هاوڵاتى ژمارەیەکی زۆر لەهێزە سەربازییە کشاوەکانی ئەمریکا لە عێراق ڕویان له‌ڕۆژئاوای کوردستان كردوه، ئەوە جگە لەکاروانێکی گەورەی چەکو تەقەمەنی‌و پشتیوانی سەربازیی کە لەماوەی چەند مانگی ڕابردودا بەرەو ڕۆژئاوای كوردستان بەڕێكراوە. ئەمڕۆ دووشه‌ممه 11ی تشرینی یه‌كه‌می 2021، بەگوێرەی سەرچاوە ناوخۆییەکانی ڕۆژئاوای کوردستان، کاروانە سەربازییەکە لەزیاتر لە60 ئامێری سەربازیی پێکهاتوەو گەیشتونەتە بنکە سەربازییەکانی سەر بەهاوپەیمانی نێودەوڵەتیی لەڕۆژئاوای کوردستان، لەوانە بنکەکانی سەر بەپارێزگای دێرەزورو حەسەکە. باس لەوەشکراوە، ئەو پشتیوانییە سەربازیانە لەچەکو کەلوپەلی سەربازیی‌و لۆجیستی پێکهاتوەو لەڕێگای دەروازەی سنوریی وەلیدەوە داخڵی ڕۆژئاوای کوردستان بون. ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوش هاوکات لەگەڵ کشانەوەی بەشێک لەهێزە سەربازییەکانی ئەمریکا لەعێراق، کاروانێکی سەربازیی ئەمریکی کە لە56 بارهەڵگرو گوێزەرەوە پێکهاتبونو چەکو تەقەمەنییو پشتیوانی لۆجستیان پێبوە ڕەوانەی بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لەڕۆژئاوای کوردستان کران.
هاوڵاتى دژەتیرۆری کوردستان لە پەیامێکدا داوا لە هاوڵاتییان دەکات، لەکاتی راگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان، پەنا نەبەنە بەر تەقەی خۆشی، کە دەبێتە هۆی دروستکردنی مەترسیی لەسەر ژیانی خەڵک. ەمڕۆ دووشه‌ممه 11ی تشرینی یه‌كه‌می 2021، لە پەیامێکدا دژەتیرۆری کوردستان داوا لە هاوڵاتییان دەکات: "لەکاتی راگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانەی عێراق، بە مەبەستی دەربڕینی خۆشی و شادییەکانت بە هیچ شێوەیەک پەنا مەبەنە بەر تەقەکردن، وێڕای ئەوەی دیاردەیەکی ناشارستانی و نەخوازراوە، هاوکات دەبێتە هۆی دروستکردنی مەترسیی لەسەر ژیانی هاوڵاتییان و رووداوی کارەساتبار بەدوای خۆیدا دێنێت". لە بەشێکی پەیامەکەدا هاتووە: "داواکارین، هەر وەک چۆن لە ماوەی هەڵمەتی هەڵبژاردندا پابەند بوون بە رێنماییەکانەوە، بە هەمانشێوە پابەند بن بە رێکارە ئەمنییەکانیشەوە". ده‌شڵێت: "هیوادارین هەمیشە لە خۆشی و شادیدابن، بەڵام بۆ دەربڕینی دڵشادییەکانتان تەنیا شێوازی شارستانییانە بگرنە بەر. جارێکی تر دووپاتی دەکەینەوە بە هیچ شێوەیەک پەنا مەبەنە بەر تەقەی خۆشی، سەلامەتی و پاراستنی ژیانی ئێوە ئەرکی سەرشانی ئێمەیە".
هاوڵاتى ئەمینداری گشتی یەکگرتوو لە پەیامێکی تایبەتدا بە ناوخۆی حزبەکەی ڕایگەیاند:" له‌م ساتە مێژووییه‌ی بردنه‌وه و سه‌ركه‌وتنتدا جگه الله اكبر و ولله الحمد، شتێكی تر لائق نییه پیرۆزی راسته‌قینه ئه‌وه‌یه.. بگه‌ڕێنینه‌وه بۆ جه‌سته‌ی یه‌كگرتووه ." ئەمڕۆ دووشه‌ممه 11ی تشرینی یه‌كه‌می 2021، سەلاحەدین بەهائەدین، ئەمینداری گشتیی یەکگرتوو لە پەیامەکەیدا ژن و پیاوی یەکگرتووی بە "موجاهید و فیداكاری كاروانی یه‌كگرتوو" ناوبردووە دەڵێت، "یه‌كگرتووه سه‌ربڵنده‌كانی سه‌نگه‌ری به‌ره‌ی مه‌ڵبه‌نده‌كانی ده‌ڤه‌ری بادینان، هه‌ڵه‌بجه و سلێمانی و هه‌ولێر" سڵاوی خواتان لێبێت. ئەمینداری گشتی یەکگرتوو دەشڵێت، "داوا ده‌كه‌ین له قاپیی ره‌حمه‌ت و فه‌زڵی الله جل جلاله كه وامان لێ‌بكا بتوانین شوكرانه‌ی