هاوڵاتى شهماڵ عهبدولوهفا، ئەندامی پێشوی خانەی ڕاپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان پێی وایه كه باشتر و جواتر و جوامێرانهتره خانهی راپهڕاندنی گۆڕان دهست له خانهكه ههڵبگرن. دوای راگهیاندنی ئهنجامه بهراییهكان، دهركهوت كه بزوتنهوهی گۆڕان ئهنجامێكی ئهوتۆی نهبوه و هیچ كاندیدێكی سهركهوتوو نهبووه، ههندێك له سهركردهكانی پێشووی ئهو بزوتنهوهیه ئهنجامهكه به شكست بۆ گۆڕان دهزانن، لهوبارهیهوه شهماڵ عهبدولوهفا، ئەندامی پێشوی خانەی ڕاپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان پێی وایه كه باشتر و جواتر و جوامێرانهتره خانهی راپهڕاندنی گۆڕان دهست له خانهكه ههڵبگرن. شەماڵ عەبدولوەفا، ئەندامی پێشوی خانەی ڕاپەڕاندنی بزوتنەوەی له ههژماری تایبهتیی خۆی له تۆڕی كۆمهڵایهتیی فهیسبوك نوسیویەتی:"دوای ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانو پاش شکستھێنانی بەرچاوی بزوتنەوەی گۆڕان بەدەرنەچونی ھیچ کاندیدێک، باشترو جوانترو جوامێرانەترە کە ئێوە دەست لەئەندامێتی خانەی ڕاپەڕاندن ھەڵبگرن"، دەشڵێت:"دەستلەكاركێشانەوە ھەڵوێستێكی جوانەو بگرە ھیچ نەنگی نییە، ئێوە نە خیانەتتان کردوە، نە وڵاتتان فرۆشتوە، ئێوە ھەڵەتان کردوە، ئێوە سەرکەوتونەبون لەئیدارەدانی بزوتنەوەکە". شهماڵ عهبدولوهفا داواش دهكات كه :"ئەم دەستلەكاكێشانەوەیە ببێتە نەریتێکی پۆزەتیف لەکوردستاندا، ھەر کاتێك یەکێ شکستیھێنا بادەست لەوکارە ھەڵبگرێت". ئهوهش لهكاتێكدایه ئەمڕۆ خانەی راپەڕاندنی بزووتنەوەی گۆڕان لەبارەی ئەنجامە بەراییەكانی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە كە تیایدا هاتووە:"ئەنجامە بەراییەكانی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەری خست؛ كاندیدەكانی بزوتنەوەی گۆڕان دەنگی پێویستیان نەھێناوە و سەرنەكەوتون." لەبەشێكی تری راگەیەندراوەكەدا هاتووە:"بە راشكاوی دەڵێین كە پێویستمان بە گۆڕانكاری و بەخۆداچونەوەی ریشەیی بزوتنەوەكە و سیاسەتەكانی ھەیە، چونكە دەنگدەرانمان ھەڵوێستیان وەرگرتوە و زۆرینەیان بایكۆتی ھەڵبژاردنیان كردوە، وەكچۆن زۆرینەی ھاوڵاتیان ھەمان شتیان كردوە."
هاوڵاتى لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنییدا سەرۆککۆماری عێراق پیرۆزبای لە سەرۆکی حکومەت کرد بۆ ئەو ئەنجامەی پارتی دیموکراتی کوردستان بەدەستیهێناوە. ئەمڕۆ دووشهممه 11ی تشرینی یهكهمی 2021، بەپێی راگەیێنراوێکی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، رۆژی دووشەممە 11-10-2021 مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە بەرھەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق پێگەیشت. لە راگەیێنراوەکەدا ئاماژە بەوە دراوە، لە پەیوەندییەکەدا بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق "بە بۆنەی سەرکەوتنی پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەران لە هەرێمی کوردستان و سەرانسەری عێراق، پیرۆزبایی لە سەرۆکی حکومەت کرد و هەڵبژاردنی بە پرۆسەیەکی سەرکەوتوو ناوبرد." لە بەشێکی راگەیێنراوەکەدا ئاماژە بەوە دراوە کە "سەرۆککۆمار پیرۆزبایی لە سەرۆکی حکومەت کرد بۆ ئەو ئەنجامەی پارتی دیموکراتی کوردستان بەدەستیهێناوە." بەپێی ئەو ئەنجامانەی کە تاوەکو ئێستا کۆمیسیۆن رایگەیاندون؛ پارتی دیموکراتی کوردستان 32 کورسی بەدەستهێناوە و لایەنەکانی دیکەش بەمشێوەیەیە: یەکێتی: 15 کورسی، جووڵانەوەی نەوەی نوێ 9 کورسی، یەکگرتووی ئیسلامی 4 کورسی، کۆمەڵی دادگەری 1 کورسی و بزووتنەوەی گۆڕانیش هیچ کورسییەکی بەدەستنەهێناوە هەر لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا هەردوولا جەختیان لەوە کردووەتەوە، کە پێویستە گشت لایەنەکان، هەرچی زووتر بکەونە گفتوگۆ و بە هاوکاری و هەماهەنگی کار بکەن بۆ ئەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان، بخەنە خزمەت بەرژەوەندیی هەرێمی کوردستان و سەرانسەری عێراق و خزمەتێکی شایستەی سەرجەم گەلانی عێراق بکرێت. پرۆسەی دەنگدانی تایبەت لە 8ی مانگی ئۆکتۆبەر و پرۆسەی دەنگدانی گشتیی لە هەڵبژاردنی پێشوەختی پەرلەمانی عێراق لە 10ی ئۆکتۆبەری 2021 بەڕێوەچوون.
