هاوڵاتى به‌پێى بڕیارى ئه‌نجومه‌نى باڵاى کۆمسیارانى عێراق کاتژمێر 6ى سه‌ر له‌ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه پرۆسه‌ى ده‌نگدان له‌سه‌رتاسه‌رى عێراقدا کۆتایى پێدێت و به‌و پێیه بێت که‌متر له کاتژمێر ماوه بۆ ده‌نگده‌ران بۆ به‌شداریکردنیان. ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 10ى تشرینى یه‌که‌مى 2021، ده‌نگدانى گشتى بۆ هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى عێراق له کاتژمێر 7:00 سه‌رله‌به‌یانى ده‌ستى پێکردووه‌و بریاره کاتژمێر 6:00 ئێواره کۆتایى پێ بێت. تا کاتژمێر سێى پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ به‌پێى وته‌ى به‌رپرسى یه‌که‌مى کۆمسیۆنى عێراق یه‌ک له‌سه‌ر سێى هاوڵاتیان له عێراقدا ده‌نگدانداوه.
هاوڵاتى به‌رپرسێکى یه‌کێتى رایگه‌یاند که رێژه‌ى به‌شداریکردنى کورد له که‌رکووک زۆر که‌متره به به‌راورد له‌گه‌ڵ تورکمان و عه‌ره‌به‌کان و ده‌شڵێت:" فریانه‌که‌وین له که‌رکوک و به‌تایبه‌ت له بازنه‌ى یه‌ک کورسییه‌ک ده‌دۆڕێین". که‌مێک له‌مه‌وبه‌ر، خالید شوانی، له کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: "که‌رکووک دۆزى میحوه‌رى و دۆزى کورد و هه‌موو کوردستانه، نه‌ک ته‌نیا که‌رکووکییه‌کان، به‌ڵام ئه‌مڕۆ شه‌ڕى هه‌ڵبژاردن و شه‌ر سه‌لماندنى ناسنامه‌ى نه‌ته‌وایه‌تى ته‌نیا و ته‌نیا له ئه‌ستۆى که‌رکووکییه‌کانه". ناوبراو راشیگه‌یاند:" رووى ده‌ممان له خوشک و برا که‌رکووکییه‌کانه، راسته که‌رکووک دۆزى نه‌ته‌واویه‌تى هه‌رچوار پارچه‌ى کوردستانه، به‌ڵام له ده‌رئه‌نجامى هه‌ڵبژاردن و شه‌ڕى ململانێى سیاسیى شه‌ڕى که‌رکووکییانه". هه‌روه‌ها خالید شوانى، باسى له‌وه‌شکرد " هه‌ندێک گرووپى شۆڤینى له نێو پێکهاته‌ى تورکمانى و پێکهاته‌ى عه‌ره‌بی، ئه‌و هه‌ڵبژاردنه وه‌ک پرۆسه‌یه‌کى هه‌ڵبژاردن و دیموکراسى سه‌یر ناکه‌ن، به‌ڵکو وه‌ک یه‌کلاییکردنه‌وه‌ى ناسنامه‌ى نه‌ته‌وایه‌تى که‌رکووک سه‌یر ده‌که‌ن، له هه‌موو کوچه و کۆڵانى گه‌ڕه‌که عه‌ره‌بییه‌کان جۆش و خرۆشێکیان خستووه‌ته به‌رده‌م ده‌نگده‌رانى خۆیان و ده‌ڵێن ئه‌مڕۆ گشتپرسییه له‌سه‌ر چاره‌نووسى که‌رکووک و ناسنامه‌ى که‌رکووک، کاتى ئه‌وه‌یه زۆرینه‌ى کورد له نێو که‌رکووک له‌نێوببه‌ین، که ئه‌مه‌ش مه‌ترسییه‌کى گه‌وره‌یه و چه‌ندین جارى دیکه ئاماژه‌مان پێ‌کردبوو، که‌رکووکیان هه‌رچه‌نده چه‌ندین ساڵه رووبه‌ڕووى پرۆسه‌ى به عه‌ره‌بکردن بوونه‌ته‌وه به تایبه‌تى له‌و ساڵانه‌ى رابردوودا له ناوچه‌کانى خوارووى که‌رکووک و نێو که‌رکووک". خالید شوانی، ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد، "ئه‌مڕۆ ئه‌وان مه‌رامیان بردنه‌وه‌ى کورسى نییه به قه‌د ئه‌وه‌ى مه‌رامیان له‌نێوبردنى کورده له که‌رکووک، وه‌ک یه‌کێک له