نیعمه‌ته‌كانی بكه‌ین و لێمان قبووڵ بكات. پیرۆزی راسته‌قینه ئه‌وه‌یه.. بگه‌ڕێنینه‌وه بۆ جه‌سته‌ی یه‌كگرتووه شكۆدارهكهمان و دڵخۆشبین به خۆشی یه‌كدی." دوێنێ یەکشەممە 10-10-2021، هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەچوو، بەپێی ئەنجامە بەراییەکان، یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان سێ کورسی مسۆگەرکردووە و بۆ کورسیی چوارەم، كاندیدەكانی رکابەریی دەکات. دەقی پەیامەکەی سەلاحەدین بەهائەدین: په‌یامی جه‌نابی ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو ـ تایبه‌ت به‌ناوخۆ ياربنا لك الحمد كما ينبغي لجلال وجهك وعظيم سلطانك براو خوشكه موجاهید و فیداكاره‌كانی كاروانی یه‌كگرتوو.. یه‌كگرتووه سه‌ربڵنده‌كانی سه‌نگه‌ری به‌ره‌ی مه‌ڵبه‌نده‌كانی ده‌ڤه‌ری بادینان و هه‌ڵه‌بجه و سلێمانی و هه‌ولێر .. السلام علیكم ورحمة الله له‌م لهحهزاته مێژووییه‌ی بردنه‌وه و سه‌ركه‌وتنتدا جگه الله اكبر و ولله الحمد شتێكی تر لائق نیه، ئینجا داوا ئه‌كه‌ین له قاپی ره‌حمه‌ت و فه‌زڵی الله جل جلاله كه وامان لێ‌بكا بتوانین شوكرانه‌ی نیعمه‌ته‌كانی بكه‌ین و لێمان قبوڵ بكات.. پیرۆزی راسته قینه ئه‌وه‌یه كالجسد الواحد بگه‌رێنینه‌وه بۆ جه‌سته‌ی یه‌كگرتووه شكۆدارهكهمان، دڵخۆشبین به خۆشی یه‌كتری. رَبِّ أَوْزِعْنِي أَنْ أَشْكُرَ نِعْمَتَكَ الَّتِي أَنْعَمْتَ عَلَيَّ وَعَلَىٰ وَالِدَيَّ وَأَنْ أَعْمَلَ رَبَّنَا تَقَبَّلْ مِنَّا ۖ إِنَّكَ أَنتَ السَّمِيعُ الْعَلِيمُ هه‌میشه له‌سه‌ركه‌وتن دابن، هه‌روه‌ك هه‌میشه شایه‌نی سه‌ركه‌وتن بن. براتان صلاح ا‌لدین محمد بھاءالدين ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان
هاوڵاتى بەرپرسی راگەیاندنی لقی سێی پارتی لە کەرکوک، ئاشکرای کرد، دوو کاندیدی حزبەکەی لە هەڵبژاردنی پێشوەختە بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق سەرکەوتوون. ئەمڕۆ دووشه‌ممه 11ی تشرینی یه‌كه‌می 2021، ئەحمەد خورشید، بەرپرسی راگەیاندنی لقی سێی پارتی لە کەرکوک رایگەیاند: "دوو کاندەکەی پارتی لە هەردوو بازنەی یەک و دوو لە کەرکوک سەرکەوتوون". باسی له‌وه‌شكرد: "شاخەوان عەبدوڵا زیاتر بە 30 هەزار دەنگ یەکەمی سەر ئاستی کەرکوکە و نەجوا حەمید بە زیاتر لە 10 هەزار دەنگ سەرکەوتووە". کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق رایگەیاندووە، رێژەی بەشداری دەنگدەران لە کەرکوک %43 بووە. کاتژمێر حه‌وتی به‌یانی دوێنێ یه‌كشه‌ممه 10ی تشرینی یه‌كه‌می 2021، هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ده‌ستیپێكرد و له كاتژمێر شه‌ش كۆتایی هات، بڕیاره ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق ئه‌نجامی به‌رایی هه‌ڵبژاردنه‌كه و ژماره‌ی كورسی لایه‌نه‌كان و كاندیده ده‌رچووه‌كان رابگه‌یه‌نێت. لەم هەڵبژاردنەدا عێراق دابەشکراوە بەسەر 83 بازنەدا. بۆ هەر بازنەیەک کۆتایەک بۆ ژنان دانراوە. هەروەها نۆ کورسی بۆ کۆتای پێکهاتەکانی کریستیان، شەبەک، ئێزدی، سابیئە و کوردانی فەیلی تەرخانکراون. هەروەها 55 هەزار و 41 وێستگەی دەنگدان لە عێراق و هەرێمی کوردستان هەن لە هەر وێستگەیەک 450 کەس مافی دەنگدانیان هەیە.