هاوڵاتى لە دوای بزووتنەوەی گۆڕان، کۆمەڵی دادگەریی کوردستان لەبارەی کەمبوونەوەی دەنگەکانی لە هەڵبژاردنی ئەمجارەی عێراق داوای لێبووردنی کرد و وتەبێژی کۆمەڵ دەڵێت "ئەو ئەنجامانەی بەدەستمان هێناوە لە ئاست چاوەڕوانییەکانمان نەبوو، هەربۆیە داوای لێبووردن دەکەین." محەممەد حەکیم، وتەبێژی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان لە پەیامێکدا لەبارەی هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق و ئەو دەنگانەی بەدەستیان هێناوە دەڵێت "ئەنجوومەنی باڵا و سەرکردایەتی بەرپرسیاریێتی ئەم دۆخە لە ئەستۆ دەگرێت." وتەبێژی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەدا ئاماژە بەوە دەدات "هەنگاوەکانمان بە ئاراستەی چارەسەری دۆخەکە دەستپێدەکەین و کۆمەڵ دۆخی زۆر سەختتر لەمەشی تێپەڕاندووە، بە بەرنامەیەکی نوێوە خۆمان بۆ هەڵبژاردنی کوردستان ئامادە دەکەین." هەر لە پەیامەکەدا ئەندامانی کۆمەڵی دادگەری دڵنیا دەکاتەوە کە بە بەرنامەیەکی نوێوە خۆیان بۆ هەڵبژاردنی کوردستان ئامادە دەکەن. بەپێی ئەو ئەنجامانەی کە تاوەکو ئێستا راگەیێنراون، کۆمەڵی دادگەریی کوردستان 1 کورسی بەدەستهێناوە ئەویش لە سنووری بازنەی 4ی پارێزگای سلێمانی. وتەبێژی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان راشیدەگەیێنێت "پڕۆسەی هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق هاوکات بوو لەگەڵ تەواوبوونی کۆنگرەی چوارەمی کۆمەڵ، لە کاتێکدا سەرقاڵی تەشکیلکردنەوەی ئۆرگانەکانمان بووین چووینە نێو بانگەشەی هەڵبژاردن." لە کۆتایی پەیامەکەیدا سەبارەت بە ئەنجامەکان رایگەیاندووە "ئەو ئەنجامانەی بەدەستمان هێناوە لە ئاست چاوەڕوانییەکانمان نەبوو، هەربۆیە داوای لێبووردن دەکەین." هەر ئەمڕۆ دووشەممە 11-10-2021 خانەی راپەڕاندنی بزووتنەوەی گۆڕان راگەیێندراوێکی لەبارەی کەمبوونەوەی دەنگەکانی بڵاوکردەوە و تێیدا داوای لێبووردنی لە دەنگدەرانی کردووە و دەڵێت، "بەربژێرەکانی بزووتنەوەی گۆڕان دەنگی پێویستیان نەهێنا و سەرنەکەوتوون". خانەی راپەڕاندنی بزووتنەوەی گۆڕان رایگەیاندووە، دان بەوەدا دەنێن کە "هەڵە و کەموکوڕی لە ئێمە بووە کە سەرەڕای هەلومەرجە بابەتییەکان، بۆیە متمانەی خەڵکمان بەدەستنەهێناوە".
هاوڵاتى موقتەدا سەدر رایگەیاند:" گوشاری ناوخۆی و دەرەکی لەسەر کۆمیسیۆن هەیە". هۆشداریش دەدات و دەڵێت، بەوردی ئاگایان لەو دەستوەردانانەیە، نابێت دەستوەردان بکرێت و ئەوان بە وردی چاودێریی ئەو دەستوەردانانە دەکەن. موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر لە تویتێکدا رایگەیاند، ئەم هەڵبژاردنە بە سەرپەرشتییەکی نێودەوڵەتی و عەربی ئەنجامدراوە و لەلایەن ئەوانەوە دانی پێدانراوە. هەروەها دەشڵێت، "بەو پێیە نابێت دەستوەردان لە بڕیارەکانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بکرێت یان گوشارەکان لەسەری زیادبکرێن نە لەناوخۆوە نە لە دەرەوە و نە لەلایەن هەندێک لە وڵاتانی هەرێمی و نێودەوڵەتی، هەڵبژاردن کاروبارێکی ناوخۆییە".