په‌رله‌مانتاره‌کانیان، که به نامۆ ناومان ده‌هێنێت و ده‌ڵێت له ره‌گ و ریشه‌وه له‌و شاره هه‌ڵیانده‌ته‌کێنین". خالید شوانى تکا له که‌رکوکییه‌کان ده‌کات بچنه سه‌ر سندوقه‌کانى ده‌نگدان و ئه‌وه دووپاتده‌کاته‌وه که " تکایه ئه‌مڕۆ رۆژى جوامێرییه و رۆژێکى مێژووییه، رۆژێکه ئه‌و چه‌ند کاژێره‌ى ماوه و له مێژوودا ده‌نووسرێته‌وه، سه‌رکه‌وتووبین هه‌تا ماوین ده‌توانین شانازى به خۆمان و بوونى خۆمان بکه‌ین و نه‌وه‌کانى دواى خۆمان شانازیمان پێوه‌بکه‌ن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر نه‌چین و له ماڵه‌وه دانیشین و له هه‌ڵبژاردنه به‌شدارى نه‌که‌ین و خوانه‌کا دۆڕاو بین ، ئه‌وا ناسنامه‌ى نه‌ته‌وایه‌تى که‌رکووک له ده‌ستده‌ده‌ین". خالید شوانی، به داتا روونکردنه‌وه ده‌دات له‌سه‌ر جیاوازى ده‌نگدان له نێوان کورد و نه‌ته‌وه‌کانى دیکه له که‌رکووک ده‌کات و ده‌ڵێت که ده‌نگدان له ناوچه‌کانى ئێمه که‌متره، به ژماره‌ش ده‌ڵێم بۆ ئه‌وه‌ى که‌س نه‌ڵێت ئه‌و قسانه بۆ ترساندنه، له ناوه‌ندى داقوق له ئیمام حوسێن، که ناوه‌ندێکى تورکمانییه 1321 که‌س چووه بۆ ده‌نگدان، به‌ڵام له ناوه‌ندى بڕیار که له ناوچه‌یه‌کى کوردییه، ته‌نیا 231 که‌س چوون بۆ ده‌نگدان. هه‌روه‌ها زیاتر روونیده‌کاته‌وه که له عروبه له قوتابخانه‌ى وه‌رکا له به‌یانییه‌وه سره‌یان گرتووه و کۆڵانه‌کانیان پڕکردووه، تاوه‌کو ئه‌و قسانه ده‌که‌ین 1200 که‌س ده‌نگیانداوه، له‌کاتێکدا لاى ئێمه له قوتابخانه‌یه‌ک که ناوى خه‌نسایه 458 که‌س چووه‌ته ده‌نگدان. "ئه‌گه‌ر ئه‌و کاته‌ى ماوه ده‌نگنه‌ده‌ین ئه‌وا کورسییه‌ک له بازنه‌ى یه‌ک ده‌دۆڕێنین"
هاوڵاتى سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى کۆمیسیاران رایگه‌یاند:" به‌شێوه‌یه‌کى ئۆتۆماتیکى کاتژمێر 6ى ئێواره کۆتایى به ده‌نگدان دێت و کاتى هه‌ڵبژاردن به هیچ شێوه‌یه‌ک درێژناکرێته‌وه". که‌مێک له‌مه‌وبه‌ر، جه‌لیل عه‌دنان خه‌له‌ف، سه‌رۆکى ئه‌نجوومه‌نى کۆمیسیاران له کۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌کان رایگه‌یاند:" هه‌ڵبژاردن به هیچ شێوه‌یه‌ک درێژناکرێته‌وه و پرۆسه‌که به‌شێوه‌یه‌کى ئۆتۆماتیکى کاتژمێر 6ى ئێواره کۆتایى پێدێت و رێژه‌ى به‌شداربوان زۆرباشه و تائێستا سێیه‌کى ده‌نگده‌ران ده‌نگیانداوه. له‌کاتژمێر 7ى به‌یانى ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 10ى 10ى 2021، ده‌نگدانى گشتى بۆ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراق ده‌ستیپێکرد و له ئێستادا پرۆسه‌که به‌رده‌وامه و ته‌نها یه‌ک کاتژمێر و 45 خوله‌کى دیکه کاتى به‌شدارى کردنى ده‌نگدان له‌به‌رده‌م ده‌نگده‌راندا ماوه‌ته‌وه. له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا عێراق دابه‌شکراوه به‌سه‌ر 83 بازنه‌دا، بۆ هه‌ر بازنه‌یه‌ک کۆتایه‌ک بۆ ژنان دانراوه، هه‌روه‌ها نۆ کورسى بۆ کۆتاى پێکهاته‌کانى کریستیان، شه‌به‌ک، ئێزدی، سابیئه و کوردانى فه‌یلى ته‌رخانکراون. هه‌روه‌ها 55 هه‌زار و 41 وێستگه‌ى ده‌نگدان له عێراق و هه‌رێمى کوردستان هه‌ن له هه‌ر وێستگه‌یه‌ک 450 که‌س مافى ده‌نگدانیان هه‌یه
