ئەگەر بگەڕێینەوە بۆ (پەیمانی كۆن) ئەو ئایەتەی دەڵێت: لە ژێر ئەم ئاسمانەدا هیچ شتێك نوێ نییە، ئەوە دەستمان لە سەرەداوێكی زۆر گرنگ گیردەبێت بۆ مێژووی سەرهەڵدانی دیگایەكی ئەبسێردانە بۆ ژیان، دواتریش ئەم تێڕوانینە زیاتر گەشەدەكات و زۆرینەی ئەدەبیاتی دونیا ڕووبەرێكی زۆری گوزارشتە لە دونیابینی نائومێدانە بۆ جیهان، هەر لە ئەدەبی كلاسیكی یۆنان تاكو دەگاتە زۆرینەی نووسەرە مۆدێرنەكان خەریكی پاتەكردنەوەی ئەم دیدەن لە فۆرمی جیاوازدا. لە ناو ئەدەبی كوردیشدا شیعرەكانی ئەدەبی كلاسیك تاكو هەرە تازەكان سەرڕێژن لە ڕەشبینی و توڕەیی و نیگەانییەكی تاكو سنوری خۆكوژی. لە هیچ سەردەمێكیشدا ئەدەب و هونەر بەڵێنی گەشبینییان بە مرۆڤ نەداوە، بەڵكو هەمیشە مرۆڤیان خستۆتە بەردەم بوونی خۆی و پرسیارە هەر ئالۆز و ترسناكەكانیان ڕووبەڕووكردۆتەوە، ئەوەی لە نێو كایە جیاوازەكانی ئەدەب و هونەردا لە دووی گەشبینی دەگەڕێت، ئەوە كەسێكە سەرەتا خۆی فریودەدات پاشان ئەوانیتریش، چونكە ئەوە ئایۆلۆژیاكانن بە قسەی باقوبریق هەوڵی خەڵەتاندنی مرۆڤ دەدەن، بەوەی ئەوان دەتوانن بەهەشت لەسەر زەوی فەراهەم بكەن، لە كاتێكدا ئەو بەهەشتەی ئەوان باسی دەكەن لە هیچ كوێ نییە، لە ئەنجامدا ئەوەی دەگۆڕێت فۆرمی ستەمكارییەكەیە، دەنا مرۆڤ مەحكومە بە بەردی سەرشانی خۆی و بۆ هەمیشە چەشنی سیزیف لە هەوڵدایە بۆ گەیاندنی بەردەكە بە ترۆپكێك كە سەرابە. هەر ئەوەی ئایدۆلۆژیستەكان پێیان ئاسایی نییە مرۆڤ بە جۆری دیكە بیربكاتەوە جیاواز لەوان، واتە هەر ئەوەندەی هاوڕایان نەبوویت ئیدی وەك دووژمن لێت دەڕوانن،جۆرێكی تەواو بەرجەستەی ستەمكارییە. جا ئێستا دونیا بچوك و كەم دەستەكەی ئێمە، پڕی بووە لە مرۆڤی لەو چەشنە، كە بەناوی چەپگەرایی و قسەی لەو بابەتەوە ڕۆژانە ئەوەندەی بۆیان بڕەخسێت دژایەتی هەر دیدگایەك دەكەن كە لەگەڵ بیری دۆگمای ئەواندا یەكناگرێتەوە، لەوەش كارەساتر ئەوەیە ئەم بەچكە چەپكەرایەنە بە قەولی خۆیان كەوتوونەتە شەن و كەوكردنی ئەدەب و هونەر و بەناوی ڕەخنەوە بە زمانێكی لاواز و ڕۆشنبیرییەكی هەژارانەوە خەریكی دادگایكردنی نوسەران و هونەرمەندانن كە گوایە خزمەتی سیستم دەكەن و تێڕوانینی ڕادیكاڵانەیان نییە بۆ ژیان، لە كاتێكدا خۆیان نەك ڕایكاڵ نین، بەڵكو بە زمانێكی زۆر سادە كە نووسینەكانیان دەخوێنیتەوە تێدەگەیت هیچیان لەو مەلا دۆگمایانە كەمتر نییە كە ڕۆژانە سەكۆی مزگەوتەكان بەكاردەهێنن بۆ لەكەداركردنی كەرامەتی مرۆڤ، تەنیا جیاوازییەك كە ئەم فەرخەچەپگەرایانە لە مەلا توندوتیژەكان جیادەكاتەوە ئەوەیە مەلاكان ئاین دەكەنە هۆیەك بۆ بێزاركردنی خەڵكی،ئەمان چەمكەكانی وەكو ڕادیكاڵ، دژە سیستەم، لە بەینەكانیشدا شیعرێكی ئاستنزمی خۆیان لە پاڵ وتارە پڕ لە كینەكانیان دادەنێن، بەو مەبەستەی ئەو جۆرەی لە شیعر ئەوان باسی دەكەن ئەوەیە كە هەر خۆیان دەینوسن و هەر خۆشیان دەیخوێننەوە و هەر خۆشیان دەزانن باسی چی دەكەن!... ئەدەب و هونەری ڕاستەقینە بۆ مرۆڤە، مرۆڤ لە هەر كوێی ئەم دونیایەدا بێت، ئەویتری كە دەمێنێتەوە ئەو جۆرەیە كە ئایدۆلۆژیان دەیانەوێت ئەم دوو كایە گرنگەی مرۆڤ بەكاربێنن بۆ خزمەتكردنی تێڕوانینەكانی خۆیان ئەمەش لە زووەوە ئەزموونكراوە و سەركەوتوو نەبووە، نمونەش بۆ ئەمە ئەو ڕووبەرە زۆرەیە لە نێوانی بەرهەمەكانی نووسەرێكی وەكو (دۆستیۆفسكی و مەكسیم گۆرگی)دا كە هەردووكیان سەر بە یەك كولتور و یەك كۆمەڵگان، بەڵام یەكەمیان هەموو سنورەكانی دونیای بڕی و بووە كەرەستە بۆ بوارەكانی دیكەی وەكو فەلسەفە و دەروونناسی و ... بەڵام ئەوەی دووەمیان تەنیا لەو ڕووبەرە بچوكانەدا گرنگە كە دەمانەوێت نمونەی ئەدەبێكی سۆشیالیزمی وەربگرین، پاشان ئیتر ئیشمان پێی نامێنێتەوە... لە پاش ئەوانیش لە هەر جێیەك و سەردەمێكدا ئەدەب و هونەر كرابێت بە ئایدۆلۆژیا بەرهەمی وەها ئاستنزمی لێكەوتۆتەوە كە لەگەڵ لەدایكبوونیدامردووە، چونكە كاری ئەدەب و هونەر ئەوەنییە ئایدۆلۆژیان بەیان بكات، بەڵكو كێشەی بەردەوامیان لەگەڵیدا هەیە و لە كورترین قسەدا (ئەدەب و هونەر زۆرینەی جار ڕەخنەی ئایدۆلۆژیا دەكەن.)
شێوەکار هەتاو کەریم، لەدایکبوی ساڵی ۱۹۹۱، دەرچوی پەیماکای هونەرە جوانەکانی هەڵەبجە _بەشی شێوەکاری باسلەوە دەکات کە بابەتی کارەکانی زیاتر بۆ ئافرەت و سروشتە لەناو سروشتیش گوڵ دەیەوێت قوربانی و ئەرک و جوانیەکانی ئەفرەت پیشان بدات بە تێکەڵبون لەگەڵ سروشت. هەتاو کەریم، تا ئیستا بەشداری زیاتر لە ۲٤ پێشانگای هاوبەش کردووە و دوو پێشانگای تایبەتی کردوەتەوە لەم چاوپێکەوتنەدا وەلامی هاوڵاتیدادەداتەوە. * هەوو مرۆڤێک حەزو خولیلیکی هەیە تۆ بۆ هونەری شێوەکاریت هەڵبژارد؟ سروشتی هەموو مناڵێک وایە کەلە سەرەتای تەمەنیدا خولیای ڕەنگ و وێنە کێشانە، بەڵام لەگەڵ گەورەبونی و تێکەڵبونی لەگەڵ دەوروبەرو کۆمەڵگەو خێزان ئەم خولیایەی کاڵ ئەبێتەوە یان نامێنێت، بەڵام بە خۆشحاڵیەوە من جیاواز لە مناڵانی کە هاندەرو پاڵپشتێکی زۆرم هەبو بە تایبەت خێزانەکەم، ئەمە وایکرد زیاتر عاشقی ڕەنگ و وێنە کێشان ببم .. *بۆچی لای ئێمە جیاواز لە هونەرەکانی دیکە گرنگی کەم بە هونەری شێوەکاری دەدرێت بەتایبەت لە قوتابخانەکاندا؟ _ بواری شێوەکاری جیاواز لە هونەرەکانی کە پێداویستی زیاترو شوێنی باش و گونجاوی ئەوێت کە ئەمە لە کوردستان کەمترە.لە قوتابخانەکانیش ئەکەوێتە سەر مامۆستای هونەر تا چەند گرنگی بەو بوارە بدات. *ڕەنگ یەکێکە لە پێکهاتە سەرەکیەکانی هونەری شێوەکاری تۆ تاچەند ڕەنگت بۆ گرنگە پێتان وایە ڕەنگ کار لە دەرونی مرۆڤ بکات بەتایبەت لە جل و بەرگ؟ _ڕەنگ لای من جۆرە باس و پێناسەیەکی هەیە کە ناتوانم لێرەدا بە شێوەیەکی کورت باسی بکەم، بە تەواوی بوونمەوە ئاوێتەی ڕەنگەکانم. لە لایەنی دەرونیشەوە ڕەنگەکان کاریگەری گەورەیان لەسەر کەسایەتی و ناسینی مرۆڤەکان هەیە. *هەموو مرۆڤێک لە ڕێگەی ئەو کارەیەوە کە دەیکات پەیامێک دەگەیەنێت ـ پەیامی تۆ لە ڕێگەی هونەرەوە چییە؟ _ بابەتی کارەکانم زیاتر بۆ ئافرەت و سروشتە لەناو سروشتیش گوڵ بە تایبەت ،ئەمەوێت قوربانی و ئەرک و جوانیەکانی ئەفرەت پیشان بدەم بە تێکەڵبون لەگەڵ سروشت. *کارو پڕۆژەت بۆ داهاتوو چیە؟ _چەند تابلۆیەکم بە ماتریاڵێکی جیاوازو کارێکم بۆ مناڵان ..
بریارە بەم نزیکانە (ناوەندی 7 رەنگ) دوایەمین پیشانگەی تایبەتی خۆى لهسالى (2018)دا بۆ شێوەکار (ئاکار ئەحمەد محی الدین) بکاتەوە. بهختیار سهعید سهرپهرشتیارى ناوهندى 7ڕهنگ دهربارهى ئهم پێشانگایه وتى "ئهم کارانهى هونهرمهند (ئاکار ئەحمەد) ئەزموونێکی جوان و تایبەتی هونەرمەندە کە بە ئەندازەی جیاواز و رەنگی جیااواز کارەکانی ئەنجام داوە". وتیشى "هیوادارم کارەکان و ئەزموونی ئەم هونەرمەندە جێی سەرنج بێت کە بەتایبەت لاى ئێمە ئەزموونی تایبەت بە هونەری دەستی )سترینگ ئارت( دیاریکراو کهمه".
دوای ئەنجام دانی ئاهەنگ و کۆنسێرتى ڕێگا، هونهرمهند (نەریمان بابان) لە ئێستادا سهرقاڵى خۆئامادەکردنه بۆ سازکردنی کۆنسێرتێکی گەورە لە سلێمانی بهناوى (شار) له ڕۆژانى (23-24ى 11ى 2018) له تهلارى هونهرى شارى سلێمانى. دهربارهى کۆنسێرتهکه سهرچاوهیهکى نزیک له هونهرمهند به ڕۆژنامهى هاوڵاتى ڕاگهیاند کە هونهرمهند (نهریمان بابان) لهم کاره نوێیهیدا زۆر ماندوو بوهو بهڵێنى به ههوادارانى داوه کارێکى ناوازهیان پێشکهش بکات. وتیشى "هونهرمهند هەوڵدەدات کوالیتی کۆنسێرتەکەی لە ئاستی کوالیتی کۆنسێرتە جیهانیەکان بێت وە پەیمانی داوە بە هەوادارانی کە هەموویان بتوانن بێن بۆ بینینی کۆنسیرتەکەی و هیچیان بێبەش نەبن ههربۆیه بۆ ماوهى دوو ڕۆژ کۆنسێرتهکهى درێژکردهوه".
بهچاودێری بهڕێز پارێزگاری ههڵهبجه پاش تێپهڕبونی 56 ساڵ بهسهر كۆچی دوایی شاعیری گهورهی گهلهكهمان (عبدوڵڵا گۆران )بهڕێوهبهرایهتی گشتی ڕۆشنبیری و هونهر لهههڵهبجه یادی ئهو شاعیره مهزنه ی كردوه. كاتژمێر 10 سهرلهبهیانی 18\11\2018 بهچاودێری بهریز پاریزگاری ههڵهبجه و بهئامادهبونی بهڕێز خالد دۆسكی وهزیری ڕۆشنبیری و لاوانی حكومهتی ههرێمی كوردستان و سكرتێری حیزبی سۆشیالست دیموكراتی كوردستان و سهرۆكی یهكیتی نوسهرانی كورد و نوێنهری حیزب ولایهنه سیاسیهكان و نوسهرانی ناوچه جیاجیاكانی كوردستان لههۆڵی د.مستهفا زهڵمی دیداری گۆران ی شاعیر بهڕێوهچو پاش بهخێرهێنانی میوانه بهڕێزهكان وتاری ههریهك له بهریوهبهرایهتی گشتی ڕۆشنبیری و هونهر\ههلهبجه لهلایهن پهرۆێز نیازی و پاریزگای ههلهبجه و وهزیری رۆشنبیری و لاوان و نوینهری بنهمالهی شاعیر خوێنرایهوه. پاشان لهلایهن پهیكهتاش (د .بیان مانی) پهیكهری (گۆران)ی شاعیر وهك ریزێك بهخشرایه دیدارهكه و دكتۆر عیزالدین مستهفا رهسول . دواتر لهلایهن ههریهك له خاتوو كهژاڵ ئهحمهد و ئیدریس عهلی یهوه بهخوێندنهوهی چهند شیعرێك بهشداری دیدارهكهیان كرد . پاشان لهلایهن تیپی موزیكی بهریوهبهرایهتی گشتی رۆشنبیری و هونهری ههلهبجه و گروپی موزیكی كیژانی سلیمانی ئاههنگێكی گۆرانی بهریوهچوو. كاتژمیر 2ی پاش نیوهڕۆی ههمان رۆژ ههریهك له مامۆستا عهتا قهرهداغی و مامۆستا (جعفر و د.صبور عبدالكریم و ئهركان عبدالله) چهند لیكۆلینهوهیهك پیشكهشكران لەڕوژی دوەمیشدا و له دوو كاتی جیاوازدا بهبهشداری ههریهك له (د.لوقمان رهوف، د. حمهنوری كاكی، مامۆستا همایۆن صاحیب و حكیمی مهلا صالح) چهند لیكۆلینهوهیهك ترپیشكهش كران و پاشان خهلاتی ریزلینان بهخشرایه لیكۆڵهرهوان.