هاوڵاتى ناوندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە ڕایگەیاند:" دوو هێلیکۆپتەریان کردە ئامانج". ئەمڕۆ دووشهممه 11ی تشرینی یهكهمی 2021، ناوندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە، لەسەر چالاکییەکانی گەریلا و هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە: لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، کە لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی بازەکانی زاگرۆسدا، لە ١٠ی ی تشرینی یەکەم کاتژمێر لەنێوان ١١:١٠ بۆ ١١:٤٥ خولەکی شەو، گەریلاکان هێلیکۆپتەرێکی جەنگییان کردە ئامانج، کە دەیویست بۆردوومانی گۆڕەپانی وەرخەل بکات لە هەرێمی ئاڤاشین، لە ئەنجامدا گورز لەو هێلیکۆپتەرە درا و هێلیکۆپتەرەکانی دیکەش بە ناچاریی لە ناوچەکە دوورکەوتنەوە. ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە، هەر ١٠ی تشرینی یەکەم، کاتژمێر ١١:٣٠ خولەکی شەو، هێلیکۆپتەرە جەنگییەکان، کە دەیانویست گردی وەرخەل لە هەرێمی زاپ بۆردوومان بکەن، لە سێ لاوە گەریلا چالاکیی لەدژ ئەنجامدان و لە ئەنجامدا گورز لە هێلیکۆپتەرێک درا. هەمان ڕۆژ، کاتژمێر ١١:٠٠ بۆ ٠١:٠٠ی شەو، لە هەرێمی زاپ، هێزەکانمان ئەو هێلیکۆپتەرانەیان ناچار بە کشانەوە کرد، کە دەیانویست بۆردوومانی گۆڕەپانی شەهید شاهان و گردی شەهید سمکۆ بکەن. ئەوەش هاتووە: شەوی نۆ و ١٠ی ئەم مانگە، هێلیکۆپتەر بە ئاسمانی گردی سلێمان، مارڤانۆس، مام ڕەشۆ، تابورا عەرەبان، وەرخەل و بانستا-دا سووڕانەوە، لە هەمان کاتدا، گردی شەهید ڕزگار، شەهید فرات، شەهید ئینتیقام، گوندی دڕێ، دۆڵی باسیا و گۆڕەپانەکانی کارتال و وەرخەل بە هێلیکۆپترە بۆردوومان کران. هەروەها، هاتووە: لە ٩ی تشرینی یەکەم، کاتژمێر لەنێوان ٠٩:٠٠ بۆ ١١:٠٠ی شەو، لە مەتینا هێلیکۆپتەر بە ئاسمانی هێڵی قاسوورادا سووڕایەوە، هەمان کات دەوروبەری گوندی هرور، دێشیش، سەراروو، کێستە و گۆڕەپانی کۆردینە، بە هێلیکۆپتەر بۆردوومان کراون. لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەی هەپەگەدا هاتووە: ١٠ی تشرینی یەکەم، ٠٨:٠٠ و ١٠:٣٠ خولەکی شەو، لە هەرێمی زاپ لە گۆڕەپانی چیای ڕەش و گوندی هۆر لە گۆڕەپانی شەهید ڕۆستەم بە فڕۆکەی جەنگیی بۆردوومان کران.
هاوڵاتى كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەكان لەعیراق رایگەیاند:" ئەنجامی بەرایی ھەڵبژاردنەكانی پێشوەختە لە ١٠ پارێزگا، رادەگەیەنن". دەڵێت:" ئەمڕۆ دووشهممه 11ی تشرینی یهكهمی 2021، جەلیل عەدنان، سەرۆكی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆیی ھەڵبژاردنەكان لە عیراق، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانییدا ئاماژەی بەوەدا، كۆمیسۆن ئەنجامی بەرایی ھەڵبژاردنەكانی پێشوەختە لە پارێزگاكانی دیالە، دیوانییە، موسەننا، میسان، واست، دھۆك، سەڵاحەددین، كەربەلا، نەجەف و ھەولێر رادەگەیەنێت. جەلیل عەدنان وتیشی: "ئەم ئەنجامە بەراییانە بە داتا لە رێگای گواستنەوەی فلاشمیمۆری و سندوقەكانی دەنگدان، بەدەست بە كۆمیسیۆن