ئاماده‌کردنى: دیمەن اسماعیل له ساڵى ڕابردوودا‌و به‌دیاریکراوى له به‌روارى (21/2/2108) له گه‌رمیان، پاشکردنهوهى پێشه‌نگایه‌کى شێوه‌کارى بۆ کۆمه‌ڵێک له فێرخوازانی بەشی شێوەکاری سەنتەری چالاکی گەنجان له‌ناو زانکۆى گه‌رمیان، یه‌کێک له تایلۆکان که به‌رهه‌مى شێوه‌کارێکى کچى، په‌یمانگاى هونهرهجوانهکانى کفربوو، ده‌نگدانه‌وه‌ى به‌دواى خۆیداهێنا و مشتومڕى له میدیا و به‌تایبه‌ت تۆڕه‌کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کاندا دروستکرد، ئه‌ویش به‌هۆى ئه‌وه‌ى که تابلۆکه وێنه‌ى کچێکى نیمچه ڕووته. به‌ڵام پاش چه‌ند مانگێک تێپه‌ڕبوون به‌سه‌ر ئه‌و ڕووداوه‌دا، ئهوتابلۆیه به‌بڕى (2700)دۆلارى ئه‌مریکى فرۆشرا. (بێریڤان محه‌مه‌د) ى تەمەن 21 سال، که خوێندکاری قۆناغی سێیه‌مى پەیمانگای هونەرە جوانەکانی کفریە و خاوه‌نى تابلۆکه‌یه بۆ "هاولاتی" وتى: "ئەو تابلۆیەی من کێشاومە، تابلۆیه‌کى جیهانیه و من دووباره کۆپیم کردۆته‌وه، تابلۆکه خۆی کارى هونەرمەندی هۆڵەندی (ڤان کۆخ)ەو ناوی (مەینەتی)یە و باسی ئافرەتێک دەکات، که به‌هۆى خراپى دۆخى داراییه‌وه بۆته له‌ش فرۆش و وه‌ک یه‌کێک له قوربانیه‌کانى کۆمه‌ڵگا ژیان به‌سه‌ر ده‌بات. من ئه‌و کاره‌م وه‌ک پیشاندانى قوربانى (میینه) دروستکرده‌وه، به‌ڵام به‌داخه‌وه هه‌ندێک که‌س خوێندنه‌وه‌ى خراپیان بۆکرد، هه‌ر چه‌نده من هه‌رگیز ناوه‌ستم گوێش به‌و قسه‌و قسه‌ڵۆکانه ناده‌م، ئه‌گه‌رچیش تابلۆکه زۆر داواکارى له‌سه‌ر بوو، به‌ڵام سه‌ره‌نجام فرۆشتم به هاوڕیهکى خۆم به‌بڕى (2700) دۆلار.
لۆڤە محەمەد کچە شێوەکارێک، ژنان دەکاتە کاری لە پێشینەی تابلۆکانی و دەڵێت دەیەوێت بە تابلۆ نیمچە ڕووتەکانی جوانی ژنان دەربخات. هونه‌رمه‌ند بەفرین حمەڕەشید، لە دایکبووی شاری سلێمانیە و ماوەی ١٩ ساڵە لە وڵاتى به‌ریتانیاو له شارى لەندەن ژیان بەسەردەبات و خوێندنی هونەری شێوەکاری لە بەشی (Human figure tonalلە Royal college of art )لە لەندەن تەواو کردووە و لە ئێستاشدا بۆ بەشی پەیکەرسازی دەخوێنێت و دەیەوێت بە هەردوو جۆرى هونەرەکە خزمەت بکات. بەفرین سەبارەت بەچۆنیەتی تێکەڵ بوونی لەگەڵ دنیای ڕەنگ و فڵچە بە هاوڵاتی وت "ھەر لە منداڵیەوە خولیای وێنەکێشانم هەبوو، بە بەردوامی وێنەم کێشاوە تابلۆکانم زیاتر باس لە جوانی و دڵخۆشی ژن دەکات لە ناو سروشتدا و تابلۆکانم بە بۆیەی ڕۆنی دروستی دەکەم". ھونەر لای بەفرین جوانترین و خۆشترین بەشی ژیانێتی و وەها پێناسەی هونەری وێنەکێشان دەکات و دەڵێت "ئێدوارد هۆپەر، دەڵێت ئەگەر دەتوانی بە ووشە دەریببڕیت کەواتە هیچ هۆکارێکت نیە بۆ ئەوەی وێنە بکێشیت!! منیش ئەڵێم تابلۆکانم بەشێکە لە ناخم". ئەو خاتوونە شێوەکارە خاوەنی یەک پێشانگای تایبەتە و لە ساڵی ٢٠١٢ لە ٨ی مارس بۆ ڕۆژی ژنان لە لەندەن کردوویەتیەوە و بەشداری دەیان پێشانگای ھاوبەشی کردووە و بەهەمان شێوە لەندەن بووە.
ئه‌م په‌راگرافه له‌به‌رگى دوه‌مى رۆمانى "کێ ساله شێتى کوشت؟" لهنوسینى د. عه‌لى که‌ریم، که رۆژى دوشه‌ممه‌ى ٧ /١/2019 لهدووههمین ساڵڕۆژى کۆچى دوایى نوسه‌ردا له‌رێوره‌سمێکدا له‌ئه‌منه سوره‌که بڵاوده‌کرێته‌وه. ئێواره‌یه‌ک که دنیا له‌تاریک بوندا بوو حه‌که‌ى حاجى فه‌ره‌جى له‌گ له‌گى رووى کرده ماڵى محه‌ى حه‌بێ که‌شکه‌ک، بێ ئه‌وه‌ى ئالان ئاگادار بکات. به‌پرسیار ماڵه‌که‌ى دۆزیه‌وه. ئه‌وه‌ى له‌هه‌موو شتێ زیاتر سه‌رنجى حه‌که‌ى راکێشا ده‌روازه ته‌خته‌که‌ى حه‌وشه‌ى خانووه‌که بوو. ئه‌و ده‌رگا پانه به‌رزه به‌ئاسانى قهمهرهیهکى پیا ئه‌ڕۆی. له‌کۆنیدا ته‌خته‌که‌ى ره‌ش بوو بوو: ”ئه‌م ده‌رگایه له‌سلێمانى کۆنتره”. له‌درزى ده‌رگاکه‌وه سه‌یرێکى ناو حه‌وشه‌که‌ى کرد هیچى نه‌دی. که له‌ده‌رگاى دا ده‌نگى ئافره‌تێکى هاته گوێ که وتی. ”ده‌رگاکه دانه‌خراوه پاڵێکى قایمى پێوه‌بنێ”. حه‌که زانى که ئه‌مه ده‌نگى ئه‌و نه‌نه تهیارهیهیه ئالان کاتى خۆى باسى کرد. حه‌که پاڵێکى نا بهتاکێکى ده‌رگاوه که جیڕهیهکى به‌هێزى لێهه‌ستا، حه‌که به‌هێواشى چووه ناو حه‌وشه‌که‌و قاپى ده‌رگاکه‌ى جووت کرده‌وه. پیره‌ژنێکى سه‌رسپى به‌دى کرد لهههیوانهکه له‌سه‌ر دۆشهکڵهیهک دانیشتبوو، ئاوێنه‌یه‌کى له‌سه‌ر ئه‌رزه‌که دانابوو خۆى جوان ئه‌کرد. دوو پشیله‌ى سه‌ر زل به‌رامبه‌رى دانیشتبوون سه‌یرى ئه‌م دیمه‌نه‌یان ئه‌کرد. پێره‌ژن سه‌رێکى به‌رز کرده‌وه، سه‌یرى حه‌که‌ى کرد‌و که‌وته‌وه خۆ جوان کردن. پشیله‌کان حهکهیان هه‌ر به‌پیاو نه‌زانی، ئاوڕیان لێنه‌دایه‌وه. - چیت ده‌وێ، رۆڵه چیت ده‌وێ؟ - خاڵه محه له‌ماڵه؟ ــ به‌ده‌نگێکى زۆر نزم وتی. - گوێم گرانه، وه‌ره پێشه‌وه‌و ده‌نگ هه‌ڵبڕه. - خاڵه محه له‌ماڵه؟ - له‌ماڵ نییه چووه بۆ سینه‌ما؟ حه‌که هیچى لێحاڵى نه‌بوو له‌م وه‌ڵامه سه‌یره. - نه‌نه گیان بیستومانه خاڵه محه زۆر نه‌خۆشه چۆن چووه بۆ سینه‌ما؟ - ئه‌ى که ئه‌زانى زۆر نه‌خۆشه ئه‌و پرسیاره قۆڕه‌ت بۆ کرد؟ - نه‌نه گیان ببووره من... - بهمن مه‌ڵێ نه‌نه، من ناوم ”گوڵزاره” کچى شێخى ”ته‌په چنه”م، پیسى بۆگه‌ن تۆ ناوت چییه؟ - باجى گوڵزار من ناوم “فه‌قێ که‌ریمه”، خه‌ڵکى گه‌ڕه‌کى مهڵکهندیم. - فه‌قێ که‌ریم خێره وا به‌م ئێواره‌یه هاتوى بۆ لاى من؟ - باجى گوڵزار هاتوم تا بزانم خاڵه محه چۆنه. - فه‌قێ، محه زۆر نه‌خۆشه، سێ مانگ زیاتره چاوه‌ڕوانى حه‌زره‌تى عیزرائیل ئه‌که‌ین له‌هیچ کونێکه‌وه دیار نییه تابێت رۆحى محه بکێشێ، دیاره ئه‌ویش نه‌خۆش که‌وتوه. حه‌که قه‌ت چاوه‌ڕێى وه‌ڵامى واسه‌یر نه‌بوو له‌م پیره‌ژنه سه‌رسپییه ویستى بیکات به‌گاڵته‌و سوعبه‌ت، به‌ڵام هه‌ڵوێستى ئه‌مڕۆ واى پێویست ئه‌کرد وه‌ک فه‌قێیه‌ک خۆى قورس‌و قهمهر رابگرێ. - حه‌زره‌تى عیزرائیل، روحم به‌قوربانى بێت به‌پێى ئهوامرى بارى ته‌عه‌لا رۆحى به‌نى ئاده‌م ده‌کێشێ، دیاره خاڵه محه رۆژى ته‌واو نه‌بووه، حه‌زره‌تى عیزرائیل مه‌لائیکه‌ته نه‌خۆش ناکه‌وێ، دوێنێ له‌گه‌ڕه‌کى کانى ئاسکان رۆحى ”مه‌لا ته‌قله‌باز”ى کێشا. - که‌واته عیزرائیل له‌م ناوه‌دایه؟ - نازانم له‌سلێمانى ماوه یان رۆیشتوه. نه‌نه ته‌یاره که‌وته چاوڕشتن بهکلو کلچێوک. - فه‌قێ پرسیارێکت لێئه‌که‌م، توو ئه‌و قورئانه‌ى له‌سنگتایه ئه‌گه‌ر به‌ڕاستى جوابم نه‌ده‌یته‌وه. - فه‌رموو باجى گوڵزار حه‌دم چییه له‌ڕوى تۆدا درۆ بکه‌م. - بۆچى له‌کورده‌واریدا ئه‌ڵێن: ”فه‌قێ گونت ته‌قێ”؟ - ئه‌وه بۆ وه‌زنى شیعره. - فه‌قێ تۆ هێشتا گونت نه‌ته‌قیوه؟ - نه‌خێر. - وه‌ره پێشێ پیشانم بده، فه‌قێ هه‌ى گونت ته‌قێ. حه‌که له‌ژیانیا ئافره‌تى وا بێ ئه‌ده‌بى نه‌دیبوو. خۆ که نه‌نه ته‌یاره له‌خۆ جوان کردن بۆوه‌و لهحهکهى پرسی: - فه‌قێ عالم؟ حه‌که وه‌ڵامى بۆ نه‌درایه‌وه، ته‌نها سه‌رێکى بۆ راوه‌شان. - فه‌قێ گونت ته‌قێ، پرسیارێکى که‌ت لێئه‌که‌م درۆم له‌گه‌ڵ مه‌که. - فه‌رموو، فه‌رموو. - فه‌قێ گونت ته‌قێ، بۆچى فه‌قێ هه‌موو مێبازن؟ - وانییه... - وایه، بهکچێنى ئه‌وه‌نده‌ى نه‌مابوو فه‌قێیه‌ک له‌خشته‌م به‌رێ، خوا ره‌حمى پێکردم دایکم هات به‌سه‌رمانا. - دیاره ئه‌و فه‌قێیه زۆر بێ ئه‌خلاق بووه. - هیچ بێ ئه‌خلاق نه‌بوو، ناهه‌قى ناگرم، منیش بوومایه له‌جێگاى فه‌قێ کیژۆڵه‌یه‌کى وا خڕوخرپنم ده‌ستکه‌وتایه زرمه‌م لێههڵئهساندو بۆ باوکیم ئاقڵ ئه‌کرد. - ئه‌سته‌غفیره‌ڵڵا. - فه‌قێ گونت ته‌قێ تۆ ئه‌و قورئانه‌ى له‌سنگتایه ئه‌گه‌ر راست نه‌ڕۆی، چهتیوێکى خڕوخرپنت ده‌ستکه‌وێ زیڕه‌ى لێههڵناسێنێ؟ - به‌حه‌ڵاڵى زیڕه لهدایکیشى هه‌ڵئه‌ستێنم. - ئافه‌رین فه‌قێ هه‌ى گونت ته‌قێ، وه‌ره له‌نزیکمه‌وه دانیشه با تۆزێ زاخاوى ده‌مم بده‌مه‌وه، ئه‌وه‌ته‌ى محه نه‌خۆش که‌وتوه چوار قسه‌ى حیزم نه‌کردوه، محه به‌ڕه‌حمه‌ت بێت تاقه‌تى له‌قسه‌ى حیزى من نه‌ئه‌چوو. حه‌که سه‌ر که‌وته سه‌ر هه‌یوانه‌که‌و به‌رامبه‌رى نه‌نه ته‌یاره دانیشت. - باجى گوڵزار بۆچى وتت: ”محه به‌ڕه‌حمه‌ت بێت”؟ - ئه‌ى بڵێم به‌نه‌عله‌ت بێت؟ حه‌که بۆى ده‌رکه‌وت که ده‌ره‌قه‌تى ده‌مى نه‌نه ته‌یاره نایه‌ت، خوا کردى نه‌نه ته‌یاره بنێشتهکهى له‌ده‌مى خۆ‌یا هێنایه ده‌رێ داى به‌یه‌کێ له‌پشیله‌کان که قۆزتیه‌وه چاوى په‌ڕییه پشتى سه‌ری. - باجى گوڵزار ئه‌مه یه‌که‌مجاره له‌ژیانمدا که بینیم پشیله بنێشت بجوێ. - که‌ر مه‌به پشیله چۆن بنێشت ئه‌جوێ یه‌کسه‌ر قوتى ئه‌دا ــ روى کرده یه‌کێ له‌پشیله‌کان ــ بله، وه‌ره پێشێ، وه‌ره باوه‌شم. پشیله ره‌شه‌که رایکرده باوه‌شیو نه‌نه که‌وته خوراندنى پشت‌و ملی. - ئه‌و پشیله‌یه ناوى بله‌یه؟ - به‌ڵێ، محه به‌ناوى بله‌ى جاوه‌وه ناوى ناوه. - ئه‌ى ئه‌ویتریان ناوى چییه؟ - ناوى وه‌سمانه، به‌ناوى کاک وه‌سمانى مه‌لا قادر، کاک وه‌سمان ئه‌ناسی؟ - به‌ڵێ، کێ هه‌یه له‌سلێمانى ئه‌و زاته موباره‌که نه‌ناسێ. - ئه‌رێ فه‌قێ گونت ته‌قێ تۆ بۆ هاتویت بۆ ئێره؟ - مه‌لا حه‌سه‌نى ئیمامى مزگه‌وتى حاجى حان ناردومى بۆ هه‌واڵ پرسینى ته‌ندروستى خاڵه محێدین. - مه‌لا گونسوتاو؟ - مه‌لا حه‌سه‌ن. - به‌و گونسوتاوه بڵێ ئه‌م گه‌ڕه‌که مه‌لاى خۆى هه‌یه، پێویستمان بهمهلاى ده‌ره‌کى نییه، دیاره گونسوتاو بۆنى سه‌روه‌ته‌که‌ى محه‌ى کردوه، به‌ناوى منه‌وه پێیبڵێ، محه هه‌موو سه‌روه‌ته‌که‌ى ته‌رخان کردوه بۆ شیوعییه‌کانى شارى سلێمانی، ئه‌گه‌ر مه‌لا گونسوتاو شیوعییه، با پارچه‌یه‌ک کاغه‌زمان بۆ بێنێ لهپۆلیسخانهوه تا به‌شه‌که‌ى خۆى وه‌رگرێ. - باجى گوڵزار، مه‌لا حه‌سه‌ن وه‌ک موسوڵمانێک ته‌نیا ویستى هه‌واڵێکى خاڵه محه بزانێ. - وه‌ک سه‌گ درۆ ئه‌کات، تا ئه‌مڕۆ جارێک نه‌هاتوه بۆ لاى محه له‌پێ ئه‌م ههواڵپرسینهى له‌چییه؟ ئه‌یتوانى هه‌واڵى محه له‌کاک وه‌سمان یان له‌حاجى حه‌ڵواچى بپرسێ. - ئه‌بوایه واى بکردایه. - هه‌تیو تۆش درۆ ئه‌که‌ی، تۆ فه‌قێ نیت، فه‌قێ که‌واو سه‌ڵته له‌به‌رئه‌که‌ن تۆ شهڕواڵو مراخانیت له‌به‌ردایه. - فه‌قێ تا قورئان به‌ته‌واوى حینجه نه‌کات مافى نییه که‌واو سه‌ڵته له‌به‌رکات. حه‌که خۆشى نه‌یزانى چۆن ئه‌م وه‌ڵامه رێکوپێکهى هات به‌سه‌رده‌ما. - مافیشى نییه مێبازى بکات. - باجى گوڵزار، خاڵه محه شیوعییه؟ - نه‌خێر من شیوعیم. - تۆ له‌م ته‌مه‌نه‌دا چۆن بووى به‌شیوعی؟ - زاواکه‌م شیوعییه، کچه‌که‌م شیوعییه، منیش خۆشم بێت‌و تاڵم بێت ئه‌بێ له‌گه‌ڵ ئه‌وانا بم. - زاواکه‌ت ئیش‌و کارى چییه؟ - له‌به‌ندیخانه‌یه، شه‌ش ساڵ حوکم دراوه، چوار ساڵى که به‌ر ئه‌بێ، من ژنهکهیو دوو مناڵى بهکارهکهریى بۆ به‌خێو ئه‌که‌م. - حیزبى شیوعى یارمه‌تیت نادات؟ - خوا هه‌ڵناگرێ شه‌ش مانگ یارمه‌تیان دام، له‌پاشا وتیان ببووره زاواکه‌ت “ئینشیقاق”ى کردوه، له‌حیزب ده‌رکراوه، وتم ”ئه‌ى بۆ به‌ریناده‌ن؟” وتیان ”ئێمه نهمانگرتوه تا به‌ریبده‌ین”. محه‌و وه‌سمانى مام قادر‌و حاجى حه‌ڵواچى نه‌بوویایه ئه‌بوایه له‌برسا سواڵمان بکرادیه. ماوه‌یه‌کى ته‌واو به‌جووت دانیشتن، نه‌نه ته‌یاره چى ئه‌زانى له‌بابه‌ت شیوعییه‌ته‌وه بۆ فه‌قێ که‌ریمى باس کرد. نه‌نه ته‌یاره فه‌قێ که‌ریمى چوو به‌دڵا که به‌باشى گوێى لێگرتبوو. - بهکچێنى فه‌قێیه‌کى وه‌کو تۆم ده‌ستبکه‌وتایه یهکو دووم لێنهئهکردو خۆم ههڵئهدایه ژێری. حه‌که داواى لهنهنه ته‌یاره کرد تۆزێ باسى نه‌خۆشییه‌که‌ى خاڵه محه‌ى بۆ بکات تا له‌کاتى نوێژکردندا دوعاى بۆ بکات. - محه زۆر نه‌خۆشه، به‌ڵام که برسى ئه‌بێ زیندوو ئه‌بێته‌وه، رۆژه نارۆژێ هه‌ڵئه‌ستێ پیاسه‌یه‌ک به‌ناو حه‌وشه‌که‌دا ئه‌کات، یارى له‌گه‌ڵ پشیله‌کان ئه‌کات، جارى واش هه‌یه دوو رۆژ له‌و ژووره نایه‌ته ده‌رێ. - ئه‌ى قسه له‌گه‌ڵ تۆ ئه‌کات؟ - جار جار زمانى بهرئهبێتو ئه‌که‌وێته قسه‌ى حیز! نه‌نه ته‌یاره له‌فه‌قێ که‌ریمى گه‌یاند، که ئه‌بێ بڕواته‌وه بۆ ماڵێ، نان‌و خواردن به‌رێ بۆ مناڵى کچه‌که‌ی. نه‌نه هه‌ستاو چووه ژووره‌که‌ى محه. حه‌که ئه‌مه‌ى به‌فرسه‌ت زانى دواى که‌وت. له‌ده‌رگاى ژووره‌که‌ى محه‌وه. سه‌یرى کرد محه له‌سه‌ر ئه‌رزه‌که له‌سه‌ر دۆشه‌کێ راکشاوه، جاجمێکى سورى پیادراوه، له‌لاى سه‌رییه‌وه دۆلکه‌یه‌ک ئاو‌و جامێک دانراوه، له‌پشت سه‌رییه‌وه چرایه‌کى فانۆسى نهوتو هیچى تر. ژوورێکى رهقو ته‌ق. نه‌نه ته‌یاره لهتاقێکدا قاپێ چێشتى داگرت‌و لاى ده‌ستى محه‌وه داى نا، لهتاقێکى که‌دا میوه‌یه‌کى زۆرى داگرت‌و لاى قاچى محه‌وه داى نا. چرا فانۆسهکهى داگیرساند‌و خستیه یه‌کێ لهتاقهکانهوه، ناوچه‌وانى محه‌ى ماچ کرد‌و هاته ده‌رێ. - فه‌قێ با بڕۆین. هه‌ردووکیان چوونه کۆڵان: نه‌نه ته‌یاره قاپى حه‌وشه‌که‌ى داخست‌و کلیله‌که‌ى خسته ژێر قاپى ده‌رگاکه‌وه. - باجى گوڵزار ئه‌و کلیله بۆ له‌گه‌ڵ خۆت نابه‌یت؟ - شه‌وێ له‌وانه‌یه کاک وهسمانو حاجى حه‌ڵواچى بێن بۆ سه‌ردانى محه، خۆیان ده‌رگاکه ئه‌که‌نه‌وه، دوایى که‌ڕۆشتن دایئه‌خه‌نه‌وه. له‌به‌ر ده‌رگا نه‌نه ته‌یاره چاره‌ک سه‌عاتێ باسى پیاوه‌تى کاک وهسمانو حاجى حه‌ڵواچى کرد، باسى ناپیاوهتى بله‌ى جاوى کرد. - ئه‌و بله شێته تا ئه‌مڕۆ جارێک نه‌هاتوه بۆ لاى محه. - وه‌کو من بیستومه ئه‌و کابرایه شێت نییه، فه‌یله‌سوفه. - ته‌ڕه‌ماشه، شێتێکى په‌تییه‌و بۆى لواوه، ئه‌زانى وتویهتى چی؟ - نه‌خێر نازانم. - ناچم بۆ لاى محه، به‌ئیزنى خوا، به‌مزووانه له‌جه‌هه‌نه‌م یه‌کترى ئه‌بینین. - ئه‌سته‌غفیره‌ڵڵا.
وەرگێڕان و ئامادەکردنی: سامان کەریم پاکۆ دە لوسییا، یەکێکە لە بەناوبانگترین گیتار ژەنەکانی دنیا، بە تایبەتی لە ستایلی فلامێنکۆدا. ناوی ڕاستەقینەی(فرانسیسکۆ سانچێس گۆمێز)ە، لە بەرواری ٢١ی کانونی یەکەمی ١٩٤٧دا " لە باشوری ئەندەلوس، لە شارۆچکەی "ئەلگیسیریاس"ی نزیک شاری "کادیز" لە دایک بووە. هه‌رزوو لە بواری هونەری موزیک‌دا وەک ئەستێرەیەکی دنیا ناسرا. وەک خۆشەویستییەک بۆ دایکی، پاشناوی خۆی گۆڕی بە "لوسییا" کە ناوی دایکی بوو. خاوەنی ٢٦ ئەلبوومە و لە دنیای هونەری موزیک‌دا وەک ئەفسانەیەک ناسراوە و خاوەنی چەندین خەڵاتی جیهانییە. لە ١٤ی شوباتی ساڵی ٢٠١٤دا و لە تەمەنی 66 ساڵیدا، کاتێک لەگەڵ منداڵەکانیدا لە کەنار دەریا یاری دەکرد، بە جەڵدەی دڵ کۆچی دوایی کرد. ئه‌م دیداره‌ى بۆ یه‌کێک له گۆڤاره‌کان ئه‌نجامداوه‌و له بهرگرنگى دیداره‌که بهباشمانزانى لیره‌دا بڵاویبکه‌ینه‌وه. *هەستێکى چۆنە، کە لە دنیادا وەک ئەفسانەیەکى زیندوو قبوڵ کراون؟ - زۆر سوپاستان دەکەم، کە بەم شێوەیە لە من دەڕوانن، ئەمڕۆ کاتێک تەماشا دەکەم هەموو هەڵ و کارەکانم بە سەرکەوتوویى ئامانجى خویان پێکاوە، ئەمە شتێکی تایبەتە و مایەی دڵخۆشییە بۆ من، ئەوەی ویستوومە بیکەم ئەوەیە، کە بتوانم فلامینکۆی میللى بگوێزمەوە بو دنیاى مۆدێرن. ئێستا دەبینم فلامێنکو لە ناو موزیکى مۆدێرندا شوێنێکى بۆ خۆى کردۆتەوە و ڕێزی لێ دەگیرێت. ئیتر فلامێنکۆ لەو قاڵبە دەرچوو، کە نماییشێک بێت بۆ گەشتیار، یان موزیکێک بێت لە ناو مۆزەخانەکاندا مابێتەوە و بیرچووبێتەوە. ئێستا فلامێنکۆ سەرلەنوێ لە ژیاندایە. *ئێوە چۆن موزیکەکەی خۆتان دەناسێنن؟ - من ژەنیارێکی گیتاری فلامێنکۆم، بەو شێوەیەش دەمێنمەوە. هەرچەندە لەگەڵ موزیسیانی بەتوانای ستایلەکانی (جاز و پۆپ و ستایلى تر......)کارم کردووە، بەڵام سەرەڕای ئەوەش خۆم وەک ژەنیارێکی گیتاری فلامێنکۆ دەبینم. ڕاستە زۆر سوودم لە ستایلەکانی تر وەر گرتووە بۆ (ئیرتیجالییەت)و زۆر شت فێر بووم، بەڵام هەرگیز ناڵێم من گیتارژەنی ستایلی (جاز)م . *لە تەمەنی منداڵییەوە دەستان کردووە بە ژەنینی ئامێری گیتار، ئەمە مەرجە بۆ ئەوەی کەسێک بییەوێت ببێت بە ژەنیارێکی باش و سەرکەوتوو؟ - نازانم مەرجە یاخود مەرج نییە، بەڵام گیتارژەنی باش و سەرکەوتوو دەناسم کە زۆر لە من درەنگتر دەستیان کردووە بە ژەنین، بەڵام لەگەڵ ئەوەدا، کە پێویستە زۆر هەوڵ بدەیت بۆ ئەوەی ببیت بە ژەنیارێکی سەرکەوتوو، چەندە لە تەمەنێکی کەمیشدا دەست بکەیت بە ژەنین، ئەو کات هێندە سەرکەوتووتر دەبیت. * ئێوە کەسێکی گرنگن چونکە فلامێنکۆتان هێناوەتە ئاستى موزیکى جاز و کلاسیک!! دەتوانین بڵێین ئێوە فلامێنکۆی خۆتان دەژەنن؟ - کاتێک لەگەڵ چەند گروپێکی فلامێنکۆدا چەند ئامێرێکی نوێم بەکارهێنا، هەندێک پروپاگەندەیان بۆ دەکردم و بە خائین ناویان دەبردم، سەرەڕای ئەوەی، کە من دەمویست بە واتایەکى تر موزیک لە کەلەپچەکانی ڕزگار بکەم. ناڵێم فلامینکۆی من و ئەمە ڕاستیش نییە، "دڵ و ئاوێتەبوون و هەست" لەناو موزیکی مندا وەک یەکن، تەنها بۆ ئەوەی دەرببڕم ڕێگای تر بەکار دەهێنم. *ڕۆژانە گوێ لە چ موزیسیانێک دەگرن و ئارەزووتان لە کێیە؟ ژەنیارێک هەیە، کە بە تایبەتی ئارەزوو بکەیت گوێی لێ بگریت؟ - لەبەر ئەوەی ژەنیاری گەنج لە ناو گروپەکەمدایە گوێم لە موزیکی نوێ دەبێت و هەموویان بە گوێرەی خۆیان پرۆژەی جیاوازیان هەیە و زۆر گوێیان لێ دەگرم. * لەگەڵ موزسیانی بە ناوبانگی وەک(Chick Chorea,John Mclaughlin,Larry Coryell) کارتان کردووە و زۆر بە جوانی باس لەم کارانەتان دەکرێت، ئەگەر بتانویستایە لەگەڵ ئەستێرەیەکی ستایلی پۆپدا کار بکەن، کێتان هەڵدەبژارد؟ - پێدەچێت(sting) لە ڕاستیدا وەڵامی ئەم پرسیارە نازانم چونکە کەمێک پەیوەندی بە پرۆژەکەوە هەیە، سەرەتا دەبێت پرۆژەکەم بە دڵ بێت. *ڕۆژانە جگە لە موزیک ئارەزووی لەچی دەکەن؟ - ئەگەر پێویست بکات بەڕاستی وەڵامت بدەمەوە دەتوانم بڵێم، کە ئیستا چێژێکی زۆر لە ژیان دەبینم. ئیتر تەمەنم چووتە ناو شەست ساڵییەوە، ئەو کاتە دڵخۆش دەبم، کە بتوانم لەگەڵ خێزانەکەمدا کات بەسەر بەرم. تاکو ئێستاش زۆر گەشت دەکەم و تا بتوانم خێزانەکەم لەگەڵ خۆمدا دەبەم. لە وەرزی هاویناندا زۆربەی کاتەکانم لە مەکسیک بەسەر دەبەم. کاتێک گەشت دەکەم بۆ وڵاتان زیاتر کات جیادەکەمەوە بۆ ناسین و تێگەیشتنی ئەو وڵاتەی کە بۆی دەچم و هەروەها لە نێوان کۆنسێرتەکانمدا کات جیادەکەمەوە بۆ بینینی مۆزەخانەکان و شوێنی جیاواز. * یەکەم ئەلبومتان، کە لە ساڵی ١٩٧٣دا بە ناوی(Fuente y Caudal) بڵاوکرایەوە، پارچە موزیکی( Entre dos Aguas)ناوبانگێکی زۆری بەدەست هێنا، لەم دواییانەشدا ئەو پارچە موزیکە لە فیلمى(Vicky Barcelona Cristina )دا سەرلە نوێ ناوی دەرکردەوە، دەتوانن بڵێن ئەم پارچە موزیکە لە ژیانی(پاکۆ) دا گەورەترین پارچە موزیکە؟ - لەڕاستیدا بەڵێ... تا ئێستاش لەگەڵ گروپەکەمدا ئەو پارچە موزیکە دەژەنم و زۆر ئارەزووی لێ دەکەم، هەروەها ئارەزوو لەوە دەکەم، کە هەموو پارچەکانی ترم بەشێوەیەکی نوێ بژەنم، ئەگەر هەموو پارچە موزیکەکانم وەک خۆیان نۆتەبەنۆتە دووبارە بژەنیایەتەوە، ئەوکات کەمێک بێ چێژ دەبوو.