هاوڵاتى مه‌لا به‌ختیار، ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى باڵاى سیاسى و به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانى یه‌کێتى دواى ده‌نگدانى رایگه‌یاند:"هه‌ڵبژاردن نه‌خشه بنچینه‌ییه‌کانى ئێستاى عێراق زۆر ناگۆڕیت که‌م ده‌نگدانى کورد له ناوچه کێشه له‌سه‌ره‌کان و هه‌رێمى کوردستان سه‌نگ و قورسایى کورد که‌م ده‌کات". مه‌لا به‌ختیار ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى باڵاى سیاسى و به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانى یه‌کێتى رایگه‌یاند، دواى هه‌ڵبژاردن په‌یوه‌ندى هه‌ولێر و به‌غدا تا راده‌یه‌ک باشده‌بێ، ئه‌وه‌ى بێته سه‌ر حوکم پێویستى به سه‌قامگیرییه، بۆیه کێشه‌ى بودجه، نه‌وت، مادده‌ى 140، قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ى ئه‌نفال و کیمیاباران ده‌بێ چاره‌سه‌ر بکرێت و له‌م ساته به‌دواوه ده‌بێ هێزه کوردستانییه‌کان به‌رنامه‌یه‌کى هاوبه‌شیان هه‌بێ، به چه‌ند باڵێک بچنه به‌غدا، به‌ڵام یه‌ک سه‌ر و یه‌ک عه‌قڵ و یه‌ک ئاراسته‌ى به‌رژه‌وه‌ندى نه‌ته‌وه‌یى و دیموکراسییان هه‌بێت. هه‌روه‌ها مه‌لا به‌ختیار ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد، به زانینى رێژه‌ى ده‌نگه‌کان بزانن که ئه‌و رێژه زۆره‌ى خه‌ڵک که نه‌هاتووه بۆ ده‌نگدان، ئه‌مه ره‌خنه‌یه" ره‌خنه‌یه له‌و سیاسه‌تانه‌ى که ساڵانى پێشوو گیراونه‌ته‌به‌ر، ده‌بێ ئه‌مه رامان بچڵه‌کێنێ". هاوکات، مه‌لا به‌ختیار داوا له‌و که‌سانه ده‌کات که تائێستا به‌شدارییان نه‌کردووه یان ره‌خنه و ناڕه‌زاییان هه‌یه و ده‌ڵێ "با ره‌خنه‌یان بگۆڕن به هه‌ڵوێستى ده‌نگدان، ره‌خنه‌یان نه‌سووتێنن به ده‌نگنه‌دان، که ده‌نگ ناده‌ى وه‌کو که‌رکووکییه‌ک، شنگالییه‌ک، خانه‌قینییه‌ک، خورماتووییه‌ک، قه‌ره‌ته‌په‌ییه‌ک، جه‌باره‌ییه‌ک و مه‌نده‌لییه‌ک و ئه‌م هه‌موو ناوچه کێشه له‌سه‌رانه، بێگومان ده‌نگنه‌دانى کورد له کوردستان به گشتیى و له ناوچه کێشه له‌سه‌ره‌کان به‌تایبه‌تی، زمانى شۆڤێنى و تائیفییه‌کانى عێراق زاڵده‌کات به‌سه‌ر نوێنه‌رانى ئێمه له به‌غدا بۆ ئه‌وه‌ى پێمان بڵێن ئه‌وه‌تا خۆتان ده‌نگتان که‌م داوه له ناوچه‌کانى خۆتان". مه‌لا به‌ختیار پیلانێکى به‌غدا ئاشکرا ده‌کات و ده‌ڵێت: "له به‌غدا پیلانێک هه‌یه بۆ هه‌موارکردنى مادده‌ى 140، که‌م ده‌نگدانى کورد له ناوچه کێشه له‌سه‌ره‌کان و هه‌رێمى کوردستان سه‌نگ و قورسایى کورد که‌مده‌کات".