خۆشحاڵم کە دەرفەتی خوێندنهوه و ههڵسهنگاندنى کتێبێکم پێ سپێردرا که پڕه لهڕووداوى گرنگ و ههستیار لەمێژووى قۆناغێکى دیاریکراوى گەلەکهمان، کە ئهوه بۆ من جیى شانازیه ـ ئاشکرایە لای هەموومان پێناسەی نوسەرو ئەدیب دەگەڕێتەوە بۆ بەرهەمی ئەدەبی نوسەر ، تێکۆشەرێکی وەک دکتۆر، وێڕای ئەوەی کوردپەروەرێکی بێگەردو ماندوو نەناس بووەو تەمەنێکی دوورودرێژی خۆی تەرخان کردووە بۆ گەلەکەی. بەرهەمی بیرەوەریەکانی" لێرەوە کە سەیری ژیانی خۆم ئەکەم " لە ڕوانگەی ئەدەبەوە ناونیشانێکی سەرنج راکێشە .. بەئاشکرا دەڵێم چەند جارێک سەروبەندی کتێبەکەم خوێندەوە ـ لێرەدا ناچمە نێو بوارە سیاسی و شۆڕشگێرییەکە و نێو ڕووداوەکانی، لێ بەڕاستی خۆمیشی لێ بەدوور ناگرم چونکە شۆڕش بەشێکە لە پڕۆسەی بەرەوپێشەوە بردنی کۆمەڵگەی هەموو گەلێک، دوای خوێندنهوهیەکی وردو تێرو تەسەل بۆ ئەم کتێبە ههستم کرد بەراستی ئەوە خۆمم گەشت به ناو ڕووداوهکانی کتێبەکەدا دەکەم و لە نێو ڕووداوە جەرگبڕەکانی گەلەکەمدا ژیام. کەوابوو نووسهر له ڕێی نوسینهوهى ئهو بیروهریانهی زۆر بهساکارانەو دیقهتهوه وێناکردنێکی جوان و وردبینانەی بۆ کردووەو لە ڕێی بەسەرهاتەکانەوە تابلۆیهکی ڕوونی ڕووداوهکانمان دهخاته پێش چاو، بە جۆرێک هەستبکەیت خۆت بەشداریت تێداکردووە. نووسهر لهرێی گێڕانهوهى ئهو بیرهوهریانه باسى دوو قۆناغى جیاوازی ژیانی خۆیمان بۆ دەکا یهکێکیان گێڕانهوهى ئهو دیمهنە پڕ تراژیدیانەیە وهک منداڵێک بهبیرى منداڵى هەستی پێکردووهو لهلاى خۆیهوه هەندێکیانی پهسەند کردوەو هەندێکیشیانی ڕەتکردۆتەوە. دووەمیان گێڕانەوەی ڕاست و ڕادیکالیانە و لۆژیکانەی ڕووداوەکانە لەزمانی شایەتحاڵێکەوە کە خۆیەتی و ڕۆڵێکی تەواوی تێدا هەبووە ـ ئهگهرچى ئهم کتێبه زیاتر گێڕانهوهى یادهوهرى شۆرش و ڕووداوهکانى ناو شۆرشه، لێ من لێرە وهک ژنێک، سەبارەت بەههڵوێستی سیاسى و سهربازى و شهڕەکان کەمتر ڕای خۆم دەردەبڕم، بەو پێیەی لێی بەدوور بووم وەک پراکتیک، بەڵام پڕ بەهەناسەی ژنبوونم ئاخیان بۆ هەڵدەکێشم، لێرەدا دەمەوێ بە بۆچوونی خۆم باس لەرۆڵی ژنان بکەم. هەرچەندە ناڵێم ڕەخنە، لێ بە بۆچوونی خۆم تێبینیەکم هەیە، دەبوو نووسەری بەڕێز بە دیدگایەکی بەرفراوانتر لەسەر رۆڵی ژن بوەستاباو جەختی بکردایەو بە پێداگریی نمونەی زیندوو، باسی لەو تەنگەژانە بکردایە کە ژنان دووچاری دەبوونەوە لەو کاتە سەختانەی شاخ و شەڕو سەرماو سۆڵەو دەربەدەری و سەختی ئەو ڕۆژگارە، جگە لەمەترسیەکانی دەرحەق بەو کیشانهى ڕووبهڕووى دایک و ژنه شۆڕشگێڕو ژنە شههیدێک و بێوهژنێک بۆتهوە. بەندە وەک ژنێکی کورد دەڵێم، دەکرا ئەم کتێبە وهک بابهتیکى کۆمهڵناسیش سهیربکرێ، کاتێ دەبینین ژنێک، کە( دایکی نووسەرە ) لهسهرەتاى تهمهنیەوە، بێوهژن دهکهوێ و قەدەر کۆڵهکهى ماڵهکهى دهڕوخێنێ، لهجیاتى دڵڕاگرتن و ههوڵى پشتگیری و قهرهبووکردنهوهى، کەچی لە نەفامی بیرى دواکهوتوویی خێلهکیەوە هەڵدەستن بە قوڵکردنەوەی برینەکانی و ئازارەکانی زیاد دەکەن. بریارێکی کۆمەڵایەتی خێڵەکی دەدرێ کەدەبێ شوبکاتەوە بە یەکێک لە شوبراکانی، ئا لێرەدا دیقەتی خۆنەویستی دایک بدەن بزانن چۆن له پێناو جگهرگۆشهکانى جۆرەها قوربانی دەدات، هەر قوربانیهکى هێندەی گردێکی وڵات دەبێت، هەر ژنیشە میهرەبانانە بهڕۆحى خۆی ئەو قوربانیانە دەبەخشێت، ئەوەی بهویژدانەوە سهیرى ڕووداوهکانى دواى شههیدبوونى باوکى نووسهر بکا، وەک خۆی بۆمان دهگێڕێتهوه، ههم بێویژدانى عهقلیهتى پیاو سالارى کۆمهلگەی تێدا دهبینین ههم قوربانى و ئازاره رۆحیهکانى بیوهژنێک ههست پێدهکهین کە خۆی لە خۆیدا، بەگەورەیی و بەبچوکی دەکرا تەنها ژیانی دایکی بکرێت به ڕۆمانێک. نوسەر لەسەرەتای ئەم بیرەوەریانەوە جەخت لەسەر کوردستانیبوونی خۆی دەکاتەوە دوور لەشارچیەتی و ناوچە گەرێتی ئەوەی مەبەستی بووە خزمەتکردن بووە بە دۆزی ڕەوای گەلەکەی وەکو خۆی دەڵێ: باوکم پێشمەرگەی سەرەتای شۆڕشی ئەیلول بوو لەرێی باوکمەوە چاوم بەدونیای کوردایەتی و سیاسەت هەڵێنا دەڵێ ئەو نامانەی لەکاتی پێشمەرگایەتی بۆ باوکم دەهاتن، یان ئەو دەینوسین و دەیناردن هەمووی بە ( یان کوردستان یان نەمان )دەستیان پێدەکرد کە ئەوانە بۆ زهنیەتی مناڵێک ئەو کاتە زۆر زۆر بووە، هەروا دەڵێ: بیری سیاسەتی نەتەوایەتیم لە خوێندنەوەی ( مێژووی کورد و کوردستانەوە) سەرچاوەی گرتووە کە تەنها باسی باشوور یان باکوری کوردستانیان نەکردووە بەڵکو باسی هەموو گەلی کوردیان کردووە و باسی هەر چوارپارچەی کوردستانیان کردووە ـ لە دووای ساڵانی ۱۹۷۰ کوردستان سەرمەستی بەیانی ۱۱ ی ئازار بوو وایان دەزانی باشووری کوردستان ڕزگاری بووە، منیش کەلەسەرەتای ژیانمەوە نەتەوەیی بووم بە ئەرکی خۆمم دەزانی کار بۆ رزگارکردنی پارچەکانی تری کوردستان بکەم، بۆیە لەو بیرکردنەوەم بریارمدا دووای تاقیکردنەوەکانی پۆلی سێی ناوەندی کەئەوسا هەر ۱٤ ـ ۱۵ ساڵان دەبووم باشووری کوردستان بەجێبێڵم و ڕوو لەرۆژهەڵاتی کورستان بکەم لەوێ داوای پەنابەری بکەم و دەست بە خەباتی سیاسی بکەم و حیزبێک پێکبێنم و ئاستی تێکۆشان بەرزکەمەوەو رۆژهەڵاتی کوردستان رزگار بکەم ـ من ناچمە قوڵایی باسی گەشتەکەی ڕۆژهەڵاتی ـ بەڵام ئەوە هەڵوێستی کوردستانیبوونی نوسەربووە لە تەمەنی هەرزەکارییدا .. هەروەها سەرسامی خۆی بۆ هزری نەتەوەیی و شیعری شۆڕشگێڕی زۆرێک لەشاعیرانی ئەو کاتە دەربڕیوە کە بە مانیفیستۆی شۆڕشی نەتەوەیی گەلی کورد ناویان دەبا. نوسەر هەر لەدەسپێکی قۆناغی ئامادەیی کەسایەتیەکی کوردپەروەو پڕ هەڵوێستی کوردایەتی دەبێ ،هەر بۆیە دوای هەرەسی شۆڕشی ئەیلول وەکو گەنجێکی کوردی شۆڕشگێر ئاخ بۆ چارەنووسی نادیاری گەلەکەی هەڵدەکێشێ و وەک زۆرینەی گەنجان دووچاری جۆرێک لە داڕمان دەبێ، ڕۆژێک لە نێو پۆلدا بەسەرهاتی دژوارو سەختی گەلەکەی وەبیردێتەوەو گریانێکی بەخۆڕ دەیگری و نیگەرانی و بێدەسەڵاتی خۆی دەردەبڕێ، ئەو هەڵوێستەی دکتۆر دەینوێنێ بە بەرچاوی هاوڕێیانی و مامۆستاکەیدا وا دەکات مامۆستاکەی وانەیەکی بداتێ و ڕووبەڕوو پێی دەڵێ: واز لەم لوشکە لوشکە بهێنە دادت نادات ، بخوێنە، بخوێنەو ببە بەگیڤارا بۆ گەلەکەت، لەو ساتەوە زەنگی هۆشیاری هەستی شۆڕشگێڕی لە هزری دەداو مامۆستاکەی ناخی دەهەژێنێ و هیوای تێکۆشان و خەبات و هەڵوێستی کوردانەی تێدا پتەوتر دەکات لەو کاتەوە عەوداڵی بیری شۆڕشگێڕانەی جیڤارا دەبێت. تا ئەو ئاستەی دەیبینین، لە داهاتوودا وەک جیڤارا دەبێت بە دکتۆرو دەبێت بە پێشمەرگەو شۆڕشگێڕ، بەو هیوایەی لە ئایندەشدا ببێتە فریادڕەسی گەلەکەی. هەر لەمیانەی هاورێیەتی لەگەڵ هاوپۆلەکانیدا، شانبەشانی هەڤاڵ کوێستانی وەک دوو هاورێ و هاوبیر، هەمیشە باس نەهەماتییەکانی گەل دەکەن، چۆن گیرۆدەو ژێردەستە کراون لەژێر چەپۆک و سیاسەتی شۆڤێنستانەی ڕژێمی بەعسی گۆڕ بەگۆڕ. کاتێ بۆی دەردەکەوێت هەڤاڵ کوێستانی حەز بەنووسینی هۆنراوەی شۆڕشگێری دەکات، ئەویش بەهۆی هاوڕێکەیەوە دەکەوێتە ژێر کاریگەری نووسین و شیعر، هەستی شۆڕشگێری تێدا زیاتر و زیاتر چەکەرە دەکات. وه لەقۆناغی زانکۆشدا زیاتر خولیای شیعرو گۆرانی دەبێت، بە تایبەت گۆرانیە سیاسی و شۆڕشگێڕیەکانی شڤان پەروەر'ی هونەرمەندی باکوری کوردستان، کە لەو قۆناغەدا گۆشکرابوو بە فەلسەفەی مارکسی لینینی ـ بەو هۆیەوە دەکەوێتە سەر ئەو بیرۆکەیە کە دەکرێ لەرێی ئەو بیرو بۆچوون و فەلسەفەیەوە درێژە بە خەبات بدرێ لە پێناوی دڕیژەدان بە بزوتنەوەی ڕزگاریخوازی نەتەوەی کورد. دکتۆر فایەق، سەبارەت بە باسی ویستی ئەدەب و شیعرو گۆرانی دەڵێ : دوای هەرەسی شۆڕشی ئەیلول ۱۹۷۵ هونەرمەند عوسمان عەلی گۆرانییەکی دڵداری وت بە ناوی (یەکەم هەنگاو هی کوڕ بووە ) لە شیعری شاعیر دڵشاد مەریوانی ـ ئەو گۆرانیە لەناو گەنجاندا زۆر زوو بڵاوبۆوە ـ بەڵام بەندە ڕەخنەم لەکاتی وتنی گۆرانیەکە هەبوو چونکە بەرای من دوای هەرەس دەبوو گۆرانی شۆڕشگێڕانە بوترایە ـ بۆیە بەسەلیقەی هونەری خۆیەوە دێڕەکانی ئەو شیعرە لەسۆزداریەوە دەگۆرێ بە سیاسی و هاوڕێکانی سەرسام دەبن بەو دەسکاریکرنەو زۆربەی جار لەنێوانی خۆیان بە گۆرانی دەیڵێنەوە ـ ئەمەو جگە لەوەی کەنوسەر هەمیشە سەرسامی خۆی بۆ شیعری شۆڕشگێڕانەی کۆمەڵێ لە شاعیرانی ئەو کاتە دەربڕیوە لەوانە ( ئەحمەدی خانی و مەلای جزیری و فایەق بێکەس و قانیع و حاجی قادری کۆیی و عەبوڵڵاپەشێو و شێرکۆ بێکەس و لەتیف هەڵمەت و چەندانی تر ) وەزیاتر وزیاتر لە قۆناغی زانکۆدا سەرسامی خۆی دەردەبڕێ بە شیعرە شۆڕشگێریەکانی لەتیف هەڵمەت لە دیوانی ( پرچی ئەو کچە رەشماڵی گەرمیان و کوێستانمە) کاتێ قوتابی بووە لە کۆلێژی پزیشکی موسڵ زۆرینەی شیعرەکانی ئەم دیوانەی لەتیف هەڵمەتی لەبەرکردوە، وە دێڕێک شیعر لەو دیوانە بەجوانترین شیعر ناو دەبا کە دەڵێ : من نازانم تۆ لەکوێوە کشای بۆ ناو چەمی گیانم، تۆ چۆن زانیت منی هەژار بێ وڵات و دەسـگیرانم ! نوسەر