هاوڵاتى مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بڵاویكرده‌وه، تۆڕی هه‌واڵگری عێراقی له ده‌ره‌وه‌ی وڵات قورسترین چالاكی ئه‌نجامدا، ئه‌ویش ده‌ستگیركردنی سه‌رپه‌رشتیاری دارایی داعش بووە. ئەمڕۆ دووشه‌ممه 11ی تشرینی یه‌كه‌می 2021، كازمی له رێگه‌ی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ره‌وه رایگه‌یاند، له‌و كاته‌وه‌ی كه چاوی هێزه ئه‌منییه‌كان به ئاگابوون بۆ چاودێریكردنی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی عێراق، تۆڕی هه‌واڵگری عێراقی له ده‌ره‌وه‌ی وڵات قورسترین چالاكی ئه‌نجامدا، ئه‌ویش ده‌ستگیركردنی (سامی جاسم) كه سه‌رپه‌رشتیاری راسته‌وخۆی دارایی رێكخراوی داعش بوو. کازمی ئاماژەی بەوەشدا، سامی جاسم جێگری ئەبوبەکر بەغدادی، دامەزرێنەر و کەسی یەکەمی پێشووی گروپی چەکداری داعش، بووە. سامى به‌رپرسى دارایی گروپى تیرۆریستى داعش بوه‌و له‌ساڵى 2003وه په‌یوه‌ندیی به‌گروپه تیرۆریستیه‌كانه‌وه كردوه‌و له‌سه‌ره‌تاى دروستبونى داعش‌یش له‌گه‌ڵ ئه‌و گروپه كاریكردوه‌و یه‌كێك بوه له‌متمانه پێكراوترین كه‌س لای ئه‌بوبه‌كر به‌غدادى ئه‌میرى له‌ناوچوى داعش راگەیەندراوەکە لە کاتێکدایە کە دوێنێ یەکشەممە، لەدواى ئەوەى لە بنکەیەکى دەنگدان لە شارى بەغدا دەنگیدا، مستەفا کازمى لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا ئاماژەى بەوە کرد "رۆژى دووشەممە، مژدەیەکى خۆش رادەگەیەنن".
هاوڵاتى نێردەی چاودێرانی ئەوروپا بۆ هەڵبژاردنەكانی عیراق نیگەرانی خۆی نیشاندا بەرامبەر بەشداریكردنی رێژەیەكی كەمی دەنگدەران لە هەڵبژاردنەكانی عیراقدا. ئەمڕۆ دووشه‌ممه 11ی تشرینی یه‌كه‌می 2021، ڤایۆلا فۆن كرامۆن، سەرۆكی نێردەی چاودێرانی ئەوروپا بۆ هەڵبژاردنەكانی عیراق رایگەیاند:" بەداخەوە لەم قۆناغەدا ئەوەی تێبینی كرا كە رێژەیەكی كەم لەهاوڵاتیان بەشداری هەڵبژاردنیان كردووە." وتیشی:" ئەوە ئاماژەیەكی سیاسی روونە، تەنها ئەوەمان لەدەست دێت كە هیوا بخوازین سیاسییەكانی عیراق بەخۆیاندا بچنەوەو بزانن چی روویداوە." به‌گوێره‌ی لێدوانی فه‌رمی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان ئه‌گه‌رچی بڕیاربوو كاتژمێر 3:00ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ ئه‌نجامه به‌راییه‌كانی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانیه‌كه‌ی دوێنێ یه‌كشه‌ممه ڕابگه‌یه‌ندرێت، به‌ڵام بۆ كاتژمێر 3:00ی پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دواخراوه.
هاوڵاتى كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ڕایگەیاند:" رێژەی بەشداریکردنی گشتی لە هەڵبژاردن، ٤١٪ بووە". ئەمڕۆ دووشه‌ممه 11ی تشرینی یه‌كه‌می 2021، كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان، ڕێژه‌ی 94%ی جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانی بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بۆ ساڵی 2021 بڵاوكردهوهو به‌گوێره‌ی ئاماره‌كه‌ش، له‌پارێزگای دهۆك كه زۆرترین ڕێژه‌ی ده‌نگدانه 54% بوه، هه‌روه‌ها له‌پارێزگای هه‌ولێر ڕێژه‌ی ده‌نگدان 46%و له‌پارێزگای سلێمانیش له37%ى هاوڵاتیان به‌شداریان له‌پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن كردوه. هه‌ر به‌گوێره‌ی ئاماره‌كه، له‌پارێزگای كه‌ركوك له44%ى ده‌نگده‌ران به‌شداریان له‌پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان كردوه، له‌به‌شی الرصافة ی به‌غداش، له‌سه‌رتاسه‌ری عێراق كه‌مترین ڕێژه تۆماركراوه كه 31% بوه به‌رزترین ڕێژه‌ش له‌پارێزگای دهۆك تۆماركراوه كه 54% . به‌گوێره‌ی لێدوانی فه‌رمی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان ئه‌گه‌رچی بڕیاربوو كاتژمێر 3:00ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ ئه‌نجامه به‌راییه‌كانی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانیه‌كه‌ی دوێنێ یه‌كشه‌ممه ڕابگه‌یه‌ندرێت، به‌ڵام بۆ كاتژمێر 3:00ی پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دواخراوه.
هاوڵاتى که‌ریم شوکر، کاندیدى لیستى هاوپه‌یمانى کوردستان (یه‌کێتی)، ده‌نگى پێویستى کورسییه‌کى له بازنه‌ى دووى پارێزگاى سه‌ڵاحه‌دینى به‌ده‌ستهێناوه و به‌وه‌ش بۆ یه‌که‌مجار کورد له‌و پارێزگایه کورسى په‌رله‌مانى به‌ده‌ستبهێنێت. به‌پێى ئه‌نجامه به‌راییه‌کان که‌ریم شوکر زیاتر له 11 هه‌زار ده‌نگى به‌ده‌ستهێناوه، به‌وه‌ش کورسییه‌کى له کۆى چوار کورسى بازنه‌که مسۆگه‌ر کردووه.