هاوڵاتى له ده‌نگدانى گشتى له سه‌رتاسه‌رى عێراق و هه‌رێمى کوردستان ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه ده‌ستیپێکرد و ڕێژه‌ى به‌شداریکردن له پارێزگا‌و به‌شێک له قه‌زاو ناحییه‌کان خراوه‌ته‌روو. لە كاتژمێر 7:00ی بەیانی ئەمڕۆ لە عێراق و ھەرێمی كوردستان دەرگای ناوەندەكانی دەنگدان بۆ بەڕێوەچوونی پرۆسەی دەنگدانی گشتی لە هەڵبژاردنەكانی پێشوەختەدا، كرانەوە، بڕیارە پرۆسەكە تا كاتژمێر 6:00 ئێوارە بەردەوام بێت. به‌پێى ئاماره‌کانى کۆمسیۆن ئاستى به‌شدارى ده‌نگدان له‌م ناوچانه‌ى هه‌رێمى کوردستان تا کاتژمێر دووى دوانیوه‌ڕۆ به‌م به‌م شێوه‌یه: هه‌ولێر: 18% سلێمانی:20% هه‌ڵه‌بجه: 16% سۆران: 35% راپه‌رین، 25% چۆمان:20% مه‌خمور: 10% که‌لار: 12% ئامێدی: 30% مێرگه‌سور: 45% زاخۆ: 27% که‌رکوک: 35% دهوک: 25% ته‌قته‌ق: 10% کۆیه: 19% خانه‌قین: 10% هاوکات به‌پێى ئامارێکى نوێى کۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌کانى عێراق، رێژه‌ى به‌شدارى له شاره‌کانى عێراق تا نیوه‌ڕۆ له‌چاو خۆیدا له شاره‌کانى ناوه‌ڕاست و باشورى عێراق که‌مبووه. به‌غدا – 25% ئه‌نبار- 22% دیاله – 29% که‌ربه‌لا – 27% نه‌جه‌ف – 32% به‌سره- 30% زیقار – 27% میسان – 21% دیوانیه – 18% موسڵ – 22% سه‌لاحه‌دین – 23% واست – 23% موسه‌نا – 27%
هاوڵاتى تۆڕی باڵیۆزانی ئازادی ئەمرۆ یەکەم راپۆرتی خۆی لەبارەی بەڕێوەچوونی پرۆسەی دەنگدانی گشتی بڵاوکردەوە و رایگەیاند:" بە 10 خاڵ گرنگترین كێشە و گرفتەكانی ئەمڕۆی بەدەم دەنگدانی گشتیمان بۆ رای گشتی خستۆتە ڕوو". ئه‌مڕۆ شه‌ممه 10ى تشرینى یه‌که‌مى 2021، تۆڕی باڵیۆزانی ئازادی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردوە" سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه تۆڕی باڵوێزانی ئازادی له رێگه‌ی چاودێره‌كانیه‌وه ده‌ستی كرد به به چاودێریكردنی پڕۆسه‌ی ده‌نگدانی گشتی بۆ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له سه‌رجه‌م پارێزگاكانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان،دوای ئه‌وه‌ی كه له رۆژی 8/10/2021 چاودێڕی پڕۆسه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌تی كردبوو و سێ راپۆرتی تایبه‌تی به‌ته‌نها ده‌ركردوو،راپۆرتێكی هاوبه‌شیشی له‌گه‌ڵ تۆڕه‌كانی دیكه‌ی چاودێری ده‌ركردبوو". ڕاشیگەیاندووە" تۆڕه‌كه‌مان به‌وردی پلانی داناوه بۆ دابه‌شكردنی چاودێره‌كانی له‌سه‌رانسه‌ری هه‌ر 83 بازنه‌كه‌ی هه‌ڵبژاردن له ته‌واوی پارێزگاكان و به لێكتێگه‌یشتن له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانییه‌كانی دیكه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێ چاودێری زۆرترین بازنه‌ی هه‌ڵبژاردن بكرێت.كاری تۆڕه‌كه‌مان له چوارچێوه‌ی پڕۆژه‌ی فراوانكردنی پانتایی كاری رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی دێت كه رێكخراوی ئاشتی و ئازادی به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ باڵوێزانی ئازادی و به‌هاوكاری رێكخراوی فریاگوزاری نه‌رویجی جێ به جێده‌كرێت". بەپێی ڕاپۆرتەکەی تۆڕی باڵیۆزانی ئازادی" ئاماده‌كارییه‌كانی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان له ئاستێكی باشدایه بۆ كردنه‌وه‌ی 8954 ناوه‌ندی ده‌نگدان كه 55041 وێستگه له‌خۆ ده‌گرێت كه تیایدا 23,986.741 كه‌س مافی ده‌نگدانی تێدا هه‌یه له‌سه‌رجه‌م پارێزگاكانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان، لە کاتێکدا کە ڕۆڵی کۆمیوسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان و لایەنە ئەمنیەکان بە بەرزی هەڵدەسەنگێنین لە