدا ساڵانى (1980-1981)، بە شێوەی خۆبەخش لەبەرەی جەنگ لە ناوچەی «ئەهواز» بووه.
* لە 26ی حوزەیرانی 1981دا رووبەڕووی هەوڵێکی تیرۆرکردن بووەوە. بۆمبێکیان لەناو ئامێری تۆمارکردنی دەنگدا بۆ چاند، بهڵام رزگاری بوو، بەڵام بەهۆی ئەو رووداوەوە دەمارەکانی دەستی راستی پچڕان و ئیفلیج بوو.
*یەکەم سەرۆکی سوپای پاسداران، ئیمامی جومعەی تاران و سێیەم سەرۆک کۆماری ئێران بوو بۆ ماوەی 8 ساڵ.
* لە 3ی حوزەیرانی 1989، دوای کۆچی دوایی خومەینی، وەک رێبەری باڵای کۆمار هەڵبژێردرا.
* چەندین کتێبی نووسیووه، هەروەها چەند کتێبێکی وەرگێڕاوه لەوانە وەرگێڕانی کتێبەکانی (سەید قوتب) بۆ سەر زمانی فارسی.
* جگە لە فارسی، عەرەبیی بە باشی دەزانی. دەگوترا زیندانییەکی ئەرمەنی زمانی ئینگلیزی فێرکردووە.
* زۆر حەزی لە خوێندنەوەی رۆمان و چیرۆکی جیهانی دەکرد. پەیوەندیی لەگەڵ زۆرێک لە شاعیران هەبوو، لەوانە محەممەد مەهدی جەواهیری.
* ئالێکس فاتانکا دەڵێت: «ئەو زۆر کەللەڕەق بوو، بەڵام زۆر وریایش بوو، هەر بۆیەش هێندە لە دەسەڵاتدا مایهوه».
* «موجتەبا»ى كوڕى وەک جێگرەوەی باوکی دەبینرا و پەیوەندییەکی توندی لەگەڵ سوپای پاسداران هەبوو.
* لە گەنجیدا پێش شۆڕش جگەرەی کێشاوه، دوای 1979 رووی لە کێشانی "پایپ" کردووه، بەڵام لە ساڵی 1981 بە وەسیەتی خومەینی وازی لێهێناوه.
* رۆژى شهممه 28ى شوباتى 2026 له بۆردومانێكى هاوبهشى ئهمریكا و ئیسرائیلدا له تاران كوژرا و بهمجۆره، فایلی ژیانی سیاسی و تایبهتى پیاوێک کە نیو سەدە بڕیاردەری یەکەمی تاران بوو، بۆ هەمیشە داخرا و ئێران دەچێتە ناو قۆناغێکی نوێ و نادیارەوە.