گەیشتوون". سەرۆكی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆیی ھەڵبژاردنەكان لە عێراق، جەلیل عەدنان باسی لەوەش كرد، ئەو سندوقانەی دەنگدان كە كێشەیان تیایدا روویداوە سبەی سێشەممە، دەگوزارێنەوە نووسینگەی نیشتمانیی. کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق دەنگ و ژمارەی کورسی لایەنەکانی لە هەڵبژاردنی پێشوەختی پەرلەمانی عێراق لە ژمارەیەک پارێزگا ئاشکرا کرد. لە پارێزگای هەولێر دەنگەکان بەمشێوەیەن نەهرۆ مەحمود (پارتی): 29649 دەنگ محەممەد سدیق- (پارتی): 24128 دەنگ سیپان عەزیز-(پارتی): 25233 دەنگ ئەنجامەکان لە بازنەی دوی پارێزگای هەولێر وەزیرە ئەحمەد (نەوەی نوێ) 18459 دەنگ خدر عەلی مەنتک (پارتی ) 17992 دەنگ ئامانج مەحمود هەرکی (پارتی ) 15882 دەنگ کوردۆ عومەر (یەکێتی) 13846 دەنگ بازنەی سێی پارێزگای هەولێر رێبوار هادی (پارتی – هەولێر): 17202 دەنگ ڤیان عەبدولعەزیز (نەوەی نوێ – هەولێر) 11063 دەنگ لەیلا ئەکرەم سەعید (پارتی – هەولێر) 7078 دەنگ بازنەی چواری پڕێزگای هەولێر محەممەد ئیسماعیل (نەوەی نوێ) 17913 دەنگ مەریوان قەرەنی (پارتی – هەولێر) 15118 دەنگ سەباح سوبحی (پارتی – هەولێر) نەهلە قادر (پارتی – هەولێر) 9995 دەنگ بازنەی دوی پارێزگای کەرکوک ئەرشەد رەشاد عەبدوڵا (تورکمان) 19584 دەنگ گەیلان قادر (هاوپەیمانی کوردستان/یەکێتی) 11232 دەنگ نەجوا حەمید محەمەد (پارتی) 10018 دەنگ سەوسەن عەبدولواحید (تورکمان) 6542 دەنگ بازنەی سێی کەرکوک: محمەد عەلی محمەد تەمیم 21046 دەنگ راکان سەعید 12890 دەنگ وەسفی عاسی حسێن 9670 دەنگ بازنەی یەکی پارێزگای کەرکوک شاخەوان عەبدوڵا پارتی: 31548 دەنگ ئومێد محەممەد، نەوەی نوێ: 19489 دەنگ دیلان غەفور- هاوپەیمانی کوردستان: 18173 دەنگ سەباح حەبیب، هاوپەیمانی کوردستان: 13243 دەنگ
هاوڵاتى بەرپرسی لیژنەی باڵای هەڵبژاردنی یەکێتی دەڵێت، "یەکێتی ئەنجامی ھەڵبژاردنی لە ھەولێر رەتکردۆتەوە". دەشڵێت، "دەستکاری دەنگەکان کراوەو یەکێتی بەڵگەی ھەیە کە تەزویر لە چەند بازنەیەکدا ئەنجامدراوە". ئەمڕۆ دووشهممه 11ی تشرینی یهكهمی 2021، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، بەرپرسی لیژنەی باڵای هەڵبژاردنی یەکێتی لە هەولێر وتی،"ئەنجامەکانی هەڵبژاردن لە هەولێر ڕەتدەکەینەوە و ئەنجامەکان دەستکاری کراون و وەک یەکێتی سکاڵامان تۆمارکردووە و چاوەڕوانی ئەنجامی سکاڵاکەین". ئاماژەی بەوەشکرد، "لە بازنەکانی سنوری پارێزگای هەولێر ئەنجامەکان لە دەرەوە داخڵی ئامێرەکانی دەنگدان کراون و ئەنجامی ڕاستەقینە نین، بۆیە ئێمە ئەو ئەنجامە ڕەتدەکەینەوە". دەربارەی هەبوونی ڕێککەوتن لەنێوان بافڵ تاڵەبانی و پارتی بۆ دەستکاریکردنی دەنگەکان، باسی لەوەکرد، "بەهیچ شێوەیەک ڕێککەوتنی لەوشێوەیە نییە و ئەو دەنگۆیانە دروستکراون". هاوکات لەبارەی ڕێککەوتنی پارتی و نەوەی نوێ، لیژنەی باڵای هەڵبژاردنی یەکێتی ئەوەی خستەڕوو، "ئەنجامەکانی هەولێر و دهۆک نەک ڕێککەوتنی ناوخۆی لەسەر کراوە، بەڵکو دەستی دەرەکیشی تێدایە".