پڕۆسەی هەڵبژاردنەکان، داوایان لێدەکەین کە ڕێکاری دەسبەجێ بگرنە بەر بۆ چارەسەر کردنی کێشەو گرفتی پەك کەوتن و کارنەکردنی ئامێرە ئەلیکترۆنیەکان و ڕێگادان بە چاودێرە خۆجێیەکان بۆ جێبەجێکردنی کارەکانیان". دەقی راپۆرتەكەی تۆڕی باڵیۆزانی ئازادی لە ڕاپۆرتی یەکەمی ئاماژە بە گرنگترین ئەو تێبینیانە کراوە کە لە لایەن چاودێرەکانی ڕێکخراوەکەوە لە پارێزگا جیاوازەکاندا تۆماریان کردووە: 1-دواکەوتن لە کردنەوەی سێنتەرەکان و پڕۆسەی دەنگدان لە زۆربەی سێنتەرو وێستگەکانی هەڵبژاردن . 2-ئامادەبوونیكی کەمی دەنگدەران لە سێنتەرەکانی هەڵبژاردن لە هەموو پارێزگاکانی عێراق 3-دووبارەبوونەوەی تێکچوون و وەستانی ئامێرە ئەلیکترۆنیەکان لە زۆربەی سێنتەرەکان لە هەموو پارێزگەکان و وەستانی دەنگدان بۆ زیاتر لە کاتژمێرێك. 4-بەردەوام بوونی کێشەی ئامێرە ئەلیکترۆنیەکان ؛ بە تایبەتی هەندێك لە دەنگدەران کە ئامێرەکان پەنجەی دەنگدەران ناخوێنێتەوە . 5- رێگری له چاودێران له هه‌ندێ: له بنكه‌كانی هه‌ندێك پارێزگا و به‌رده‌وام بوون له قورسایی گرفتی ناردنی راپۆرته‌كانیان له‌لایه‌ك به‌وه‌ی رێگه‌یان لێ گیراوه كه مۆبایل ببه‌نه ژووره‌وه له‌ولاشه‌وه رێگری لێده‌كرێت بگه‌ڕێته‌وه ناو بنكه‌ی ده‌نگدان ئه‌گه‌ر بچێته ده‌ره‌وه بۆ ناردنی راپۆرته‌كانی. 6-ده‌ركردنی هه‌ندێك چاو‌دێر له هه‌ندێك له بنكه‌كانی ده‌نگدان. 7-به‌رده‌وام بوونی بانگه‌شه بۆ هه‌ندێ: كاندید له‌به‌رده‌م هه‌ندێك له ناوه‌نده‌كانی ده‌نگدان. 8- هه‌بوونی به‌رپرسان و نوێنه‌رانی حیزب و ره‌وت و لیسته‌كان له به‌رده‌م ناوه‌نده‌كانی ده‌نگدان بۆ كارتێكردنه سه‌ر بڕیاری ده‌نگده‌ر و ئاڕاسته‌كردنیان. 9-پابه‌ندنه‌بوون به رێكاره‌كانی خۆپارێزی له په‌تای كۆرۆنا له زۆربه‌ی ناوه‌ند بنكه‌كانی ده‌نگدان. 10-به‌ربه‌ستكردن و سنوورداركردنی هه‌ندێك له كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن له هه‌ندێك پارێزگا له رووماڵكردنی پڕۆسه‌ی ده‌نگدان.
هاوڵاتى قائیمقامی كۆیە بەشداری پرۆسەی دەنگدانی كرد و رایگەیاند:" لە قەزاکەیاندا 19 بنکەی دەنگدان هەیە و زۆرینەی بنكەكان گرفتی تەكنیكیان هەیە". ئه‌مڕۆ شه‌ممه 10ى تشرینى یه‌که‌مى 2021، تارق حەیدەر بە رۆژنامەنوسانی راگەیاند:" 19 بنكە لە كۆیە هەیە و زۆرینەی بنكەكان گرفتی تەكنیكیان هەیە، لە دیارترین گرفتەكانی بنكەكانیش، ئەو كۆدانەی كە دیاریكراون بۆ كارپێكردنی ئامێرەكانی دەنگدان كارناكەن". لەلایەکی دیکەیشەوە کاتژمێر 10:30 خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە بەشێک لە وێستگەکانی دەنگدان لەهەولێر و بەتایبەت لە بنکەکانی دەوروبەری منارەی چۆلی کارەبای نیشتیمانی بڕا و لەبەشێک لە وێستگەکانیش ئامێری پەنجەمۆری دەنگدان کار ناکات، نوێنەری لایەنە سیاسییەکانیش بە وێستگەنیوزیان راگەیاند، ترسیان هەیە دەستکاری ئەنجامەکان و بکرێت نەبوونی کارەبا بکرێتە پاساوی ساختەکاری. هاوكات ئامانج عه‌زیز که‌ریم، به‌ڕێوه‌به‌رى ئۆفیسى سلێمانى کۆمسیۆن له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:" کێشه له پاسۆردى ئامێرى ده‌نگدانه‌کاندا هه‌یه‌و لیژنه‌یه‌کى کۆرى له به‌غداوه له‌سه‌ر خه‌تن له‌گه‌ڵ هه‌موو ئۆفیسه‌کانى کۆمسیۆن تا پاسپۆرده‌کانیان بده‌نه کارمه‌ندان و کێشه‌که چاره‌سه‌ر بکه‌ن". کاتژمێر 7:00ـی بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە پرۆسەی دەنگدانی گشتی لەعێراق و هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد و 23 ملیۆن و 986 هەزار و 741 دەنگدەر مافی دەنگدانیان هەیە. سێ هەزار و 226 کاندیدیش کێبڕکێ بۆ بەدەستهێنانی 329 کورسی پەرلەمانی عێراق دەکەن.
