عەباس عێراقچی: رابەری باڵا و سەرۆککۆمار سەلامەتن
2 كاتژمێر لەمەوپێش
لەکاتێکدا میدیاکانى ئیسرائیل جەخت لەسەر ئەوەدەکەنەوە کە چانسی رزگاربوونی خامنەیی نزیکە لە سفر لەدواى هێرشەکانى ئەمرۆ، بەڵام وەزیرى دەرەوەى ئێران دەڵێت رابەر سەلامەتە.
میدیاى ئیسرائیل دەلێن بە هەڵسەنگاندنى ئێمە عەلى خامنەیی رابەرى باڵاى ئێران کۆتاییهاتوەو کوڕەکەى خامنەیش کراوەتە ئامانج بەڵام رزگارى بووە.
عەباس عێراقچی وەزیرى دەرەوەى ئێران بۆ كەناڵی (NBC NEWS) قسەیکردوەو وتویەتى بە گشتی فەرماندەکانمان سەلامەتن رەنگە یەک دوو فەرماندەمان لەدەستدابێت.
عەباس عێراقچی: رابەری باڵا و سەرۆککۆمار سەلامەتن
* دۆخی ئێران لەژێر کۆنترۆڵدایە
* بە گشتی فەرماندەکانمان سەلامەتن رەنگە یەک دوو فەرماندەمان لەدەستدابێت
* لە بەرگریکردن لە خۆمان بەردەوام دەبین
* هێرشی ئێمە بۆسەر پێگەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە بەرگریکردنە لە خۆمان
بابهتی پهیوهندیدار
