هاوڵاتى پارێزگاره‌كانى هه‌رێمى كوردستان ئەمڕۆ بەشداریان كرد لە كۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی ێراق بە سەرۆكایەتی مستەفا كازمی و لەگەڵ دكتۆر بەرهەم ساڵ سەرۆككۆماری عێراقیش بە جیا كۆبونەوە. ئەمڕۆ شەممە 11ی ئەیلولی 2021 بەرھەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق لەکۆشکی سەلام لەبەغدا پێشوازیکرد لەئومێد خۆشناو پارێزگاری ھەولێر، هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، عەلی تەتەر پارێزگاری دھۆک‌و ئازاد تۆفیق پارێزگاری هەڵەبجەو سەبارەت بەگۆڕانکارییەکانی بارودۆخی سیاسی‌و ئابوریی‌و خزمەتگوزاری گفتوگۆیان كرد. هاوكات هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری سلێمانی، له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك نوسیویه‌تی، "ئه‌مڕۆ، له‌به‌غدا، شاندی ڕه‌سمی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان (هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك و هه‌ڵه‌بجه)، به‌شداریمانكرد له كۆبونه‌وه‌ی نائاسایی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق، به‌سه‌رۆكایه‌تیی مسته‌فا كازمیی سه‌رۆك وه‌زیران، به به‌شداریی هه‌مو پارێزگاره‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان به هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقه‌وه". لەبەشێکی دیکەیدا، سەرۆک كۆمار جەختیکردۆته‌وه لەگرنگی دۆزینەوەی چارەسەری گونجاوو ڕیشەیی بۆ کۆتاییھێنان بەکێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان ھەردوو حکومەتی ھەرێمی کوردستان‌و حکومەتی فیدراڵ لەسەر بنەمای دەستورو یاسا، بەتایبەتی کێشە داراییەکانو پاراستنی مافە ڕەواکانی خەڵک‌و موچەخۆران‌و خانەنشینانی ھەرێمی کوردستان‌و عێراق بێ جیاوازی. كۆبونه‌وه‌كه‌دا، له سه‌ر پێشنیازی پارێزگاره‌كانی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان، به نوێنه‌رایه‌تی هه‌رێمی كوردستان له باره‌ی پێداویستیی و ئاماده‌كارییه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی عێراق و دابینكردنی زه‌مینه‌و ده‌رفه‌تی هاوبه‌ش و یه‌كسان بۆ كاندیده‌كان به تایبه‌تیی له ناوچه‌كانی مادده‌ی 140ی ده‌ره‌وه‌ی دۆخی ئێستای هه‌رێمی كوردستان، دابینكردنی بوجه‌و پێداویستیی هێزه‌كانی ناوخۆ بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌ركه‌كانیان له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن و مافی پارێزگاكانی هه‌رێمی كردستان له بوجه‌ی په‌ره‌پێدانی پارێزگاكان و دابینكردنی به‌نزین و نه‌وتی سپی بۆ هاوڵاتیان، داواكاریی و پێشنیازی خۆمانمان خسته به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق. پارێزگاری سلێمانی، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، "هاوكاریی و هه‌ماهه‌نگیی به‌رده‌وامی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و وزاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان و یه‌كه كارگێڕییه‌كان و فه‌رمانگه په‌یوه‌ندیداره‌كانمان له‌گه‌ڵ كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان و ئۆفیسی كۆمسیۆن له پارێزگاكاندا خسته‌ڕو، هه‌روه‌ها له كۆبونه‌وه‌كه‌دا چه‌ندین بڕیاری پێویست بۆ سه‌رخستنی هه‌ڵبژاردنه‌كان دران".