وای دەبینێ کە لەو دێڕەدا شاعیر تەواوی کێشەکانی گەنجی کوردی چڕکردۆتەوە کە بەدەردی هەژاری و مافی نەتەوەیی زەوتکراو و خۆشەویستیەوە دەناڵێنن، بۆیە هەر لێرەدا دەڵێ بەئاواتبوم رۆژێک کچێک خۆشیبوێم و هەست بەئازاری هەژاری وبێ وڵاتی من بکات و هەژاریم بەلاوازی نەزانێ و بۆ چارەسەری کێشەی گەلەکەشم هاوکاریم بکا نوسهر بە بیروبۆچونی خۆی چهند شتێکمان پێ دەڵێ: ـ دهرچونى لهبازنهى فیکرى شارچیهتى و ناوچەگەرێتی ـ تێکشکان و ڕوبهروبونهوهى ئهو کهس و لایهنانهى که بازارى خۆیان لهسهر پهرتکردن و دوبهرهکى ماڵی کورد گهرمدهکهن، خهڵکانیک لهبهرهى دژى شۆرشن بەڵام یەکیەتی ههستی نهتهوهییان لهسهروى هەموو خیلافاتى سیاسیه، نوسەر لە چەند شوێنێک فیکری ناوچەگەرێتی ڕەتدەکاتەوە کاتێ باسی چەند نمونەیەکی زیندووی بەرچاو لەسەر هەولێریەکان دەگێڕێتەوەو ستایش و سوپاسگوزاری خۆی دەردەخا بۆیان کەهەڵوێستی دڵفراوانی ئەوان دەبینێ لەکاتی بەهاناوە چونیان دوای کیمیاباران و ئەنفال وئاوارەبوونی خەڵکی کە بەزۆرەملێ راگوێزرابوونە ئۆردوگاکانی دەوروبەری هەولێر ـ وە باس لە بەهاناوەچوونێ مستەشارێکی زەمانی بەعس دەکا کە دەبێ بەفریادرەس بۆ سێ خێزانی کورد و لە ئەنفال رزگاریان دەکا کەهاوسەرەکەی خۆی یەکێک دەبێ لەوان ـ یان کاتێ ڕاشکاوانە باس لەبازرگان و سەرمایەدارانی کوردستان دەکا و ستایشی سەرمایەدارێکی هەولێری دەکات کە ۷۵ هەزار دیناری ئەوکاتە دەبەخشێ بەشۆڕش لەو کاتەی هەندێکیان زۆر بەکەمی یانیش هەر خۆیان دەدزیەوە لەو ئەرکە پیرۆزە ـ بۆیه گێڕانەوەی ئەو بهسهرهاتانه ههوڵێکه بۆ تیکشکانى فکرى شارچیهتى که دوژمنان ئاگرى دوبهرهکى پێ خۆشدهکهن، من لیرهدا ویڕاى دهستخۆشى و پیرۆزباییم، هیواى سهرکهوتن بەردەوامی بۆ دکتۆر فایق دهخوازم لهسهر گیرانهوهى ئهو بیرهوهریانه که ئهو شیوه نوسینه جگه له ئاشناکردنى نهوهى داهاتومان به مێژووى پر هات و نههاتمان له ههمان کات به ئهرشیفکردن و نوسینهوهى میژوومانه ، وە پیویسته ئەو کهسانەى وهک دکتۆر فایق که لەنزیکەوە لەناو ڕووداوەکان بوون و زانیاریان ههیه بیاننوسنهوه، تا روداوهکان ون نهبن، من دڵنیام له داهاتوودا ئهو بیرهوهریهى دکتۆر فایەق دهبێته سهرچاوهیەکی پرشنگدارو باوەڕپێکراو و پشتی پێدەبەسترێ لەزۆر بواردا ـ له کۆتاییدا وەک ئومێدەکەی دکتۆر فایهق منیش ئومێدەوارم کهئهم کتێبه ببێته هۆی بهستنی چهندین کۆنفرانس سهبارهت به ئاشتی نهتهوهیی، بۆ ئهوهی لایهنهکانی کورد یهک بگرن و دوور لە خۆپەرستی، بەڕاستی و بەجدی چارهسهری کێشهکانی گەل بکهن. ڕاستیەکەی ئهو کتێبه زۆر لهوهزیاتر ههڵدهگرێ، وەدهکرێ لهچهندین ڕهههندهوه شرۆڤهى بۆ بکرێ بهلام دەمەوێ پانتاییه فراوانهکه بۆ خوێنهر جێبێڵم که بیخوێنێتهوه و قسهى خۆى لهبارهوه بکا.
جەی. دی. سالنجەر كە لەتەمەنی 91 ساڵیدا كۆچی دوایكرد، دیاردەیەكی تایبەت و دەگمەن بوو لە مێژوی ئەدەبی سەدەی بیستەمدا. ئەویش لەدوو ڕووەوە، یەكەم- ئەو گۆشەگیریە ئەدەبی و زیندەگیە دورو درێژەی، زیاد لەچل دانە ساڵ بەردەوام بوو. دووەم- بڵاوبونەوەی ڕۆمانەكەی (پاسەوانێك لەمەزار) كەڕۆماننوسی كۆچكردوو غالب هەلسا وەریگێڕایە سەر زمانی عەرەبی و دەنگدانەوەیەكی گەورەی وەهای هەبوو، یەكەمین ڕۆمانی هیچ ڕۆماننوسێكی دیكە لەسەدەی بیستەمدا ئەو چانسەی نەبوو. ساڵی 1951 و دەستبەجێ لەگەڵ بڵاوبونەوەیدا، ملیۆنەها دانەی لێفرۆشرا. سەیر لەوەدایە هەتا ئێستاش لەڕیزی پڕفرۆشترین كتێبەكاندایە، دوای تێپەڕوبوونی زیاد لەنیوسەدە. پێدەچێت گەنجان و خوێندكاران (بەتایبەت لەوڵاتانی خۆرئاوا)، هەتا ئێستاش خۆیان لەقارەمانە هەرزەكارەكەی (هۆڵدن كۆڵفێڵد)ی تەمەن شانزە ساڵدا ببیننەوە، سەرباری ئەو گۆڕانكاریە زۆر گەورانەی بەسەر شێوازی ژیاندا هاتووەو ئەو كۆدێتا گەورەو گراناشی لەنۆرم و بەها و داب و نەریتەكاندا ڕویانداوە. (پاسەوانێك لەمەزرا) بۆسەر سی زمان وەرگێڕدراوەو زیاد لە 65 ملیۆن دانەشی لێفرۆشراوە. سەرەڕای ئەو هێرشانەشی لەلایەن هەندێ لەڕەخنەگرانەوە ڕووبەڕووی بووەوە، هەروەها لەلایەن دەزگاكانی خوێندنیشەوە. بەوپێیەی نمونەیەكی دزێوی خوێندكار دەخاتەڕوو، لەمیانەی (هۆڵدن)ەوە كە لەخێزان و خوێندنگەو هەروەها كۆمەڵگەش یاخیەو دەربایسی هیچ بەهایەكی ئەخلاقی نییە. ئەڵبەتە بەشێكی ئەو ڕەخنانە ڕاستن، وەلێ لەدەرەوەڕا دادگایی بەرهەمێكی ئەدەبی دەكات، نەك بەپێی لۆژیكی ناوەكی ئەدەبی تایبەت. ئەم ڕۆمانە ئەو ناوبانگە زۆرەی بۆیە پەیداكرد، چونكە گوزارشتی لەخواستە پەنگخواردووەكانی هەرزەكاران و خوێندكاران و تازە پێگەیشتوان دەكردو لەڕووی كۆمەڵایەتی و مۆراڵیشەوە، پەردەی لەسەر ڕووی جیهانێك هەڵماڵی كەكتێبەكانی پەروەردەو فێركردن و دامەزراوە پەروەردەییە دۆگماكان و ڕێنوماییە مۆراڵییە ئایدیالیەكان لەكۆمەڵگەیەكی نا ئایدیالی و بگرە دووڕوشدا، شاردبوویانەوە. لێرەوە (پاسەوانێك لەمەزرا) لەگەڵ بڵاوبونەوەیدا، ئەو دەنگدانەوە گەورەیەی دروستكردو گوزارشت بوو لەشتگەلێك كەبۆ ماوەیەكی دورو درێژبوو لەناخیاندا پەنگی خواردبووەوە، پاشان بەهۆی ئەوەوە ڕێگەی خۆی دۆزیەوە تاگوزارشت لەخۆی بكات. ڕەنگە لەبەرئەو هۆكارە بووبێت دواتر زۆرێك لەدامەزراوەكانی پەروەردەو فێركردن، دەستبەرداری سەركۆنەكردنەكانیان بۆ ڕۆمانەكە بوون و بڕیار دەدەن بەخوێندكارانی بڵێنەوە. تۆبڵێی ئەو سەركەوتنە گەورەیە، بۆبێتە بار بەسەر نوسەرەكەیەوەو ناچاربووبێت لەگەڵ یەكەم بەرهەمیدا، گۆشەگیری هەڵبژێرێت؟ یاخود هۆكارەكەی ترس بووبێت لەوەی لەكتێبی دواتریدا شكست بێنێت و سەركەتوو نەبێت؟ بەتەواوەتی كەس ئەوە نازانێت و سالنجەریش هەرگیز باسی هیچی نەكردووە كەهۆكاری واز هێنانی لەنوسین و گۆشەگیربونی ڕوون بكاتەوە. ئاخر بەدرێژایی 40 دانە ساڵ جگە لەژنان ڕێگەی بەكەس نەداوە لێی نزیك بێتەوە، ئەو ژنانەی هەرزوو وازیان لێی هێناوەو لێی تەكیونەتەوە ، ئەویش گەڕاوەتەوە لای تەنیای خۆی. جەی. دی. سالنجەر لە 1 كانونی دووەمی ساڵی 1919، لەشاری نیویۆرك لەدایك بووە. خوێندنی سەرەتای هەر لەو شارەدا خوێندووەو پاشان باوكی ناردویەتی بۆ خوێندنگەیەكی تایبەتی لە (مەكبێرنی)، بەمەبەستی تەواوكردنی قۆناغی ئامادەیی، بەڵام لەتەمەنی شانزە ساڵیدا و بەهۆی سەرپێچیەكانیەوە دەردەكرێت. لە (پاسەوانێك لە مەزرادا)، هۆڵدنی كارەكتەری سەرەكی ڕۆمانەكە لەهەمان تەمەندایە. دوای ئەوە پەیوەندی بەئەكادیمیای سەربازیەوە دەكات و دوای دووساڵ تەواوی دەكات. لەو كاتانەدا بۆماوەیەكی كەم، ئاشنایەتی لەگەڵ ئۆنا یۆنێلی كچی شانۆ نامەنوسی بەناوبانگی ئەمریكی بۆژین یۆنیل پەیدادەكات. ئۆنا تەمەنی شانزە ساڵ دەبێت و زۆر جوان و قەشەنگ دەبێت. بەڵام سەروەختێك لەساڵی 1941دا سالنجەر پەیوەندی بەسوپاوە دەكات، پەیوەندیەكەیان كۆتایی دێت و دواتر شوو بەچارلی چاپڵن دەكات كە لەتەمەنی پەنجا و پێنچ ساڵیدا دەبێت، لەكاتێكدا ئۆنا هەژدەساڵ بووە. ئەڵبەت ئەوە بۆ چارلی چاپڵن شتێكی سەیرنەبووەو شتی وای لێوەشاوەتەوە. سالنجەر بەدەرونێكی وێرانەوە لەسوپا دێتەدەر، بۆیە بەمەبەستی پشودان ڕوو لەفەرەنسا دەكات و لەوێدا ئاشنایەتی لەگەڵ پزیشكێكی فەرەنسیدا پەیدادەكات (كەزۆری لەبارەوە نازانین)، بەڵام هاوسەرگیریەكەیان تەنها نۆ مانگ دەخایەنێت و دوای ئەوە دەگەڕێتەوە بۆ ئەمریكا و بەجیدی بیر لە نوسین دەكاتەوە. چەند چیرۆكێك لەگۆڤارە ئەدەبیەكاندا بڵاودەكاتەوە، بەتایبەت لە (نیۆركەر)دا و پاشان (پاسەوانێك لەمەزرا) چاپ دەكات. لەو ماوەیەدا زۆر جار بینیویانە كە لەگەڵ كچانی هەرزەكاردا، هامشۆو ڕۆتی هۆڵەكانی دانسكردن یاخود گۆڕەپانی وەرزشكردنی كردووە. ساڵی 1954 ئاشنای كلیردۆ گلاسی كچی ڕەخنەگری بەناوبانگ ڕۆبەرت دۆگلاس دەبێت كە لەتەمەنی نۆزدەساڵیدا دەبێت و زۆر بەكارەكتەری سەرەكی چیرۆكەكەی (فرانی گراس) دەچێت. ساڵێك دوای یەكترناسینیان، هاوسەرگیری دەكەن و هاوسەرگیریەكەشیان زۆر ناخایەنێت. ساڵی 1961 (فرانی و زوویی) بڵاودەكاتەوە كەڕەخنەگران بەگەرمی پێشوازی لێدەكەن، بەڵام ڕەخنە لە بەرهەمی دواتری دەگرن (سیمۆر.. پێشەكی)، سەرەڕای ئەوەی فرۆشی زۆریشی دەبێت. دوای ئەو ساڵانەی هەوڵ و چالاكیەكی چڕو پڕی تێدا ئەنجامدا، ئیدی سالنجەر تادەهات دەچووەوە ناوخۆیەوەو تەنانەت لەكلیر دۆگلاسی هاوسەریشی دووردەكەوتەوە كەدوو منداڵی لێی هەبوو. لەوە بەدوا زۆربەی كات ماڵی جێدەهێشت و زۆربەی ڕۆژەكانی، لەو هۆڵەدا بەسەردەبرد كە بەكولانە دەچوو. جار هەبووە چەند هەفتەیەك لەوێدا ماوەتەوەو لەسەر تەباخێكی بچكۆلانە، خواردنی بۆخۆی ئامادە كردووە. ئەمە وادەكات هاوسەرەكەی كەلەییی بێت و بەرگەی ئەوە نەگرێت. تەنها بەجیابوونەوەش ڕزگاری دەبێت و ساڵی 1967 دەستی لەدەستی دەبێتەوە. پێنچ ساڵ دوای ئەوە، سالنجەر هەمان شت لەگەڵ كچۆڵەیەكی دیكەدا دووبارەدەكاتەوە كەئەویش (جۆیس مانیارد)ۆیە. ساڵی 1972 (نیویۆرك تایمز) لەسەر بەرگی پێشەوەی گۆڤارەکە دایدەنێت، وەك