پێشەوا کاکەیی نازانین مرۆڤ چی لە زانست دەوێت، خۆی پێ دەگۆڕدرێت، یان وەک خۆی دەیگونجێنێت دەچێتەوە نێو گەردوون و، دەیەوێت ببێژێ: لۆ خۆم نەمایمە؛ بە حەیرانی ژیان، ڕێ دەکەمەوە، تا بڵێ: دەگەڵ گەردووندا دەتەقمەوە. وەی بە میوانی زانست بم، هەی بە قوربانی هونەر و توانایی بم؛ بۆ خۆم نا، تا لە تەقینەوە ورد ببمەوە. چاو خشێندرا بە ئەزەلدا، لە دیارەوە بۆ نادیار، لە تەقینەوەی گەردوونەوە، تا هەڵاوسان. گوێیان نەگرت لە لەرینەوە، ئاخۆ لە کوێوە سەرچاوەی گرتووە. لە گەردیلەیان نەڕوانی چۆن دروست بووە، تا خۆیان بوونە گەرد و، بە نێو گەردووندا بڵاو بوونەوە. وای لە من، گەردیلە لە دوای گەردیلە، ئێژێ: پێکهاتەی تاریکیی وەهایە، لە جووتبوونی نێر و مێیەوە، ڕووناهیی لێ پەیدا دەبێ؛ وەختێک تێکەڵ دەبن، تیشکێک دێتە دەرێ، گەردوون، درەوشانەوەی لێ پەیدا دەبێ. گەر له گەردتتان قووڵ ببنەوە، پێ دەنێنە، سەردەمی تاریکییەوە؛ بە کێ بڵێم: کوا ئەستێرە؟ ئەی گەلەئەسێرە، چۆن دەدرەوشێتەوە. گەلەئەستێره، پەرەدەستێنێ، تا هێشووەکانی ئاسمان دروست ببێ؛ کەچی مرۆڤ، هەموو هێشووەکان دەڕنێ، تا شەڕابی لێ دروست بکا و، سەرخۆش ببێ. ئاخر لە تەقینەوەی گەورەدا، هەموو گەردوون بە بونیاد دێ؛ لە هی بچووکیشدا: مرۆڤ، کەچی دەیهەوێ، دە خۆیدا گەردوون بزێ
شوان ئەحمەد فرجینیا وۆڵف (1882-1941)، یەكێكە لەهەرە بەناوبانگترین خانمە ڕۆماننووسەكانی سەدەی بیستەم. لەپاڵ بەرهەم و تێكستە ئەدەبیەكانیدا، ئەوەی زیاتر بۆ خوێنەران جێ سەرنج و مایەی تێڕامانە، ژیان و گوزەرانیەتی. هەر ئەوەش وایكردووە تاهەنووكە وتار و كتێب و لێكۆڵینەوەی بەردەوام لەسەر ژیانی بنوسرێت و لەبواری هونەری حەوتەمیشدا، سەربووردەی ژیان و خۆكوشتنەكەشی بكرێتە فیلم. فرجینیا وۆڵف، خانمێكی نیگەران و ڕەش بین و نائارام بووە. لەدەستدانی دایكی لەتەمەنی سیانزە ساڵی و پاشان مردنی دوو خوشكی و دەستدرێژی كردنە سەری لەلایەن زڕ برایەكیەوە، ژیانی وێران دەكەن و گوزەرانی لێ تێك دەدەن. ئەمانە وادەكەن لەتەمەنی 22 ساڵیدا هەوڵێكی خۆكوشتنی شكست خواردوو بدات، بەخۆهەڵدانە خوارەوە لەپەنجەرەی ماڵەكەیانەوە. ڕاستە ئەو هەوڵەی سەركەوتوونابێت و گیان لەدەست نادات، بەڵام كەڵكەڵەی خۆكوشتن بەرۆكی بەرنادات و لەمێشكی دەرناچێت. دوای بێ ئومێدبوون لەهەموو شتێك و بینینەوەی خۆی وەك كارەكتەرێكی شكست خواردوو لەشەڕی ژیاندا، خۆكوشتن بەباشترین چارەسەرێك دەبینێت. هەربۆیە لەتەمەنی پەنجا و نۆ ساڵی و لەبەرواری 28-3-1941، دوای ئەوەی پاڵتۆكەی لەبەردەكات و گیرفانەكانی بەبەرد دەئاخنێت، لەنزیك ماڵی خۆیانەوە خۆی فڕێ دەداتە ڕووباری (ئۆس) و كۆتایی بەژیانی دێنێت. دوای سێ هەفتە گەڕان و سۆراخکردنی ، لە 18-4-1941 تەرمەكەی دەدۆزرێتەوە. ڕووداوی خۆكوشتنەكەی كراوەتە فیلم و فیلمەکەش بەناوی (كاتژمێرەكان - (thehours ەوەیەو نیكۆڵ كیدمان ڕۆڵی دەگێڕێت. شایەنی باسە بەر لەوەی خۆی بکوژێت، نامەیەك بۆ لیۆناردۆی هاوسەری دەنێرێت و ماڵئاوایی لێدەكات. ئەمەش دەقی نامەكەیە: ئازیزەکەم من دڵنیام لەوەی، سەرلەنوێ دەگەڕێمەوە ئامێزی شێتیەتی و پێموانیە بتوانین جارێكی دی، بارودۆخێكی وەها بگوزەرێنین. ئەمجارەیان چاك نابمەوە. گوێ بیستی دەنگگەلێكی زۆر دەبم لەمێشكمداو حەوسەڵەم نەماوە. هەر بۆیە كارێك دەكەم، كەبۆ هەردووكمان بەسوودبێت. تۆ گەورەترین بەختەوەریت پێ بەخشیم. لەو بڕوایەدانیم، كەس وەك من و تۆ هەستی بەو بەختەوەریە کردبێت، تا ئەوكاتەی توشی ئەم دەردە كوشندەیە بووم. ئیتر توانام نەماوەو بەرگە ناگرم. دەزانم من ژیانت لێ تێك دەدەم و گەر بێ من بیت، ئەوا ژیانێكی باشترت دەبێت. من لەوە دڵنیام. سەیركە تەنانەت توانای خوێندنەوەشم نەماوەو ناتوانم ئەم نامەیەشت بەباشی بۆ بنووسم. من هەموو شت لەدەست دەدەم. ئەوەی مەبەستمە بیڵێم ئەوەیە: (هەموو ئەو خۆشی و بەختەوەریەی لەژیانمدا دەسگیرم بوو، قەرزارباری تۆم. تۆ زۆر پشوو درێژ بوویت لەگەڵمداو بێ حەد، باش و میهرەبان بوویت. دەمەوێت پێتی بڵێم و- هەمووانیش ئەوەدەزانن- گەر كەسێك هەبێت بتوانێت قوتارم بكات، ئەوا ئەو كەسە تۆیت. هەمووشتێكم لەدەست داوە، جگە لەبڕوا بوون بەچاكی تۆ. نامەوێت لێرە بەدوا لەسەر تێكدانی ژیانت بەردەوام بم. ئیتر بەسە.. بڕوا ناكەم دوو كەس هەبێت، وەك من و تۆ بەختەوەر بووبن).
داستان به‌رزان له گریکى کۆنه‌وه بینه‌ران ڕه‌گه‌زێکى گرنکى نێو کاری شانۆیین، هه‌ر له‌و زهمهنهشهوه هیچ شانۆکارێک نییه به‌هاى بینه‌ری به که‌م ته‌ماشاکردبێت(مه‌گه‌ر له دونیا دهستکورتهکهى شانۆی کوردی‌دا) ئه‌ویترى شانۆکاران و خاوه‌ن تیۆران و گه‌وره ده‌رهێنه‌رانى جیهان هه‌موو به‌وپه‌ری به‌هاوه وه‌ک ڕه‌گه‌زێکى ئاکتیڤى شانۆ وه‌سفکردووه، پێیان وابووه هێنده‌ى نمایش گرنگه. به‌ڵام به‌و پێیه‌ى هونه‌ری شانۆ له ناو کوردا ڕهگوڕیشهیهکى کولتوریی و مێژوویی نییه، زۆرجاران شانۆکارانى کورد بۆچوونى هه‌ڵه و نابه‌رپرسیارانه ده‌ده‌ن و له‌به‌رامبه‌ریشدا سه‌نگه‌رێک هه‌ڵده‌چنن و ئه‌وه‌ى جۆرێکى دیکه بڕوانێت ده‌یکه‌نه نێچیری تانهوتهشهرهکانیان، له‌به‌رامبه‌ردا ئه‌م هه‌ستى به که‌م سهیرکردنهى بینه‌ر له‌لای شانۆکاری کورد بۆته هۆیه‌ک بۆ ئه‌وه‌ى بینه‌ر زیاتر دیواری نێوان خۆی و شانۆ هه‌ڵبچنێت. له ئه‌مڕۆدا به‌جۆرێکى دیکه له شانۆدا به‌رجه‌سته ده‌بێت که ئه‌مه‌ش دیسان گرفتێکه مایه‌ى له‌سه‌ر وه‌ستانه، ده‌بینین شانۆش به‌هان شێوه‌ى گۆرانییه ئاستزمهکانى که هه‌ر ڕۆژه له وڵاتێکه‌وه ده‌که‌نه سه‌ر بێژه‌ره‌کانیان بۆی ئاوازه دزراوه‌کانیان بۆ بگێڕدرێنه‌وه، کۆپی ده‌کرێته سه‌ر ته‌کنیک و ستایلی شانۆی وڵاتانى ده‌وروبه‌ر، جا ئه‌م کاره له چه‌ند ساڵی داهاتوودا ده‌ره‌نجامه خراپه‌کانى ده‌رده‌که‌وێت و تێده‌گه‌ین که ئه‌م نابه‌رپرسیارێتییه له کۆپیکردن، بۆ ساڵانێکى زۆر گاریگه‌رییه نێگه‌تیڤه‌کانى له شانۆکهماندا ده‌مێنێته‌وه، له‌وه‌ش مایه‌ى قسهسهرکردن ئه‌وه‌یه که ڕێژه‌ى بینه‌ران ده‌کرێته پێوه‌ر بۆ باشی و خراپی کاره شانۆییه‌کان، به‌بێ ئه‌وه‌ى بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى که ئه‌و جۆره‌ى له بینه‌ر که تیۆریسان و گه‌وره ده‌رهێنه‌ران ئاماژه‌ى بۆ ده‌که‌ن، جۆره ئاکتیڤهکهى بینه‌ره، که تواناى یه‌کانگیربوونى هه‌یه له‌گه‌ڵ جیهانه تایبه‌ته‌که‌ى شانۆدا (چونکه مه‌رج نییه هه‌مووان بتوانن له‌گه‌ڵ شانۆدا یه‌کانگیربن)، ئه‌و جۆره‌ى بینه‌ره که ده‌توانێت شرۆڤه‌ى نمایشی شانۆیی بکات و له‌گه‌ڵ هه‌ر ساتهوهخێکیدا ئه‌م ورتر ده‌چێته نێو مه‌ودا جیاوازه‌کانى نمایشه‌وه، ئه‌و بینهرهیه له به‌هاى شانۆنامه گرنگه‌کان تێده‌گات و جیهانبینى ده‌رهێنه‌رانى گه‌وره‌ى دونیا شاره‌زایه و ده‌زانێت ئه‌و کاره‌ى بۆی ده‌چێت سه‌ر به کامه سه‌بک و ستایله و ده‌رهێنه‌ره‌که‌ى ده‌یه‌وێت له کام گۆشه‌نیگاوه سه‌یری دونیا و ئاکتهرهکانى به کامه میتۆد نواندن ده‌که‌ن، ئه‌و بینهرهیه که چاوه‌ڕوانى پێش وه‌خته‌ى نییه بۆ نمایشی شانۆ، به‌ڵکو مه‌به‌ستێتى ته‌ماس له‌گه‌ڵ وێناکردنى ده‌رهێنه‌ر و سه‌لیقه‌ى نواتدنى ئاکتهردا بکات. کێشه‌ى بینه‌ری ئێمه له زۆر جێگه‌دا ئه‌وه‌یه خۆی ماندوو ناکات و شانۆکاریش له‌به‌رامبه‌ردا ده‌ستبه‌رداری به‌هاى به‌رزى هونه‌ره‌که‌ى خۆی ده‌بێت و ده‌ست ده‌داته نمایشی ساده و ئاستنزمى وه‌ها که هه‌ر ئه‌وه‌ى بینه‌ره‌که تۆزێک له جیهانى ڕاسته‌قینه‌ى شانۆ نزیک بۆوه و به‌ر چه‌ند نمایشێکى دیکه‌ى شانۆیی که‌وت، ئیتر تێده‌گات که ئه‌وه‌ى بینیویه‌تى نه‌ک شانۆ نه‌بووه، به‌ڵکو یارییه‌ک بووه بۆ به‌فیڕۆدانى کات. له دونیادا نمایشه جیاوازه هونه‌رییه‌کان هه‌ریه‌که‌یان ڕێژه‌ى بینه‌ری خۆیان هه‌یه، به‌ڵام ئه‌مه به‌و مانایه نییه هونه‌رمه‌نده‌کان نیگه‌رانبن و خه‌مباربن له‌وه‌ى ڕێژه‌یه‌کى زۆر له بینه‌ر نه‌هاتوون بۆ بینینیان، هه‌ر بۆیه ئێمه‌ش کاتێک ده‌ستمان دایه کارکردن له شانۆنامه‌ى (کورسییه‌کان)ى (یۆژین یۆنیسکۆ) ئه‌وه‌مان ده‌زانى که ئێمه خه‌ریکین له کام شانۆنامه و به کام ستایل کار ده‌که‌ین و ئه‌گه‌ری ئه‌وشمان دانابوو که ڕه‌نگه ڕێژه‌یه‌کى که‌مى بینه‌ر ئاماده‌ى نمایشه‌که‌مان بن، به‌ڵام ئه‌وه‌ش واینه‌کرد ده‌ستبه‌رداری یه‌ک چرکه‌ى کاره‌که‌مان بین و به ئه‌نقه‌ست ساتێک له کاره‌که‌مان بگۆڕین بۆ ئه‌وه‌ى ببێته هۆی ئه‌وه‌ى بینه‌ران والێبکات که فریوى نمایشه‌که‌مان بخۆن و له ئه‌نجامدا له به‌هاى هونه‌ری کاره‌که‌مان که‌م بکاته‌وه، به‌ڵکو ئه‌وه‌ى بۆ ئێمه گرنگ بوو، ئه‌وه‌بوو بینه‌رانمان له نێو ئه‌م که‌شه پڕله ههراوهۆریایهى شانۆدا که شه‌ڕی ڕێژه‌ى بینه‌ر و لایک و کۆمێنت و ڤیوى زۆر بۆته خه‌مى شانۆکار، وه‌ک ئه‌وه‌ى گۆرانیبێژه فه‌یکه‌کان ده‌یکه‌ن، ئێمه بێین جۆرێکى دیکه له شانۆ و ستایلێکى دیکه له شانۆ نیشانى بینه‌ران بده‌ین، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى شانۆیی کورسییه‌کان نزیکترین شانۆنامه و ستایل بووه له خۆمان و پێشمان وابووه له ژیانى زۆرینه‌ى مرۆڤى وڵاته‌که‌شمانه‌وه، له ئه‌نجامیشدا ئاماده‌بوونى ئه‌و ڕێژهبهرچاوهى بینه‌ر و ئه‌و کاردانه‌وه‌یه‌ى ئه‌وان بووه جێگه‌ى خۆشحاڵیمانى و بووه هۆی پێدانى وزه‌ى زیاتر بۆ کارکردن.