هاوڵاتى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئامارى توشبوون و گیانله‌ده‌ستدانى له كۆرۆنا ڕاگه‌یاندو به‌پێى ئاماره‌كه 6579كه‌س پشكنینى كۆرۆنایان بۆكراوه‌و له‌م رێژه‌یه 606 كه‌س توشى ڤایرۆسه‌كه‌بوون و له‌هه‌ڵه‌بجه‌و گه‌رمیانیش هیچ پشكنینێك نه‌كراوه. به‌پێى ئامارى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌رێم، 6579 پشكنین له‌هه‌رێم ئه‌نجامدراوه‌و له‌هه‌ڵه‌بجه‌و گه‌رمیان هیچ پشكنینێك ئه‌نجام نه‌دراوه، كۆى توشبوانى 24 كاتژمێر 606كه‌سبوه. هه‌ربه‌پێى ئاماره‌كه‌ى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى، 1461كه‌س ڤایرسهكهیان تێپه‌ڕاندوه‌و چاكبونه‌ته‌وه‌و 20هاووڵاتى به كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه كه 12 له‌هه‌ولێر 3 له‌دهۆك 2 له‌سلێمانى 1كه‌س له هه‌ڵه‌بجه‌و2كه‌س له گه‌رمیان بوه. رۆژانى شه‌ممه له به‌هۆى ئه‌وه‌ى له هه‌ینیدا پشكنین كه‌متر ئه‌نجام ده‌درێت و ده‌رئه‌نجامه‌كانیش زۆرجار دواده‌كه‌ون رێژه‌ى تشبوون به‌به‌راورد به رۆژانى تر داده‌به‌زێت و له‌رۆژى یه‌كشه‌ممه جارێكى تر به‌رزده‌بێته‌وه.
هاوڵاتى مەسعود بارزانی ڕایگه‌یاند:" پێمانخۆشە لەسەر بنەمای شەراکەت و هاوسەنگی لەگەڵ بەغدا کار بکەین و کاتی ئەوە هاتووە چارەسەری جدی کێشەکان بکرێت". مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، ئەمرۆ 11ی ئەیلوول لە دەستپێکی بانگەشەی هەڵبژاردندان لە هەولێر وتیشی، "دەبێت هەموولایەک بەخۆدا بچنەوە لەبری یەککتر شکاندن بیر لەوە بیکەینەوە کاری هاوبەش بکەین"، ئەو دەشڵێت، "پێمانخۆشە لەسەر بنەمای شەراکەت و هاوسەنگی لەگەڵ بەغدا کار بکەین و کاتی ئەوە هاتووە چارەسەری جدی کێشەکان بکرێت". وتیشی، "تێبینی زۆرمان لەسەر یاسای هەڵبژاردن و دابەشکردنی کورسییەکانی پارێزگاکان هەبوو کە هیچ دادپەروەریی تێدا نەبوو و لەسەر هیچ بنەمایەکی راست نییە، چونکە سەرژمێری نەکراوە، بەڵام لەبەر بەرژەوەندیی گشتی و بۆ ئەوەی سەنگی پارتی بپارێزین بڕیارماندا بەشداریی هەڵبژاردن بکەین". مەسعود بارزانی وتیشی، "ئێمە تەسلیمی هیچ ترس و تۆقاندنێک نابین، لە هەڵبژاردنی رابردوو پارتی لەسەر ئاستی عێراق بوو بە هێزی ژمارە یەک، ئەوەش پاداشتی گەلی کوردستان بووە بۆ پارتی لەسەر هەڵوێستە نەگۆڕەکانی" ئاماژەی بەوەشکرد،"ئەوانەی دەیانەوێت مەرگی پارتی ببینن خۆیان ماندوونەکەن ئەو رۆژە نابینن". سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، وتیشتی، "دوژمن بەچەکێکی ترسناک شەڕمان لەگەڵ دەکەن، ئەویش ئەوەیە ئینتیمای نیشتیمان لەلای گەنج کەمکردۆتەوە". مەسعود بارزانی، ئەوەشی وت، "کاتێک داعش بە ھەموو ھێزیی خۆیەوە ھێرشی بۆ سەر خاکی ھەرێم ھێنا، جۆ بایدن، جێگری پێشووی سەرۆکی ئەمریکا، پەیوەندی پێوە کردم، وتی، ئێوە دەتوانن مقاوەمە بکەن یان کونسڵخانەی خۆمان لە ھەرێم بکشێنینەوە، منیش پێم وت: "گەر ھاوکاریمان بکەن یان ئێمە بەرگریی دەکەین، ئەگەریش ھاوکارییمان بکەن کاری ئێمە ئاسانتر دەبێت".