شاباشكردنی دوای بڵاوكردنەوەی وتارێكی دەربارەی نەوەی شەستەكان و پێشبینی لەدایك بونی ڕەخنەگرێكی گەورەی لێدەكرا. جۆیس ماینارد ئەوكات تەمەنی هەژدە ساڵ بوو، وەهاش دەهاتە پێش چاو وەك ئەوەی (لۆلیتای لۆلیتاكان) بێت. ڕێكەوتێكی سەیربوو كەچیرۆكێكی سالنجەر بەناوی (كچە هەژدەساڵەكە خواستی ژیانە)، لەهەمان ژمارەدا بڵاو بووبووەوە. لەكونجە پەنهانەكەی خۆیەوە، سالنجەر نامەیەكی بۆ دەنێرێ و سەرسامی خۆی بۆ بەیان دەكات، نوسەرە تازە پێگەیشتووە كەش بڕوا ناكات. بۆیە بڕیار دەدات دەستبەر داری هەموو شت بێت (خاو خێزان و خوێندنەكەی) و خۆی بگەیەنێتە لای سالنجەر. ئیتر ئاوابوو. باوكی جۆیس مانیارد دەیویست كچەكەی ببێتە نوسەرێكی گەورە، لەبری ئەوەی لەساو پەنای سالنجەردا بپۆكێتەوە. جۆیس خۆشی دركی بەوەكرد، بەڵام كاتێك تەمەنی بوو بە چل و چوار ساڵان! سالنجەر خۆی لەنێو دنیای نوسیندا نوقم دەكردو ئەویش بەردەوام بوو لەسەر پرۆژەی كتێبەكەی، دەربارەی نەوەی شەستەكان. بەڵام بەرەبەرە كێشەو ناكۆكی لەنێوانیاندا دەست پێدەكات، ئەویش بەهۆی ئەوەی سالنجەر نایەوێت منداڵیان بێت و لەیەك جیا دەبنەوە. بەچەند مانگێكی كەم دوای ئەوە، سالنجەر هەمان شت لەگەڵ ئەلین جۆیسی ئەكتەردا دووبارە دەكاتەوە كە لەتەمەنی سی و پێنچ ساڵاندا دەبێت. ئەلین نامەیەكی لەسالنجەرەوە پێدەگات و لەنامەكەدا سەرسامی خۆی بەنواندنەكانی دەردەبڕێت و ئەمیش باوەڕ بەخۆی ناكات. ئاخر سالنجەر لەو دەورو زەمانەدا بوو بوو بەئەفسانەیەكی زیندوو.. قسە و باسی زۆری لەبارەوە دەكرا، بەتایبەت گۆشەگیرییە سەیرەكەی و ڕۆژنامەكانیش هەواڵی ڕاست و ناڕاستیان لەبارەوە بڵاو دەكردەوە. وەك ئەلین جۆیس باسیدەكات: (ماوەیەكی خۆش پێكەوە بەسەر دەبەن)، بەڵام سالنجەر لەكۆتایی هەشتاكاندا وازی لێدێنێت، دوای ئەوەی ئاشنایەتی لەگەڵ خانمە دەرهێنەرێكی گەنج لەهامبشایەر پەیدادەكات. هەموو ئیش و كاری ئەو خانمەش ئەوەبوو، دووبارە ئەو قسانە بداتەوە بەگوێیدا كەخەڵكی دەیانكرد، لەبەر ئەوەی لەو ساڵانەدا گوێی گران بووبوو. گەورەترین تارماییەك كەگۆشە گیریەكەی تێكدەدات، ئەو خانمەیە لەبارەی نەوەی شەستەكان و ئەتواری سەیر و سەمەرەی نوسەرانی ئەو قۆناغەوە دەنوسێت (كەسالنجەر یەكێكە لەوان)و مەبەستمان لەو خانمە نوسەرەش (جۆیس مانیارد)ە. ئەم خانمە هەر بەو ئامرازە تۆڵەی لێدەكاتەوە كەكردی بە ئەفسانە (واتە بەنوسین). دوای بیست ساڵ كتێبەكەی (گەر بەڕاستی دەتەوێت لەبارەیەوە ببیستی)، ئەوەش ڕستەی دەسپێكی ڕۆمانی (پاسەوانێك لەمەزرا)دایە. كتێبەكە ساڵی 1999 بڵاوبووەوە. ئەویش دوای بێنەو بەردەیەكی زۆری پارێزەرەكانی كەهەوڵیاندا بڕیارێك لەدادگاوە دەربچێت و ڕێگە لەبڵاوبونەوەی كتێبەكەی جۆیس مانیارد بگرێت، لەبەرئەوەی ژیانی تایبەتی سالنجەر باسدەكات. وەك ژنەكانی دیكەو ئەو هەموو ساڵە لەسەر داوای سالنجەر، مانیارد بێدەنگی هەڵبژاردبوو. پێش بڵاوبونەوەی كتێبەكەی تەنها دووجارو بەشێوەیەكی سەرپێی قسەی لەبارەیەوە كردبوو. جارێكیان لەدیدارێكی ڕۆژنامەوانیدا وتبوی: (وەك دەزانن جیری- واتە سالنجەر-، كەسێكی گۆشەگیرەو منیش تەواو ڕێز لەو گۆشە گیریەی دەگرم، وەك ئەوەی لەمێژە بەڵێنم پێیداوە، وەلێ ڕابردووی هاوبەشمان، موڵكی منیشە. ئەو پەیوەندیەی نێوانمان منی گۆڕی. سالنجەر كاریگەری گەورەی لەسەر ژیانم جێهێشت، وەك چۆن كاریگەری گەورەی لەسەر ژیانی هەموو كەسێكی دیكە جێهێشتووە. دوای ئەوەی پەیوەندیەكەی نێوانمان كۆتایی هات، هەستم بەسەرگەردانیكرد. هیچ جێگەیەكم لەم دنیایەدا شك نەدەبرد، تاپەنای بۆبەرم). دووەم جاریش كەباسی كردبێت، ئەو كاتەبوو یەكێك لەخانمە ڕۆژنامەنوسەكان گفتوگۆیەكی لەگەڵدا سازكردو بەم دەستەواژەیەش پێشكەش بەخوێنەرانی كرد: (ئەو ژنەی هاوڕێی سالنجەر بوو). دەربارەی ئەوە جۆیس مانیارد دەڵێت: (لەو وەسفكردنە تۆقیم كەمنی وەك مرۆڤ و نوسەرێك لەهاوڕێی سالنجەردا كورتكردەوە). دوای ئەوە مانیارد بڕیاردەدات (پاش نیو سەدە لەجیابوونەوەیان)، گۆشەگیریەكەی سالنجەر تێك بدات و دەربارەی ئەو یەكتر بینینەشیان دەڵێت: (یەكەمجار كەچاوم پێیكەوت، من كچێكی ترساو و سەرشكاو بووم. بەلای منەوە بەهێزترین پیاوی دنیابوو. دواین شت كەپێی وتم ئەوەبوو: من لایەقی مرۆڤێكی وەک ئەو نیم، بەڵام كاتێك دوای ئەو هەموو ساڵە سەردانیم كردەوە، هەستم كرد ئافرەتێكی بەهێزم لەتەمەنی چل و چوار ساڵیدا. ئەوكات زانیم ئەو هەڵەبووە). مانیارد گۆشەگیری ئەو تارماییە تێك دەدات كە لەڕابردووەوە هاتوو، بەیەك ڕۆمان جیهانی هەژاند. مانیارد لەماوەی ئەو 25 ساڵەدا نەیتوانی سالنجەر لەبیربكات، هەرچەندە لەو ماوەیەدا چەندین پیاو دەناسێت و لەدوای جیابونەوەیانەوە، ژیانێكی بەربادانە دەژی. لەجەژنی لەدایك بونی 44 ساڵیدا دەچێت بۆلای سالنجەر، كەبە واق وڕمانەوە لەبەردەم ژوورە بچكۆلانەكەیدا (ژورێك بەكولانەی مریشك دەچێت) پێشوازی لێدەكات، بۆئەوەی یەك قسەی پێبڵێت: (بۆ هەتاهەتایە نەجاتم بوو لەدەستت). سەرچاوە: لاپەرەی کلتووری ڕۆژنامەی (الشرق الاوسط).
نوسین بەتایبەت شیعر، یەكێكە لە ئەكتیڤترین ئەو بوارو چالاكیانەی كە مرۆڤ بۆ دەربڕینی ناخی خۆی و گەیاندنی پەیام و ئایدیاكان و پیشاندانی جوانیەكانی دەوروبەری ئەنجامیدەدات، مرۆڤ دەتوانێت لەڕێگەی كردەی نوسین، بەتایبەت لە ناو شیعردا هەموو خەون و خۆزگەكانی خۆی بدۆزێتەوە، وەك ئەوەی (ئەدۆنیس) دەڵێت "شیعر دروستكردنی پەیوەندی داهێنەرانەیە لە نێوان ئێستاو داهاتوو، لە نێوان دیارو نادیاردا، لە نێوان زەمەنو ئەبەدییەتدا، لە نێوان واقیعو میتاواقیعدا" هەر بۆیە هەمیشە ئەوانەی كە شاعیرن و شیعر دەنوسن، دەتوانن خۆیان و دونیا جیاواز لە هەموو ئەوانیتر ببینن، چونكە شیعرشتێك نیە مرۆڤ فێری بێت، بەڵكو دۆخێكی زهنیە تێیدا دەژین وكە جێمان هێشت جگە لە تارمایی جوانیەكی وەسف نەكراو هیچی ترمان لەیاد نامێنێت. لەماوەی ڕابردوودا و لە ڕێگەی نوسەرو وەرگێڕ(شێرزاد هەینی)ەوە، دوو شیعری خانمی شاعیر (وەداد نەبی)م خوێندەوە، شیعری یەكەم بە ناونیشانی (بیست پیاو منیان خۆش دەوێت) و دووەمشیان بەناوی (دەنووسم كە دەزانم ئەوەی دەمەوێ بیكەم، ناگەڕێتەوە). خویًندنەوەی ئەم شیعرانە سەرنجیان ڕاكێشام و بڕیارمدا هەردوكیان بڵاوبكەمەوە، یەكەمیان لە گۆڤاری ئەدەبی (باران) و ئەوی دیكەشیان لەم پاشكۆیەی بەردەستان، ئەم خانمە یەكێكە لەو قەڵمە گەنجانەی كە خاوەن (زمان و تەكنیكی) شیعر نوسینی خۆیەتی، هەر بۆیە كاتێك نوسینەكانی دەخوێنیتەوە بەر (زمان و فەنتازیاو ئایدیا)ی نوێ دەكەویت، لای ئەو شیعر جگە لە دیوە ئیستاتیكیەكەی، پرسیارەو لەو ڕێگەیەشەوە باس لە مەبەستی نوسینی خۆی دەكات، وەك ئەوەی لەم شیعرەدا دەیبینین" من شیعر دەنووسم. یان پەخشانێكی درێژ دەنووسم لەسەر ئەو جۆرە ژنانە دەنووسم كە بە پاژنەی بەرزی پێڵاوەكانیان، ئەڤین دەكوژن لەسەر كوشتنی ئەڤینی ژنان دەنووسم بەبڕوای من شیعر یەكێكـ، لە گرنگترین ژانرە سەرەكیەكانی ئەدەبەو لای من پێش هەمووشیانە، چونكە شیعر تاكە ئامڕازێكە لە ژیاندا كە دەتوانێت ڕاستیەكانی ناخی ئینسان دەربڕێت وهەموو ئەو نهێنیە شاراوانەی ناوەوە كەشف بكات، كە لەكاتی ئاسایدا هەستی پێناكرێت، هەر وەك ئەو هەستەی ئەم خانمە لە شیعرەكانیدا دەری بڕيون و خوێنەر هەستیان پێدەكات، لە ڕوی ئەركیشەوە هەمیشە وەزیفەی شیعر لە ژانەرەكانی تری ئەدەب قورسترو گەورەترە، چونكە ئەركی شاعیر ئەوەنیە كە ڕووداوەكان بگێرێتەوە یان واقیع كۆپی بكات، بەڵكو ئەركی ئەو قسەكردن و پیشاندانی ئەو شتانەیە كە ڕویان نەداوە یاندەشێت ڕووبدەن، ئەوە شیعرە كە مرۆڤ هەمیشە دەتوانێت گەمەی خەیاڵاتەكانی ناوەوەی خۆی تیادا بكات، بۆیە ئەم خاتونەش بەم تایبەتمەندیانەوە، دەنوسێت و ئەڤین لە شیعردا وەك پرسێكی گرنگ دەوروژێنێت، پرسی ژن وەك بەشێكی گرنگی جوانیەكان و وەك بەشێكی هێمای بێدەسەڵاتی و لەپاڵیشیدا دڵڕەقی و گوناهباری دەخاتە بەرباس و لێكۆڵینەوە. هەروەك چۆن لە بەشێكی تری شیعرەكەیدا باس لە پەیامی نوسینی خۆی دەكات و دەڵێت" لەسەر بۆنی گەنیووی جەستەی ئەو ژن و پیاوانە دەنووسم كەهێشتا خۆشەویستی، پەنجەی لە شەهوەتیان نەداوە. ئەگەر سەرنج بدەین گەنج كاتێك شیعردەنوسێت، چەندە دەیەوێت تەعبیرلەو هەموو بابەتە (كەبت) كراوانەی ناوناخی بكات، ئەوەندەش دەیەوێت خۆی بەتاڵ بكاتەوە كە بەبڕوای من ئەمەش باشترین هاوڕێ ودەربڕی ئەون. هەروەك (بەختیارعەلی)ش دەڵێت" شیعر عاتیفەی مرۆڤ نیە كە قسە دەكات، بەڵكو ئەوە عاتیفەیە كەزمانی تێكدەچێت وتەعبیر بچوك بەشی ناكات و مانا ئامادە دەكات لە بەردەمیدا تەسك بێتەوە، شیعر زمان نیە، بەڵكو شیعر گەڕانی زمانە لەناو خویدا بۆزمانێكی تر". خوێندنەوەی شیعری ئەم خاتونەو ناسینی بۆ من كردنەوەی دەرگاو دەروازەیەكی نوێیە لە شیعری گەنجانی كوردو قەڵەمی نەوەی نوێی كوردی، بەهیوام لە ئایندەدا بەرهەمەكانی تریشی بكرێنە كوردی.