ئارا ئیبراهیم به‌رپرسى ئامار‌و هه‌ڵبژاردنى کۆمه‌ڵى دادگه‌رى رایگه‌یاند کورسییه‌که‌یان له رانییه مسۆگه‌ره‌و کورسى له هه‌ڵه‌بجه‌و له سلێمانى و هه‌ولێر له کێبڕکێدان له‌گه‌ڵ کاندیدانى دیکه. بێستوون حه‌مه ساڵح، به‌رپرسى ئامار‌و هه‌ڵبژاردنى کۆمه‌ڵى دادگه‌رى له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت:" له رانییه سۆران عومه‌ر ده‌رچووه‌و له‌سه‌ر ئاستى بازنه‌که‌ى یه‌که‌م ده‌بێت". هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد به کۆکردنه‌وه‌ى ده‌نگدانى تایبه‌ت و ده‌نگدانى گشتى، ئه‌حمه‌د حاجى ره‌شید له‌پێش کاندیده‌که‌ى نه‌وه‌ى نوێوه‌یه، به‌ڵام ئه‌مه ئامارى له‌سه‌دا 80% ده‌نگه‌کانه‌و هێشتا ته‌واو یه‌کلانه‌بووه‌ته‌وه. هاوکات به‌رپرسه‌که‌ى ئامار‌و هه‌ڵبژاردنى کۆمه‌ڵى دادگه‌رى جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که عه‌بدوستار مه‌جید ده‌نگه‌کانى له بازنه‌که‌یدا له‌پله‌ى سێیه‌مدایه‌و هێشتا ئه‌وه‌ش یه‌کلا نه‌بووه‌ته‌وه. له‌باره‌ى دوو کاندیده ژنه‌که‌یان له سلێمانى و هه‌ولێر، ئه‌وه‌ى روونکرده‌وه که ده‌نگه‌کانیان له پله‌ى سێیه‌مى کاندیده ژنهکاندایه. کۆمه‌ڵى دادگه‌رى پێنج کاندیدى بۆ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراق دیارى کرد دوو کاندید له هه‌ولێرو کاندیدێک له هه‌ڵه‌بجه‌و کاندێک له‌ناوه‌ندى سلێمانى و کاندیدێکى دیکه له بتوێن و پشده‌ر.
شاناز حه‌سه‌ن مه‌کته‌بى هه‌ڵبژاردنى یه‌کگرتوو بۆ هاوڵاتى ئه‌وه ئاشکرا ده‌کات که حزبه‌که‌یان سێ کاندیدى بۆ په‌رله‌مانى عێراق سه‌رکه‌وتووه‌و سێ کورسیان مسۆگه‌ره له پارێزگاى دهۆک و هه‌ڵه‌بجه. هێمن ئه‌سکه‌نده‌ر، له مه‌کته‌بى هه‌ڵبژاردنى یه‌کگرتوو له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت:" له پارێزگاى دهۆک جه‌مال کۆچه‌ر و عومه‌ر کۆچه‌ر وه‌ک دوو کاندیدى یه‌کگرتوو سه‌رکه‌وتوو بوون". هه‌روه‌ها وتیشى:" موسه‌نا ئه‌مین له پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه ده‌رچووه‌و سێ کورسیمان مسۆگه‌ر کردووه، به‌ڵام بۆ کورسى چواره‌م دارا سێسکانى له کێبرکێداین". یه‌کگرتوو له‌رێگه‌ى شه‌ش کاندیدى سه‌ربه‌خۆوه به‌شدارى هه‌ڵبژاردنه‌کانى په‌رله‌مانى عێراقى کردووه که دوو کاندید له پارێزگاى دهۆک و کاندیدێک له پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌و کاندیدێکى دیکه له سلێمانى و دوو کاندیدى تر له پارێزگاى هه‌ولێر.