نەجات نوری زمان مەرگە، نوسەر تەرمی خۆی لە زماندا دەنێژێ... دنە دەدرێ‌و دەمرێو دیسان زیندوو دەبێتەوە... رەزا بەراهەنی ئەو نهێنیو گوتارانە چین کە دەقێکی ئەدەبی دەیەوێت ئاشکرایان بکات؟ ئەمە رێگا‌و بیری گەورەی ئەو ئەدیبانەیە کە دەزانن لە کوێی دەقەکانیاندا وەڵامی ئەم پرسیارە بدەنەوە، بەبێ ئەمە ئەدیبە گەورەکان نایەن دەق بنوسن‌و چەندان لاپەڕەی روزەرد بەبێ ناوەرۆک بخەنە بەردەم خوێنەران، ئەوە خوێنەرە کە دەیەوێت لە دیدو بیری نوسەرەکانەوە لە جەنگ و بیابان‌و روداو شتە شاراوەکانی ناو ژیان دوبارە تێبگاتەوە، خۆ ئەگەر ئەمەی بۆ نەهاتەدی ئەوا دەبێت لۆمەی ئەو نوسەرانە بکات کە نەک تێنەگەیاندووەو نهێنیەکانی بۆ نەدرکاندووە بەڵکو دەقو روداوەکانیشی لەبەرچاو خستووە، لەمەوە دەبێت ئەدیبان بە جۆرێک لە جۆرەکان شەرم لە خوێنەربکەن ئەگەر بۆ خوێنەران دەنوسن، خۆئەگەر وەکو سادقی هیدایەتیش وتەنی: ئەگەر بۆسێبەرەکانی خۆیان دەنوسن ئەوا ئەوەی دەینوسن نابێتە دەق، ئیتر خۆیان هەچ ناوێکی لێدەنێن ئەمە گرنگ نیە. بە دیوێکی تریشدا ئەگەر زۆری ئەدیبان بۆ خۆیان نەبنە رەخنەگری دەقەکانی خۆیان‌و نەتوانن لە خاڵێکدا ئەوە یەکلایی بکەنەوە کە ئەوەی نوسیویانە نابێتە دەقو باشترە فڕێبدەنو بگەڕێنەوە بۆ شێواز و بیرێکی نوێ تر لە دەقێکی تردا... خۆ ئەگەر ئەمەیان نەکرد ئەوا شەرم لە خوێنەرو ئەدەب ناکەنو هەرچیان نوسی بڵاویدەکەنەوە. 1- (ئێمە لە شارە گەورەکەوە دێین، بە درێژای شەو بەڕێوەبووین) (ئاگوتا کریستۆف) لە رۆمانی دەفتەری گەورەدا بەم جۆرە خوێنەران دەباتە ناو رۆژگاری جەنگو سەرگەردانیەوەو لەم نیوە دێڕەوە خوێنەران ئیتر بە شوێن ماناکانی تری ناو رۆمانەکەدا وێڵ دەبن... 2- سانتیاگۆ نازار، ئەو رۆژەی رایانگەیاند دەکوژرێت... گابرێل ماکیز بەم وشە کەمانە لە رۆمانی (راپۆرتی مەرگێکی پێشوەخت راگەیەندراو)دا خوێنەران دەخاتە بەردەم سەدان پرسیارەوە لە خۆیان دەپرسن بۆچی سانتیاگۆ دەکوژن‌و ئیتر هەڵوەدایانە تا بزانن ئەم نەگبەتە بۆچی دەکوژرێت. 3- ئەم کتێبە لەو رەشنووسانە پێکهاتووە کە پیاوێک لەدوای خۆی جێی هێشتن، بەو پیاوەمان دەگوت (گورگی رووتەڵان) هێرمان هیسە لە رۆمانی گورگی رووتەڵان دا خوێنەران وەها دەخاتە بەردەم ناوی پاڵەوانەکەیەوە کە دەبێت خوێنەر ناچاربێت بزانێت ئەم گورگی روتەڵانە کێ یەو بۆچی ئەم ناوەیان لێناوەو چی کردویەتی بەم ناوە... 4- لە هەڵدێرێکی تاریکەوە دێین‌و لە هەڵدێرێکی هاو شێوەیدا کۆتاییمان دێت. نیکۆس کانتزاکیس لە دەقی (سۆفیگەرێتی)دا خوێنەران وەها رادەگرێتو سەرسامیان دەکات کە بەم دێڕە دەیانباتە ناو دۆزەخی ژیانی خۆیان کە ئەوان بۆیان نەدۆزراوەتەوە. 5- لەوەتی دایکم مردووە، باران دەبارێ... ئاکی شیمازاکی لە رۆمانی (تسووباکی)دا بەم وشە کورتانە خوێنەران دەباتە بەردەم جادویەکی کوشندەوەو لێرەوە بە خێرای پەلکێشی ناو روداوگەلێکی مەرگ هێنەریان دەکات لە ناو وڵاتی یابان‌و دەوروبەریدا. ئەم نمونانە بۆ ئەو دەقانەی لێرەدا وەکو خۆم کردومەتە ئەو پرسیارەی کە ئایا دەقی زیندوو هەر لە یەکەم دێڕیانەوە ناتخەنە بەردەم دەقێکی پڕ لە پرسیار‌و نهێنیو بیری نەدۆزراوە؟ ئەوانەی دەزانن بنوسن لەوە تێگەن کە چۆن چۆنی یەکەم دێڕی رۆمانەکەیان دەنوسن، ئەمە گرنگترین خاڵی نوسینی دەقەو دەقەی پێ دەکاتە دەقێکی گران‌و زیندوو... ئەم نوسەرانە دەزانن لە پشتی ناوی رۆمان‌و پاڵەوانو بیری ناو دەقەکانیانەوە کام جوانی‌و مانایانە بە جێدەهێڵن‌و خوێنەران دەخەنە بەردەم شێوازێکی تری بیرکردنەوە لە دەقو ناوەرۆکی رۆمانەکانیان. بەڵام لەلای ئێمە ئەوە چەند ساڵێکە تا بە ئێستا دەگات، هەندێک کەس دەستیان کردووە بە رۆمان نوسین، بەبێ ئەوەی بزانن رۆمان چی یەو چۆن چۆنی دەنوسرێتو دەبێت چیتێدا بوترێت، بۆخۆم ئەگەر هەمویانم نە خوێندبێتەوە ئەوا بەشی زۆریانم خوێندۆتەوەو ئامادەم لە کۆڕێکدا یەک یەک هەموو ناتەواویو سەرگەردانی ئەو وێرانە دەقانە کە لەژێر ناوی رۆمان‌دا نوسراون بخەمە روو، ئەم دۆستانە کە دێن رۆمان دەنوسن وادەزانن رۆمان خەونەو دەیگێڕنەوە، تەنانەت نازانن ناوی رۆمان‌و یەکەم دێڕی رۆمانەکانیشیان بنوسن، تا کۆتایی ئەم دەقانە خوێنەر بەشوێن یەک پەرەگرافی جوان‌و تەواودا دەگەڕێت بەڵام بۆی نادۆزرێتەوە، رۆمان ئەگەر پەخشانێکی ئەدەبیش بێت ئەوا ئەمانە نەیانتوانیوە دوو دێڕ وەکو مانا‌و جوانی بنوسن لەم دەقانەیاندا... هەر دەگێڕنە بەبێ ئەوەی توخنی ماناکانی گێڕانەوە لە دەقدا کەوتبن، ئەم پاڵەوان نەخۆشە، ئەم یان رایکردووە، ئەمیان لەسێدارە دەدرێت، ئەمیان عاشقە، ئەمیان لە غەریبی دا دەژی، ئەمیان سواڵکەرە، ئەمیان گیراوە، ئەمیان پیربووە، ئەمیان لە ئەنفال رزگاری بووە، ئەمیان فڵانە هێز ئەشکەنجەی داوە... بەبێ ئەوەی خوێنەران بزانێت ئەم نوسەرانە بۆچی دێن ئەم پاڵەوانو کێشانەیان دەخەنە روو لە دەقەکانیاندا، بەبێ ئەوەی شیکاریەکی وردی ئەدەبیانە بۆ پاڵەوانو شوێن‌و روداوەکان بکەن دێن هەموو رێساکانی گێڕانە دەخەنە لاوەو وەکو ئەوەی چیرۆکی گوێ ئاگردان بۆ منداڵ بگێڕنەوە ئاوا گەشتێکی نا ئەدەبیانەو بێ فیکر بێ وێنەی مانادار بە پاڵەوانەکانیان دەکەنو لە کۆتایشدا یەک وشە لە مانا بۆ خوێنەران بە جێ نامێنێت، ئەم دۆستانە ئەوەندە خراپ لە رۆمان تێگەیشتون تەنانەت نازانن جوانی پشتی دەقو نهێنی و بیری ناو دەق لە کوێدا جێ بکرێتەوە، نازانن وێنەی ئینسان لە کوێدا دەکێشنو دەیانەوێت ئەم ئینسانانە چۆن چۆنی بە خوێنەران بە هەموو باشی‌و خراپی‌و مەینەتیەکانیانەوە وێنە بکشێن... دەق بۆخۆی هەڵگری ئەو چەمکەیە کە تێیدا پاڵەوانەکان پێکدادەدەن، پێکدادانێک کە خوێنەرانیش لەگەڵ خۆیاندا دەبنە قوڵایی بیر‌و ماناکانی ناو روداوەکانەوە، دەیان بەنە ناو جوگرافیایی شوێنە نادیار‌و ون بۆکانەوە، وەکو ئەوەی هێرتا میولەر لە رۆمانی (هەناسەسواری)دا خوێنەران لەگەڵ پاڵەوانەکەیدا دەباتە قوڵایی شار‌و گوند‌و ئۆردوگا زۆرەملێکانەوە، تا ئەو ئاستەی کە خوێنەران وادەزانن خۆیان برسینو دیلکراونو بەرگە دڕاوەکا لە تەلی دەوری ئۆردوگاکان گیردەبێت... ئەمە گرنگی دەقە بەو مانایەی کە دەبێت ناونیشانی پاڵەوانەکان لە دەقدا بکرێنە جادویەک تا خوێنەران بگەیەننە ئاستی وەڵام دانەوەیەکی فەلسەفیانەو تێڕامان لە بیری پاڵەوانەکانو لەگەڵیاندا بژین... بەمەش بەبێ پاڵەوانی جاودی دەق نابێتە دەقێکی گرنگ‌و شیکاری گەورە بۆ روداوەکان. لەم چەندان رۆمانەی کە بۆ روداو‌و مەرگەساتو کێشە کۆمەڵایەتیەکان لێرە خوێندومنەتەوە سەرسام دەبم بەوەی کە ئەم کەسانە زاتیانکردووە ناوی ئەم نوسینانەیان ناوە رۆمان، سەیر لەوەدایە ئەم دۆستانە بەبێ ئەوەی بەزییان بە خۆیاندا بێتەوە ناتوانن یەک پاڵەوانی جادوی یەک روداوی سەرنجڕاکێش یەک بیر‌و وێنەی جوان لەو دەقانەیاندا بۆ خوێنەران بەوەڵامەوە بە جێبهێڵن، نازانن لەم پەرەگرافەوە بچن پەرەگرافێکی باشتر بنوسن، چۆن لەیەکەم دێڕەوە ملیان ناوە ئاوا تا دوا دێڕ ئاوڕێک لە پاڵەوانو روداوەکانی ناو دەقەکانیان نادەنەوەو نازانن لە کوێدا پرسیارە گرنگ‌و جەوهەریەکان بۆ خوێنەران دەکەنە دوا وەڵامی دەقەکانیان. ئەوەی زمانی دەق بێت نایزاننو سەدان روداو‌و کێشە وەها لەرێگەی ئەم زمانە خراپەی دەقەکانیانەوە ناشیرین دەکەن کە خوێنەران وادەزانن راپۆرتی کەسێکی بێ ئاگا لە روداوەکان دەخوێننەوە، جوگرافیای شوێن‌و ئیرادەی پاڵەوانو گرنگی روداوەکان لە دەقەکانیاندا وەها دەشێوێنن کە خۆیشان دواجار ئەگەر پرسیاریان لێبکەیت هیچ وەڵامێکی قایلکەریان پێ نیە بۆ ئەم خراپەکاریانەیان... بۆیە بەهیوام بە زووی لەم وێرانە دەقانە رزگارمان ببێت‌و ئەم دۆستانە بتوانن دەقی باشترمان لە ئایندەدا بۆ بنوسن.
ئەردەڵان عەبدوڵڵا پێش پێنچ ساڵ لەمەوپێش هونەرمەند و دەرهێنەری ناسراوی گەلەکەمان رەحیم زەبیحیم ناسی، ئەوکاتە من لە رۆژنامەی هاوڵاتی کارم دەکرد، بە مەبەستی سازدانی دیدارێک بۆ رۆژنامەکە، سەردانی کاک رەحیممان کرد. کاک رەحیم کەسێکی زیرەک و هۆشیار و بە توانا، لە هەمووشی گرنگتر، کەسێکی خاکیی و رۆح سووک. لەگەڵ برای هێژام کاک " ئاکۆ کەریم" کە ئەوکاتە فۆتۆگرافەری رۆژنامەی هاوڵاتی بوو، بەداخەوە ئەویش بەجێیهێشتین و ئێستا لە بەریتانیا دەژی. لە سیتی سینەما لە سەرچنار، ئەم دیدارە تایبەتەمان لەگەڵ کاک رەحیم سازکرد، نزیکەی سەعات و نیویک پێکەوەبووین، لەو ماوەیەدا کۆمەڵێک قسەوباسی زۆرمان لە بارەی هونەر بە گشتی و سینەمای کوردی بە تایبەتی کرد، لەو ماوە کورتەدا زیرەکیی و بلیمەتی ئەم پیاوەم بۆ دەرکەوت. بەداخەوە لەو کاتەدا میدیای کوردی زۆر کەم گرنگیان بەم هونەرمەندە مەزنە دەدا و کەسیش باسی کارەکانی نەدەکرد، بەڵام من هەر زوو توانا و بلیمەتی ئەم دەرهێنەر و سینەماکارە مەزنەم بۆ دەرکەوت و ئەم دیدارەم لەگەڵدا سازکرد. بە داخێکی زۆرەوە لە ماوەی پێشوودا ئەم هونەرمەندە مەزنە ماڵئاوایی لێ‌کردین، چەندە کۆچەکەی پڕ ئازار بوو، شێوازی مەرگەشی بێزارتری کردم. وەکو وەفایەک بۆ ئەو چەند ساتە خۆشەی کە پێکەوەبووین کە هەمیشە لە یادەوەریمدا وەکو ساتێکی خۆش دەمێنێتەوە، پێمخۆشبوو دووبارە ئەو دیدارە لە رۆژنامەی هاوڵاتی ئازیز بڵاو بکەینەوە، کە تاڕادەیەکی زۆر ژیان و مەینەتییەکانی خۆی باسکردووە، بە تایبەتی ئەو ئاستەنگە گەورانەی کە لەو کاتەدا رووبەروی کارەکانی بۆتەوە. رەحیم زەبیحی کۆمەڵێک خەونی گەورەی بۆ سینەمای کوردی هەبوو، لێ بەداخەوە مەرگ رێگەی پێ نەدا ، ئەو خەونانەی بهێنێتە دی. هەزاران سڵاو لە گیانی پاک و بێگەردی ئەم هونەرمەندە مەزنە. رەحیم زه‌بیحی: خه‌ونی گه‌وره‌م بۆ سینه‌مای کوردی هه‌یه ده‌رهێنه‌ری ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان رەحیمی زه‌بیحی له‌م چاوپێکه‌وتنه‌ی هاوڵاتی تیشک ده‌خاته سه‌ر کار‌و چالاکیه‌کانی له‌سه‌ر دوایه‌مین به‌رهه‌می "به پێی ده‌ستور" که یه‌که‌مین فیلمی کۆمیدی سیاسیه، لە هەمانکاتیشدا نیگه‌رانی خۆی نیشان ده‌دات که تا ئێستا هاوکاری هونه‌رمه‌ندی کورد ناکرێت و به‌ڵام هونه‌رمه‌ندی بێگانه سه‌یاره‌ی به‌دوا ده‌خه‌ن. هاوڵاتی: سه‌ره‌تای ده‌ست پێکردنی کاری هونه‌ریت چۆن بوو ؟ رەحیم زه‌بیحی: من سه‌ره‌تا وێنه‌گری ئاهه‌نگ وشاییهکان بووم له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له‌و ڕێگه‌یه‌وه کامێرام ناسی، له دوای بینینی فیلمی یه‌ڵماز گۆنای به‌ناوی "مێگهرد" ئه‌م فیلمه کاری تێکردوم وام کرد کامێراکه‌م له خزمه‌تی سینه‌ما به‌کار بهێنم . من له شانۆ خوێندوومه، یه‌که‌مین فیلمی سینه‌مای که به‌رهه‌م هێنا به ناوی "ژیانی دابڕانی ئه‌به‌دی" بوو که ماڵه‌که‌ی خۆم بۆ فرۆشت بۆ دروست کردنی فیلمه‌که، به‌رده‌وام بووم له فیلم دروست کردن له رێگه‌ی ئه‌وه‌ی من باگراوندێکی شانۆیه‌م هه‌بوو چونکه له‌شانۆ خوێندوومهو زیاتر ئاشنا بووم به‌سینه‌ما، هه‌تا ئێستاش چه‌ندین فیلمم به‌رهه‌م هێناوه به‌شداری چه‌ندین فیسفاڵی نێوده‌وڵه‌تیم به‌فیلمی کوردی کردووه. هاوڵاتی: ئایا له‌کاتی نمایش کردنی فیلمه‌کان له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان هیچ کێشه‌ت بۆدروست بوه؟ رەحیم زه‌بیحی: چه‌ندین جار فیلمه‌کانم قه‌ده‌غه‌کراوه له ئێران‌دا و توشی کێشه بووم فیلمه‌کانی من له فیلمه‌کانی به‌همه‌نی قوبادی زیاتر قهدەغهکراوه، سێ ساڵ له‌مه‌و پێش فیلمێکم دروست کرد له‌سه‌ر ئه‌وکه‌سانه کاری قاچاخ ده‌که‌ن دوایی له لایه‌ن پاسدارانه‌وه ده‌ستگیر کرام، فیلمێکی تریشم دروست کرد له ئێران له‌سه‌ر خۆسوتاندنی ژنان ئه‌م جاره له ته‌واوی ئێران فیلمه‌که‌م قه‌ده‌غه‌کرا بهڵێنامهم پێ پڕ کرایه‌وه که نمایشی نه‌که‌م، دوای چه‌ند ئه‌وه‌ی ڕێگرییان لێکردم ناچار بووم ئێرانم به‌جێ هێشت و هاتم بۆ سلێمانی، به‌ڵام ئێستا ده‌توانم بچمه‌وه ئازادم بۆ هاتوچۆ به‌ڵام کۆمه‌ڵێك هێڵی سور هه‌یه ناتوانی کاریان له‌سه‌ر بکه‌یت. هاوڵاتی: دواین فیلمی سینه‌مایت له‌کوردستان فیلمی "به پێی ده‌ستوره"، بیرۆکه‌ی ئه‌م فیلمه چۆن بوو؟ رەحیم زه‌بیحی: سه‌ره‌تا فیلمی" بابه خانم" به ده‌سته‌وه بوو که ئه‌ویش کۆمیدی بوو، هه‌وڵم دا فیلمێکی کۆمیدی دروست بکه‌م، چونکه ئێمه فیلمی کۆمیدیمان که‌مه ناچنه ژانری کۆمیدیه‌وه، خۆم زیاتر له کۆمیدیدا ئه‌زمونم هه‌یه، له لایه‌ن ماهیر حه‌سه‌نه‌وه ئاگادار کرامه‌وه که ده‌قێک هه‌یه د. شێرکۆ عه‌بدوڵڵا نوسیویه‌تی ئیزنمان لێ وه‌رگرت بیکه‌ین به فیلم ، له کاتی کارکردن ماهیر حه‌سه‌ن پێی وتوم که ئه‌و ده‌قه فیلمێکی میسریه کوردانویهتی بۆ کوردی به ناوی (عایز حقی) من پێم خۆش نه‌بوو ئه‌و فیلمه وهرگرمه ده‌قاو ده‌ق دروستی بکه‌مه‌وه، پاشان من بیرۆکه‌ی ده‌قه‌که‌ی د. شێرکۆم وه‌رگرت و ته‌واو ده‌ستکاریم کرد گۆشه‌ی جیاوازم لێ دروست کردوه کارم له‌سه‌ر کردوه. ئه‌م فیلمه تایبه‌ت نیه به میسر من تا ئێستا ئه‌و فیلمه‌م نه‌بینیوه من حه‌ز به‌فیلمی عه‌ره‌بی ناکه‌م، توانیم به شێوه‌یه‌کی جیاواز کاری له‌سه‌ر بکه‌م. بیرۆکه‌که‌ی هی د. شێرکۆیه و من نوسین و ده‌رهێنانم بۆ کرد و،فیلمه‌که بیرهێنانه‌وه‌ی خه‌ڵکه که چۆن داوای مافه‌کانیان ده‌که‌ن له ڕێگه‌ی ده‌ستوره‌وه بۆیه ناومان نا به پێی ده‌ستور. هاوڵاتی: چۆنیه‌تی کارکردن له‌سه‌ر ئه‌م فیلمه چۆن بووه؟ هێڵه‌کانی چین؟ رەحیم زه‌بیحی: ئه‌م فیلمه یه‌که‌مین فیلمی ژانری کۆمیدی کوردییه، که هاوکات فیلمێکی کۆمیدی سیاسیه که چه‌ند هێڵێکی جیاواز کاری له‌سه‌ر کردووه هێڵی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و کۆمیدی و کێشه‌ی که‌می خوێندنه‌وه له کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی، چه‌ندین ئه‌کته‌ری ترمان هێناوه بۆ ناو فیلمه‌که، له شاره جیاوازه‌کانی کوردستان و هه‌ولێر و سلیمانی ڕۆژههڵایی کوردستان، بۆئه‌وه‌ی هه‌موو شاره‌کان خۆیان تێدا بینه‌وه، جیاوازی ئه‌م کاره نواندنێکی جیاوازه‌و ڕۆڵبینێکی تر له کاره‌کانی تریان نه‌چێت، به‌داخه‌وه هه‌تائێستا له کوردستان فیلمی ژانری کۆمیدیم نه‌بینیوه فیلمه‌کان له یاده‌وەری خه‌ڵکدا نامێنێته‌وه، چونکه تایبه‌تمه‌ندی سینه‌مایی تێدا نییه ئه‌م فیلمه ده‌ستپێکێکی باشه بۆ دروست کردنی ژانری کۆمیدیمان له ناو کوردا. هاوڵاتی: ماوه‌ی وێنه‌گرتنی فیلمه‌که چه‌ند بوو؟ ستافی فیلمه‌که کێبوون؟ رەحیم زه‌بیحی: له مانگی 11 ی 2012 ده‌ستیمان به‌کاری وێنه‌گرتنی کرد و ماوه‌ی 37 ڕۆژ له سلێمانی سه‌رقاڵی وێنه‌گرتنی فیلمه‌که بوین، قۆناغی مۆنتاژ ته‌واوی ئه‌و که‌سانه‌ی وه‌کو هاوکار و کاریان کردوه 2000 که‌س ده‌بن و 10 ئه‌کته‌ری سه‌ره‌کیش کاری نواندنیان بۆ کردوه، ستافی وێنه‌گرتنی ئێرانی بون کاری و مۆنتاژ و ده‌نگدانان له ئێران کراوه له لایه‌ن کۆمپانیای "کوچه سینه‌ما"وه کراوه، دیارترین ئه‌کته‌ره‌کانی بریتین له : ماهیر حه‌سه‌ن و عه‌بۆ و دایکی ئاریان و چه‌ندین ئه‌کته‌ری تر به‌شدارییان کردوه. هاوڵاتی: له فیلمه‌که‌دا هێڵکی تێدایه باسی نه‌خوێنده‌ورای کۆمه‌ڵگه ده‌کات به شێوه‌یه‌کی کۆمیدی نوێ چۆن ئه‌مه‌ت دیاری کرد؟ رەحیم زه‌بیحی: کۆمه‌ڵگه‌که‌مان ئاستی خوێندنه‌وه زۆر دابه‌زیوه بۆیه له فیلمه‌که‌دا کاری تێدا کردوه هه‌وڵم داوه که ده‌ستپێشخه‌ربم، ئه‌وه پێوستی به هۆشیاری میدیا هه‌یه به‌ڵام به‌داخه‌وه بێژهرەکان و ڕۆژنامه‌نوسه‌کان ناخوێنه‌وه. که‌سێک خه‌وتبێت چۆن ده‌توانێت خه‌ڵکی به‌خه‌به‌ر بێنێت، تیراژی کتێبه‌کان ده‌ریده‌خه‌ن که کاره‌سات له‌م ووڵاته هه‌یه، تا ئێستا خوێندنه‌وه و بینینی سینه‌مان نه‌بۆته‌وه به‌شێک له ژیانمان، بۆیه له فیلمه‌که‌دا باسی ئه‌وه‌ی کردووه که کتێب فرۆشێک ده‌چنه لای په‌یکه‌ره‌که‌ی ئه‌حمه‌دی خانی باسی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی ده‌کات و ده‌رده‌ڵی خۆی بۆ په‌یکه‌ره‌که باس ده‌کات. ئه‌م کتیب فرۆشانه چۆن ده‌ژین چونکه که‌س کتێبیان لێ ناکڕن، خه‌ڵکی به‌هۆی نه‌خوێندنه‌وه‌یان ئاگان له‌مافه‌کانی خۆیان نه‌ماوه،ئێمه دواکه‌وتوین به هۆی باو پایرانمانهوه پێوسته قه‌ره‌بوی دواکه‌وتووی خۆمان بکه‌ین، هه‌موو پێکه‌وه بێن کار بکه‌ن هۆڵه‌کان پڕ بکه‌نه‌وه ناو کتێبه‌کان خوێنه‌ریان زیاد بێت، ئێمه نه‌مان توانیوه یه‌ک بگرین ته‌نها لهسهرچۆپیدا کورد پێکه‌وه‌ن ئه‌ویش ئه‌گه‌ر له کۆتاییدا شه‌ڕ دروست نه‌بێت. هاوڵاتی: ئایا له کوردستان تا چه‌ند هه‌ل بۆ سینه‌ماکاران و هونه‌رمه‌ندان فه‌راهه‌م کراوه تا کاری هونه‌ری بکه‌ن و هاوکاریان ده‌کرێت؟ رەحیم زه‌بیحی: به‌شداربووم له هه‌موو ناخۆشیه‌کانی ئه‌م وڵاته، وه‌کو کوردێک به‌رده‌وام هه‌وڵی ئاشتهواینم داوه فیلمم دروست کردوه له‌سه‌ر نه‌هامه‌تیه‌کانی کورد، به‌ڵام زۆر بێکه‌سم کاتێک پرۆژه‌یه‌کی هونه‌ریم ده‌بێت، هاوکاریم ناکه‌ن، له به‌رامبه‌ر کاره‌کانم من داوای پاره ناکه‌م ته‌نها داواکارم یارمه‌تی بیرۆکه‌م بدده‌ن بۆ فیلم . پێشتر فیلمێکی دۆکۆمێنتم له‌سه‌ر مه‌سعود بارزانی دروست کرد، باس له نامه‌ی کوڕه شه‌هیدێک ده‌کات که نامه ده‌نوسێ بۆ مسعود بارزانی ، ئێمه کێشه‌ی نه‌ته‌ویمان هه‌یه من مه‌سعود بارزانی به‌سه‌رۆکی خۆم ده‌زانم ، به‌ڵام ئه‌و چووه پێشوازی لهڕاغب عه‌لامه کردوه، که تا ئێستا فرمێسکی بۆ کورد نه‌ڕشتوه، سه‌یاره‌ی به‌دوا ده‌خرێت، له ڕێگه‌ی فیلمه‌کانمه‌وه نه‌هامه‌تی کوردم گێڕاوه‌ته‌وه، ته‌نانه‌ت وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری هاوکاری ئیشهکانیاین نه‌کردووم و تا ئێستا وه‌زیری ڕۆشنبیریم نه‌بینیوه، بۆیه کار کردن بۆ فیلمساز له کوردستان قورسه و ده‌بێت خۆت کاربکه‌یت له‌سه‌ر ئه‌رکی خۆت. هاوڵاتی: تێچوی فیلمی به پێی ده‌ستور چه‌ند بوه؟ کێ هاوکاری کردویت ؟ رەحیم زه‌بیحی: ئه‌م فیلمه له‌سه‌ر ئه‌رکی خۆم به‌رهه‌مم هێناوه، 15 ده‌فته‌ری تێچوه ته‌واوی وێنه‌ی گرتنی له سلێمانی و کاری مۆنتاژ و ده‌نگی له ئێران بووه، له به‌رهه‌م هێنانی ئه‌م فیلمه که‌س هاوکاری نه‌کردووم، ته‌واوی تێچوه‌که‌ی له ئه‌ستۆی خۆم بووه، له ماوه‌ی نمایشیدا له‌سلێمانی زیاتر 7800 که‌س بینه‌ر هاتوون بۆ بینی فیلمه‌که، ئێستاش له سیتی سینه‌ما به‌رده‌وامه له‌نمایش کردنی فیلمه‌که، هه‌تا ئێستا نهم توانیوه پاره‌ی فیلمه‌که ده‌ربهێنمه‌وه به‌ڵام خۆشحاڵم که بینه‌ری هه‌بووه. ئه‌م فیلمه بۆ ناوخۆ به‌رهه‌مم هێناوه، ئه‌گه‌ر کرا به‌شداری فیستیڤاڵی ده‌ره‌وه‌ی کوردستانی پێ ده‌که‌م. هاوڵاتی: دواین پڕۆژه‌ی هونهرییاتن چیه؟ رەحیم زه‌بیحی: هه‌وڵ ده‌ده‌م به‌رده‌وامبم خه‌ونی گه‌وره‌م هه‌یه بۆ سینه‌مای کوردی، من سینه‌مان له‌ڕێ به‌دبه‌ختی و ماندوو بونه‌وه ناسیوه، له‌ڕێگه‌ی پاره‌ی گشتیه‌وه نه‌بوه، سه‌رقاڵی کارکردنی سێ به‌رهه‌مم که له ئێستادا ڕاوێژ ده‌که‌م بۆ ئه‌وه‌ی به‌ته‌واوی کارییان تێدا بکه‌م، ده‌مه‌وێت کاری داهاتوو بۆ ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی کوردستان بێت، بینه‌ری فیستیڤاڵه نێوده‌وڵه‌تییه‌کانی بێت، پێوسته هه‌وڵ بدرێت فیلمه‌کانی داهاتومان بۆ ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی کوردستان بێت، ئێمه کۆمه‌ڵێک نه‌هامه‌تیمان به‌سه‌ر هاتوه، که تائێستا نه‌مانتوانیوه بیگه‌یه‌نین به دونیا وه‌کو " ئه‌نفال و هه‌ڵەبجه و ته‌واوی ئازاره‌کانی ترمان "سینه‌ما ههنگاوێکی باشه بۆ ئه‌وه‌وی جیهان له نه‌هامه‌تیه‌کانمان تێبگات.