هاوڵاتى بزووتنەوەی گۆڕان ڕایگەیاند:"بە راشكاوی دەڵێین كە پێویستمان بە گۆڕانكاری و بەخۆداچونەوەی ریشەیی بزوتنەوەكە و سیاسەتەكانی ھەیە، چونكە دەنگدەرانمان ھەڵوێستیان وەرگرتوە و زۆرینەیان بایكۆتی ھەڵبژاردنیان كردوە." ئەمڕۆ دووشهممه 11ی تشرینی یهكهمی 2021، خانەی راپەڕاندنی بزووتنەوەی گۆڕان لەبارەی ئەنجامە بەراییەكانی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە كە تیایدا هاتووە:"ئەنجامە بەراییەكانی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەری خست؛ كاندیدەكانی بزوتنەوەی گۆڕان دەنگی پێویستیان نەھێناوە و سەرنەكەوتون." ئاماژەی بەوەشكراوە:"لێرەوە، دوای سوپاس و پێزانینمان بۆ بانگەشەكاران و ھەڵسوڕاوانی دڵسۆز، داوای لێبوردن لە دەنگدەرانی بزوتنەوەی گۆڕان دەكەین و، دان بەوەدا دەنێین كە ھەڵە و كەموكوڕی لە ئێمە بوە كە سەرەڕای هەلومەرجە بابەتیەكان بۆیە متمانەی خەڵكمان بەدەستنەھێناوە. " لەبەشێكی تری راگەیەندراوەكەدا هاتووە:"بە راشكاوی دەڵێین كە پێویستمان بە گۆڕانكاری و بەخۆداچونەوەی ریشەیی بزوتنەوەكە و سیاسەتەكانی ھەیە، چونكە دەنگدەرانمان ھەڵوێستیان وەرگرتوە و زۆرینەیان بایكۆتی ھەڵبژاردنیان كردوە، وەكچۆن زۆرینەی ھاوڵاتیان ھەمان شتیان كردوە." خانەی راگەیەراندنی گۆڕان لەكۆتایی راگەیەندراوەكەیدا دەڵێت:"ئەم واقعە تاڵەش، پێویستی بە بڕیار و ھەڵگرتنی بەرپرسیارێتیە، ئێمە ئامادەین ئەو بەرپرسیارێتیە لەئەستۆ بگرین و، لە نزیكترین كاتدا گۆڕانكاری ریشەیی دەكەین." دوێنی 10-10-2021 هەڵبژاردنی نوێنەرایەتی عێراق بەرێوەچوو، تائێستا تەنیا ئەنجامە بەوراییەكان راگەیەندراون و بەو پێیە بزوتنەوەی گۆران هیچ كاندیدێكی نەیتوانیوە دەنگی پێویست بەدەست بهێنێت.بەو پێیەی بەر لە مانگێك پێش هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق یەكێتی و گۆران هاوپەیمانییەتیان راگەیاند و پێكەوە بەناوی هاوپەیمانی كوردستانی بەشداری هەڵبژاردنیان كرد.
هاوڵاتى پارێزگارى سلێمانى ڕایگەیاند:" بۆ ئێمە سەرکەوتنی پرۆسەکە لەسەرکەوتنی هەرکەسو قەوارەیەک گرنگتربوو".دەڵێت:" ئەم هەڵبژاردنە کۆتایی ڕێگا نییە، سەرەتایەکی نوێیە بۆ خەباتێکی مەدەنییو یاساییانەی وەها کە هەنگاو بەرەو حکومەتی هاوڵاتییو دەوڵەتو سەروەریی یاسا بەرێت". ئەمڕۆ دووشهممه 11ی تشرینی یهكهمی 2021، دواى کۆتاییهاتنی پرۆسەی هەڵبژاردن، هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی لهپەیامێکدا ڕایگهیاند، بۆ ئەوان لەدامەزراوەی بەڕێوەبردندا سەرکەوتنی پرۆسەکەو مانادانەوە بەهەڵبژاردنەکان وەک شاڕێی گۆڕانکارییەکان؛ لەسەرکەوتنی هەرکەسو قەوارەیەک گرنگتر بوە. دهشڵێت:"پیرۆزبایی خۆمان پێشکەشی هەموو ئەو کاندیدو قەوارانە دەکەین کە توانییان لەناو بێمتمانەییو بێباکییو بەشدارینەکردنی ژمارەیەکی هەرەزۆری هاوڵاتیاندا؛ متمانەی بەشێک لەدەنگدەران بەدەستبێننو ڕەوایەتیی نوێنەرایەتیی هەموو خەڵکی کوردستانو عێراق بۆ ئەندامێتیی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق وەربگرن". پارێزگارى سلێمانى ئهوهشى ڕونكردۆتهوه، "هەموو ئەو کاندیدو قەوارانەشی نەیانتوانی پشکی سەرکەوتن لەکەمترین ڕێژەی بەشداریکردن بەدەستبێنن، لەبەردەم تاقیکردنەوەی سەرکەوتنێکی نوێدا دەبن ئەگەر بتوانن دڵی شکاوو متمانەی لەقکراوو بێخزمەتییو گوێپێنەدانی ناڕازییو دڵسۆزەکانی دوو لەسەر سێی هاوڵاتیانی بەشدارنەبوو لەهەڵبژاردنەکاندا؛ چاکبکەنەوەو ڕاستبکەنەوە". تهئكیدیكردۆتهوه، "بۆ ئێمە لەدامەزراوەی بەڕێوەبردندا سەرکەوتنی پرۆسەکەو مانادانەوە بەهەڵبژاردنەکان وەک شاڕێی گۆڕانکارییەکان؛ لەسەرکەوتنی هەرکەسو قەوارەیەک گرنگتربوو، هەر ئەمەشمانکرد کە زەمینەی ئارامو هاوسەنگو هاوبەش بۆ هەمولایەک بەبێ جیاوازیی زامنبکەینو بانگەشەیەکی ئارامو پارێزراوو هەڵبژاردنێکی هێمنو مەدەنیانە بەڕێبکەین". جهختدهكاتهوه، "ئەم هەڵبژاردنە کۆتایی ڕێگا نییە، سەرەتایەکی نوێیە بۆ خەباتێکی مەدەنییو یاساییانەی وەها کە هەنگاو بەرەو حکومەتی هاوڵاتییو دەوڵەتو سەروەریی یاسا بەرێت؛ دیارە بۆ ئەو ڕێبوارانەی کە دەتوانن ڕاستگۆیانە ڕێگاکە تەیبکەن".