کە لۆرییە گەورەکە نامکوژێت، کە مەتبەخەکەم قاوەی تێدا نامینێت، جگەرەیەکیش نادۆزمەوە بیکشێم کە ئارەزووی ئەڤین و پیاسەی ناو باخچەیەکیش ناکەم، کە حەزناکەم گوێ لە گۆرانییەکانی "لیونارد کوهین" بگرم، کە دەستە خوشکەکانم، لە گێڕانەوەی نائومێدی و کەساسی تەواو دەبن من شیعر دەنووسم. یان پەخشانێکی درێژ دەنووسم، لەسەر ئەو جۆرە ژنانە دەنووسم، کە بە پاژنەی بەرزی پێڵاوەکانیان، ئەڤین دەکوژن، لەسەر کوشتنی ئەڤینی ژنان دەنووسم، یان ئەو ئەڤینەی ژنان دەیکوژن، کە درەنگ دێن، لەسەر سیسەمی شەویان لەگەڵ ئاوێزانی مێردیان دەخەون و لەسەر شەهوەتی سستی، ناو جەستە پیرەکانیش دەنووسم. لەسەر جەستە تەڕەکانی ساز بۆ ئەڤین، شاراوەی ژێر گەڵا کەسکەکانی دارهەنجیرێک دەنووسم. لەسەر ماچە دزراوەکانی سەر لێوی عاشقەکان دەنووسم. لەسەر ئەو ژنانە دەنووسم، خیانەت لە مێردەکانیان دەکەن. لەسەر ئەو پیاوانەش دەنووسم، خیانەت لە ژنەکانیان دەکەن. لەسەر بۆنی گەنیووی جەستەی ئەو ژن و پیاوانە دەنووسم، هێشتا خۆشەویستی، پەنجەی لە شەهوەتیان نەداوە. لەسەر درۆکانی بەردەوام هەموو دەیڵێینەوە، لەسەر خیانەتەکانی بەردەوام هەموو دەیکەن، لەسەر وڵاتە کەلاوەکە، لەسەر سیسەمی ژن و مێردەکان دەنووسم، تێدا کەسی "سێیەم" تەنیا و بەخەیاڵیش، خۆی لەگەڵ یەکێک لە دوو هاوسەرەکە، رەحەت دەکات. دەنووسم، کە دەزانم ئەوەی دەمەوێ بیکەم ناگەڕێتەوە. کە لۆرییە گەورەکە نامکوژێت، کە شیعر لەنێوان پەنجەکانم رادەکەن، کە تف لە ئاکارە خراپەکەی ئەو جیهانە دەکەم، هەموو نووسینەکانم، بۆ بوژانەوەیان، توڕدەدەمە باخەکەی پشتەوەمان، بەڕووی باڵەفڕەی دووری باڵندەیەک، بزەیەک دەکەم. وداد نبی: ژنە شاعیرێکی کوردی رۆژئاوایە و بەعەرەبی دەنووسێت، لە ئەڵمانیا نیشتەجێیە، لە بواری شیعر و پرۆژەی هاوبەش لەگەڵ ژنە نووسەرە ئەڵمانەکانا ئەکتیڤە.
جگە لە دەنگە بە سۆزەكەی، ئەو نوسەرو شارەزایەكی باشی بواری مۆسیقازگۆرانی كوردیە، كە ساڵامێكە بە سەرنج و پێشنیارو وتارەكانی دەستدەخاتە سەر برینی كێشەو قەیرانەكانی ئەو بوارە، بێگومان ئەو كەسەش هونەرمەند(دیاری قەرەداغی)ە، پەڕاوی هاوڵانی بەباشی زانی دەربارەی دۆخی ئێستای مۆسیقاو گۆرانی كوردی ئەم دیدارەی لەگەڵدا سازبدات. * له ئێستادا بۆچونهكان دهربارهی هونهری مۆسیقاو گۆرانی كوردی دابهشبون، ههندێك پێیان وایه بههۆی تهكنهلۆژیاوه گۆرانی و مۆسیقا تامو بۆی زیاتری پهیداكردوه، ههندێكیش به پێچهوانهوه پێیان وایه ساڵانی ڕابردوو بهتایبهت ساڵانی 80 كان كه ئهوكات تهكنهلۆژیا زۆر ڕۆڵی نهبوو گۆرانی و مۆسیقای كوردی پڕ چێژتربوو بۆ چونی ئێوه چییه؟ دیاری قەرەداغی: قورسە هونەری گۆرانی و میوزیک لە یەک گۆشەوە تەماشا بکرێ بۆ خۆی پاکێجێکە ناکرێ لێک بترازێن، تۆ ناتوانی زەمەن لەبەردەم ئەم هونەرە رابگریت، کە ئەڵبەت لەگەڵ هاتنی مۆدێرنە و دنیای گڵۆباڵدا ئەم بەشە لە هەموو بەشەکانی تر زیاتر گیرۆدەیە بە نوێبوونەوەو ئابدەیت بوون، هەم لە ئامێر و هەم لە بەکاربەرانی، هەم لە هونەرمەند و هەم لە وەرگرانی، پرسیار ئەوەیە گەر تەکنۆلۆژیا بکوژی چێژە، چێژی هونەرمەند و چێژی وەرگرانی، ئەدی دەبێ لەوەش بپرسینەوە ئایا لە زەمەنی رابردودا کە تەکنۆلۆژیا سەنتەر نەبوو بە تەنها چێژ بەرهەمێکی سەرکەوتوو و تەواو کاری پێ بەخشی بوین؟ من وای دەبینم لە هەموو سەردەم و قۆناغێکدا چەق و سەنتەری روداو مرۆڤە بۆ خوڵقاندنی بەرهەمێکی پێرفێکت، هەم ناخ و وێژدان و سۆفی بوونی خۆی بکاتە ناوەڕۆک و مەتنی داهێنان.. لەملاشەوە تەکنۆلۆجیا بکاتە حەماڵی جوانییەکانی و بە پشتیدا بپەڕێتەوە بۆ وەرگرو جارێکی تر کۆی تواناکانی فەرز بکات و داهێنان بکات بە جورئەتەوە و بێ سڵەمینەوە لە رای گشتی. ئەم جیاوازی رایانەش بە قسەی ئاسایی پشت راست ناکرێتەوە بۆ جوانی و ناوازەیی قۆناغێک لە یەکێکی تر، بە بۆچوونی من ئەم باسانە دەبێ لێکۆڵینەوەی لەسەر بکرێ و شرٶڤەکاری بۆ بکرێ، کە کاری ئەو کەسانەن کە دەبوو هەبن لە نێو مەیدانی هونەری گۆرانی و میوزیکی کوردی و تۆماریان بکردایەو لە ژێر رۆشنایی رەخنەدا هەڵسەندگاندنیان بۆ بکرایە، کە هەمووش دەزانین ئەم رەوتە چەند کزو داماو و نزیک لە نەبوونە هاوتەریبن لەگەڵ کۆی بەرهەمی هونەریی قۆناغەکان. * له ئێستادا ئهوهندهی تێبینی دهكرێت ڕۆحی داهێنان كهم دهبێتهوهو هونهرمهند بۆ ئهوهی ناسراوبێت پێویست ناكات داهێنهربێت به هێندهی ئهوهی پێویستدهكات له تۆڕو پهیجه كومهڵایهتیهكان ڕیكلام بۆ خۆی و كارهكهی بكرێت، تاچهند سۆشیال میدیا زیانی له ڕۆحی هونهری و نهمانی كاری داهێنهرانهداوه؟ دیاری قەرەداغی: خۆی لە بنەڕەتدا ئەو کەسانە دەیانەوێ بە ناوبانگ بن و ئەوەش ئامانجەکەیە، ئەمە مافی ئاسایی خۆیانە، بەڵام بە بۆچوونی من نە دەتوانن هونەرمەندبن و نە داهێنەریش، ئەڵبەت داهێنان تەکلیف لە سۆشیال میدیا ناکا و واستەی پێ ناکا ریکلامیستی بێ، ئەوە نەبوونی رۆحی داهێنان و هەژاری جوانیی و نوقسانی کەس و بەرهەمەکانن کە وا دەکەن پەنا بۆ گەورەکردنی شمەکەکانیان بكةن، یا کاڵاکانیان نمایش بکەن، ئاخر خۆ ئەو بابەتانە بە زۆری لەدەمدان هێندەی لە دڵدا، لە روخساردان هێندەی لە ناخدا، لە چاودان هێندەی لەهزردا.. کوشتنی ئەم باڵانسە لە ژمارەی هەودارانی بەرهەمی سوکەڵە، دیسانەوە مەترسییە بۆ قڕکردنی بەهای جوانیی و رۆحی داهێنان، من هاوڕاتم لەم مەسەلەیە، تێکچوون ولاسەنگی ژمارەی فۆلۆەرولایکی شتەهەرزانەکان بەوژمارە زۆرە دەمانخاتە بەر دەمداچەقاندنێک کە ئایا ئەم بارە لۆکاڵییەو تەنها ئێمە پیوەی گیرۆدەین؟ یا فیرۆسێکی تەشەنەبووی نێو کۆمەڵگای بەشەرییە؟ کە لەراستیدا هەر زوو میللەتانی کەنار بەری دەکەون و پێی سەرسام دەبین. من هەمیشە دەموت جاران هونەرمەند میدیای دەوڵەمەند دەکرد و قورسایی بۆ دروست دەکرد، کەچی لە ئێستادا میدیا و ماس میدیا کەسانێک دەوڵەمەند دەکەن کە لە بنەڕەتدا هونەرمەندنین و دەیانخەنە پلە و پایەیەک کە کەسانی هونەرمەند و خەڵکانی بە ئەزموون و داهێنەری چەند ساڵ خزمەت شەرم بکەن لە خۆیان و مێژوویان، بە حەسرەت بن بۆ ئەو رۆژانەی کۆششیان کردبوو.. نمونەکانیش رونن، هونەرمەندێکی میوزیسیانی کورد کە ئەزموونی پەنجا ساڵ لە خزمەت و هونەر هەبێ و مامۆستای نەوەکان بێ کەچی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا چەند هەزارێک هەواداری هەبێ، بەڵام خانمێک کە تا ئێستا ساغ نەبوبێتەوە کە ئایا هونەرمەندە یا مۆدێلیستە یا بازرگانە یا چییە کەچی بە ملێونان فۆلۆوەری هەبێ. ئەم بارە دروستکراوە، لە سەر ئاستە جیهانیی و ناوخۆییەکانیش.. لە مێژە شارستانییەت لەبەردەم هەڕەشەی وڵاتانی زلهێزی بێ مێژوون، ئەم عوقدەی نەبوونی مێژوو و شوناسە شکاوەتەوە بەسەر دنیای ئەمڕۆدا و شکاوەتەوە بەسەر ولاتانی پڕ شارستانی و خاوەن مێژوو بە چەشنێک خاپوری دەکەن تا وای لێ بێ دانیشتوانەکەی لەعنەت لە مێژوو و شوناس و شارستانییەتیش بکەن. * ڕۆژانه له چهندین كهناڵی تهلهفیزیۆنیهوه بهرههمی خراپ و كلیپی نا شایسته دهبینین بڵاودهكرێنهوهو به شان و باڵیاندا ههڵدهدرێت و فڵان حزب و گروپ سپۆنسهرو پاڵپشتی بهناو هونهرمهندهكهیهتی، نهبونی سانسۆرو ڕهقابهو لێپرسینهوه تا چهند هۆكارن بۆ ئهم زیانه؟ پێتان وایه ململانێ سیاسیهكان هونهریشیان گرتۆتهوهو بۆ مهرامی خۆیان بهكاریان دێنن؟ دیاری قەرەداغی: لێرە کەناڵەکان کەناڵی حیزبین، کەناڵەکانیش بە راستی جواننین تا بەرهەمی جوان ببینن، ڤیدیو کلیپی جوان و ئاست بەرز نمایش بکەن. ئەم کەناڵانە گرێی دەرونیان لەگەڵ جوانیدا هەیە، نایانەوێ تەبابن لەگەڵ هونەرمەند بە هێندەی ئەیانەوێ هونەرمەند مسکێنی ئەم ماڵە ئاغایانە بێ، سپۆنسەری کەسانێک دەبن کە تۆش بپرسی بۆ؟ ئەڵبەت ئەو نیفاقە و چاندنی ئەو داخە لەدڵی کەسانی جدی و کارامە ئامانجی ئەو دەزگا میدیا حیزبیانەیە کە تەنانەت زۆر جار لە نێو خۆشیاندا تەبانین و کێشەی گەورەیان هەیە. بۆیە کەس رەقیب نییە جگە لە خۆیان بەڵێ هەر خۆیان رەقیب و سانسۆری کاری باش و هونەرمەندی باشن. لێرە سیاسەت وا دەکا هەمیشە دنیا لەسەر ململانێ رەنگ بکات، رەنگێک کە خاوەنەکەی خودی خۆی نەناسێتەوە چ رەنگ و مەعدەنێکە. * ههندێكجار كه سهیری دۆخی ئێستای گۆرانی و مۆسیقای كوردی دهكهیت و ئهو دۆخه خراپهی ئێستای دهبینی كه بهڕێكهوت گوێت له بهرههمی باش و كاری باش دهبیت، ههستهكهیت كه له كوردستان بهبهرنامه كار بۆ لهناوبردنی چێژی ڕاستهقینهی هونهرو كوشتنی ڕۆحی داهێنهرانه دهكرێت، بهوهی كێشه بۆ هونهرمهنده جدیهكان دروستدهكرێت و كار ئاسانی بۆ خهڵكانی ناشایسته دهكرێت، پێتان وایه هۆكاری ئهمه چیه؟ دیاری قەرەداغی: زۆر بە کورتی، بەرەی دووەم نەماوە، تەنها بەرەیەک سەر دەستە ئەویش بەرەی حیزب، کە ئەو بریار لەسەر بوون و گیرفان و ژیان و هونەر و ناوبانگت دەدات، کە لەوێ نەبووی ئەم گومان و پرسیارەی تۆ دروست دەبێ پرسیارێ بۆ دەبێ لێرەدا هەموو رێگایەک بجێتەوە سەر حەوشە گەورەکەی حیزب؟. * ههمووان باس له چهندین كێشهو قهیران لهناو هونهری مۆسقاو گۆرانی كوردیدا دهكهین پێتان وایه كێ لهم كێشهو قهیرانانه بهرپرسهو چی بكرێت بۆ باشتركردنی دۆخی مۆسیقاو گۆرانی كوردی؟ دیاری قەرەداغی: لهوه دڵنیام كه یهكێك له خاڵه سهركییهكان بۆ بهرهو پێشچوونی هونهر و به تایبهت هونهری گۆرانی میوزیك لهكوردستاندا، بهرهو پێشهوهچوونی بواری خوێندنی زانستی هونهره له خوێندنگا و ناوهند و قوتابخانه بنهڕتییهكان و له پهیمانگاو كۆلێژهكان و وهرگرتنی بڕوانامه بهرزهكانه له بوارهكهدا .. سهرباری بهرهو پێشهوهچونی بوارهكهش كه هونهری میوزیكه، هاوكاتیش كۆمهڵگایهكی پڕ چێژ و ئاماده بۆ وهرگرتنی هونهری میوزیك دروست دهبێت.. نهوهیهكی تهندروستی ناسك و دوور له توندوتیژی و دوور له باسه زبرهكانی سیاسهت وتیجارهت، گهشه دهكات.. ههروهها رۆحی پێكهوه ژیان و ئینتما بوون بۆ جوانیی، ههموو جوانییهك دهسازێ له زهین و ویژدانی كهسهكان.. گرنگی ئهم رهوت و باسه لهوهدایه كه دهستپێبكرێ نهوهك باس لهوه بكرێ كه چ هۆكارێك ههبوون بۆ نهبوون و بۆشایی له پێشترو ئێستادا، چونكه زۆرێكمان له دوورو نزیك لهو هۆكار و كێشانه دوواوه كه بۆچی لهراستایی پهروهردهیی ئێمهدا جێگایهك بۆ فێربوونی هونهره جوانهكان نهماوه، له كاتێكدا فێرگهو سهرجهمی قۆناغهكانی خوێندن، پانتاییهكی دیاره بۆ گشت زانستهكانی تر.. گرنگه ئێمه دهست پێبكهین، به بۆچوونی تایبهتی ئهم باسهشم پێویسته دهستپێكهكه له پهروهردهی منداڵهوه بێت، واته له قۆناغهكانی باخچهی ساوایان تا دهگاته پهیمانگا و كۆلێژه تایبهتهكانی هونهر.. چونكه بهڕاستی چۆن له سهرهتادا فێری زانستهكانی فیزیك و ماتماتیك وكیمیك ...هتد دهبیت بۆ ئهوهی ببێته پاشخانێك، تا ئهو فێرخوازهی دهچێته كۆلێژێكی تایبهت بهو بوارانه توانا و دهسهڵات و لانی كهم زانیاری ههبێت.. ههر ئاواشه بۆ میوزیك و هونهرهكانی تر.