هاوڵاتى به‌رێوه‌به‌رى ئۆفیسى سلێمانى کۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌کانى عێراق رایگه‌یاند که ساخته‌کارى ئه‌نجام نادرێت و له‌وباره‌یه‌وه دڵنیایی ده‌داته لایه‌نه‌کان. ئامانج عه‌زیز، به‌رێوه‌به‌رى ئۆفیسى سلێمانى کۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌کانى عێراق له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:" دڵنیایى ده‌ده‌ینه لایه‌نه‌کان ساخته‌کارى به هیچ شێوه‌یه‌ک ئه‌نجام نادرێت". ناوبراو ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه که میکانیزم و ئامێره‌کانى کۆمسیۆن بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه رێگرى زۆر ده‌کات له‌باره‌ى رێگرتن له ساخته‌کارى له‌هه‌ڵبژاردنه‌کاندا.
هاوڵاتى دەستەی گەشتوگوزاری ئیمارات رایگەیاند، سەرجەم گەشتیارانی بیانی دەتوانن داوای ڤیزای گەشتیاری بۆ پێنج ساڵ بکەن و دەبێت ئەو کەسەی داواکاری پێشکەش دەکات هەژمارێکی بانکی هەبێت کە 4 هەزار دۆلاری تێدابێت. ئه‌مڕۆ شه‌ممه 10ى تشرینى یه‌که‌مى 2021، دەستەی گەشتوگوزاری ئیمارات لەراگەیەنراوێکدا باسی لەوەشکردوە، بڕیارەکە هەموو کەسێکی بیانی دەگرێتەوە و بۆ ماوەی پێنج ساڵ دەتوانێت گەشت بۆ وڵاتەکەیان بکات، بەمەرجێک دەبێت لەهەر ساڵێکدا لانی کەم 90 رۆژ لەئیمارات بمێنێتەوە و نابێت ماوەی مانەوەکەشی لە وڵاتەکەیان لە 180 رۆژ لە هەر ساڵێکدا زیاتر بێت. ئەوەش هاتووە، ئەو کەسانەی خواستی بەشداریکردنیان هەیە دەتوانن سەردانی ماڵپەڕی دەستەی گەشتوگوزاری ئیمارات بکەن و پێداویستییەکان پێشکەش بکەن.
هاوڵاتى سکرتێرى مه‌کته‌بى سیاسى پارتى دیموراتى کوردستان ڕایگه‌یاند کور ده‌بێت له‌سه‌ر پۆستى سه‌رۆک کۆمار رێکبکه‌وێت. ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 10ى تشرینى یه‌که‌مى 2021، فازڵ میرانى سکرتێرى مه‌کته‌بى سیاسى پارتى دیموکراتى کوردستان دواى ده‌نگدانى له کۆنفڕانسێکى ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند:"دوێنى 10 هه‌زار ده‌نگده‌ر له شه‌نگال ده‌نگیان نه‌داوه و پێموایه به‌شێکى کێشه‌کان به‌رنامه بۆ داڕێژراوه و داواشى له هاووڵاتیان کرد به‌شدارى ده‌نگدان بکه‌ن". سه‌باره‌ت به پۆستى سه‌رۆک کۆمار، فازیل میرانى رایگه‌یاند:" زۆرینه‌ى پێکهاته‌ى شیعه له‌سه‌ر سه‌رۆکى حکومه‌ت ڕێکه‌وتوون، سوونه‌کانیش له‌سه‌ر پۆستى سه‌رۆکى په‌ڕله‌مان ڕێکه‌وتوون، کوردیش ده‌بێت له‌سه‌ر سه‌رۆک کۆمار ڕێکبه‌وێت". هاوکات جه‌ختى له‌وه‌ش کرده‌وه:"ناکرێت مه‌رج له‌سه‌ر که‌س دابنێیت و مه‌رجیش خه‌ڵکیت قبوڵ نه‌بێت، پێَویسته ئێمه‌ى کوردیش به گفتوگۆ له‌سه‌ر پۆستى سه‌رۆک کۆمار بگه‌ینه ڕێکه‌وتن".