هاوڵاتى سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: " با يادى شۆڕشى مه‌زنى ئه‌يلوول كه شۆڕشى ته‌واوى گه‌لى كوردستان بوو، بكه‌ينه هه‌وێن و بنه‌ماى يهكڕيزى و تهبايى و پێكه‌وه‌ژيانى هه‌موو پێكهاته‌كانى كوردستان و به هه‌مان گيانى شۆڕش، له‌پێناو ئاينده‌يه‌كى باشتر و چه‌سپاندنى فيدراڵى و پاراستنى قه‌واره‌ى هه‌رێمى كوردستان و دهستكهوكانيدا، پێكه‌وه هه‌نگاو بنێين و كار بكه‌ين". له يادى شه‌ست ساڵه‌ى ههڵگيرسانى شۆڕشى "مه‌زنى" ئه‌يلوولدا، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێک بڵاودەکاتەوە و تێیدا هاتووە "به ڕێز و شكۆوه يادى رێبه‌رى شۆڕش بارزانيى نه‌مر و هاوهڵانى و ته‌واوى شههيدانى شۆڕش و كوردستان دهكهينهوه، سڵاو و دروود بۆ گيانى پاكيان ده‌نێرين و سه‌رى رێز و نه‌وازش له‌به‌رده‌مياندا داده‌نوێنين". نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: "شۆڕشى مه‌زنى ئه‌يلوول، ماكى شۆڕشه‌كانى كوردستانه كه له يه‌كێك له سه‌رده‌مه هه‌ره سه‌خته‌كانى مێژوودا هه‌موو چين و توێژ و پێكهاته‌كانى كوردستانى له‌ژێر سه‌ركردايه‌تييه‌كى جێى باوه‌ڕ و متمانه و له ئيراده‌يه‌كى يهكگرتوودا كۆكرده‌وه بۆ ئه‌وه‌ى پێكه‌وه و له‌پێناو يه‌ك ئامانجدا به‌ره‌نگارى سته‌م و داپڵۆسين ببنه‌وه و داواى ئازادى و مافه‌كانيان بكه‌ن". نێچیرڤان بارزانی ئاماژەی بەوە دەکات کە "شۆڕشى مه‌زنى ئه‌يلوول ئيراده‌يه‌كى پۆڵايين و له‌بننه‌هاتووى له گه‌لى كوردستاندا دروست كرد كه ئيتر هه‌رگيز نه‌ده‌بوو بشكێت، بۆيه ته‌نانه‌ت دواى گه‌له‌كۆمه‌كى نێودهوڵهتييش له شۆڕش، زۆرى نه‌خاياند گه‌لى كوردستان ريزه‌كانى رێكخسته‌وه و دووباره هاته‌وه كۆڕى خه‌بات و تێكۆشان و رووبه‌ڕووى هه‌موو هێز و چه‌ك و زه‌بر و زه‌نگێكى ده‌سه‌ڵاتى ئه‌وساى عيراق بووه". سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامەکەیدا باس لەوە دەکات کە "شۆڕشى مه‌زنى ئه‌يلوول و كاريگه‌رى و پێگه و ده‌نگدانه‌وه‌ى له‌سه‌ر ئاستى ناوچه‌كه و جيهان، بوونه بنه‌مايه‌ك كه ڕێككه‌وتنى 11ى ئازار و هه‌موو ده‌سكه‌وت و پێشكه‌وتنه‌كانى دواترى گه‌لى كوردستانى له‌سه‌ر بنيات نران، ده‌ستكه‌وتى هه‌ره مه‌زنيش دروستكردنى شانازى و ناسنامه‌ى نيشتمانى و نه‌ته‌وه‌يى و ئيراده و گيانى به‌ره‌نگارى و به‌رده‌وامى بوو كه گه‌لى كوردستانى به ئه‌مڕۆ گه‌ياند". نیجیرڤان بارزانی رایدەگەیێنێت "با يادى شۆڕشى مه‌زنى ئه‌يلوول كه شۆڕشى ته‌واوى گه‌لى كوردستان بوو، بكه‌ينه هه‌وێن و بنه‌ماى يهكڕيزى و تهبايى و پێكه‌وه‌ژيانى هه‌موو پێكهاته‌كانى كوردستان و به هه‌مان گيانى شۆڕش، له‌پێناو ئاينده‌يه‌كى باشتر و چه‌سپاندنى فيدراڵى و پاراستنى قه‌واره‌ى هه‌رێمى كوردستان و دهستكهوكانيدا، پێكه‌وه هه‌نگاو بنێين و كار بكه‌ين. هه‌ميشه به‌رز و شكۆدار بێت يادى شۆڕشى مه‌زنى ئه‌يلوول و سڵاو و دروود بۆ گيانى پاكى شه‌هيدان".