له بیرم دى سولهیمانی که دارولمولکی بابان بوو نه مه حکومى عه جه م نه سوفره کیشى ئالى عوسمان بوو رۆژى چوارشهممه (14) تشرینى دووهمى (2018) له سهراى سلێمانى یادى دامهزراندنى بناغهى دامهزراندنى شارى سلیمانى دهکرێتهوه، که بهر له (234) ساڵ له قهلاچوالانهوه گواسترایهوه ئهو شوێنهى ئێستاى. مهریوان مهسعود، ئهندامى لیژنهى سهرپهرشتى یادى سلێمانى لهلێدوانێکدا به هاوڵاتى وت" له بیناى سهراى سلێمانى لهسهر بودجهى پایتهخى رۆشنبیرى یادى 234 ساڵهى دامهزراندنى شارى سلێمانى دهکرێتهوه".ههروهها ئاماژهى بهوهکرد، رۆژى چوارشهممه کاتژمێر(3:00ى) عهسر چالاکیهکانىیادى(234)ساڵهى دامهزراندنى شارى سلێمانى دهستپێدهکات. کورتهیهک له مێژووى شارى سلیمانى شارى سلیمانى له ساڵی (١٧٨٤) لهلایهن (ئیبراهیم پاشای بابان) هوه ئاوهدانکراوهتهوه. ئیبراهیم پاشا شارهکهی به ناوی باوکییهوه(سلێمان)پاشا ناوناوه. سلێمانی جگه لهوهی دهبێته پایتهختی میرنشینی (بابان)، لهههمان کاتدا دهبێته مهڵبهندێکی بازرگانی و ڕۆشنبیری ناوچهکه. بهشه دیالێکتی سۆرانی له ناوچهکهدا پهره دهستێنێ و دهبێته زمانی خوێندن و نووسین به جورێک که بهشهدیالێکتی گۆرانی لهناوچهکهدا بهرهو کهمبوون و نهمان دهچێت. پاش ڕووخانی میرنشینی بابان لهساڵی (١٨٥١) وه لهناوچوونی دهوڵهتی عوسمانی له جهنگی جیهانی یهکهم، شاری سلێمانی دهخرێتهسهر کۆماری عێراقی ئهمڕۆ. شاری سلێمانی له ساڵی (١٩٢٢ تا ١٩٢٤) پایتهختی دهوڵهتهکهی مهلیک (مهحمود) بووه. شاری سلێمانی جگهلهوهی لانکهی ڕۆشنبیر و تێکۆشهران بووه، مهڵبهندی ههڵگیرسانی شۆڕش و ڕاپهڕینیش بووه له مێژووی کوردستاندا. پارێزگای سلێمانی له چهند شارۆچکهیهک پێک هاتووه گرنگترینیان شارۆچکهی )پێنجوێن(ه که وهک دهرزوازهیهکی گهورهواهیه له سهر سنوری ئێران عێراق پاش ئهویش (چهمچهماڵ)به پلهی دووهم دێت که دهروازهی دووهمی شاره رووه و ناوچهکانی خوارووی عێراق، سلێمانی به هاوینهههوارهکانی وهکو هاوینهههواری (ئهحمهدئاوا، سهرچنار، دوکان، سهرتهکیی بهمۆ، کونهماسی، ئهزمڕ و قهرهداغ) بهناوبانگه و چهندین هاوینهههواری دڵڕفێی دیکهش. پارێزگای سلێمانی دوو بهنداوی گهورهی تێدایه وهک بهنداوی (دوکان و دهربهندیخان) که ئهوانیش وهک ناوچهیهکی گهشتیاری ناوزهند دهکرێن و بههاران خهڵکێکی زۆر ڕوویان تێدهکات. شاری سلێمانی له ڕووى ههڵکهوتهى جوگرافیهوه. شاری سلێمانی دەکەوێتە نێوان هێڵی پانی ( 34 – 36) پلە لەسەر هێڵی کەمەر و هێڵی درێژی ( 45 – 46) پلە لەرۆژهەڵاتی هێڵی گرینویجی گۆی زەوییەوە، واتە دەکەوێتە باشوری رۆژئاوای کیشوەری ئاسیا و باکوری خۆرهەڵاتی کوردستانی عیراقەوە. سلێمانی لەباکوری خۆرهەڵاتەوە بەزینجیرە شاخی ئەزمڕ کە( 1702م ) و گۆیژە ( 1524م ) بەرزن و قەیوان دەورە دراوە، لەباشوورەوە چیای بەرانان کە (1373م) بەرزە دەورەدراوە و لەرۆژهەڵاتیشەوە دەشتی شارەزوور دەستپێدەکات کە درێژییەکەی (45) کم و پانییەکەی (15 کم) لەرۆژئاواشەوە شاخی تاسڵوجە کە (911) م بەرزییەتی گەمارۆی داوە، شارەکەش ( 853 م) لەئاستی رووی دەریاوە بەرزە و ئاووهەواکەی بەدەریای ناوەڕاستەوە کاریگەرە و لەزستاندا ساردو باراناوییەو هاوینیشی وشک و گەرم و بێبارانە، جیاوازییەکی زۆریش لەنێوان پلەکانی گەرمای شەو رۆژ و وەرزەکانی ساڵیدا بەدی دەکرێت. له کۆندا ئهم شاره، شەش گەڕەکی تێدابووه ( کانی ئاسکان، گۆیژە، مەڵکەندی، سەرشەقام، چوارباخ، دەرگەزێن) ههرچهنده پارێزگای سلێمانی مێژوویێکی نوێی له دروست کردن و دامهزراندنی ههیه، بهڵام مێژووی نیشتهجێی مرۆڤ له ناوچهو قهد پاڵی چیا و دهشته به پیتهکانی بۆ سهردهمانێکی دێرینی مرۆڤایهتی دهگهرێتهوه ههردهم لانکهی شارستانی بووه . له ئێستادا ئهم شاره بۆ جارێکیتر بهچهندین چالاکى جۆربهجۆر له بوارى هونهرى (گۆرانى و مۆیسقاو ئهرشیف و شێوهکارى و بابهت و لێکۆڵینهوهى مێژووى) یادى (234) ساڵهى دهکاتهوه. مهریوان مهسعود، ئهندامى لیژنهى سهرپهرشتى یادى سلێمانى به هاوڵاتى وت" یادکردنهوهکه ماوهى سێ رۆژ دهخایهنێت، چهندین چالاکى جۆراوجۆر ئهنجام دهدرێت" بۆیهکهمجار ژوورهکانى سهراى سلێمانى له دواى نۆژهنکردنهوهى بۆ چالاکى هونهرى کلتورى بهکاردههێنرێت و زیاد له بیست چالاکى که گوزارشت له مێژووى شارى سلێمانى دهکهن نمایش دهکرێن".یهکێک له چالاکیه گرنگهکانى یادکردنهوهکهى ئهم ساڵ کردنهوهى پێشانگاى پۆرترێتی بەشێک لە کەسایەتییەکانی شاره کە بەشێوەی دیجیتاڵ لە لایەن شێوەکار (ڕێبوار خالید) ەوە نەخشێنراوە لەیادی شاری سلێمانیدا نیشان دەدرێت. هاوکات باسى لهوهشکرد لهسهر بودجهى پایتهختى رۆشنبیرى به پێى دهرخستهى بهشداربووهکان بڕى(20) ملیۆن دینار بۆ سهرجهم چالاکییهکانى ئهم ساڵ تهرخانکراوه.
رۆژى چوارشهممه (14) تشرینى دووهمى (2018) له سهراى سلێمانى یادى دامهزراندنى بناغهى دامهزراندنى شارى سلیمانى دهکرێتهوه، که بهر له (234) ساڵ له قهلاچوالانهوه گواسترایهوه ئهو شوێنهى ئێستاى. مهریوان مهسعود، ئهندامى لیژنهى سهرپهرشتى یادى سلێمانى لهلێدوانێکدا به هاوڵاتى وت" له بیناى سهراى سلێمانى لهسهر بودجهى پایتهخى رۆشنبیرى یادى 234 ساڵهى دامهزراندنى شارى سلێمانى دهکرێتهوه".ههروهها ئاماژهى بهوهکرد، رۆژى چوارشهممه کاتژمێر(3:00ى) عهسر چالاکیهکانىیادى(234)ساڵهى دامهزراندنى شارى سلێمانى دهستپێدهکات. کورتهیهک له مێژووى شارى سلیمانى شارى سلیمانى له ساڵی (١٧٨٤) لهلایهن (ئیبراهیم پاشای بابان) هوه ئاوهدانکراوهتهوه. ئیبراهیم پاشا شارهکهی به ناوی باوکییهوه(سلێمان)پاشا ناوناوه. سلێمانی جگه لهوهی دهبێته پایتهختی میرنشینی (بابان)، لهههمان کاتدا دهبێته مهڵبهندێکی بازرگانی و ڕۆشنبیری ناوچهکه. بهشه دیالێکتی سۆرانی له ناوچهکهدا پهره دهستێنێ و دهبێته زمانی خوێندن و نووسین به جورێک که بهشهدیالێکتی گۆرانی لهناوچهکهدا بهرهو کهمبوون و نهمان دهچێت. پاش ڕووخانی میرنشینی بابان لهساڵی (١٨٥١) وه لهناوچوونی دهوڵهتی عوسمانی له جهنگی جیهانی یهکهم، شاری سلێمانی دهخرێتهسهر کۆماری عێراقی ئهمڕۆ. شاری سلێمانی له ساڵی (١٩٢٢ تا ١٩٢٤) پایتهختی دهوڵهتهکهی مهلیک (مهحمود) بووه. شاری سلێمانی جگهلهوهی لانکهی ڕۆشنبیر و تێکۆشهران بووه، مهڵبهندی ههڵگیرسانی شۆڕش و ڕاپهڕینیش بووه له مێژووی کوردستاندا. پارێزگای سلێمانی له چهند شارۆچکهیهک پێک هاتووه گرنگترینیان شارۆچکهی )پێنجوێن(ه که وهک دهرزوازهیهکی گهورهواهیه له سهر سنوری ئێران عێراق پاش ئهویش (چهمچهماڵ)به پلهی دووهم دێت که دهروازهی دووهمی شاره رووه و ناوچهکانی خوارووی عێراق، سلێمانی به هاوینهههوارهکانی وهکو هاوینهههواری (ئهحمهدئاوا، سهرچنار، دوکان، سهرتهکیی بهمۆ، کونهماسی، ئهزمڕ و قهرهداغ) بهناوبانگه و چهندین هاوینهههواری دڵڕفێی دیکهش. پارێزگای سلێمانی دوو بهنداوی گهورهی تێدایه وهک بهنداوی (دوکان و دهربهندیخان) که ئهوانیش وهک ناوچهیهکی گهشتیاری ناوزهند دهکرێن و بههاران خهڵکێکی زۆر ڕوویان تێدهکات. شاری سلێمانی له ڕووى ههڵکهوتهى جوگرافیهوه. شاری سلێمانی دەکەوێتە نێوان هێڵی پانی ( 34 – 36) پلە لەسەر هێڵی کەمەر و هێڵی درێژی ( 45 – 46) پلە لەرۆژهەڵاتی هێڵی گرینویجی گۆی زەوییەوە، واتە دەکەوێتە باشوری رۆژئاوای کیشوەری ئاسیا و باکوری خۆرهەڵاتی کوردستانی عیراقەوە. سلێمانی لەباکوری خۆرهەڵاتەوە بەزینجیرە شاخی ئەزمڕ کە( 1702م ) و گۆیژە ( 1524م ) بەرزن و قەیوان دەورە دراوە، لەباشوورەوە چیای بەرانان کە (1373م) بەرزە دەورەدراوە و لەرۆژهەڵاتیشەوە دەشتی شارەزوور دەستپێدەکات کە درێژییەکەی (45) کم و پانییەکەی (15 کم) لەرۆژئاواشەوە شاخی تاسڵوجە کە (911) م بەرزییەتی گەمارۆی داوە، شارەکەش ( 853 م) لەئاستی رووی دەریاوە بەرزە و ئاووهەواکەی بەدەریای ناوەڕاستەوە کاریگەرە و لەزستاندا ساردو باراناوییەو هاوینیشی وشک و گەرم و بێبارانە، جیاوازییەکی زۆریش لەنێوان پلەکانی گەرمای شەو رۆژ و وەرزەکانی ساڵیدا بەدی دەکرێت. له کۆندا ئهم شاره، شەش گەڕەکی تێدابووه ( کانی ئاسکان، گۆیژە، مەڵکەندی، سەرشەقام، چوارباخ، دەرگەزێن) ههرچهنده پارێزگای سلێمانی مێژوویێکی نوێی له دروست کردن و دامهزراندنی ههیه، بهڵام مێژووی نیشتهجێی مرۆڤ له ناوچهو قهد پاڵی چیا و دهشته به پیتهکانی بۆ سهردهمانێکی دێرینی مرۆڤایهتی دهگهرێتهوه ههردهم لانکهی شارستانی بووه . له ئێستادا ئهم شاره بۆ جارێکیتر بهچهندین چالاکى جۆربهجۆر له بوارى هونهرى (گۆرانى و مۆیسقاو ئهرشیف و شێوهکارى و بابهت و لێکۆڵینهوهى مێژووى) یادى (234) ساڵهى دهکاتهوه. مهریوان مهسعود، ئهندامى لیژنهى سهرپهرشتى یادى سلێمانى به هاوڵاتى وت" یادکردنهوهکه ماوهى سێ رۆژ دهخایهنێت، چهندین چالاکى جۆراوجۆر ئهنجام دهدرێت" بۆیهکهمجار ژوورهکانى سهراى سلێمانى له دواى نۆژهنکردنهوهى بۆ چالاکى هونهرى کلتورى بهکاردههێنرێت و زیاد له بیست چالاکى که گوزارشت له مێژووى شارى سلێمانى دهکهن نمایش دهکرێن".یهکێک له چالاکیه گرنگهکانى یادکردنهوهکهى ئهم ساڵ کردنهوهى پێشانگاى پۆرترێتی بەشێک لە کەسایەتییەکانی شاره کە بەشێوەی دیجیتاڵ لە لایەن شێوەکار (ڕێبوار خالید) ەوە نەخشێنراوە لەیادی شاری سلێمانیدا نیشان دەدرێت. هاوکات باسى لهوهشکرد لهسهر بودجهى پایتهختى رۆشنبیرى به پێى دهرخستهى بهشداربووهکان بڕى(20) ملیۆن دینار بۆ سهرجهم چالاکییهکانى ئهم ساڵ تهرخانکراوه.