هاوڵاتى بەپێی ئەنجامە بەراییەكانی هەڵبژاردن كورد حەوت كورسی لە پارێزگای كەركوك مسۆگەر كردووە، عەرەب سێ كورسی و توركمان تەنیا دوو كورسی بەدەستهێناوە. ئەمڕۆ دووشهممه 11ی تشرینی یهكهمی 2021، بەپێی ئەنجامە بەراییەكانی هەڵبژاردن كورد شەش كورسی لە پارێزگای كەركوك مسۆگەر كردووە، عەرەب سێ كورسی و توركمان تەنیا دوو كورسی بەدەستهێناوە. بازنەی یەكەم لەم بازنەیە پێنج كورسی هەیە، هەریەكە لە شاخەوان عەبدوڵا لە پارتی و ئومێد محەمەد لە نەوەی نوێ كورسی خۆیان مسۆگەر كردووە، لە یەكێتی دیلان غەفور، سدیق عومەر، كورسی پێنجەم لە نێوان كاندیدی سەربەخۆ لە نەتەوەی عەرەب مهیمن حەمدانی و موئەید غازی لە یەكێتی یەكلایینەبۆتەوە. بازنەی دوو لە بازنەی دوو كە چوار كورسی بۆ دانراوە و دەنگدەرەكانی تێكەڵەیەكن لە عەرەب، كورد و توركمان، ئەرشەد ساڵحی لە بەرەی توركمانی دەنگی یەكەمی بەدەستهێناوە، دوای ئەویش گەیلان قادر لە یەكێتی. كورسی سێیەمیش بۆ عەمار كەهیە یەكلاییبۆتەوە لە نەتەوەی توركمان. هەرچی كۆتای ژنانە، بەپێی سەرچاوەكەی (كەركوك ناو) بۆ نەجوە كاكەیی، كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستان یەكلاییبۆتەوە. بازنەی سێ بازنەی سێی كەركوك كە باشور و باشوری خۆرئاوای پارێزگاكە دەگرێتەوە و سێ كورسی بۆ دانراوە، هەرسێ كورسییەكە بۆ نەتەوەی عەرەب یەكلاییبۆتەوە. لەو بازنەیە راكان سەعید جبوری، پارێزگاری كەركوك بەوەكالەت دەنگی یەكەمی هێناوە، دوای ئەویش محەمەد تەمیم و ساهرە جبوری لە حزبی تەقەدوم، بە سەرۆكایەتی محەمەد حەلبوسی هەردوو كورسییەكەی تریان مسۆگەر كردووە. ئەنجامی كۆتایی بەپێی ئەنجامە بەراییەكان كورد 6 كورسی عەرەب 3 كورسی توركمان 2 كورسی (سوننەیەك و شیعەیەك) كورسییەكی تر لە نێوان كاندیدی سەربەخۆ لە نەتەوەی عەرەب مهیمن حەمدانی و موئەید غازی لە یەكێتیدا هێشتا یەكلایینەبۆتەوە.
هاوڵاتى ژمارەیەکی زۆر لەهێزە سەربازییە کشاوەکانی ئەمریکا لە عێراق ڕویان لهڕۆژئاوای کوردستان كردوه، ئەوە جگە لەکاروانێکی گەورەی چەکو تەقەمەنیو پشتیوانی سەربازیی کە لەماوەی چەند مانگی ڕابردودا بەرەو ڕۆژئاوای كوردستان بەڕێكراوە. ئەمڕۆ دووشهممه 11ی تشرینی یهكهمی 2021، بەگوێرەی سەرچاوە ناوخۆییەکانی ڕۆژئاوای کوردستان، کاروانە سەربازییەکە لەزیاتر لە60 ئامێری سەربازیی پێکهاتوەو گەیشتونەتە بنکە سەربازییەکانی سەر بەهاوپەیمانی نێودەوڵەتیی لەڕۆژئاوای کوردستان، لەوانە بنکەکانی سەر بەپارێزگای دێرەزورو حەسەکە. باس لەوەشکراوە، ئەو پشتیوانییە سەربازیانە لەچەکو کەلوپەلی سەربازییو لۆجیستی پێکهاتوەو لەڕێگای دەروازەی سنوریی وەلیدەوە داخڵی ڕۆژئاوای کوردستان بون. ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوش هاوکات لەگەڵ کشانەوەی بەشێک لەهێزە سەربازییەکانی ئەمریکا لەعێراق، کاروانێکی سەربازیی ئەمریکی کە لە56 بارهەڵگرو گوێزەرەوە پێکهاتبونو چەکو تەقەمەنییو پشتیوانی لۆجستیان پێبوە ڕەوانەی بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لەڕۆژئاوای کوردستان کران.