هاوڵاتى بیست ساڵ لەمەوبەر، دوو فڕۆکەی نەفەرهەڵگر خۆیان بە دوو تاوەرە 110 نهۆمییەکەدا کێشا و دوای یەک كاتژمێر و 42 خولەک، هەردووکیان بە تەواوی رووخان و 2 هەزار و 606 کەس گیانیان لەدەستدا. نۆزدە چەکداری ئەلقاعیدە هێرشەکەی یازدەی سێپتەمبەریان ئەنجامدابوو دابەشبووبوون بەسەر چوار دەستەدا، لە هەر یەکێک لەو دەستانەدا بەلانی کەم یەکێکیان خولی فڕۆکەوانی بینیبوو، تا لە کاتی ڕفاندنی فڕۆکەکاندا بتوانێت کۆنترۆڵی ئاڕاستەی ڕۆیشتنی فڕۆکەکە بکات. ئەو چەکدارانەی ئەلقاعیدە، پێشتر لە ئەمریکا بوون، سوودیان لە دەرفەتە کراوەکانی ناو ئەمەریکا بینی و ژمارەیەکیان وەک خۆئامادەکردن بۆ ئەو هێرشانە کە نزیکەی 3 هەزار کەسیان لەناو خاکی ئەمەریکادا کوشت، چووبوونە خولی تایبەتی فڕۆکەوانییەوە وڕۆژی یازدەی سێپتەمبەری ساڵی 2001، چەکدارانی ئەلقاعیدە 4 فڕۆکە دەڕفێنن. چەکدارەکان دوو فڕۆکە ڕفێندراوەکەی گەشتی ژمارە11 و گەشتی ژمارە 175دەدەن بە باڵەخانەکانی نێوەندی بازرگانی جیهانیدا لە شاری نیویۆرک و فڕۆکە ڕفێندراوەکەی گەشتی ژمارە 77 دەدەن بە باڵەخانەی وەزارەتی بەرگری ئەمەریکادا "پەنتاگۆن" لە ناوچەی ئاڕلینگتۆن لە ستانی ڤێرجینیا، فڕۆکە ڕفێندراوەکەی چوارهەمیش ئەوەی گەشتی ژمارە 93، بەڕێوەدەبێت بەرەو واشنتۆنی پایتەخت، وەک دەگوترێت دەشێت ڕفێنەرە تێرۆریستەکان وەهایان دانابێت فڕۆکەکە بدەن بە باڵەخانەی کۆنگرێسدا یانیش بە کۆشکی سپی‌دا بەڵام سەرنشینەکانی ناو فڕۆکەکە بەرەنگاری چەکدارەکان دەبنەوە و فڕۆکەکە لە ناو ستانی پەنسلڤانیا دەخەنە خوارێ و بەم کارەشیان ڕێگر دەبن لەوەی پیلانی چوارهەمی خۆیان بپێکن. یازدەی سێپتەمبەر ڕۆژێکی ئاسایی نییە لای ئەمریکییەکان و لە زۆر ڕەهەندەوە هاوشێوەی ڕووداوەکانی پێرڵ هاربەر سەیری دەکرێت کە ئەمریکای ڕاکێشایە ناو دووهەم شەڕی جیهانییەوە. لە ساڵیادی رووداوەکە، ئەندامانی خێزانی بەشێکیان لەو شوێنە ئامادەدەبن و ناوی کەسوکارە کوژراوەکانیان بە دەنگی بەرز دەخوێننەوە. بەشێکی ئەوانەی لە رێوڕەسمەکەدا بەشداردەبن، ئەوانەن کە لەکاتی هێرشەکانی 11ی سێپتێمبەردا منداڵ بوون یانیش هێشتا لەدایک نەببوون. ئەوان زیندوو هێشتنەوەی ئەو یادەوەرییە بە گرنگ بۆ نەوەکانی داهاتووی ئەمریکا دەبینن. ئەو رۆژە بەکۆی گشتی 2 هەزار و 997 کەس گیانیان لەدەستدا و نزیکەی 25 هەزار کەسی دیکەش برینداربوون. رێکخراوی قاعیدە بەرپرسیاریەتی خۆی لەو هێرشانە راگەیاند و ئەمریکاش شەڕی دژی تیرۆری راگەیاند و هەمان ساڵ جەنگی ئەفغانستان و لە ساڵی 2003ـێش جەنگی عێراقی دەستپێکرد.