هاوڵاتى کورد له بازنه‌ى یه‌کى که‌رکوک پێنج کورسى مسۆگه‌ره‌و له بازنه‌ى دووى که‌رکوک ده‌یه‌وێت کورسییه‌کى دیکه مسۆگه‌ر بکات. ئه‌نجامه به‌راییه‌کانى بازنه‌ى یه‌کى که‌رکوک له چه‌ند بنکه‌و وێستگه‌یه‌ک: ئەنجامی وێستگەیەكی تر لە كەركوك سەباح حەبیب – یەكێتی 46 دەنگ شاخەوان عەبدوڵا – پارتی 37 دەنگ ئومێد محەمە - نەوەی نوێ 34 دەنگ میقداد فەیزوڵا – سەربەخۆ 12 دەنگ دیلان غەفور – یەكێتی 10 دەنگ دەنگی وێستگەیەكی تر لە كەركوك ئومێد محەمە - نەوەی نوێ 25 دەنگ شاخەوان عەبدوڵا – پارتی 23 دەنگ سەباح حەبیب – یەكێتی 20 دەنگ میقداد فەیزوڵا – سەربەخۆ 9 دەنگ ئاڵا تاڵەبانی – هاوپەیمانی 6 دەنگ
هاوڵاتى کاندیدێکی عه‌ره‌ب لە پارێزگای نه‌ینه‌وا لە دوا ساتەکانی بەڕێوەچوونی پڕۆسەی هه‌ڵبژاردن گیانی لەدەستدا. میدیا عیراقییه‌كان له زاری چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ته‌وه له موسڵ بڵاویانكرده‌وه: سەدام محەمەد شەرابی، کاندیدی بزووتنه‌وه‌ی بابلیۆن لە پارێزگای نه‌ینه‌وا بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، چه‌ند ساتێک پێش تەواوبوونی پرۆسەی هه‌ڵبژاردن، بەهۆی سه‌كته‌ی دڵەوە گیانی لەدەستدا. ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 10ی تشرینی یه‌كه‌می 2021، پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له سه‌رانسه‌ری وڵات به‌ڕێوه‌چوو و كاتژمێر شه‌شی ئێواره كۆتایی هات
هاوڵاتى كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان لە عێراق ڕایگەیاند:" پرۆسەی هەڵبژاردن بەسەركەوتوویی بەڕێوەچووە، وتیشی، ئەنجام لەهیچ لایەنێك ناشارینەوە و نەتەوەیەكگرتوەكانیش ڕاپۆرتی خۆی لەوبارەیەوە بڵاودەكاتەوە. ئه‌مڕۆ یەكشەممە 10ى تشرینى یه‌که‌مى 2021، كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان لە عێراق لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند:" دەزگاكەیان شەفافە و دەنگی عێراقیەكان پارێزراوە و سەرجەم كێشەكانیش چارەسەر دەكرێن، سەرجەم وێستگەكانیش بەدەست جیادەكرێنەوە تا دڵنیا بینەوە لەوەی دەنگەكان دروستن. كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ڕاشیگەیاند، سوپاسی دادگای باڵای فیدراڵی و لیژنەی ئەمنیی دەكەین لە سەركەوتنی پرۆسەكەدا هاوكار بوون سوپاسی سەرجەم عێراقیەكانیش دەكەین كە بەشداربوون یاخود بەشداریش نەبوون لە پرۆسەكە هەروەها سوپاسی رێكخراوە نێودەوڵەتیەكان و یەكێتی ئەوروپا و چاودێرە نێودەوڵەتیەكان دەكەین. كۆمسیۆن دەشڵێت، لەم هەڵبژاردنە قورسی زۆرمان رووبەڕوو بوویەوە تا گەیشتینە ئەوەی ئەنجامەكان بەم زووییە رابگەیەنین، كە لە زووترین كاتدا ئەنجامی دەنگدانی تایبەت و ئەنجامی كۆتایش لە24 كاتژمێری داهاتوودا ڕادەگەیەنین، رێژەی بەشداریكردن لە هەڵبژاردنیش لەماوەی دوو كاتژمێری داهاتوودا ڕادەگەیەنین.
هاوڵاتى مەسرور بارزانی پەیامێکی بڵاوکردەوە ڕایگەیاند، "بەداخەوە لە چەندین بنکە و وێستگەی دەنگدان کێشەی تەکنیکی ڕوویدا و ژمارەیەکی زۆری خەڵک لە مافی دەنگدان بێ بەشبوون" دەشڵێت، "ڕێگری لە دەنگدەران کرا بگەنە بنکەکانی دەنگدان". ئەمرۆ یەکشەممە 10ی تشرینی یەکەمی 2021، لە پەیامێکدا مەسرور بارزانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان دەشڵێت، "لە چەند شوێنێکیش بەتایبەتی لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، لە لایەن چەند گرووپێکی چەکداری لە یاسا بەدەر، ڕێگری لە دەنگدەران کرا بگەنە بنکەکانی دەنگدان کە