له‌یادى 34 ساڵه‌ى مێژوونووسى کورد مامۆستا عه‌لادین سهجادىسهجادى خه‌رمانێک لهووشە، گه‌نجینه‌یه‌ک لهکهلهپوورى کورد موته‌لیب سه‌عید عومه‌ر له‌و وڵاته‌ى ژان و خه‌مى چه‌وسانه‌وه‌ى چینایه‌تى و سته‌مکارى چه‌پۆکى داگیرکارانى کوردستان بوونه هه‌وێنى هه‌وڵ و ئامانجه‌کانى مرۆڤه بهئاگاو سته‌مدیده‌کان له‌وێوه زمانى گفتوگۆ بووه زمانى نووسین، له‌و مه‌ڵبه‌نده‌ى مونهوهرانى کورد خه‌م و ئازارى چه‌وسانه‌وه‌و بنده‌ستى، دیلى وایلێکردن نوکى خه‌مه‌کانیان بکه‌نه چه‌کى به‌رگریکردن بۆ به‌ده‌ستهێنانى مافڕهوانى کورد و ناساندنى ئه‌م زمانه له‌نێو لاپه‌ره‌کانى ڕۆژنامه‌ى کوردستان بهنهتهوهکانى دهوروبهورو دونیا، هه‌ر له‌م بیر‌و سۆنگه‌یه‌وه ئه‌ده‌بى زاره‌کى و زمانى گفتوگۆ به‌هه‌وڵ و تێکۆشانى هونهرانى کورد وه‌ک، ئه‌حمه‌دى خانى، مه‌لاى جه‌زیرى، حاجى قادرى کۆیى گوازرایه‌وه بۆ ده‌شتى شاره‌زوور بۆ لاى حه‌زره‌تى نالى و مه‌ولانا خالید، مه‌لا عه‌بدولکه‌ریمى موده‌ریس، بوونه زمانى خوێندن و نووسین، هه‌وڵى ئه‌م مرۆڤه مه‌زنانه بووه داینه‌مۆو ههڵگێرسینهرى ده‌یان به‌رهه‌مى ناوازه‌و هه‌زاران تێکستى به‌رز، بههاتنهکایهى نالى و سالم زمانى کوردى وه‌چه‌رخانێکى نوێ هاته‌ناو زمانى ئه‌ده‌بى کوردى، به‌سه‌رهه‌ڵدانى کاروانى دووه‌مى قوتابخانه‌ى شیعرى کوردى وه‌ک (شێخ نورى شێخ ساڵح، عه‌بدولڕه‌حمان به‌گى میسباح، عه‌بدوڵا گۆران زمان و ئه‌ده‌بى کوردى رێچکه‌و شێوازێکى نوێى هێنایه کایه‌وه له‌پاڵ ئه‌وانه‌شدا مامۆستایان و زانایانى کورد له‌م ڕه‌وته پێشکهوتنخوازییهى زمان و ئه‌ده‌بى کوردى بێ‌ئاگا نه‌بوون، له‌نێو حوجره‌و مزگه‌وت و خانه‌قاکانى کوردستاندا ژماره‌یه‌کى زۆر فه‌قێ بونه مامۆستا، زانا‌و ئه‌دیب، له‌وانه (مه‌لا عه‌بدولکه‌ریمى موده‌ریس، شێخ محمدى خاڵ، م عه‌لادین سه‌جادى، بێخود، مه‌وله‌وى، چروستانى، مه‌حوى، بێسارانى، وه‌فایى، مه‌لاى کۆیه، ئه‌م زانا‌و ئه‌دیبانه زۆر رۆشنبیرى کورد به‌خه‌مێکى گه‌وره‌و ژیانێکى دژوار هاتنه نێو کایه‌ى ئه‌ده‌ب و زانستى ئیسلامی وێراى خۆشه‌ویستى بۆ نه‌ته‌وه‌ى کورد‌و خاکى کوردستان. له‌نێو ئه‌و منهوهرانهدا مامۆستا عه‌لادین سه‌جادى ناوێکى به‌رزه له‌بوارى مێژوونووسى، رۆژنامه‌وانى، ئه‌ده‌ب و کولتوورى کورد، به‌تایبه‌تى کۆکردنه‌وه‌و نووسینى ڕشته‌ى مروارى، ده‌قه‌کانى ئه‌ده‌بى کورد، مێژووى ئه‌ده‌بى کوردى، ئه‌م به‌رهه‌مانه به‌شێکه له‌سه‌رمایه‌و سامانى نه‌ته‌وه‌ییمان. زاتێک له‌رۆژهه‌ڵاتى کوردستان به‌ره‌و شارى سلێمانى زۆرن ئه‌و مرۆڤه رۆشنبیرانه‌ى له‌پێناو فێربوونى زانست و به‌ده‌ستهێنانى زانیارى به‌نێو شار‌و گونده‌کانى کوردستاندا گه‌ڕان و هه‌ڵوه‌داى فێربوون و خوێندنى زانستى ئاین و زمان و ئه‌ده‌بى کوردی‌یان کردووه، کهڵکهلهى زانستخوازى و زمانزانى و کورد بوون بووه‌ته به‌شێک له‌خه‌ون و ئامانجه‌کانیان . له‌شارى سنه‌ى رۆژهه‌ڵاتى کوردستان لاوێک تینوو به‌زانست هێمن وه‌ک زرێبارى مه‌ریوان به‌ره‌و شارى سوله‌یمانى به‌مه‌به‌ستى خوێندن و بەدهسهێنانى ته‌حسیلى ئاینى له‌سلێمانى لاى مامۆستا شێخ بابه على تهکیهیى ئیجازه‌ى مامۆستایى وه‌گرتووه . بوارى رۆژنامه‌وانى له‌ساڵى 1939 مامۆستا ده‌ستیکردووه به‌کارى رۆژنامه‌وانى له 1941 بووه به‌رێوه‌به‌رى گۆڤارى گه‌لاوێژ له‌گه‌ڵ مامۆستا ئیبراهیم ئه‌حمه‌د تاداخستنى گۆڤاره‌که له‌ساڵى 1949 پێکه‌وه هاوکار بوون. بایه‌خى کارکردنى ئه‌و ده ساڵه‌ى رۆژنامه‌وانى به‌ده‌ستهێنانى ئه‌زموونێکى ده‌وڵه‌مه‌ند بوو له‌بوارى سیاسى کۆمه‌ڵایه‌تى و فه‌رهه‌نگى ، سه‌ربارى ئه‌وه‌ى مرۆڤێکى بیر فراوان بووه له‌بوارى زماندا له‌ناو کۆمه‌ڵى کورد له‌به‌غدا و له‌کوردستان وێراى ئه‌وه‌ش ئه‌ندامى یانه‌ى سه‌رکه‌وتنى کوردان بووه په‌یوه‌ندییه‌کى پته‌وى له‌گه‌ڵ روناکبیرو سیاسه‌تمه‌دارانى ئه‌و سه‌رده‌مه‌ى کورد و نه‌ته‌وه‌ى تریش بووه . ده‌رکردنى گۆڤارى نزار له‌ساڵى 1948 یه‌کێکه له‌هه‌وڵه به‌نرخه‌کانى مامۆستا سه‌جادى به‌هه‌ردوو زمانى عه‌ره‌بى کوردى ده‌رچووه، گۆڤارى نزار بڵاوکراوه‌یه‌کى نیشتمانى و سیاسى بووه . گۆڤارى نزار سه‌کۆیه‌ک بوو بۆ پێشکه‌شکردنى داخوازییه سیاسى و مه‌ده‌نییه‌کانى کورد‌و هوشیارکردنه‌وه‌ى کۆمه‌ڵى کورد له‌و سه‌رده‌مه‌دا له‌هه‌مانکاتدا په‌یامێکى سیاسى بووه بۆ حکومه‌تى عێراق و کۆڵۆنیالیستى ئینگلیز. وێستگه‌ى زێڕ‌ینى سهجادىو به‌رهه‌مه ناوازه‌کانى خۆته‌رخان کردن بۆ نووسین و یه‌کلابوون بۆ زمان و ئه‌ده‌بى کوردى، وشه‌ى کوردى، کۆکردنه‌وه‌ى که‌له‌پوورى کورد، وته‌ى نه‌سته‌ق، که‌ڵک وه‌رگرتن له‌به‌سه‌رهات و سه‌رگوزشته‌ى کورده‌وارى، بنه‌مایه‌ک بوون بۆ به‌ده‌ستهێنانى خه‌رمانێک له‌ووشه، وێراى ئه‌وه‌ى مامۆستا عه‌لادین پاشخانێکى هه‌بوو له‌زمان و ئه‌ده‌بى فارسى، دانیشتن و تێکه‌ڵبوون به‌ژیانى کورده‌وارى و دێهات، حه‌زو خواستى مامۆستا سه‌جادى بۆ مێژووى کورد‌و خۆشه‌ویستى بۆ خاکى کوردستان بیرکردنه‌وه له‌خۆى وه‌ک کورد که له‌ڕاستیدا کوردێکى گۆشکراوى خانه‌واده‌یه‌کى ناودارى ئاینى، زمان پاراو بووه، سه‌ربارى نه‌فس به‌رزو بیر فراوانى هه‌موو ئه‌مانه وایکرد سه‌جادى گووته‌نى مادام کوردم، کوردیش وه‌ک هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌کى دونیا خاوه‌نى زمان و مێژوو، ئه‌ده‌ب و کهلتوورى خۆیه‌تى ده‌ى که‌وایه با چاکى مه‌ردانه‌ى لێ ههلماڵین . ساڵى 1952 نووسینى مێژووى ئه‌ده‌بى کوردى چه‌رده‌یه‌کى گرنگه له‌ژیانى مامۆستا‌و به‌یه‌کێک له‌به‌رهه‌مه دانسقه‌کان داده‌نرێت له‌بوارى ئه‌ده‌بیاتى نووسین. پوخته‌یه‌ک له‌ژیان و ئه‌زموونى مامۆستا عه‌لائه‌دین سه‌جادى ناوى (عه‌لائه‌دین نەجمهدین عیسامه‌دین)ه له‌بنه‌ماڵه‌ى ناودارى سه‌جادییه، له‌رۆژهه‌ڵاتى کوردستان، له‌ساڵى 1907 زاینى له‌شارى سنه له‌باوه‌شى خانه‌واده‌یه‌کى ئایینى گوشکراوه. ساڵى 1927 ئیجازه‌ى مه‌لایه‌تى لاى مامۆستا (شێخ بابهعلى تهکیهیى) وه‌رگرتووه دواتر چووه بۆ به‌غداو له‌مزگه‌وتى نه‌عیمه خاتوون له‌گه‌ڕه‌کى مه‌یدان بووه به‌پێشنوێژ، هه‌رله‌وێ لاى مامۆستایان شێخ ئه‌مجه‌دى زه‌هاوى و شێخ محمدى قزڵجى، به‌هه‌ندێ له‌زانسته ئیسلامیه‌کاندا چووه‌ته‌وه. له‌ساڵى 1939 چووه‌ته بوارى ڕۆژنامه‌نووسى و له‌ساڵى 1941 بوو به به‌ڕێوه‌به‌رى گۆڤارى گه‌لاوێژ تا داخستنى گۆڤاره‌که له 1949 به‌رده‌وام بووه. له‌ساڵى 1948 گۆڤارى نزارى به‌هه‌ردوو زمانى کوردى و عه‌ره‌بى ده‌رکردووه، نزار گۆڤارێکى سیاسى و نیشتمانى بووه، ماموستا سه‌جادى تاساڵى 1974 مامۆستاى وانه‌ى ئه‌ده‌ب و مێژووى ئه‌ده‌بى کودى بووه لهکۆلێجى ئادابى زانکۆى به‌غدا. ساڵى 1974 کراوه بهئهمیندارى گشتى ئه‌وقاف و سێ ساڵ له‌و کاره‌یدا ماوه‌ته‌وه. ئێواره‌ى رۆژى پێنجشه‌ممه 14/12/1984 کۆچى دوایى کرد‌و له‌گۆڕستانى شێخ عه‌بدولقادرى گه‌یلانى ئه‌سپه‌رده خاک کرا. عه‌لائه‌دین سه‌جادى زیاتر له 40 ساڵ خه‌ریکى زیندوکردنه‌وه‌ى که‌له‌پوورو نووسینى مێژوو، وێژه‌ى کورد بوو، بهتێکوشانى ئه‌م پایه به‌رزه گه‌نجینه‌ى که‌له‌پوورى کورد له‌فه‌وتان ڕزگارى بوو. گفتوگۆکردن له‌باره‌ى نووسین و به‌رهه‌مه بهپێزهکانى مامۆستا عه‌لائه‌دین سه‌جادى به‌ده‌یان په‌ڕاو دوایى نایه‌ت. سه‌رچاوه: هه‌میشه به‌هار، نووسینى مامۆستا سه‌جادى، لێکدانه‌وه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنى فه‌رهاد شاکهلى .چ، دووه‌م 2012 ده‌قه‌کانى ئه‌ده‌بى کوردى، نووسینى مامۆستا عه‌لائه‌دین سه‌جادى.
ئامادەکردنی: تاڤگە محەمەد ساڵانێکی زۆرە هزری مارکسیزم، چی وەک فەلسەفە، چی وەک سیاسەت و حزب، لەناو کۆمەڵگەی کوردییدا قسەی لە بارەوە دەکرێت. ئاشکرایە کە دیوە سیاسییەکەی زووتر پێی ناوەتە ئەم کۆمەڵگەیەوە. ئەمەش یەکێکە لەو خاڵانەی کە ئەم بزووتنەوەیە نەتوانێت لە خوارەوەی کۆمەڵگە گەشە بکات و تەنها لەناو نوخبەیەکی سەرەوەی چەند حزبێکدا بمێنێتەوە. بێگومان ئەمەش بۆتە مایەی هەڵە تێگەیشتن، هەڵە لێکدانەوە، هەڵە بەکارهێنان و چەندین هەڵەی دیکە دەرهەق بە هزری مارکسیزم. بەڵام لە چەند ساڵی پێشوودا، بە دیاریکراوی لە سەرەتاکانی دەیەی دووەمی سەدەی بیستویەکدا، لەو دەمەی هزری مارکسیزم و سیاسەتی ڕاستەقینەی مارکسیستی وەک شتێکی بێزراو تەماشا دەکرا، لەو دەمەی چیتر نەوە نوێیەکان ئاشنا نەبوون بە ناوی مارکس و هزری مارکسیزم، لەو دەمەی نەوە دێرینەکانیش بەرەو بێهیوایی و داڕووخان و دوورکەوتنەوە لە مارکسیزم دەڕۆیشتن، کۆمەڵێک گەنج دەستیان برد بۆ گەشاندنەوەی ژیلەمۆی مارکسیزم لەناو کۆمەڵگەی کوردییدا، شنەبای ئەم گەشانەوەیەش بریتی‌بوو لە وەرگێڕان، واتە پڕۆسەی وەرگێڕانی ئەدەبیاتی مارکسیستی. لە پاڵ دەیان هۆکاری تردا، یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکان کە ئەم نەوە نوێیە لە وەرگێڕانەوە گەڕانەوە بۆ مارکسیزم، ئەو هەڵە تێگەیشتنە بوو بەرامبەر مارکسیزم، کە بە هۆی نەبوونی سەرچاوەی پێویست بە زمانی کوردی لەو بوارەدا دروست بووبوو، بەتایبەت هەڵە تێگەیشتن سەبارەت بە هەڵوێستی مارکسیستەکان دەربارەی ئایین، نەتەوە، پرسی ژن، ئەدەب و هونەر، دەوڵەت و ...هتد. ئەم کتێبە دەچێتە چوارچێوەی پڕۆژەی پڕاکسیسەوە، ئامانجی سەرەکیی پڕۆژەی پڕاکسیس بڵاوکردنەوە و ڕاڤەکردن و وەرگێڕانی ئەو چەمک و بوارانەی ناو جیهانی مارکسیزمە، کە هەتاوەکە ئێستا لە کۆمەڵگەی کوردییدا بە هەڵە لێی تێگەیشتوون و بە هەڵە لێکدراونەتەوە. کتێبی "زیاتر لە تلیاک" یەکەمین کتێبی ئەو پڕۆژەیەیە و تەرخانکراوە بۆ پرسێکی جێمشتومڕ، ئەویش مارکسیزم و ئایینە. ئەم کتێبە هەوڵێکە بۆ نیشاندانی هەڵوێستی ڕاستەقینەی مارکسیزم بەرامبەر ئایین و ڕاستکردنەوەی هەموو ئەو چەواشەکاری و بەلاڕێدابردننانەی دەرهەق بەم هەڵوێستە کراون. کتێبەکە پێکهاتووە لە هەموو ئەو تێکستە گرنگانەی لە میراتی مارکسیزمدا دەربارەی ئایین نووسراون، هەر لە ڕۆژگاری مارکس و ئەنگڵسەوە، تا دەگات بە خوێندنەوەی سەرهەڵدانی گروپە ئایینییەکان و ڕێکخراوە تیرۆریستییەکانی سەدەی بیست و بیستویەک. نووسەرەکان بریتیین لە (مارکس، ئەنگڵس، لینین، ترۆتسکی، ڕۆزا لۆکسمبۆرگ، جۆرج لۆکاچ، واڵتەر بنیامین، میشێل لووی، ئالان وودس، جۆن مالینۆ، کریس هارمەن، ژیلبەر ئاشکار، پاوڵ دیکسۆن). کتێبەکە پێکهاتووە لە ٦٠٠ لاپەڕە و لە لایەن ناوەندی ڕۆشنبیریی ئەندێشەوە چاپ و بڵاوکراوەتەوە. ئەم کتێبە لەلایەن هەریەکە لە (بابان ئەنوەر، پێشڕەو محەمەد، هێمن خالید) وەرگێڕدراوەتە سەر زمانی کوردی.