هاوڵاتى 54 گەنجە کوردەکە کە دوو هەفتە بوو لە تورکیاوە رەوانەی شارۆچکەی ئەعزازی سووریا کرابوون بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە رێگەی دەروازەی سنووری ئیبراهیم خەلیل گەیشتنەوە هەرێمی کوردستان. گەنجەکان کە زۆربەیان خەڵكی پارێزگای سلێمانین پێشتر هەوڵیاندابوو بە رێگەی نایاسایی کۆچ بکەن بۆ ئەوروپا، بەڵام پۆلیسی تورکیا دەستگیری کردن، خۆیان وەکو سووری ناساندبوو بۆیە رەوانەی ئەعزازی سووریا کرابوون . رۆژی هەینی 10-9-2021 فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، پرۆسەی گەڕاندنەوەی کۆچبەرانی هەرێمی کوردستان لە سووریاوە سەرکەوتووانە کۆتاییهات". گەنجەکان لەسەر شەش گرووپ دابەش ببوون، بەشێک لەوان نزیکەی سێ مانگ بوو لە تورکیا بوون و دەیانویست بە قاچاغ خۆیان بگەیێننە وڵاتانی ئەوروپا.
هاوڵاتى بۆ رۆژی سێیەم سوپای پاسدارانی ئێران بەردەوامە لە تۆپبارانکردنی دەڤەری برادۆست و بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە گوندی بەربزینی سیدەکانی تۆپبارانکردەوە. دەزگای فەرماندەیی هێزی پێشمه‌رگه‌ی سەر بە حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران بڵاویکردەوە، "هێزه‌كانی ئێران له ئێواره‌ی دوێنێ هه‌ینییەوە دوباره ده‌ستیان به تۆپبارانكردنی ناوچه و به‌رزاییه‌كانی سیدەکان كردوه و هه‌ر چه‌ند کاتژمێر جارێک بۆردومان دەکەن". بۆردومانی دەڤەری برادۆست لەلایەن ئێرانەوە لەکاتێکدایە، سوپای پاسدارانی وڵاتەکە لە هەردو قەزاکانی شنۆ و پیرانشار هێزێکی زۆری هێناوەتە سەر سنورەکان و لە دۆڵمەیدانی شنۆش تۆپخانەیەکی جێگیر کردوە.
هاوڵاتى وته‌بێژى بزوتنه‌وه‌ى تاڵیبان ڕایگه‌یاند: "ئه‌ركى ژنان ته‌نها منداڵبونهو پێویست ناكات به‌شدارییان لهحكومهتو پۆسته‌كاندا پێبكرێت". دەڵێت:" ئێمە نەمانوتوە کە ژنان نیوەی کۆمەڵن، هەرچەندە هەمولایەک دەڵێت ژنان نیوەی کۆمەڵن، بەڵام ئەو شێوازەی پێیدەوترێت نیوەی کۆمەڵ هەڵەیە". سەید زیکروڵڵا ئەلهاشمی وتەبێژی بزوتنەوەی تاڵیبان لەچاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا لەگەڵ کەناڵی هەواڵیی TOLOو لەوەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بەئەگەری بەشداریکردنی ژنان لەکابینەی نوێی حکومەتی ئەفغانستان وتویهتى:"پێویستناکات ژنان بەشداریان لەحکومەتدا پێبکرێت، بەڵکو ئەرکی ئەوان تەنها بریتیە لەمنداڵبون". سەبارەت بەپرسیارێکی بێژەری کەناڵەکە بەوەی کە ئایا ئەوان بڕوایان بەوە هەیە کە ژنان نیوەی کۆمەڵن، لەوەڵامدا وتویەتی:"ئێمە نەمانوتوە کە ژنان نیوەی کۆمەڵن، هەرچەندە هەمولایەک دەڵێت ژنان نیوەی کۆمەڵن، بەڵام ئەو شێوازەی پێیدەوترێت نیوەی کۆمەڵ هەڵەیە، ئایا دانانی ژنان لەناو ئەنجومەنی وەزیران دەیانکات بەنیوەی کۆمەڵ، بێ لەبەرچاوگرتنی ئەوەی تاچەند مافەکانیان پێشێلدەکرێت؟". وتەبێژەکەی تاڵیبان لەسەر قسەکانی نمونەیەکی هێناوەتەوەو وتویەتی:"لەماوەی 20 ساڵی ڕابردودا کە ئەمریکاو حکومەتی بەکرێگیراوی ئه‌فغانستان حوکمی ئەم وڵاتەیان کردوە، جگە لەلەشفرۆشی هیچ شتێکی تریان بڵاوکردۆتەوە؟