ئەمە مایەی نیگەرانیی و ناڕەزایی قووڵی ئێمەیە و دژی بنەماکانی دیموکراسی و مافی ئازادیی بەشداریکردنە لە پرۆسەی دەنکدان". ئاماژەی بەوەشکردووە، "خوازیارم نوێنەرانی هەرێمی کوردستان و ناوچە کوردستانییەکان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، پشت لە ململانێ ناوخۆییەکان بکەن و هەموویان لە بەغدا بە یەکڕیزی و یەکهەڵوێستی کار بکەن". دەقی پەیامەکەی مەسرور بارزانی: بە بۆنەی کۆتاییهاتنی پرۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، سوپاسێکی گەرمی هاووڵاتیانی هەرێمی کورستان و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم دەکەم بۆ بەشدارییان لەو پرۆسە دیموکراسییە و هەستکردنیان بە بەرپرسیاریێتی لە پرۆسەی سیاسیی و بەرگریکردن لە مافە دەستوورییەکانی گەلی کوردستان. سوپاسی پێشمەرگە و هێزەکانی ناوخۆ بەگشتی دەکەم کە ئەرکی خۆیان لە دابینکردنی کەشێکی ئارام بۆ دەنگدان و پاراستنی بنکەکانی دەنگدان، بە باشترین شێوە بە جێگەیاند، هەروەها سوپاسی کارمەندانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەکەم،بۆ جێبەجێکردنی ئەرکەکانیان بە شێوەیەکی پیشەییانە، هەرچەندە بەداخەوە لە چەندین بنکە و وێستگەی دەنگدان کێشەی تەکنیکی ڕوویدا و ژمارەیەکی زۆری خەڵک لە مافی دەنگدان بێ بەشبوون. لە چەند شوێنێکیش بەتایبەتی لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، لە لایەن چەند گرووپێکی چەکداری لە یاسا بەدەر، ڕێگری لە دەنگدەران کرا بگەنە بنکەکانی دەنگدان کە ئەمە مایەی نیگەرانیی و ناڕەزایی قووڵی ئێمەیە و دژی بنەماکانی دیموکراسی و مافی ئازادیی بەشداریکردنە لە پرۆسەی دەنکدان. ئەم ئێوارەیە لە گەڵ سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ بەڕێز موستەفا کازمی بەتەلەفۆن قسەم کرد و پیرۆزباییم لێکرد کە بەڵێنی خۆی بۆ ئەنجامدان و سەرخستنی هەڵبژاردنی پێشوەختە بردە سەر. هەردوولا هاوڕابووین لە سەر گرنگیی لێکۆڵینەوە و بە دواداچوون کردن بە شێوەیەکی ڕوون و شەفاف و لەکاتێکی دياريكراودا، بۆ ئەو کێشە و گرفتانەی کە لە کاتی پرۆسەی دەنگداندا ڕوویاندا.دڵنیام سەرۆک وەزیران، دەتوانێت ئەرکەکانی قۆناغی کاربەڕێکردن بە باشی بەڕێوە ببات و لەم ڕووەوە هاوکار و پشتیوانی دەبین. ئێستا دوای تەواوبوونی پرۆسەی هەڵبژاردن، قۆناغێکی نوێ دەست پێ دەکات، هیوادارم هەموو ئەو بەربژێرانەی متمانەی هاووڵاتییانی کوردستان بە دەست دەهێنن و دەبنە ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران، بە یەکدەنگی و پێکەوە، کاربکەن لە پێناو داکۆکیکردن لە مافە دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان و پەرەپێدانی کولتووری دیموکراسی و ڕێزگرتن لە پرنسیپەکانی هاوبەشیی و هاوسەنگی و سازان، لە بەڕێوەبردنی دەسەڵاتی فیدرالی لە عێراقدا . خوازیارم نوێنەرانی هەرێمی کوردستان و ناوچە کوردستانییەکان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، پشت لە ململانێ ناوخۆییەکان بکەن و هەموویان لە بەغدا بە یەکڕیزی و یەکهەڵوێستی، کار بکەن بۆ ئەوەی، پێگەی هەرێمی کوردستان، لە عێراقی فیدرالدا بەهێز ببێت و مافە دەستورییەکانی کوردستانیيان دەستەبەر بکرێن ، بۆ ئەم مەبەستەش، لە گەڵ هەموو لایەنەکان، لە پەیوەندیدا دەبین . مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان 10ی ئۆکتۆبەری 2021