هاوڵاتى بافڵ تاڵه‌بانى هاوسه‌رۆکى یه‌کێتى نیشتیمانى کوردستان له‌کاتى ده‌نگدانى بۆ په‌رله‌مانى ڕایگه‌یاند:" کاندیدى یه‌کێتى بۆ پۆستى سه‌رۆک کۆمارى داهاتووى عێراق دکتۆر به‌رهه‌مه. بافڵ تاڵه‌بانى هاوسه‌رۆکى یه‌کێتى نیشتیمانى کوردستان ڕایگه‌یاند، کاندیدى یه‌کێتى بۆ سه‌رۆک کۆمارى داهاتووى عێراق دکتۆر به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵحه. هه‌روه‌ها بافڵ تاڵه‌بانى راشیگه‌یاند:" یه‌کێـتى ده‌که‌نه‌وه به یه‌کێتى مام جه‌لال و کوردستان و که‌رکوک ده‌که‌نه‌وه به کوردستان و که‌رکوکى کاتى مام جه‌لال". هه‌ر ئه‌مڕۆ هه‌ریه‌ک له قوباد تاڵه‌بانى سه‌رۆکى لیستى هاوپه‌یمانى کوردستان و سه‌عدى ئه‌حمه‌د پیره ئه‌ندامى مه‌کته‌بى سیاسى یه‌کێتى ئه‌وه‌یان دووپاتکرده‌وه که پۆستى سه‌رۆک کۆمار بۆ کورد ده‌بێت و له‌ناو کوردیش‌دا بۆ یه‌کێتى ده‌بێت.
هاوڵاتى سه‌رۆکى هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا رایگه‌یاند، به ئه‌نجامدانى ئه‌م هه‌ڵبژاردنه له عێراق رێز له ئیراده‌ى گه‌ل ده‌گیرێت، راشیگه‌یاند:"هه‌رێمى کوردستان و ناوه‌ند جگه له ته‌بایى و ئاشتى و هه‌وڵدان بۆ چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کانى نێوانیان به ده‌ستوور و ئینتیما بۆ ئه‌م وڵاته، هیچ بژارده‌یه‌کیان نییه". ئه‌مڕۆ شه‌ممه 10ى تشرینى یه‌که‌مى 2021، نوورى مالیکى دواى ده‌نگدان له بنکه‌یه‌کى هه‌ڵبژاردن له به‌غدا به رۆژنامه‌نوسانى راگه‌یاند:" هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى عێراق وێستگه‌یه‌کى گرنگه له مێژووى ئه‌م وڵاته و چه‌سپاندنى دیموکراسییه‌ت". هه‌روه‌ها مالیکى داواى له لایه‌نه‌کان کرد خۆیان به دووربگرن له هه‌ر ساخته‌کارییه‌ک، راشیگه‌یاند:"هه‌رێمى کوردستان و ناوه‌ند جگه له ته‌بایى و ئاشتى و هه‌وڵدان بۆ چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کانى نێوانیان به ده‌ستوور و ئینتیما بۆ ئه‌م وڵاته، هیچ بژارده‌یه‌کیان نییه". له‌لایه‌کى دیکه‌وه، ئه‌میندارى گشتیى بزووتنه‌وه‌ى عه‌سائیبى ئه‌هلى حه‌قى رایده‌گه‌یێنێت، باوه‌ڕیان به ئه‌نجامه‌کانى ده‌نگدان نییه ئه‌گه‌ر له رێگه‌ى مانگى ده‌ستکرده‌وه بچێته وڵاتێک و بگه‌ڕێته‌وه. قه‌یس خه‌زعه‌لی، ئه‌میندارى گشتیى بزووتنه‌وه‌ى عه‌سائیبى ئه‌هلى حه‌ق، دواى ئه‌وه‌ى له شارى به‌غدا ده‌نگیدا، بۆ میدیاکان رایگه‌یاند: " هیوادارین ئه‌مڕۆ سه‌ره‌تایه‌کى نوێ بێت بۆ هه‌موو عێراقییه‌کان، دواى ئه‌و ناسۆرییه‌ى هه‌مووان چه‌شتوویانه". ناوبراو راشیگه‌یاند که عێراق شایسته‌ى ئاینده‌یه‌کى باشتره، هه‌موو عێراقییه‌کان ئه‌مڕۆ هیوادارین به چڕى به‌شدارى هه‌ڵبژاردن بکه‌ن. ئه‌میندارى گشتیى بزووتنه‌وه‌ى عه‌سائیبى ئه‌هلى حه‌ق ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد که "ستایشى هه‌ر هه‌وڵێک ده‌که‌ین کار بۆ رێگریکردن له ساخته‌کاریى بکات، چاوه‌ڕێى ئه‌نجامه‌که‌ى ده‌که‌ین، به‌شدارى نێوده‌وڵه‌تى باشه و په‌یامى دڵنیاییه".