، بەڵام ئێمە ئەوە ناکەین‌و کەس ڕێگەی ئەوەمان پێنادات". خانمە بێژەرەکەش پرسیاری ئەوەی لەبەرپرسەکەی تاڵیبان کردوە کە ئەوان لەشفرۆشی چۆن پۆڵێندەکەن، یان چۆن دەکرێت هەموو ئافرەتان بەلەشفرۆشی تۆمەتباربکەن، لەوکاتەدا هاشمی لەقسەکەی پاشگەزبۆته‌وەو ده‌ڵێت:"ڕۆڵی ژنان تەنها منداڵبونە".
هاوڵاتى نوێنەری مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی لەبەغداوه په‌یامێكى له‌باره‌ى گه‌ڕانه‌وه‌ى حزبه‌كه‌ى بۆ كه‌ركوك بڵاوكرده‌وه و رایگەیاند:" ده‌گه‌ڕێینه‌وه‌و له‌گه‌ڵ به‌غدا ڕێكه‌وتوین". بەنگین ڕێکانی وەزیری پێشوی ئاوەدانکردنەوەی عێراق‌و نوێنەری ئێستاى مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی لەبەغدا لەتویتێکدا نوسیویهتى:"پارتی لەماوەیەکی نزیکدا دەگەڕێتەوە کەرکوکو نەینەواو دیاله‌و خورماتوو، ئەویش لەسەر بنەمای ئەو ڕێککەوتنانەی لەگەڵ حکومەتی بەغداو حکومەتە خۆجێیەکانی ئەو پارێزگایانەدا کراوە". دەشڵێت:"پارتی هاوشێوەی هەموو پارت‌و هێزو لایەنەکانی تر بۆ قۆناغەکانی داهاتوو ڕۆڵ‌و چالاکیی سیاسیی خۆی لەو ناوچانەدا دەبێت". لەدوای ڕوداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەری ساڵی 2017و کۆنترۆڵکردنەوەی کەرکوکو ناوچە کێشەلەسەرەکان لەلایەن سوپا‌و پۆلیسی فیدراڵییەوە، پارتی دیموکراتی کوردستان سەرجەم بارەگاکانی لەو ناوچانە داگیرکران.
هاوڵاتى ئاسایشی سلێمانی رایگەیاند:" روون بووەوە کە ئەو کۆمپانیایە پابەند نەبووە بە رێنوێنییەکانی پەیوەست بە کاری کۆمپانیا ئەمنییەکان". ئەمڕۆ هەینی ئاسایشی سلێمانی راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە کە تێیدا ئاماژەی بەوە داوە، "رۆژی 9-9-2021 تیمێکی بەشی چاودێری و پشکنینی کۆمپانیا ئەمنییەکان بە هاوکاری بەشی جموجووڵی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی کۆمپانیای تالۆنیان بەسەرکردەوە و روون بووەوە کە ئەو کۆمپانیایە پابەند نەبووە بە رێنوێنییەکانی پەیوەست بە کاری کۆمپانیا ئەمنییەکان". هەروەها لە راگەیێندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، "کۆمپانیاکە هەستاوە بە بەکارهێنانی کارگەیەکی چیمەنتۆ وەک پێگەیەکی مەشق و راهێنانی سەربازی بەو هێزە دوور لە چاوی دەزگا ئەمنییەکان". ئاسایشی سلێمانی دەشڵێت، "هێزەکانی ئاسایش لە کاتی پشکنیندا دەستیان بەسەر 120چەکی جۆراوجۆر و 280 مەخزەنی فیشەکدا گرتووە".