هاوڵاتى ئه‌ندامى به‌رایى ده‌نگدانى گشتى له به‌شێک له وێستگه‌و بنکه‌کانى که‌لار( شه‌هیدانى کوڵه‌جۆ، زۆزک، ته‌کنیکى که‌لار، بنکه‌ى ره‌وشت) کاندیدانى هاوپه‌یمانى کوردستان و ده‌نگى کاندیده‌کانیان سروه محه‌مه‌د 465 کاروان یاروه‌یس 226 رزگار محه‌مه‌د 17 وشیار عومه‌ر 96 شوان محه‌مه‌د -کاندیدى پارتى:203 غالب محه‌ممه‌د- کاندیدى سه‌ربه‌خۆ :2014 موفه‌ق حسێن- کاندیدى نه‌وه‌ى نوێ: 709 ....... ئەنجامی بەشێک لە دەنگەکانی پارێزگای سلێمانی ئەنجامی دەنگدان لە وێستگەی چوار لە ناوەندی پەیمانگەی کۆمپیوتەری سلێمانی: رێبوار ئەورەحمان: 36 دەنگ یادگار مەحموود: 20 دەنگ شاسوار ئەمین: 13 دەنگ دارا حەمە ئەحمەد: 9 دەنگ دانا ئەحمەد: 9 ئەنجامی دەنگەکانی بنکەیەک لە رانیە بازنەی چواری پارێزگای سلێمانی: سۆران عومەر: 136 دەنگ سروە عەبدولواحید: 119 دەنگ بەدریه حوسێن: 50 دەنگ غەریب ئەحمەد: 40 دەنگ ناسکە عەبدوڵڵا: 42 دەنگ ئەبووبەکر بایز: 16 دەنگ ئامانج ئەحمەد: 1 دەنگ بێهزاد شەفیق: 3 دەنگ محەممەد حەسەن: 2 دەنگ یەعقوب گورگیس: 1 دەنگ ئەنجامی بنکەی ئەمین زەکی بەگ لە بازنەی یەکی سلێمانی رێبوار ئاوڕەحمان: 97 دەنگ دارا حەمە ئەحمەد: 40 دەنگ یادگار مەحموود: 37 دەنگ دانا ئەحمەد: 26 دەنگ نەرمین مەعروف: 28 دەنگ شاسوار ئەمین: 34 دەنگ رێبوار کەریم: 19 دەنگ شوناس حوسێن: 27 دەنگ ئیبراهیم ئەحمەد: 2 دەنگ یەعقوب گورگیس: 2 دەنگ شیلان عیسا: 1 دەنگ بەناز تاهیر: 1 دەنگ ئەنسام مانوئێل: 1 دەنگ بنكەی بنكورە لە ساڵح ئاغا لە كەلار: 2385 دەنگدەری هەبووە 522 كەس دەنگی داوە و لە پێنج وێستگە پێکهاتووە کە تەنیا یەک وێستگەیان ماوە، ئەنجامەکانیش بەمشێوەیەن: موفەق حوسێن: 118 شوان محەممەد: 78 غالب محەممەد: 27 كاروان یاروەیس: 45 سروە محەممەد: 38 هۆشیار عومەر: 9 بنکەی جەمال تاهیر بازنەی یەکی سلێمانی: رێبوار ئەوڕەحمان- نەوەی نوێ: 283 یادگار مەحموود- پارتی: 180 دارا سێکانیانی- یەکگرتوو: 80 نەرمین مەعرووف- هاوپەیمانی کوردستان: 123 شاسوار ئەمین جەلال: 87 رێبوار کەریم- سەربەخۆ: 50 شوناس حەسەن- هاوپەیمانی کوردستان: 87 ...................... ئەنجامی بەرایی و نافەرمی بازنەی 3ی بنکەی شەهید دانا لە هەڵەبجە چرۆ حەمە شەریف 23 دەنگ ئاریان عەزیز ئەحمەد 42 دەنگ موسەنا ئەمین 21 دەنگ ئەشواق جاف 21 دەنگ ئەحمەدی حاجی رەشید 21 دەنگ پوچەڵ 54 دەنگ ئەنجامی بەرایی و نافەرمی وێستگەیەكی بازنەی 4 رانیە سروە عەبدولواحید 57 دەنگ سۆران عومەر22 دەنگ بەدریە حسێن 16 دەنگ بەكر باییز 11 دەنگ ناسكە عەبدوڵا 11 دەنگ غەریب ئەحمەد 9 دەنگ دەنگی وێستگەیەکی بنکەی ئاگری دا‌غ لە بازنەی یەکی سلێمانی ڕێبوار ئەوڕەحمان 40 دەنگ یادگار مەحمود 14 دەنگ دارا احمد 10 دەنگ نەرمین مەعروف 9 دەنگ دانا احمد 8 دەنگ شاسوار ئەمین 6 دەنگ ڕێبوار کەریم 4دەنگ شوناس شێرکۆ 4 دەنگ ئەنجامی وێستگەیەکی بنكەی رەنگین لە سلێمانی (بازنەی 1) رێبوار ئەوڕەحمان 16 دەنگ دارا سێكانیانی 2 دەنگ یادگار مەحمود 3 دەنگ شوناس شێركۆ 11 دەنگ نەرمین مەعروف 12 دەنگ رێبوار كەریم 6 دەنگ شاسوار ئەمین 11 دەنگ دانا مستەفا 11 دەنگ ئەنجامی یەكێك لە وێستگەكانی بنكەی سەیوان لە سلێمانی بازنەی 1 رێبوار ئەوڕەحمان 21 دەنگ دارا سێكانیانی 7 دەنگ یادگار مەحمود 16 دەنگ شوناس شێركۆ 4 دەنگ نەرمین مەعروف 15 دەنگ رێبوار كەریم 9 دەنگ شاسوار ئەمین 4 دەنگ دانا مستەفا 8 دەنگ ئەنجامی یەكێك لە وێستگەكانی بنكەی سەیوان لە سلێمانی بازنەی 1 رێبوار ئەوڕەحمان 21 دەنگ دارا سێكانیانی 7 دەنگ یادگار مەحمود 16 دەنگ شوناس شێركۆ 4 دەنگ نەرمین مەعروف 15 دەنگ رێبوار