شاخه‌وان سدیق ڕه‌نگه شتێکى سه‌یرو نوێ نه‌بێت که بڵێین ژیان چیرۆکێکى درێژه‌و ئێمه پاڵه‌وانه بێئاگاکانى ناو ئه‌م چیرۆکانهین، که ده‌شێت ڕۆژێک هه‌ریه‌کێک له ئێمه ڕۆڵه‌که‌مان تیایدا ته‌واو بێت‌و ده‌وره‌که‌مان مرۆڤێکى که به‌رجه‌سته‌ى بکات، به‌ڵام ئه‌وه‌ى به‌رده‌وامى به نه‌مرى ئه‌م چیرۆکانه ده‌دات گێڕانه‌وه‌یه، که جگه له چێژوخۆشى، ده‌بێته سه‌رچاوه‌ى په‌ندو ئامۆژگارى بۆ نه‌وه‌کانى دیکه، وه‌ک ئه‌وه‌ى (عه‌تا محه‌مه‌د) ده‌ڵێت" ئه‌وه‌ى به‌رده‌وامى به ژیانى مرۆڤ دا گێڕانه‌وه بوو" ڕه‌نگه چیرۆکه‌کانمان جیاوازبن‌و هه‌ریه‌که‌مان له گۆشه‌نیگایه‌که‌وه بڕوانینه ژیان‌و دهستو په‌نجه‌ى له‌گه‌ڵدا نه‌رم بکه‌ین، به‌ڵام ئه‌وه‌ى هه‌موومان له چیرۆکه‌کاندا کۆده‌کاته‌وه، دواجار ئه‌زمونکردنى ژیان خۆیه‌تى، بۆیه هه‌موومان دهژینو هه‌مووشمان چیرۆکمان هه‌یه، موعجیزهکهش لێره‌دایه کهچیرۆکى که‌سمان له هیکهسى که‌مان ناچێت، گێڕانه‌وه‌ى ئه‌م له‌یه‌ک نهچونانهشه به‌رده‌وامى به‌خودى ژیان دهداتو واده‌کات به نمایش کردنى ڕۆڵه‌کانى هه‌موومان هاوکێشه‌ى ژیان هاوسه‌نگ بێت‌و ژیان به‌رده‌وام بێت، بهبڕواى منیش ئه‌وه‌ى یارمه‌تیده‌رو هاوکارى مانه‌وه‌ى ئه‌م چیرۆکانه‌یه شیعر‌و ئه‌ده‌به، که ده‌توانێت زیندوێتى به چیرۆکه‌کانى هه‌موومان بدات، چونکه وه‌ک (ئه‌دۆنیس) ده‌ڵێت "شیعر دروستکردنى په‌یوه‌ندى داهێنه‌رانه‌یه له نێوان ئێستا‌و داهاتوو، له نێوان دیار‌و نادیاردا، له نێوان زهمهنو ئه‌به‌دییه‌تدا، له نێوان واقیع‌و میتاواقیعدا" لێره‌وه ده‌مه‌وێت که‌مێک له‌سه‌ر شیعرى (په‌یکه‌رى تۆم)ى خانمه شاعیر(که‌ژاڵ ئه‌حمه‌د) بوه‌ستم، که شاعیر له‌م ده‌قه‌یدا تێماى (ئه‌ڤین)، ده‌کاته پێکهاته‌ى سه‌ره‌کى تێکسته‌که‌ى و شیعریش ده‌کاته ئه‌و میمبهرهى که په‌یامى عاشقانه‌ى خۆى لێیه‌وه بۆ مه‌عشوقه‌که‌ى ده‌نێرێت، شاعیر به‌م جۆره شیعره‌که‌ى ده‌ست پێده‌کات" وه‌ک یه‌کێ له‌و په‌یکه‌رانه‌ى به‌رده‌م کتێبخانه‌ى گشتى سه‌یرم بکه... له شوێنى خۆمدا ڕووام. بۆ بینینى ملپێچه شینه‌که‌ى ملت له‌م ته‌مه‌دا، داکوتراوم هه‌ر له‌به‌ر تۆ بووک به‌کتێب کتێبێک که له حه‌وشه‌ى کتێبخانه‌دا ڕاوه‌ستاوه ئه‌گه‌ر به‌وردى ئه‌م چه‌ند دێڕه له‌م شیعره بخوێنینه‌وه ده‌بینین نوسه‌ر وه‌ک خودێکى تواوه له‌پێناو وێناى به‌رجه‌سته‌بووى ئه‌وی دی‌دا هێنده‌ى نامێنێت وجودى خۆى به‌ڕه‌هایى له بیربکات و بۆ ئه‌وده‌بێته ژیانێکى وه‌ستاو(ستلایڤ)، به‌ڵام په‌یکه‌رێکى پڕله سه‌رگوزشته‌و چیرۆک، پڕ له قسه‌و هاوارى نه‌بیسراو، هه‌ر بۆیه شاعیر ناڕوات، به‌ڵکو (گۆدۆ) ئاسا له چاوه‌ڕوانى ئه‌وى دی‌دا وه‌ک کتێبێکى هه‌ڵواسراو ده‌یه‌وێت ئه‌وانى دى بێن و چیرۆکه نه‌بیسراو ناکۆتاکانى بخوێنه‌وه، تێماى ئه‌ڤین لاى ئه‌م شاعیره باڵایه، هه‌ر بۆیه ژیانیشى پڕاوپڕه له عیشق، بۆ منیش ئه‌و پرسیاره‌ى ههمیشهلام دووباره ده‌بێته‌وه، ئه‌وه‌یه که ئایا عه‌شقى ڕاسته‌قینه له ژیاندا بوونى هه‌یه؟ یان ئه‌وه شیعر‌و ئه‌ده‌به جوانییه‌کیان له ڕێگاى (زمان‌و خه‌یاڵ)ه‌وه به‌ناوى عه‌شقه‌وه دروستکردووه. چونکه عه‌شق به‌هه‌موو گهورهییهکانیهوه مه‌وداکانى ژیان تیایدا به‌ته‌سک ده‌بێته‌وه، به‌جۆرێک که عاشق بوون ده‌بێته قورسترین شتێک که مرۆڤ بتوانێک موماره‌سه‌و ئه‌زمونى بکات، به‌داخه‌وه مرۆڤ هه‌میشه هه‌موو ناشیرینیه‌کانى ئاره‌زووى به‌ناوى عهشقو خۆشه‌ویستیه‌وه ده‌کات، هه‌روه‌ک ئه‌وه‌ى (عه‌تا محه‌مه‌د) ده‌ڵێت" هه‌زاران ڕێگه بۆ فریودانى مرۆڤ هه‌یه، به‌داخه‌وه خۆشه‌ویستى ئاسانترینیانه" بۆیه من هه‌میشه پێم وایه ئه‌وه شیعر‌و ئه‌ده‌به دوور له ژیانى واقعى، عه‌شقیان به جوانى هێشتوهتهوهو نه‌یان هێشتوه ده‌ستى ناشیرینیه‌کان پێیبگات. هه‌ر وه‌ک چۆن شاعیر له به‌رده‌وامى شعره‌که‌یدا ده‌ڵێت" نیوه‌ڕۆ چه‌ند جوانه له‌گه‌ڵ تۆ که گه‌شتن و ماڵئاوایمان له یه‌کتر هه‌ر وه‌کو چاوتروکانه. له دێڕێکه‌وه بۆ دێڕێک له‌وتارى (له نێوان فۆتۆ و شیعردا تێڕامانێک) به‌ختیار عه‌لى، ده‌رباره‌ى په‌یوه‌ندى شیعر‌و فۆتۆ ده‌ڵێت" فۆتۆ ناتوانێت بوون له پرۆسه‌ى گۆڕان و وه‌رچه‌رخانى ته‌واوه‌تیدا ببینێت، به‌ڵام شیعر سه‌روکارى له‌گه‌ڵ جۆره بوونێکى جووڵاودایه، بوونێک که له چوارچێوه‌یه‌کدا ناوه‌ستێت و کۆناکرێته‌وه" هه‌ر وه‌ک ئه‌وه‌ى له‌م شیعره‌شدا (که‌ژاڵ ئه‌حمه‌د) وێنه‌کان وه‌ک وێنه‌ى فۆتۆى ڕاده‌گرێت، نه‌وه‌ک زه‌مه‌ن جوانیه شاراوه‌کانى له‌گه‌ڵ خۆیدا ببات، هه‌ربۆیه به مه‌عشوقه‌که‌ى ده‌ڵێت" تۆ وه‌ک یه‌کێ له‌و په‌یکه‌رانه‌ى به‌رده‌م کتێبخانه‌ى گشتى سه‌یرم بکه... ئه‌گه‌ر کۆى ئه‌م شیعره وه‌ک ده‌قێکى ئه‌ده‌بى وه‌رگرین، جگه له فه‌زا ئهدهبیکهى به‌رجۆرێک له هونه‌رى فۆتۆگرافى له کۆى وێنه گشتیه‌که‌یدا ده‌که‌وین، به‌و پێیه‌ى (په‌یکه‌ر) له هونه‌رى شێوه‌کاریدا یه‌کێکه له هونه‌ره وه‌ستاوه‌کان و فۆتۆش وه‌ک هونه‌رى وه‌ستاوى بینراو ئه‌ژمار ده‌کرێت، له نێوان به‌رکه‌وته‌ى ئه‌م دوو هونه‌ره‌دا شاعیر وه‌ستایانه وێنه شیعریه‌کانى بۆ خوێنه‌ر ڕاده‌گرێت، به‌ڵام دووباره له‌ڕێگه‌ى عیشق وه جوڵه به چیرۆکى ئه‌ڤینه‌که‌ى ده‌دات و نایه‌ڵێت جوانیه‌کانى بوه‌ستن و له‌وه‌ستاندا ژیان و ئیستاتیکا به‌رهه‌م دێنێته‌وه. هه‌روه‌ک ده‌ڵێت" وه‌ره ده‌ست بخه‌ره سه‌ر شانم و وه‌ک کارێکى ناوازه‌ى خۆت سمارتهمکه ڕۆژێک په‌رده‌م له‌سه‌ر لاده‌و پێجگه له‌خۆت هیچ که‌سێ بۆ ئه‌و بۆنه‌یه بانگهێشت مه‌که!! ئه‌م شیعره یه‌کێکه له ده‌قه جوانهکانى خاتوو (که‌ژاڵ ئه‌حمه‌د) و ده‌کرێت له چه‌ند گۆشه‌نیگایه‌که‌وه لێى بڕوانرێت به‌و پێیه‌ى شیعره‌که تێکه‌ڵیه‌که له ژانره‌کانى (هونه‌رو ئه‌ده‌ب) له بنه‌ما گێڕانه‌وه‌یه‌که‌یدا، ئه‌ویش به هێنانه ناوه‌وه‌ى هونه‌ره‌کانى (په‌یکه‌رسازى و فۆتۆگرافى) و دوباره پیشاندانه‌وه‌یان به‌زمانێکى جوان و ئیستاتیکیانهى ئه‌ده‌بى، که ئه‌مه‌ش نیشانه‌ى قودره‌ت و تواناى زمان و خه‌یاڵ فراوانى ئه‌وه. هه‌ر ئه‌م هۆکاره‌شه واده‌کات خوێنه‌ر چێژ له شیعرى ئه‌م خاتونه وه‌رگرێت.
کەژاڵ ئەحمەد وەک یەکێ لەو پەیکەرانەی بەردەم کتێبخانەی گشتی سەیرم بکە... لەشوێنی خۆمدا رووام. بۆ بینینی ملپێچە شینەکەی ملت لەم تەمەدا، داکوتراوم. ھەر لەبەر تۆ بووم بە کتێب، کتێبێک کە لەحەوشەی کتێبخانەدا راوەستاوە. نیوەڕۆ چەند جوانە لەگەڵ تۆ کە گەشتن و ماڵئاوایمان لەیەکتر ھەروەکو چاوتروکانە، لەدێڕێکەوە بۆ دێڕێک. شەو چەند رووناکە لەگەڵ تۆ کە دەپرسم کامە مانگە؟! ئەوەی ئاسمان یان خەیاڵێک ھێند نزیکە لە تەنیشتم راکشاوە، وەک ئەوەی راستی بێت ؟ ! بەیانی چەند زوو دێت لەگەڵ تۆ خەم وەک پەپولە پایزە چەند ئاسان دوور دەڕوات بە فوویەک، لە لێوی خەمکوژت! وا بۆ ئەو شوێنە دەچمەوە کە رۆحی شیرینمم تیا ونکردووە خەیاڵت سێبەرمە. تۆ کە ساحیری بێوێنەی ژیانمی ببینە خوێنم لەبەردەم، پەیکەرە سەرەوخوارەکەی لەتیف ھەڵمەت چۆن رژاوە! منی پرژە وەک نابینایەک دوای دەنگی پێت ئەکەوم، وادەزانم دەنگی دڵمە « وردە وردە وا رێئەکەم ھەنگاوەکانیشم وردن وەکو خاڵی ورد وسپی ملپێچەکەت. ورد و سپین سپی و رووناک وەکو رۆحت، وەکو ھەستت، وەکو ھەموو ئەو وشانەی بۆتدەنووسم و بۆمنوسیوویت. سپی و وردن وەکو رەنگم، وەکو نیگام شین وشیرین لەئاسمانی قەدەرتام، خۆشەویستم بادەستم ھەر لەملتابێ من رەنگی ملپێچەکەتم.» لەبەرئەوەی پەیکەری تۆم بەو چاوە جوانانەت سەیرمبکە. بۆ دۆزینەوەی ناڕێکیم بەودەستە تامەچەک سپییانەت چەکوشکاریم تیادا بکە. وەرە دەستخەرە سەر شانم و وەک کارێکی ناوازەی خۆت سمارتەمکە . رۆژێک پەردەم لەسەرلادە و بێجگە لەخۆت ھیچ کەسێ بۆ ئەو بۆنەیە بانگھێشت مەکە!! وادیارە من زۆر عاشقتم ئینجا چییە ! تۆ ھەر بڕۆ و ھەرگیزاو ھەرگیزیش باوەڕم پێمەکە.!