هاوڵاتى سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم رایگەیاند:" ڤاكسین وه‌ربگرن، كوردستان بپارێزن" ئەمڕۆ هەینی 10ى ئەیلولی 2021 مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم له زنجیره تویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی تویته‌ر هاتوون و نووسیویه‌تی، ئێمه كار بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ین، ژماره‌ی بنكه‌كانی پێدانی ڤاكسین به هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ش زیاتر بكه‌ین و وه‌ك ئاماژه‌ی پێدا، تا ئێستا زیاتر له 10 هه‌زار پێشمه‌رگه ڤاكسینیان وه‌رگرتووه. هه‌روه‌ها دووپاتیكرده‌وه، تا ئێستا 800 هه‌زار ژه‌مه ڤاكسین به هاووڵاتییان دراون و نووسیویه‌تی: "ڤاكسین وه‌ربگرن، كوردستان بپارێزن". لەگەڵ كاتی نزیكبونەوەی خوێندنی ساڵی تازە و بتۆماركردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەهەرێمدا حكومەت وەرگرتنی ڤاكسینی كۆرۆنای بۆ مامۆستایان و فەرمانبەران و وەزارەتی پێشمەرگە كردۆتە ناچاری و لە بنەكی تایبەت وەریدەگرن تا لەماوەیەكی كەمدا زۆرترین مامۆستا بەتایبەتی ڤاكسین وەربگرن.
هاوڵاتى قایمقامی چەمچەماڵ لە دەستگیرکردنی سێ کەسی بە تۆمەتی "دزینی" ئاسنی تاوەرەکانی کارەبا راگەیاند. ئەمڕۆ هەینی 10-09-2021 قایمقامی قەزای چەمچەماڵ لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند:" دوای ئەوەی لە لایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی ئاگادارکراونەتەوە، هێزەکانی ئاسایشی ناحیەی سەنگاو و شۆڕش توانییان سێ کەس دەستگیربکەن و هاوکات دەست بەسەر ئاسنی تاوەرەکانیشدا بگرن". دەقی راگەیێندراوی قایمقامی قەزای چەمچەماڵ: دوای ئەوەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی بەنوسراوی ژمارە/ ٤٨٩٢ لە ٢/ ٦/ ٢٠٢١ قائیمقامیەتی چەمچەماڵی لە چەند حاڵەتێکی دزینی ئاسنی تاوەری کارەباکان لەسنوری ناحیەی سەنگاو ئاگادارکرد ، قائیمقامیەتی چەمچەماڵ دوو نوسراو بە ژمارەکانی / ١٩٥٢ لە ٩ /٦ / ٢٠٢١ و ٢٨٥٥ لە ٢٢/ ٨/ ٢٠٢١ ئاڕاستەی ناحیەکانی تەکیە و شۆڕش و سەنگاویکرد کە ئەو تاوەرانەی پێدا تیدەپەڕێت بەمەبەستی دەستگیرکردنی ئەو کەسانە. سەرەنجام لەلایەن هێزەکانی ئاسایشی ناحیەی سەنگاو و شۆڕش توانرا سێ کەس دەستگیربکرێت و هاوکات دەست بەسەر ئاسنی تاوەراکانیشدا گیراوە. بەناوی قائیمقامیەتی قەزای چەمچەماڵ دەستخۆشی لەهێزەئەمینیەکان دەکەین و داواش لە هاوڵاتیان دەکەین لەکاتی بینینی هەر حاڵەتێکی دزێو و ناشارستانی زانیاری بدەن بە هێزە ئەمنیەکان بۆ ئەوەی سەرپێچیکاران ڕادەستی یاسا بکرێت.