هاوڵاتى دژەتیرۆری کوردستان لە پەیامێکدا داوا لە هاوڵاتییان دەکات، لەکاتی راگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان، پەنا نەبەنە بەر تەقەی خۆشی، کە دەبێتە هۆی دروستکردنی مەترسیی لەسەر ژیانی خەڵک. ەمڕۆ دووشهممه 11ی تشرینی یهكهمی 2021، لە پەیامێکدا دژەتیرۆری کوردستان داوا لە هاوڵاتییان دەکات: "لەکاتی راگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانەی عێراق، بە مەبەستی دەربڕینی خۆشی و شادییەکانت بە هیچ شێوەیەک پەنا مەبەنە بەر تەقەکردن، وێڕای ئەوەی دیاردەیەکی ناشارستانی و نەخوازراوە، هاوکات دەبێتە هۆی دروستکردنی مەترسیی لەسەر ژیانی هاوڵاتییان و رووداوی کارەساتبار بەدوای خۆیدا دێنێت". لە بەشێکی پەیامەکەدا هاتووە: "داواکارین، هەر وەک چۆن لە ماوەی هەڵمەتی هەڵبژاردندا پابەند بوون بە رێنماییەکانەوە، بە هەمانشێوە پابەند بن بە رێکارە ئەمنییەکانیشەوە". دهشڵێت: "هیوادارین هەمیشە لە خۆشی و شادیدابن، بەڵام بۆ دەربڕینی دڵشادییەکانتان تەنیا شێوازی شارستانییانە بگرنە بەر. جارێکی تر دووپاتی دەکەینەوە بە هیچ شێوەیەک پەنا مەبەنە بەر تەقەی خۆشی، سەلامەتی و پاراستنی ژیانی ئێوە ئەرکی سەرشانی ئێمەیە".
هاوڵاتى ئەمینداری گشتی یەکگرتوو لە پەیامێکی تایبەتدا بە ناوخۆی حزبەکەی ڕایگەیاند:" لهم ساتە مێژووییهی بردنهوه و سهركهوتنتدا جگه الله اكبر و ولله الحمد، شتێكی تر لائق نییه پیرۆزی راستهقینه ئهوهیه.. بگهڕێنینهوه بۆ جهستهی یهكگرتووه ." ئەمڕۆ دووشهممه 11ی تشرینی یهكهمی 2021، سەلاحەدین بەهائەدین، ئەمینداری گشتیی یەکگرتوو لە پەیامەکەیدا ژن و پیاوی یەکگرتووی بە "موجاهید و فیداكاری كاروانی یهكگرتوو" ناوبردووە دەڵێت، "یهكگرتووه سهربڵندهكانی سهنگهری بهرهی مهڵبهندهكانی دهڤهری بادینان، ههڵهبجه و سلێمانی و ههولێر" سڵاوی خواتان لێبێت. ئەمینداری گشتی یەکگرتوو دەشڵێت، "داوا دهكهین له قاپیی رهحمهت و فهزڵی الله جل جلاله كه وامان لێبكا بتوانین شوكرانهی نیعمهتهكانی بكهین و لێمان قبووڵ بكات. پیرۆزی راستهقینه ئهوهیه.. بگهڕێنینهوه بۆ جهستهی یهكگرتووه شكۆدارهكهمان و دڵخۆشبین به خۆشی یهكدی." دوێنێ یەکشەممە 10-10-2021، هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەچوو، بەپێی ئەنجامە بەراییەکان، یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان سێ کورسی مسۆگەرکردووە و بۆ کورسیی چوارەم، كاندیدەكانی رکابەریی دەکات. دەقی پەیامەکەی سەلاحەدین بەهائەدین: پهیامی جهنابی ئهمینداری گشتی یهكگرتوو ـ تایبهت بهناوخۆ ياربنا لك الحمد كما ينبغي لجلال وجهك وعظيم سلطانك براو خوشكه موجاهید و فیداكارهكانی كاروانی یهكگرتوو.. یهكگرتووه سهربڵندهكانی سهنگهری بهرهی مهڵبهندهكانی دهڤهری بادینان و ههڵهبجه و سلێمانی و ههولێر .. السلام علیكم ورحمة الله لهم لهحهزاته مێژووییهی بردنهوه و سهركهوتنتدا جگه الله اكبر و ولله الحمد شتێكی تر لائق نیه، ئینجا داوا ئهكهین له قاپی رهحمهت و فهزڵی الله جل جلاله كه وامان لێبكا بتوانین شوكرانهی نیعمهتهكانی بكهین و لێمان قبوڵ بكات.. پیرۆزی راسته قینه ئهوهیه كالجسد الواحد بگهرێنینهوه بۆ جهستهی یهكگرتووه شكۆدارهكهمان، دڵخۆشبین به خۆشی یهكتری. رَبِّ أَوْزِعْنِي أَنْ أَشْكُرَ نِعْمَتَكَ الَّتِي أَنْعَمْتَ عَلَيَّ وَعَلَىٰ وَالِدَيَّ وَأَنْ أَعْمَلَ رَبَّنَا تَقَبَّلْ مِنَّا ۖ إِنَّكَ أَنتَ السَّمِيعُ الْعَلِيمُ ههمیشه لهسهركهوتن دابن، ههروهك ههمیشه شایهنی سهركهوتن بن. براتان صلاح الدین محمد بھاءالدين ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان
هاوڵاتى بەرپرسی راگەیاندنی لقی سێی پارتی لە کەرکوک، ئاشکرای کرد، دوو کاندیدی حزبەکەی لە هەڵبژاردنی پێشوەختە بۆ ئهنجومهنی نوێنهرانی عیراق سەرکەوتوون. ئەمڕۆ دووشهممه 11ی تشرینی یهكهمی 2021، ئەحمەد خورشید، بەرپرسی راگەیاندنی لقی سێی پارتی لە کەرکوک رایگەیاند: "دوو کاندەکەی پارتی لە هەردوو بازنەی یەک و دوو لە کەرکوک سەرکەوتوون". باسی لهوهشكرد: "شاخەوان عەبدوڵا زیاتر بە 30 هەزار دەنگ یەکەمی سەر ئاستی کەرکوکە و نەجوا حەمید بە زیاتر لە 10 هەزار دەنگ سەرکەوتووە". کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق رایگەیاندووە، رێژەی بەشداری دەنگدەران لە کەرکوک %43 بووە. کاتژمێر حهوتی بهیانی دوێنێ یهكشهممه 10ی تشرینی یهكهمی 2021، ههڵبژاردنی پێشوهختهی ئهنجومهنی نوێنهرانی عیراق دهستیپێكرد و له كاتژمێر شهش كۆتایی هات، بڕیاره ئهمڕۆ دووشهممه كۆمسیۆنی باڵای سهربهخۆی ههڵبژاردنهكانی عیراق ئهنجامی بهرایی ههڵبژاردنهكه و ژمارهی كورسی لایهنهكان و كاندیده دهرچووهكان رابگهیهنێت. لەم هەڵبژاردنەدا عێراق دابەشکراوە بەسەر 83 بازنەدا. بۆ هەر بازنەیەک کۆتایەک بۆ ژنان دانراوە. هەروەها نۆ کورسی بۆ کۆتای پێکهاتەکانی کریستیان، شەبەک، ئێزدی، سابیئە و کوردانی فەیلی تەرخانکراون. هەروەها 55 هەزار و 41 وێستگەی دەنگدان لە عێراق و هەرێمی کوردستان هەن لە هەر وێستگەیەک 450 کەس مافی دەنگدانیان هەیە.
هاوڵاتى مستهفا كازمی سهرۆك وهزیرانی عێراق بڵاویكردهوه، تۆڕی ههواڵگری عێراقی له دهرهوهی وڵات قورسترین چالاكی ئهنجامدا، ئهویش دهستگیركردنی سهرپهرشتیاری دارایی داعش بووە. ئەمڕۆ دووشهممه 11ی تشرینی یهكهمی 2021، كازمی له رێگهی تۆڕی كۆمهڵایهتی تویتهرهوه رایگهیاند، لهو كاتهوهی كه چاوی هێزه ئهمنییهكان به ئاگابوون بۆ چاودێریكردنی ههڵبژاردنی پێشوهختهی عێراق، تۆڕی ههواڵگری عێراقی له دهرهوهی وڵات قورسترین چالاكی ئهنجامدا، ئهویش دهستگیركردنی (سامی جاسم) كه سهرپهرشتیاری راستهوخۆی دارایی رێكخراوی داعش بوو. کازمی ئاماژەی بەوەشدا، سامی جاسم جێگری ئەبوبەکر بەغدادی، دامەزرێنەر و کەسی یەکەمی پێشووی گروپی چەکداری داعش، بووە. سامى بهرپرسى دارایی گروپى تیرۆریستى داعش بوهو لهساڵى 2003وه پهیوهندیی بهگروپه تیرۆریستیهكانهوه كردوهو لهسهرهتاى دروستبونى داعشیش لهگهڵ ئهو گروپه كاریكردوهو یهكێك بوه لهمتمانه پێكراوترین كهس لای ئهبوبهكر بهغدادى ئهمیرى لهناوچوى داعش راگەیەندراوەکە لە کاتێکدایە کە دوێنێ یەکشەممە، لەدواى ئەوەى لە بنکەیەکى دەنگدان لە شارى بەغدا دەنگیدا، مستەفا کازمى لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا ئاماژەى بەوە کرد "رۆژى دووشەممە، مژدەیەکى خۆش رادەگەیەنن".