(من بۆیە ڕۆشتم بۆ کوردستان تا ببینم چۆن کەتیرە دەکەن، دەمویست تێبگەم بۆچی ساڵانە نزیکەی ٥٠٠ کەسی هەژارو برسی بە مانگانەی ١٠٠ تومەن دەچن بۆ ئەو شاخانە. ئێستا قسەی تر دەبیستم و خەڵکانی ترم بینی. من بە ترسەوە هاتم بۆ کوردستان، ترس لە سونە کان و کوردەکان، کەچی ئێستا دەبینم سونەکان و کوردەکان زۆر میهرەبانن- شازادەی حەمام لا٣٢٥) کامەران سوبحان *محەمەد حسێن پاپولیی یەزدی، لە کوڕی کابرایەکی دەشتەکیی تیلیاکخۆر، بۆ منداڵێکی بزێو و پرسیارکەر، بۆ گەنجێکی سەرکێش، بەڵام میهرەبان. دواتر گەڕیدەیەک بەدوای خوێندن و زانست، دەیگەیەنێتە زانکۆیەکی بەناوبانگ و پێشکەوتووی وەک سۆربۆن . پاشتر دەگەڕێتەوە بۆ وڵاتەکەی خۆی، وەک مامۆستای زانکۆ و توێژەر، کاردەکات. لەتەمەنیی ٥٠ ساڵیدا، بیرەوەریی ئەو ڕۆژانەی ژیانیی خۆی و هاوڕێکانیی و هاوشاریی و ئەو دیمەنە دڵڕەقانەی ژیان بەرامبەر بە مرۆڤ بە گشتیی و ژن و منداڵ بە تایبەتیی،بە زمانێکی زۆر تایبەت و پڕ لە ئەفسوون دەنووسێتەوە. * ئەم بیرەوەرییانە، یاداشتی ژیانی پڕ لە کێشمەکێشیی قورسی و دڵڕەقی ژیانی مرۆڤە لە پەنجا و شەستەکان، تا سەرەتای حەفتاکانیی ئێران. شوێنی ڕوداوە سەرەکییەکانیی ئەم بیرەوەرییانە، لەشاری (یەزدی)ئێرانەوە دەستپێدەکات، بۆ ئەسفەهان و تاران و پاشتر بۆ ناوچە کوردییەکانی وەک (سەردەشت و شنۆ و مەهاباد). ڕوداوەکان بە زمانی وێنە و گێڕانەوەی شێوازێ تێکەڵ لە "ڕۆمان و چیرۆک" هەندێ لە دیمەنەکان، هێندە دڵڕەق و بێ بەزەییانە ڕوویداوە، خوێنەر لەگەڵیدا دەگری، هەندێ لەڕوداوەکان هێندە دڵخۆشدەبێ، دەبێ بە بەشێ لە ڕوداوەکان.! *کاتێ مامۆستابووم لە زانکۆی مەشهەد، لە گوندەکانی سیستان و بلوجستان خەریکی لێکۆڵینەوە بووم لەسەدان گونددا دەمبینیی کچی ٨تا ١٢ ساڵەیان بە ٣٠٠ بۆ ٤٠٠ هەزار تمەن فرۆشتووە. لە پێش ٣ هەزار ساڵیشدا برسی و هەژارەکان کچانی خۆیان فرۆشتووە بە دەولەمەندەکان، بەڵام ئێستا بەم فرۆشتنە دەڵێن هاوسەرگیریی!-شازادەی حەمام لا ٢٦ *ئەو ڕوداوانەی لەسەر سنووریی نێوان "عێراق و ئێران" ڕودەدەن. کە منداڵە بێ نان و بێ پێڵاو و برسییەکان. لە یەزدەوە دەیانهێنن بۆ چیا بەرزەکانیی کوردستان بۆ کەتیرەکردن و کارکردنی ١٢ سەعاتییان، تەنها بە چەند پەرداخێ ئاو و پارچەیە نان. لەناو ئەو دیمەنە تاڵ و پڕ ئازارانەدا "عەزیز و مورتەزا" لەپاڵ کەتیرەکردندا، ئەشکەوتێ پڕ دەکەن لە "پەپولە و سەدەها جۆر گوڵ و گیا دەرمانیی" چیاکانی کوردستان! لە ئەنجامدا هەروەک محەمەد حسێن یەزدیی دەینووسێتەوە "لە پاڵ هەڵدێرێکی جوان و سەرنجڕاکێشدا و ترسناکدا، منداڵێکی گوندەکانییی یەزد، لە پێناوی عیشق و خۆشەویستیی بۆ پەپولەدا، هەڵدێرا و هەلا هەلا بوو! مورتەزە بوویە شەهیدی دۆزینەوە و گرتنی سەدان جۆر پەپولەی چیاکانی کوردستان. عەزیزیش بەهۆی کۆکردنەوەی گوڵ و گیای شاخەکانی کوردستان، ژیانی خۆی گۆڕیی و پاش چەندین ساڵ بوویە یەکێ لە بازرگانە هەرە گەورەکانی "پەپولە و گیا دەرمانیی" ئێران و ئێستا وەک یەکێ لە ملیارەکان خۆی و خێزان و بەشێ کەسوکارەکەی وەک شا دەژین! *خاڵێکی تری سەرنجڕاکێشیی ئەم بیرەوەرییانە، گێڕانەوەی داب و نەرێت، سرووشت و بیرکردنەوە، تێڕوانینی مرۆڤە بۆ کولتوور، ئاین، مەزهەب، بیروباوەڕ . لە یەزدەوە بۆ کوردەکان! ئازادیی مرۆڤ لە مەزهەب و ئاین و کولتوور و دابو نەرێت گەورەترە. (ئای خودای گەورە ئەم کوردە سونانە چەند میهرەبان و بە ڕێزن. نازانم بۆچی هەندێ کەس وایان لە ئێمە کردبوو کە لێیان بترسین!) * کوردەکان زۆر میهرەبانن، ئێمە کاتێ برسیمان دەبێ دەچینە لای ئەوان و ئەوانیش ماست و شیر و پەنیرو نانمان دەدەنێ. گوتی: هەندێ لە منداڵانیش خواردنیی کوردەکان دەدزن، بەڵام کوردەکان توڕە نابن، بەڵام کاتێ کەتیرەی کوردەکان بدزین زۆر توڕە دەبن! (شازادەی حەمام) *شازادەی حەمام، بیرەوەریی محەمەد حسێن پاپولیی یەزیدییە. بەشی یەکەم و دووەم. تەها سێکانیانیی کردووەیەتی بە کوردیی، ساڵح بێچار پێداچوونەوەی بە وەرگێڕانەکەدا کردووە. چاپخانەی کارۆ لە سلێمانی بە شێوازێکی جوان کتێبەکەی چاپ کردووە. لە ئەزموونی ژیانی خوێندنەوەمدا بە یەکێ لە کتێبە هەرە دانسقە و سەنگینەکانی دەبینم و هیوادارم زۆرترین خوێنەری کورد بیخوێنێتەوە.
یافا، شارە بچووکەکەی بە تەلئەبیبەوە وەنووساوە،"لەناو سنووری پایتەختە" شارێکە بە بەرد. لە بەردی نەخشین دروستکراوە، رووبەڕووی دەریای سپی ناوەڕاست ماوەتەوە. خانوو، کۆڵانە بەردینەکانی سەرکەش سەیری دەریا دەکەن، بەو دۆخەش ماونەتەوە. دەرگا و پەنجەرەکان، نەخشەکانی دیوارەکان هەموویان وەک خۆیان ماونەتەوە. هەموو گەشتیاریان، هەموو ژنە ناسکەکانی تەلئەبیب. بەڵام ژنە موحەجەبە ئیسلامییەکانی لەسەر کەنارەکە، لەسەر ئاوەکە سەیری ناسکی بەژن و رووتی سینگی کیژۆلان دەکەن، گۆشت دەبرژێنن و نێرگەلە دەکێشن. لەوێ دوو دەستە، دوو مۆرال ئاوێتەیە، ناسک و نەرم و مەست، بەرامبەر رەشپۆشی و موحەجەبەیی! بەیانییەکی زوو، تا بتوانم کامیراکەم ئازاد بکەم، زۆرتر بچمە ناو نەخش و بەردەکانی یافا، بە دیار منارە نەوی کۆنی مزگەوتەکانی یافای بناری تەلئەبیب، یەک شەقاو دوور لە پایتەختی )ئیسرائیل(ە، شارەکەی جەرگ و بازاڕ و گەشتیاری هەموو جیهانە. منارەکان، بەردە کۆنەکان ئایەتی قورئان، نەخشی شینی نووسینی کۆفی قورئانی پیرۆز تێدا دەبریسکێتەوە ! لەناو یافا، وامدەزانی کتێبخانەی عەرەبی دەدۆزمەوە، لەوێ شیعرەکانی )مەحمود درویش، سەمیح قاسم( دەدۆزمەوە. لەوێ لەبەر گەشتیاری و ئاوەدانی و بازرگانی و ژنی نازدار و نازی گوڵزار چیتری تێدا نەبوو. لەوێ ژیان، لە دەریاوە هاتووتە دەرەوە، ماسییەکان، حەلەزون و قەوزەکانی ئاو، بوون بە ژنی ناسک، بە جوولەی کوڕانی چالاک! بە بۆنی شیرین و باڵکێش. لەناو یافا کەلتوور و نەخشەسازی منارەی مزگەوتەکان، زۆرتر لە زۆر شوێنی تر، بە کامیرا و دیدی گەشتیاران ئاشنایە. لە گەرمەی خواردنەوە و سەما و نازی خەناوکە و تەوژمی شەپۆلی دەریا، لەناکاو مەلایەک، بە عەرەبی وەک گەڕەکێکی دیمشق، کە شەڕ و کوشتیارەکان شەرمەزاری کردووە. وەک کۆڵان و گەڕەکێکی میسر کە برسیەتی و رووتی و پیسی ریسوای کردووە. مەلایەک وەک چۆن لە شارەکەم بە سەدا و دەنگی بەرز، منداڵەکان دەترسێنێت، لەوێ! مەلاکە بانگ دەدات و شارەکە ئاوەدان، بازاڕەکە گەرم، گەشتیارەکان مەست! لە یافا، زووتر عەرەبەکان بە پایتەختی رۆشنبیریان دەزانی، ئیستاش لە چوار گەڕەکی سی گەڕەکی عەرەبن. بەڵام سیما و کەلتووری عەرەبی بێجگە لە ژنی موحەجەبەی قەڵەو و پیاوی ئەسمەر و نێرگەلە و دووکەڵ و گۆشتبرژانم نەبینی! لەناو کۆڵانی خانووە کۆنەکان بە دیزاین و نەخشەکانی سەرسام بووم! دیارە جوانترە، یان ئەو شاکارە بیناسازە نازدارەی، هەموو چاو و کامیرەکان لەوێ ئامادەن و بوار نییە، لەبەر نەخشی پەنجەر و دەرگا و دیوارەکانی پشووێک بدەیت، یان سەندویچێکی ماسی بخۆیت! هەنگاوەکان ئاڵۆز و خەڵکەکە زۆر و دەریاش شێت و هار، بوار نادەن، زۆر شەیدای جوانییەکانی یافا ببیت. بە کوڕە ئیسرائیلییەکەم گوت: من کوردم! دەستێکی بۆ کڵاوە بچووکەکەی سەری برد و بەشادییەوە گوتی” منیش باوکم کوردە، زاخۆ. کوڕە گەنجە رووشیرینە کە، یەکسەر زەنگی بۆ ماڵەوە لێدا، تەلەفۆنەکەی لەناو دەستم دانا و گوتی قسە بکە. منیش گوتم: سەیدا سەرچاڤا ئەز لە هەولێر و کوردستان هاتووم . دیارە ئەویش گوتی: من کوردی نازانم، باوکم لە زاخۆ هاتووە، بەڵام من کوردم! تێیگەیشتم دەبێ کەرکوک مسۆگەر بکەن!