هاوڵاتى ئەنجومەنی دەرچوانی دانەمەزراو رایگەیاند:" ڕۆژی دوشەممە خۆپیشاندانی دەرچوانی زانکۆ و پەیمانگاکان لەسەرجەم ناوچەکانی هەرێم ئەنجامبدەن دژی بێ‌کاری و داخستنی دەرگای دامەزراندن". ئەمڕۆ هەینی 10ى ئەیلولی 2021 لەراگەیانراوێکدا ئەنجومەنی دەرچوانی دانەمەزراو رایگەیاند:" بڕیاریانداوە لە ڕۆژی دوشەممە 13/9/2021 خۆپیشاندانی دەرچوانی زانکۆ و پەیمانگاکان لەسەرجەم ناوچەکانی هەرێم ئەنجامبدەن دژی بێ‌کاری و داخستنی دەرگای دامەزراندن. لەراگەیاندراوەكەیاندا ئاماژەیان بۆ ئەوەشكردووە:"مافی سەرجەم دەرچوانی زانکۆ و پەیمانگاکان دەمەزراندنە بەشێوەی هەمیشەیی، بۆیە بەردەوام دەبەن تا لەداواکردنی مافەکانیان. ئەنجومەنی دەرچوانی دانەمەزراو داوا لەسەرجەم دەرچوان دەکەن بەژداری خۆپیشاندانەکان بکەن لە پێناو ئەو مافەی کە ساڵانێکە لە دەرچوانی زانکۆ وپەیمانگاکان سەندراوەتەوە، هەروەها داوا لەوانەبێژ و خۆبەخشەکان دەکەن پشتیوانیان بن.
هاوڵاتى ئەمڕۆ هەینی حکومەتی نوێی لوبنان بەسەرۆکایەتی نەجیب میقاتی راگەیەنرا. ئەمینداریەتی ئەنجومەنی وەزیرانی لوبنان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ هەینی نەجیب میقاتی سەرۆک وەزیرانی راسپێردراو لەگەڵ میشیل عەون سەرۆکی لوبنان و نبیە بری، سەرۆکی پەرلەمان کۆبوەوە و لەبارەی کابینەی نوێی حکومەت گەیشتنە رێککەوتن. ئەوەش هاتوە، حکومەتی نوێ لەلایەن نەجیب میقاتی سەرۆکایەتی دەکرێت، هەروەها عەبدوڵا بو حەبین وەک وەزیری دەرەوە، بەسام مولوەی وەک وەزیری ناوخۆ و مۆریس سەلیم وەک وەزیری بەرگری دیاریکراون. پێکهێنانی حکومەتی لوبنان لەکاتێکدایە، ئەو وڵاتەی کە پایتەختی گەشتیاریی وڵاتانی عەرەبی بو، لەدوای شەڕی ناوخۆی نێوان ساڵانی 1975 بۆ 1990 ئێستا بە خراپترین دۆخی ئابوری‌دا تێدەپەڕێت. لوبنانییەکان توڕەن، هێندە توڕەن کە رۆژانە دەچنە سەر شەقامەکان و داوای باشکردنی گوزەرانیان دەکەن و ماوەی چەند ساڵێکە خۆپێشاندانی بەردەوامی لێ بەڕێوەدەچێت.
هاوڵاتى حزبی دیموكراتی كوردستان خستنەخوارەكەی فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی سوپای پاسدارانی لە ناوچەی باڵەكاتی ڕاگەیاند. دوێنێ هێزەکانى پێشمەرگەى دیموکرات فرۆکەیەکى درۆنیان لە سنورى باڵەکایەتى لە سیدەکان خستووەتەوە خوارەوە. فڕۆکەکە بەر لەوەى ئامانجەکەى خۆى بپێکێت لەلایەن پێشمەرگەکانەوە خراوەتە خوارەوە و هێرشەکەی پوچەڵکراوەتەوە. دوو ڕۆژە كۆماری ئیسلامی ئێران بنكە و بارەگاكانی حزبی دیموكراتی لە بەرزاییەکانى ئالانە لە دەڤەری باڵەکایەتیبۆردومان دەكات و تا ئێستاش چەندین جار داوای لەحكومەتی هەرێمی كوردستان كردووە حزبە ڕۆژهەڵاتیەكان لە هەرێم دەربكات و جەختی لەوەكردۆتەوە هێرش دەكاتە سەر بنكە و بارەگاكانیان.