له عه‌ره‌بیه‌وه: زانیار عه‌لى ئه‌م دیمانه‌یه، خانمه‌ڕۆژنامه‌نووس (جین ستین)، بۆ ڕۆژنامه‌ی پاریس ڕیڤیو، سازیکردووه. * باسی ویڵیه‌م فۆکنه‌ری نووسه‌رمان بۆ بکه. - ته‌نانه‌ت گه‌ر منیش له‌دایکنه‌بووبام، که‌سێك هه‌ر ده‌بوو، ئه‌وه‌ی من و هه‌مینگوای و دۆستۆیڤسکی گێڕامانه‌وه، بیگێڕێته‌وه. به‌ڵگه‌یش ئه‌وه‌یه؛ سێ نووسه‌ر هه‌ن، وا گومان ده‌کرێت یه‌کێک له‌وانه نووسه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی شانۆکانی شکسپیربن. به‌هه‌رحاڵ، گرنگ ئه‌وه‌یه که‌سێک هه‌یه شانۆی (هاملێت) و (خه‌ونی نیوه‌شه‌وێکی هاوین)ـی نووسیوه. نووسه‌ر چ به‌هایه‌کی نییه، ئه‌وه‌ی ده‌ینووسێت به‌هاداره. شکسپیر، به‌لزاک و هۆمێر له‌سه‌ر هه‌مان شت دواون و نووسیویانه، خۆ ئه‌گه‌ر سه‌ت، یان دووسه‌ت ساڵی تر ژیابان، وه‌شانخانه‌کان نووسه‌ری دیکه‌یان پێویست نه‌ده‌بوو و هه‌ر ئه‌وان به‌س بوون! * هیچ په‌یڕه‌وێک هه‌یه نووسه‌ر بیگرێته‌به‌ر، تا ببێته ڕۆماننووسێکی باش؟ - نووسين له 99% به‌هره، 99 % پێگیریی*، 99 % کارکردن. ئه‌وه مه‌رجه نووسه‌ر، هه‌رگیز له‌وه‌ی نووسیویه‌تی قاییل نه‌بێت. نووسه‌ر ده‌بێت دوور بڕوانێت و بنمیچی خه‌یاڵدانی به‌رز ڕۆبنێت. گه‌ره‌که هێنده بڕوای به خۆی هه‌بێت، وای دابنێت له نووسه‌ره هاوچه‌رخه‌کانی خۆی باشتره، بگره ده‌بێت هه‌وڵی ئه‌وه بدات، له خۆیشی باشتر بێت! نووسه‌ر بوونه‌وه‌رێکه، ئه‌هریمه‌ن دنه‌ی ده‌دات. زۆرجار نازانێت بۆچیی کراوه‌ته په‌یامبه‌ری نووسین و، له‌به‌ر چ هۆیه‌ک ئه‌و ئه‌رکه‌ی پێڕاسپێردراوه، به‌رده‌وام مژووڵی کارکردنه و بواری بیرکردنه‌وه‌ی له‌و بابه‌ته نییه. *نووسه‌ر ده‌بێت دڵڕه‌ق بێت؟ - تاکه په‌یڕه‌وێک نووسه‌ر بۆ ئه‌نجامدانی کاره‌کانی بیگرێته‌به‌ر؛ دڵڕه‌قییه. ئه‌گه‌ر بۆی لوا نووسه‌رێکی باش بێت، بێگومان ده‌بێت دڵڕه‌قتر بێت و به‌زه‌یی به خۆیدا نه‌یه‌ته‌وه. ئه‌و خه‌ونێکی هه‌یه، به‌رده‌وام به‌رۆکی ده‌گرێت و خه‌و و خواردنی لێ حه‌رام ده‌کات، ده‌بێت ئه‌و خه‌ونه بێنێته‌دی، هه‌تا هه‌ست به ئارامیی بکات. به‌خاتری نووسین، هه‌موو شتێک ده‌وه‌ستێت؛ شانازییکردن، ڕێز، ئارامیی و خۆشنوودیی. ته‌نانه‌ت گه‌ر نووسین وات لێبکات دایکت له خۆت زویربکه‌یت، نابێت لێی سڵبکه‌یته‌وه و دوودڵ بیت! *بۆ ئه‌وه‌ی نووسه‌ر بتوانێت بنووسێت، پێویستی به هیچ سه‌رچاوه‌یه‌کی ماددیی هه‌یه؟ - نه‌خێر؛ پێداویستییه‌کانی نووسه‌ر، ته‌نێ پێنووس و ڕووپه‌لن. هیچ کتێبێکی باش شک نابه‌م، به‌خاتری پاره و سامان نووسرابێت. نووسه‌ری باش، بۆ خه‌ڵات و پاره نانووسێت، ئه‌و به‌رده‌وام سه‌رقاڵی نووسینه و بواری پاره‌بژاردنی نییه! به‌ڵام بێگومان گه‌ر نووسه‌رێکی پله یه‌ک نه‌بێت، هه‌ر زوو به‌و شتانه ده‌خه‌ڵه‌تێت و ده‌که‌وێته ژێر ڕکێفیانه‌وه. ئه‌گه‌ر ئابووریی سه‌رچاوه‌ی نووسینی باش بوایه؛ ئه‌وا دز و بازرگانانی مادده هۆشبه‌ره‌کان، له باشترین نووسه‌ره‌کان ده‌بوون! خه‌ڵک له هه‌ژاریی ده‌ترسێت و نایکاته سه‌رچاوه‌ی داهێنان. هیچ شتێک ناتوانێت نووسه‌ری باش بڕووخێنێت. تاکه شتێک بتوانێت بیگۆڕێت؛ مه‌رگه. نووسه‌ره باشه‌کان، کاتیان بۆ کۆکردنه‌وه‌ی سامان و خه‌ڵات نییه. سه‌رکه‌وتن و خه‌ڵات وه‌رگرتن، وه‌ک ئافره‌ت وان؛ گه‌ر خۆتی بۆ ده‌سته‌مۆ بکه‌یت، به‌ویستی خۆی مشتوماڵت ده‌کات! بۆیه ده‌بێت به‌ساده‌یی خۆتی پیشانبدهیت، هه‌نگێ نووسین خۆی به‌خشکه بۆ باوه‌شت هه‌نگاوده‌نێت. *چ ته‌کنیکێکی نووسین به‌کارده‌به‌یت؟ - ئه‌گه‌ر بڕیار وابێت نووسین ته‌کنیکی هه‌بێت، ده با نووسه‌ر بیناسازێک بێت و ته‌واو! ئاخر نووسین چ په‌یڕه‌و و ته‌کنیکێکی نییه، گه‌ر نووسه‌رێکی لاو په‌یڕه‌وی ته‌کنیکی کرد، گه‌مژانه دێته پێش چاوان. نووسه‌ر ده‌بێت له هه‌ڵه‌کانی خۆی که‌ڵک و وانه وه‌ربگرێت، هه‌مووان له هه‌ڵه‌وه فێرده‌بن. نووسه‌ری باش ده‌بێت باوه‌ڕی به‌وه هه‌بێت، ده‌قی هیچ که‌سێک نییه بێ هه‌ڵه و په‌ڵه بێت و که‌س ناتوانێت ده‌ستی بگرێت، چونکه نووسه‌ر که‌سێکی خودئه‌ڤینه. هه‌رچه‌نده نووسه‌ر سه‌رسامی نووسه‌رانی دیکه بێت، سه‌رئه‌نجام هه‌وڵ و ته‌قه‌لای ئه‌وه ده‌دات، له‌وان باشتر بێت. *که‌واته نکۆڵیی له هه‌بوونی ته‌کنیک ده‌که‌یت؟! - نه‌خێر؛ هه‌ندێک ته‌کنیک هه‌یه، به‌ویستی خۆی نووسه‌ر ئاڕاسته‌ده‌کات و خه‌یاڵی ده‌بزوێنێت. کرده‌ی نووسین وه‌ک ته‌لارسازیی وایه، خشت له سه‌رخشت ڕۆیده‌نێیت و بۆ ئاسمان بڵندی ده‌که‌یته‌وه. زۆرجار نووسه‌ر، پێشئه‌وه‌ی یه‌که‌م وشه به‌ڕووی کاغه‌زدا بسره‌وێنێت، هه‌موو ڕووداوه‌کانی له ئاوه‌زی خۆی مشتوماڵ کردووه. که سه‌رقاڵی نووسینی ڕۆمانی (کاتێک سه‌رده‌نێمه‌وه) بووم، ئه‌وه‌م به‌سه‌ردا تێپه‌ڕی. نووسین ئاسان نییه، به‌ڵام نووسینی ئه‌و ڕۆمانه بۆ من سانا بوو. که له‌سه‌ر کاره دوازده کاتژمێرییه‌که‌م ده‌گه‌ڕامه‌وه، له کاتی پشوومدا مژووڵی نووسینی ئه‌و ڕۆمانه بووم و ته‌نێ شه‌ش هه‌فته‌م پێویست بوو تا تهواومکرد. ڕووداوه‌کان به‌به‌رچاومدا هاتوچۆیان بوو، هه‌ندێک کاره‌کته‌رم درووستکرد و تووشی چه‌ند ڕووداوێکی سرووشتیی وه‌ک لافاو و ئاگرم کردن. نهێنیی کاره‌که ئه‌وه بوو؛ خۆم بۆ ته‌کنیک ده‌سته‌مۆ نه‌کرد، که ته‌کنیک خۆی هه‌ڵنه‌قورتانده نووسینته‌وه، بێگومان ئاسان ده‌بێت. بڕوام وایه له سه‌روه‌ختی نووسیندا ده‌گه‌یته خاڵێک، ئیتر کاره‌کته‌ره‌کان خۆیان هه‌ڵده‌ستنه سه‌رپێ و جڵه‌وی گێرانه‌وه‌که ده‌گرنه‌ده‌ست، وه‌ک چۆن له لاپه‌ڕه‌ی دووسه‌ت‌وحه‌فتاوپێنجی ئه‌و ڕۆمانه‌دا ڕوویدا. نازانم چیی ڕوویده‌دا، ئه‌گه‌ر له لاپه‌ڕه‌ی دووسه‌ت‌وحه‌فتاوچوار ڕۆمانه‌که ته‌واوبوایه! تاکه ته‌کنیکێک نووسه‌ر له‌پاڵ ڕاستگۆیی و بوێرییدا په‌یڕه‌وی بکات، ئه‌وه‌یه جڵه‌وی گێڕانه‌وه‌که‌ی بگرێته‌ده‌ست. مادام هێشتا نه‌گه‌شتووم به مرازی خۆم، ده‌بێت زیاتر هه‌وڵی جڵه‌وکردنی ده‌قه‌کانم بده‌م، چونکه تووشی وه‌ڕسبوون و ئازاریان کردووم، وه‌ک ئه‌و دایکه‌ی؛ منداڵه دز و بکوژه‌که‌ی، له منداڵه له‌خواترسه‌که‌ی زێده‌تر خۆشده‌وێت! *ئیلهام کەرەستەیەکی گرنگی نووسینە؟ - نازانم ئیلهام چییه، بیستوومه، به‌ڵام نه‌مدیوه! *ده‌قی هاوچه‌رخه‌کانت ده‌خوێنیته‌وه؟ - نا، ئه‌و کتێبانه‌ی ده‌یانخوێنمه‌وه، ئه‌وانه‌ن که له تافی لاوییدا سه‌رسامیان بووم و خۆشم‌ویستن. له‌وانه؛ (په‌یمانی کۆن)، کاره‌کانی دیکنز، کۆنراد، ڕۆمانی (دۆن کیشۆت)ـی سێرڤانتس. هه‌موو ساڵێک ئه‌مانه ده‌خوێنمه‌وه، وه‌کچۆن ئینجیل ده‌خوێندرێته‌وه. هاوڕێ له‌گه‌ڵ ئه‌مانه؛ فلۆپێر، به‌لزاک، دۆستۆیڤسکی، تۆڵستۆی و شکسپیر، ناوه‌ناوه‌یش هێرمان مێلڤل ده‌خوێنمه‌وه. به‌نسبه‌ت شاعیره‌کانه‌وه؛ کریستۆڤه‌ر مارلۆ، تۆماس کامبیان، جۆنسن، ڕۆبێرت هێرک، جۆن دۆن، کیتز، شیلی و هاوسمان ده‌خوێنمه‌وه. *هیچ قسه‌یه‌کت له‌سه‌ر داهاتووی ڕۆمان هه‌یه؟ - تاکوو خه‌ڵک بخوێنێته‌وه، نووسه‌رانیش ڕۆمان ده‌نووسن، پێچه‌وانه‌که‌یشی هه‌ر ڕاسته. ئه‌م ڕه‌وته به‌رده‌وامده‌بێت و ئه‌ده‌ب پێشده‌که‌وێت، ئه‌گه‌ر گۆڤاره وێنه‌داره‌کانی پڕ له قسه‌ی به‌تاڵ، چێژ و سه‌لیقه‌ی خوێنه‌ر نه‌کوژن و له خوێندنه‌وه‌ی ئه‌ده‌بیان دوانه‌خه‌ن! *ئه‌ی ڕۆڵی ڕه‌خنه‌گر؟ - نووسه‌ر کاتی ئه‌وه‌ی نییه گوێ له ڕه‌خنه‌گر ڕادێرێت. خوێنه‌ران لێکۆڵینه‌وه‌ی ڕه‌خنه‌یی ده‌خوێننه‌وه، پێویستیانه، به‌ڵام نووسه‌ران بواری خوێندنه‌وه‌ی ڕه‌خنه‌یان نییه. ڕه‌خنه‌گرانیش بۆیه ڕه‌خنه‌ده‌گرن، تا بڵێن ئێمه‌یش هه‌ین! ڕه‌خنه‌ی ڕه‌خنه‌گر ئاراسته‌ی نووسه‌ر ناکرێت، چونکه نووسه‌ر له ڕه‌خنه‌گر باشتره، ئاخر ئه‌و به نووسینه‌کانی، ڕه‌خنه‌گر ده‌بزوێنێت و بۆ ڕه‌خنه دنه‌ی ده‌دات، به‌ڵام ڕه‌خنه‌ی ڕه‌خنه‌گر، هه‌موو که‌سێک ده‌جووڵێنێت، نووسه‌ر نه‌بێت!
ئامادەکردنی: شێرزاد هەینی گابریل مارکیزی رۆماننووسی گەورەی کۆلۆمبی، لە وتارێکی لە رۆژنامەی گاردیانی ساڵی ٢٠٠٦ باس لە پەرۆشی و شەیدابوونی بە شاکاری هونەری ستران و سەما شکیرای گۆرانیبێژ دەردەبڕێت و دەڵێت: ئەو کەسێکی بەتوانایە بۆ سەفەرکردن "لەیەک مانگ چل هەزار کیلۆمەتر دەبڕێت"، زۆریش بایەخ بە مەشق و راهێنانەکان و هەموو ئەندامەکانی تیپەکەی دەدات، زمانە ئینگلیزییەکەی ئەوەندە باشە، بەخەوتووییش باش قسەی پێ دەکات. هەروەها ئەو ژنە پەنجەمۆرێکی تایبەتی لەسەر شەهوانیەتی پاکدا هەیە. مارکیز ئەو ژنەی مەبەست بووە، چونکە ئەویش وەک ئەو لە شاری بارانکویلا لەدایکبووە. باوکی بەڕەچەلەک لوبنانییە، لەبەر ئەوەی بۆنی عەرەبی لێ هاتووە، ئەویش بە خوێندنەوەی رۆمانە ناودارەکە، هەزار و یەک شەوە، کە بە منداڵی شەیدای کردووە، کەلتوور و سیحری ناوچەکەی خۆشویستووە ئەو دەڵێت: ئەگەر سیحری ئەو کتێبە نەبوایە، نەدەبوومە نووسەر. عەرەب لەناو خەیاڵی ئەو بوونی هەبووە، لەوانە کەسایەتی سانیتاگو نەسار، یەکێک لە پاڵەوانەکانی رۆمانی "چیرۆکی مردنێکی راگەیەندراو"، کەسێکی عەرەب بووە. هەروەها بەپێی بۆچوونی نووسەری میسری یوسف ئەلقعید، ژنەکەی مارکیز، مارسیدس بەڕەچەڵەک میسری بووە. مارکیز دەڵێت شکیرا لە تەمەنی حەڤدە مانگی پیتەکانی نووسینی لەبەرکردووە. لە تەمەنی حەوت ساڵیش تێکستی گۆرانی نووسیوە، گۆرانیشی گوتووە، بێجگە لە بوارەکانی گۆرانی و سەما، ئەو لە بیرکاری لە هەموو وانەکان یەکەم بووە. لیستی ئەو نووسەرە خۆرئاوایانەی شەیدای ژنە ئەکتەری ناسک و بەتەمەن بچووک بوون درێژە، لەوانە رۆماننووسی ئەمریکی سکۆر فیترجیرالد، کە کیژە ئەکتەری گەنجی ئەمریکی لویس مورانی خۆشویستوە. ئەوەی لە ساڵی ١٩٩٠ کۆچی‌دوایی کردووە. فیترجیرالید ئەگەرچی لە ساڵی ١٩٤٠ مردووە، بەڵام لە ساڵی ٢٠١٣ یەکێک لە رۆمانەکانی بەناوی "گاتسبی مەزن" کراوە بە فیلم. ئەلبیر کامۆش شەیدای سترانبێژی ئۆپرا ماریا کالاس بووە. لەناو عەرەبەکانیش زۆر لە شاعیر و نووسەرەکان شەیدای ئوم کلسوم و نەجات سەغیرە بوون، شیعریان بۆیان نووسیوە، ئەوانیش بە دەنگە نازدارەکانیان کردویانە بە گۆرانی نایاب. مارکیز، زۆر سوود و نەشئەی بۆ نووسین لە جوانییەکانی شاکیرا لە شاکارە رۆژنامەگەرییەکانی بینیووە. بەیەکەوەش هاوکار و پشتیوانی رێکخراوێکی خێرخوازی منداڵانی کۆلۆمبیایان کردووە. دووریش نییە، ئەو بابەتە لە رۆمانی "بیرەوەری سۆزانییە خەمگینەکان" و هەڵوێستی پیاوە پیرە بەتەنەمەکەی شەیدای کیژێکی هەرزەکار بووە، رەنگی داوەتەوە، ئەو پیاوەی بێ ئەوەی رامووسانی کیژەکە بکات یان پەنجەیەک لە شوێنێکی ناسکی بدات، شەیدای بووە. ئیتر ئەوەیان، ئەو پەیوەندی و سۆزە بۆ نووسەرێکی گەورە لەگەڵ دیاردەیەکی بچووک، یان شەیدابوون بە شاکارێکی ستران و سەما، کاردانەوەی لەسەر بووە، بۆیەش ئەو رۆمانەی نووسیوە. ئەو دانیش بەوەدادەنێت، کە پەیوەندی جوانی نێوان پیرێکی تەمەن حەفتا ساڵی و کیژێکی بیست ساڵانەی نێوانی تەمەنیان پەنجا ساڵە، کاردانەوەی لەسەر نووسینەکانی هەبووە، بەتایبەتی ئەو رۆمانە. بە مردنی مارکیز لە ١٤ی ئەپریلی ساڵی ٢٠١٤ لە شاری مکسیکۆ، شکیرا لە نامەیەک بەو جۆرە پرسە و سۆزی بۆ ئەو نووسەرە راگەیاندووە، ئەو پەیڤەی لەسەر وێنەیەکی ئەو نووسیوە: "ئەزیزەکەم جابۆ، جارێکیان گوتت ژیان تەنیا ئەوە نییە چۆن یەکێکمان دەژیت، ژیان ئەوەیە چیمان دەرباری یەکتر لەبیرە، چۆن و کەی بیرەوەرییەکەت بەبیردێتەوە، تا بیگێڕێتەوە. ژیانی تۆ وەک دیارییەک، کە دووبارەبوونەوەی نییە یاد دەکەینەوە. ئاسان نییە و زۆر ئەستەمە بتوانین بە کۆچی تۆ بڵێن ماڵئاوا. تۆ بەردەوام لە ناو دڵی من، هەموو ئەوانەی تۆیان خۆشدەویست، نەمرە و دەژیت". :