هاوڵاتى پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند: "هیچ قەدەغەیەکی هاتووچۆ لە نێوان شارەکاندا نییە و هاتووچۆ ئاساییە". ئه‌مڕۆ یەكشەممە 10ى تشرینى یه‌که‌مى 2021، هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی، بەشداری پرۆسەی دەنگدان بکەن ورایگەیاند: "ئومێد دەکەم دەنگدان پرۆسەی سیاسی عێراق بگۆڕێت. پارێزگاری سلێمانی دەشڵێت، هاتووچۆی نێوان شارەکان رانەگیراوە و بەردەوامە و ئەمڕۆ وەکو رۆژانی دیکە بازاڕ و دووکانەکان کراوە دەبن و هەموو رێکارەکانی پاراستنی ئارامی و ئاسایش بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن ئامادەکراوە. هەڤاڵ ئەبوبەکر داوای پاراستنی ئارامی و ئاسایشی هەڵبژاردنی کرد و وتی: "هیوادارم چۆن بانگەشەی هەڵبژادن و دەنگدانی تایبەت بە ئارامی بەڕێوەچوون، دەنگدانی گشتیش بە ئارامی بەڕێوەبچێت". بەپێی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق، ژمارەی ئەو کەسانەی لە هەڵبژاردنی پێشوەختی پەرلەمانی عێراق مافی دەنگدانیان هەیە، 24 ملیۆن و 29 هەزار و 927 دەنگدەرە، کە لە هەشت هەزار و 273 ناوەندی دەنگدان لە هەموو عێراق و هەرێمی کوردستان دەنگ دەدەن، ئەو ناوەندانە بریتین لە 55 هەزار و 41 وێستگەی دەنگدان، لە هەر وێستگەیەکیش نزیکەی 450 دەنگدەر مافی دەنگدانیان دەبێت.
ئارا ئیبراهیم به‌رێوه‌به‌رى ئۆفیسى سلێمانى کۆمسیۆن ئه‌وه دووپاتده‌کاته‌وه که کێشه له پاسۆردى ئامێرى ده‌نگدان هه‌یه‌و له‌سه‌ر خه‌تن له‌گه‌ڵ به‌غدا له‌رێى لیژنه‌یه‌کى ته‌کنیکییه‌وه بۆ چاره‌سه‌رکردنى. ئامانج عه‌زیز که‌ریم، به‌ڕێوه‌به‌رى ئۆفیسى سلێمانى کۆمسیۆن له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:" کێشه له پاسۆردى ئامێرى ده‌نگدانه‌کاندا هه‌یه‌و لیژنه‌یه‌کى کۆرى له به‌غداوه له‌سه‌ر خه‌تن له‌گه‌ڵ هه‌موو ئۆفیسه‌کانى کۆمسیۆن تا پاسپۆرده‌کانیان بده‌نه کارمه‌ندان و کێشه‌که چاره‌سه‌ر بکه‌ن". ناوبراو ئه‌وه‌ى دوپاتکرده‌وه که که‌مێکى دیکه سه‌رجه‌م کێشه‌کانى ئامێرى ده‌نگدانه‌که چاره‌سه‌ر ده‌کرێت. هاوکات، کۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌کانى عێراق ڕایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌کانى ده‌نگدان له‌سه‌رتاسه‌رى عێراق له‌سه‌رخه‌تن. ئه‌وه‌شیان روونکردووه‌ته‌وه که لیژنه‌یه‌کى ته‌کنیکى دروستکراوه که پاڵپشتى چاره‌سه‌رکردنى ئه‌و کێشه ته‌کنیاکیانه ده‌کات که له‌ناوه‌نده‌کانى ده‌نگداندا له‌کاتى پڕۆسه‌ى ده‌نگدان دروستده‌بێت‌و له‌ئێستاوه ده‌ستبه‌کاربون.
هاوڵاتى رێکخه‌رى گشتى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان رایگه‌یاند، هیواداره پڕۆسه‌ى ده‌نگدان سه‌رکه‌وتوبێت و گۆڕانکاریه‌کى وا‌بکات که له خزمه‌تى کۆمه‌ڵانى خه‌ڵک بێت. ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 10ى 10ى 2021، عومه‌ر سه‌ید عه‌لى رێکخه‌رى گشتى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان دواى ئه‌وه‌ى به‌شدارى له پڕۆسه‌ى ده‌نگدان کرد و ده‌نگیدا به رۆژنامه‌نوسانى راگه‌یاند:"به‌هیواى ئه‌وه‌ین ئه‌م پڕۆسه‌یه به‌رێک و پێکى بڕوات و سه‌رکه‌وتوبێت و هیوا و ئاواتى کۆمه‌ڵانى خه‌ڵکى عێراق به گشتى بهێنێته دى و گۆڕانکاریه‌کى وا‌بکات که له خزمه‌تى کۆمه‌ڵانى خه‌ڵک بێت و داخوازییه‌کانیان جێبه‌جێ بکات". کاتژمێر 7:00ى به‌یانى ئه‌مڕۆ بنکه‌کانى ده‌نگدان له هه‌رێمى کوردستان و عێراق به‌روى ده‌نگده‌راندا کرانه‌وه، که زیاتر له 25 ملیۆن که‌س له 83 بازنه‌ى هه‌ڵبژاردندا مافى ده‌نگدانیان هه‌یه و زیاتر له سێ هه‌زار و 240 کاندید که له ناویاندا 951 که‌سیان ژنن کێبرکێ ده‌که‌ن بۆ به‌ده‌ستهێنانى 329 کورسى په‌رله‌مانى عێراق.