كەریم 9 دەنگ شاسوار ئەمین 4 دەنگ دانا مستەفا 8 دەنگ ئەنجامی یەكێك لە وێستگەكانی بنكەی عەلی كەمال لە سلێمانی بازنەی 1 رێبوار ئەوڕەحمان 30 دەنگ دارا سێكانیانی 14 دەنگ یادگار مەحمود 7 دەنگ شوناس شێركۆ 7 دەنگ نەرمین مەعروف 6 دەنگ رێبوار كەریم 5 دەنگ شاسوار ئەمین 4 دەنگ دانا مستەفا 3 دەنگ ئەنجامی بەرایی و نافەرمی وێستگەیەک لە بازنەی یەکی سلێمانی رێبوار ئەوڕەحمان 41 دەنگ دارا سێكانیانی 4 دەنگ یادگار مەحمود 18 دەنگ شوناس شێركۆ 4 دەنگ نەرمین مەعروف 17 دەنگ رێبوار كەریم 3 دەنگ شاسوار ئەمین 13 دەنگ دانا مستەفا 4 دەنگ ئەنجامی بەرایی و نافەرمی وێستگەیەک لە بازنەی یەکی سلێمانی رێبوار ئەوڕەحمان 27 دەنگ دارا سێكانیانی 18 دەنگ یادگار مەحمود 19 دەنگ شوناس شێركۆ 6 دەنگ نەرمین مەعروف 16 دەنگ رێبوار كەریم 3 دەنگ شاسوار ئەمین 14 دەنگ دانا مستەفا 11 دەنگ ئەنجامی بەرایی و نافەرمی وێستگەیەکی دیکە لە بازنەی یەکی سلێمانی رێبوار ئەوڕەحمان 36 دەنگ یادگار مەحمود 20 دەنگ دارا سێكانیانی 9 دەنگ شوناس شێركۆ 4 دەنگ نەرمین مەعروف 6 دەنگ رێبوار كەریم 2 دەنگ شاسوار ئەمین 13 دەنگ دانا مستەفا 9 دەنگ ئەنجامی بەرایی و نافەرمی وێستگەیەکی دیکە لە بازنەی یەکی سلێمانی رێبوار ئەوڕەحمان 20 دەنگ یادگار مەحمود 22 دەنگ دارا سێكانیانی 5 دەنگ شوناس شێركۆ 6 دەنگ نەرمین مەعروف 15 دەنگ رێبوار كەریم 5 دەنگ شاسوار ئەمین 10دەنگ دانا مستەفا 5 دەنگ ئەنجامی دەنگدان لە یەكێك لە وێستگەكانی بنكەیەكی بازنەی 2ی سلێمانی بەدریە ئیبراهیم 32 دەنگ بڕیار رەشید 29 دەنگ شنۆ نوری 17 دەنگ ئاسۆ فەرەیدون 14 دەنگ سەركەوت شەمسەدین 8 دەنگ كاوە بورهان 2 دەنگ نەورۆزی مانگر 1 دەنگ روناك مەجید 1 دەەنگ مرواری محەمەد 1 دەنگ ئەنجامی بەرایی و نافەرمی وێستگەی 6 لە قوتابخانەی سیروان لە کفری موەفق حەسەن 44 دەنگ سروە محەمەد رەشید 17 دەنگ شوان محەمەد 14 دەنگ کاروان یاوەریس 12 دەنگ غالب محەمەد 7 دەنگ هۆشیار عومەر 7 دەنگ ئەنجامی بەرایی و نافەرمی وێستگەیەکی دیکە لە گەرمیان موەفق حەسەن 41 دەنگ سروە محەمەد رەشید 24 دەنگ شوان محەمەد 23 دەنگ کاروان یاوەریس 26 دەنگ غالب محەمەد 9 دەنگ هۆشیار عومەر 11 دەنگ ئەنجامی بەرایی و نافەرمی بنکەی ژمارە 4 لە کفری موەفق حەسەن 30 دەنگ سروە محەمەد رەشید 18 دەنگ شوان محەمەد 15 دەنگ کاروان یاوەریس 15 دەنگ غالب محەمەد 12 دەنگ هۆشیار عومەر 9 دەنگ ئەنجامی بەرایی و نافەرمی بنکەی دەنگدانی ئامادەیی پیشەیی رانیە سۆران عومەر 252 دەنگ سروە عەبدولواحید 230 دەنگ بەدریە حسێن 120 دەنگ ناسکە عەبدوڵا رەسوڵ 79 دەنگ غەریب ئەحمەد مستەفا 69 ئەبوبەکر بایز 56 دەنگ کۆی دەنگەکانی بنکەی شەهید جەمال تاهیر یادگار مەحمود 181 دەنگ رێبوار ئەورەحمان 244 دەنگ نەرمین مەعروف 132 دەنگ شاسوار ئەمین 97 دەنگ شوناس حسێن 55 دەنگ رێبوار کەریم 54 دەنگ دانا ئەحمەد مستەفا 79 دانا حەمە ئەحمەد 77 دەنگ ناوەندی یەکەم لە دوکان سۆران عومەر 93 دەنگ سروە عەبدولواحید 41 دەنگ بەدریە حسێن 32 دەنگ ناسکە عەبدوڵا رەسوڵ 84 دەنگ غەریب ئەحمەد مستەفا 266 ئەبوبەکر بایز 63 دەنگ دەنگی سوتاو 217 دەنگ کۆی گشتی دەنگەکانی بنکەکانی تەوێڵە چرۆی مام شەریف 434 دەنگ ئەشواق جاف 179 دەنگ ئاریان تاوەگۆزی 110 دەنگ موسەننا ئەمین 135 دەنگ ئەحمەد حاجی ڕەشید 59 دەنگ ئەنجامی بەرایی لە ناوەندی قەزای شارەزور چرۆ شەریف 2052 ئەشواق جاف پارتی 1171 ئاریان تاوەگۆزی 1768 ئەحمەد حاجی رەشید 1415 موسەنا ئەمین 1706