ئەم چاوپێکەوتنە لە مانگی ئەیلولی ٢٠١٨ دا، لە گۆڤاری کتێبخانە بڵاوبۆتە. * لە زۆربەی ڕۆمانەکانتاندا ئاماژە بە یاری شەتڕەنج دەدەن. لە "کتێبی ڕەشی"یشدا پەڕەگرافێکی تێدایە،کە شێخ ئیسماعیل و یاوس سەلیم شەتڕەنج دەکەن. دەتوانیت کەمێک باس لەو پەیوەستییەت بکەی بە یاری شەتڕەنجەوە؟ پاموک: من لە خێزانێکدا گەورە بووم، کە ئارەزوویان لە ماتماتیک و شەتڕەنج بوو. کاتێک تەمەنم هەشت ساڵ بوو، کاکم فێری شەتڕەنجی کردم و ئیتر لەو تەمەنەمەوە دەستم کرد بە یاری شەتڕەنج. خێزانەکەمان بەتوانا بوون لە بواری ماتماتیک و یاری زیرەکیدا. باوکم لە تیپی میللی یاری کاغەزی تورکیادا بەژداری کردووە. مورات پاموکی ئامۆزاشم سەرەتا لە تیپی گەنجانی تورکیادا بوو، دواتر لە تیپی میللیدا یاری کرد. هەموو ئەو کتێبانەی لە ماڵەوە هەیبوون، لەبارەی شەتڕەنجەوە بوون. نەیتوانی بگاتە پلەی پرۆفێسیۆناڵی، بەڵام هێندە شەتڕەنجی دەکرد تا دواتر وای لێهات، کە وەک نوێنەری تورکیا لە بواری شەتڕەنجدا بچێت بۆ ئەوروپا. لە بارەی شەتڕەنجەوە زۆر چیرۆکی بۆ دەگێڕامەوە. واتە دەمەوێت ئەوە بڵێم، کە خێزانەکەی ئێمە بەهۆی مەراقی ماتماتیک و زیرەکییەوە لە ناو کۆمەڵگەدا هەنگاوێک لە پێشەوە بوو. بۆ نمونە باپیرم ئەندازیار بوو، یاخود با چیرۆکێکت بۆ بگێڕمەوە، کە سەلمێنەری زیرەکیی باوکمە؛ کاتێک لە قۆناغی ئامادەیی بووە، ئەوانەی سێ پۆل لەسەرو خۆیەوە بوون، بانگیان کردووە بۆ ئەوەی پرسیاری ماتماتیکیان بۆ شیکار بکات و چەندەها چیرۆکی تریش... ئەمانە کەمێک بە زیادەوە دەگێڕمەوە، بەڵام بۆ ئەوە نییە کە شانازی پێوە بکەم. لە ڕاستیدا بۆ ئەوەی کەمێک لەوان ڕابکەم، بووم بە هونەرمەند. چونکە لە ماڵەوە ئەم کەشە زیرەکییە تیرۆریزمئاسایە هەبوو. مامم پرسیاری ووشەی یەکتربڕی دەکرد، کاکم لە زانکۆدا لە تاقیکردنەوەکانی وانەی ماتماتیکدا، وەڵامی هەموو پرسیارەکانی دەدایەوە و یەکەم دەبوو. لەڕۆمانەکانیشمدا لەم جۆرە کارەکتەرانە هەن، بۆ نمونە لە "ماڵی بێدەنگ"دا مەتین شانازی بەوەوە دەکات، کە ژمارەی دووخانەیی زەڕب دەکات... لە سەردەمی منداڵیمدا لەگەڵ کاکمدا زۆر یاری شەتڕەنجمان دەکرد. هەمیشە دەمدۆڕان، بەڵام فێری ئەوەبووم بزانم چۆن ئەقڵم بەکار بهێنم. زۆر سوپاسی کاکم دەکەم. *لەم ماوەیەدا ئەوەم بیست، کە پڕۆژەیەکی سەیرتان هەیە بە ناوی"دیمەنەکان لە باڵەکۆنەکەی پاموک"ەوە... پاموک: بەڵی لەماوەیەکی کەمدا کتێبێکی وەها بڵاودەکەمەوە. وەک لێرەدا دەیبینن کامێرای فۆتۆگرافم هەیە. بەو کامێرایە لە هەموو شوێنێک، بە تایبەتی لەم باڵەکۆنەوە فۆتۆگراف دەچرکێنم. لە ساڵی ٢٠١٢ دا وێنەم زۆر چرکاندووە، پێدەچێت لەبەر ئەوە بوبێت، کە کامێراکەم تازە کڕیبوو. بەڵام لەو کاتانەدا پرسیارگەلێکی زۆر لە مێشکمدا بوو، کە وەڵامەکانیم نەدەزانی. ئێستا دەڵێن دۆخی خەمۆکی بووە. نەمدەتوانی وەک من دەمەوێت ڕۆمانەکەم بنووسم. ئەوکات لە جیاتی ئەوەی بەردەوام بم لە نووسینی ڕۆمانەکە، دەچوومە باڵەکۆنەکە و وێنەی هەموو ئەو شتانەم دەگرت کە دەمبینین. دوای چەندەها ساڵ کاتێک لەگەڵ بڵاوکەرەوەیەکی فۆتۆگرافدا یەکتریمان بینی، پێم وت، دەمەوێت کتێبێکی وەها بڵاوبکەمەوە، ئەویش وتی دەتوانم بیانبینم. دوای ئەوەی سەیری هەموو وێنەکانی کرد، زۆری بە دڵ بوو. وتی زۆر باشە ئەمانە دەکەین بە کتێبێک. بەهێواشی کارمان تێدا کرد و بوو بە کتێبێک. پێشەکییەکی هەشت پەڕەییم بۆ نووسی. کتێبە فۆتۆگرافییەکان، لە تورکیا و لە دنیاشدا کتێبگەلێک نین کە سەرنج ڕابکێشن و زۆر بفرۆشرێن، بەڵام من ئاسوودەم، لەبەر ئەوەی کتێبێکی وەهام ئامادە کردووە. *ئێوە باستان لەوە کرد کە ڕۆمانی"ژنە قژسوورەکە" فێمەنیسترین کارتانە. لە ڕۆمانی "ماڵی بێدەنگ"دا حەسەن نیلگونی خۆش دەوێت، بەڵام دەیکوژێت؛ لە ڕۆمانی "سەمەرەیەک لە سەرمدا" ئەوە دەبینین، کە ژنان دەکرێنە دەرەوەی کۆمەڵگە؛ لە بارەی چیرکی خۆشەویستییە بە ئازارەکەی فسونەوە دەڵێیت "ئەمە چیرۆکی ژنانە لە تورکیا"... چۆن هەڵسەنگاندن بۆ ئەوە دەکەیت، کە لە کۆمەڵگەکانی هاوشێوەی ئێمەدا، کوڕان بە عەشقەکەکانیان ژنان دەچەوسێننەوە؟ پاموک: ئەمە بە نیسبەت منەوە بابەتێکی گرنگە. وەڵامێکی زۆر هەیە بۆ پرسیاری ئەوەی چۆن هەڵیدەسەنگێنم. با بە ڕەخنەگرتن لەخۆم، کەمێک باس لە خۆم بکەم. لە یەکەم ڕۆمانەکانمدا بەگوێرەی پێویست خۆمم نەچواند لە ژنە قارەمانەکانم، بەڵام ئەو سەردەمەش، تێڕوانینم بۆ ژیان هێندە کامڵ و دەوڵەمەند نەبوو. منیش ژیانم کەم دەناسی. دواتر هەستم بەم کەموکورتییە کرد، ڕەخنەم گرت و مافیشم دا بەم جۆرە ڕەخنانە. ڕەنگە دوای تەمەنی چل ساڵی و دوای ئەوەی بەباشی ژنانم ناسی، ئیتر بێزار بووم لە گێڕانەوەی چینی ناوەڕاست، لایک، بەڕۆژئاوابوو، بۆرجوازەکانی نیشانتاشی. بە تەنها لەبەر ئەوە نا کە لەو ناوەندە بێمە دەرەوە، بیرم لەوە کردەوە، کە بچمە دەرەوەی ڕەگەزی خۆم، زیاتر لە چاوی ژنانەوە باس لە دنیا بکەم. * لەبارەی یەکەمین ڕۆمانت بە ناوی "جەودەت بەگ و کوڕەکانی" و دوایین ڕۆمانت بە ناوی "ژنە قژسوورەکە" دەڵێیت، کە هەڵسەنگاندنی سێ نەوەن. لە نێوان ئەم دوو ڕۆمانەدا چڵ ساڵ تێپەڕیوە. باشە، جیاوازییەکی چۆن هەیە لە نێوان ئەو پاموکەی "جەودەت بەگ و کوڕەکانی" نووسیوە لەگەڵ ئەو پاموکەی "ژنە قژسوورەکە"ی نووسیوە؟ پاموک: پرسیارێکی جوانە. من چل ساڵە ئەم کارە دەکەم. بە نیسبەت منەوە وەک بڵێی چوار ساڵە ئەم کارە دەکەم. "جەودەت بەگ و کوڕەکانی"م نووسی، خەڵاتی مییلەتی بۆ ڕۆمان وەر گرت، بەڵام بڵاو نەکرایەوە. منیش دەستم کرد بە نووسینی ڕۆمانێکی ڕامیاری سیاسی. دواتر لە ساڵی ١٩٨٠دا کودەتای سەربازی ڕووی دا، ئەم ڕۆمانەش بڵاو نەبووەوە. ڕۆمانەکەم فڕێ دایە سووچێکەوە. دواتر دەستم کرد بە نووسینەوەی ڕۆمانی"ماڵی بێدەنگ". ئەو ڕۆمانەی کە بڵاونەکرایەوە، کاریگەری هەبوو لەسەر ڕۆمانی"ماڵی بێدەنگ"، لەبەر ئەوەش ڕۆمانی"ماڵی بێدەنگ" کەمێک لەو ڕۆمانە دەچێت کە بڵاو نەکرایەوە. لەو ڕۆژانەی پێشوودا، لە ئەرشیفەکەمدا ئەو ڕۆمانەم دۆزییەوە، کە بڵاو نەبوبووەوە، وتم من دەمەوێت ئەم ڕۆمانە تەواو بکەم. بۆچی باس لەمە دەکەم، چونکە لەو ساتەدا هەستم بەو چل ساڵە کرد، کە تێپەڕیبوو. ئەگەر یەکێک بە منی بووتایە ئەم پیاوە چل ساڵە ڕۆمان دەنووسێت، ڕەنگە وەک کەسێک سەیری بکەم، کە لە چاخی ناوەڕاستەوە مابێتەوە. هەستێکی زۆر سەیرە... تکات لێ دەکەم پرسیارەکەتان دووبارە بکەنەوە. *جیاوازییەکی چۆن هەیە لە نێوان ئەو پاموکەی "جەودەت بەگ و کوڕەکانی" نووسیوە لەگەڵ ئەو پاموکەی "ژنە قژسوورەکە"ی نووسیوە؟ پاموک: چل ساڵە سەرقاڵی هەمان کارم، بیر لەوە دەکەمەوە، کە چوارسەد ساڵی تریش دەتوانم ئەم کارە بکەم. بەڵام لە لایەکیشەوە بیر لەوە دەکەمەوە، کە بە داخەوە هەمیشە بەو شێوە تەندروستە نامێنمەوە و کات نزیک بۆتەوە بۆ ئەوەی بچم بۆ ئەو لا! لەگەڵ ئەوەشدا بیر لەوە دەکەمەوە، دەتوانم هەموو دوو- سێ ساڵ جارێک ڕۆمانێک بنووسم و چوارسەد ساڵی تر بەردەوامبم. ئەوەی جێی داخە ئەمەیە. بەڵام تایبەتمەندییەکانی ئێستام هەمان تایبەتمەندی ئەو سەردەمەیە، کە دەستم کرد بە ڕۆمان نووسین. بە هەمان شێوە بیر دەکەمەوە، هەست بە هەمان نائومێدی و هەمان دڵخۆشی دەکەم. هەمان مرۆڤم. بەڵێ وەک ڕۆماننووس ئەزموونێکی زۆرم هەیە، کاتێکی کەمتر لەدەست دەدەم. ناڵێم ئۆرهان گیان ئەگەر لێرەوە زۆر لەم بەشە بکەیت دەتوانیت تەواوی بکەیت. دەڵێم ئۆرهان گیان، تۆ جارێ ئەم بەشە لێرەدا ڕابگرە، بچۆرە بەشەکەی تر. هەست بە نزیکبوونەوەی سەرنەکەوتن و قورساییەکان دەکەم. یاخود هەست بەوە دەکەم، کە پێویستە زیاتر جەخت لەسەر بڕگەیەک بکەمەوە. لە لایەکەوە خەڵات وەر دەگرم و کتێبەکانم وەرگێڕدراونەتە سەر شەست زمان... بەڵام سەرکەوتن زیاد لەوەی خاکیترم بکات، پێداگرم دەکات لە کارەکەمدا. لە سەرو ئەوەشەوە من وەک خۆم خاکیم. بەڵام ڕەنگە وەک ڕۆماننووسێک متمانەیەکی باشم بەخۆم هەبێت. دەتوانم بە شێوەیەک بیر لەوە بکەمەوە، کە ئەگەر ئەم بڕگەیە بەو شێوەیە بنووسم، ئەوکات زۆر جوان دەبێت، بەڵام ئەمە لە سەردەمی گەنجێتیشمدا هەبوو. جوانترین لایەنی ڕۆماننووسین ئەوەیە، پێش ئەوەی ڕۆمانەکە بنووسین، بڕگەبەبڕگە و بەشبەش بیری لێ بکەیتەوە. تاکو ئێستاش بەو شێوەیە بیر دەکەمەوە. لە کۆتاییشدا جیاوازییەکی هێندە گەورەم نییە لەگەڵ ئۆرهانەکەی پێشوودا. ئێستاش بەهەمان شێوە هەندێک جار دەکەومە دۆخی نائومێدییەوە، هەندێک جار دەڵێم نووسینەکەم باش دەرنەچووە. ئەم جۆرە شتانە هەروەک چل ساڵ پێش ئێستایە.