هاوڵاتى ئهنجومهنی سهركردایهتی یهكێتی ئهندامان و لایهنگرانی حزبهكهی و میدیاكاران ئاگادار دهكاتهوه كه ئهو لێدوانانهی بهناوی سهرچاوهیهك له ئهنجومهنهكهیانهوه بڵاودهبنهوه هیچ پهیوهندییان ئهنجومهنی سهركردایهتییهوه نییه. له نووسراوێكدا كه ئهمڕۆ دووشهممه 2ی ئابی 2021 ئهنجومهنی سهركردایهتی یهكێتی بۆ ئەندام و لایەنگران و سەرجەم دەزگا میدیاییەکان و میدیاکارانی یەکێتی بڵاویکردۆتەوە و ڕایگەیاندووە: " رۆژانە لە چەند شوێنێک بە ناوی سەرچاوەیەکی لە ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی راگەیەندراو و لێدوان بڵاودەکرێتەوە، ئەوانە ھیچ پەیوەندییەکان بە ئەنجومەنی سەرکردایەتییەوە نییە". ئاماژەی بەوەشکردوە، وەک ئەنجومەنی سەرکردایەتی ھەر راگەیەنراوێکیان ھەبێت لە کەناڵە رەسمییەکانەوە بڵاویدەکەنەوە. ئهم نووسراوهی ئهنجومهنی سهركردایهتی یهكێتی دوای ئهوه دێت كه له دوای گۆڕانكارییه ناوخۆییهكانی یهكێتی، رۆژانه له سۆشیال میدیاو تۆڕه كۆمهڵایهتییهكان زانیاری جیاواز بڵاودهكرێتهوه.
هاوڵاتى وەفدێکی باڵای هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی نێچیرڤان بارزانی سەردانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەکات. بە سەرۆکایەتی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان وەفدێکی باڵای هەرێم سەردانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەکەن و بەشدار دەبن لە رێوڕەسمی دەستبەکاربوونی ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆککۆماری نوێی ئێران. بڕیارە رۆژی سێشەممە 03-08-2021 ئیبراهیم رەئیسی، وەکو سەرۆککۆماری نوێی ئێران ئاڵوگۆڕیی دەسەڵات لەگەڵ حەسەن رووحانی، سەرۆککۆماری ئێستای ئێران بکات.
هاوڵاتى ئهندامێكى فراكسیۆنى گۆڕان له پهرلهمانى كوردستان رایگەیاند:" دەسەڵاتداران ئامادەنین ئەو نەخۆشخانە بگێڕنەوە کە کۆمپانیایەکی نەوت بە 40 ملیۆن دۆلار دروستی کرد بۆ منداڵانی ھەولێر". ئەمڕۆ دووشهممه 2ی ئابی 2021، عهلى حهمه ساڵح، ئهندامێكى فراكسیۆنى گۆڕان له پهرلهمانى كوردستان له ماڵپهڕى فهرمى خۆى له تۆڕى كۆمهڵایهتى فهیسبووك رایگهیاند:" دوای یەک ساڵ بەدواداچون، دەسەڵاتداران ئامادەنین ئەو نەخۆشخانە بگێڕنەوە کە کۆمپانیایەکی نەوت بە 40 ملیۆن دۆلار دروستی کرد بۆ منداڵانی ھەولێر، ئێستا کراوە بە نەخۆشخانەی ئەھلی . عهلى حهمه ساڵح، دهڵێت:" ئۆرێکس پترلیۆم لە ساڵی 2014 ەدا دەڵێ: بڕی 40 ملیۆن دۆلارم تەرخانکردوە بۆ دروستکردنی نەخۆشخانەی منداڵانی ھەولێر. رونیشیدهكاتهوه، بەپێی ڕاپۆرتێکی کۆمپانیای ئۆرێكس پێترۆلیۆمە کە هی ساڵی 2014ە، زیاتر لە 40 ملیۆن دۆلاریان داوەتە نەخۆشخانەی مناڵانی كوردستان، بەڵام ئەم نەخۆشخانە براو کرایە ئەھلی. باس له ڕاپۆرتی کۆمپانیاکە دهكات و جهختدهكاتهوه:" نەخۆشخانەی منداڵانی کوردستان گەورەترین پرۆژەی کۆمپانیاکەمانە کە دەکەوێتە دەوروبەری هەولێر و پێکدێت لە بینایەکی سەرەکی و دوو بینای لاوەکی، نەخۆشخانەکە دەتوانێت چارەسەری پزیشکی و نەشتەرگەری بگەیەنێت بە ژمارەیەکی زۆری دایکان و منداڵان بەو پێیەی 120 قەرەوێڵە و کارگەیەکی بەرهەمهێنانی ئۆکسجین و خەزێنەیەکی گەورەی تێدایە". رونیشیدهكاتهوه، لە 2013 کۆمپانیاکەمان بڕی 40 ملیۆن دۆلار هاوکاری بۆ نەخۆشخانەکە تەرخان کرد و کۆمپانیا چاودێری کارەکانی نەخۆشخانەکە دەکات لە ساتی دەستپێکردن بە دروستکردنی تا ئەو کاتەی یەکەم نەخۆش وەردەگرێت کە بڕیارە لە نیوەی یەکەمی ساڵی 2015دا بێت. عهلى حهمه ساڵح باس لهوهدهكات، لەمانگی 8 ی پار ساڵەوە بەڕێککاری یاسایی و پێڕەوی بەدواداچون دەکەین، دۆسیەکەمان ناردە ئەنجومەنی وەزیران و لیژنەی لێکۆڵینەوە دروستبوو، ناردمانە داواکاری گشتی و بەدواداچون کرا. وتیشى، بەداخەوە ھیچ نیەتێک بۆ گەڕاندنەوەی ئەم نەخۆشخانە نیەو لە داواکاری گشتیش بەدوایداچوم! بەداخەوە بە داواکاری گشتی.
هاوڵاتى قائمقامیهتی سلێمانی رایگەیاند:" نرخی یهك ئهمپێڕ كارهبای موهلیدهی ئههلی له ناوشاری سلێمانی بۆ ئهم مانگه له نێوان 12 ههزار بۆ 13 ههزار و 500 دیناردا دهبێت ئەمڕۆ دوو شهممه 2ى تهمموزى 2021، لیژنەی دیاریکردنی نرخی موەلیدە ئەھلییەکانی سلێمانی نرخی كارهبای موەلیدە ئههلییهكانی بۆ مانگی حهوتى دیاریكرد، كهلهسهر بنهمای نرخی سوتهمهنی له بازاڕهكانی ههرێمی كوردستان كاتژمێرهكانی كاركردن دیاریكراوه. هاوكات ئاماژه بهوهشكراوه، بهپێی كۆنووسی كۆبونهوهكه كاركردن و تهرخانكردنی كارهبا لهلایهن موهلیده ئههلییهكانهوه بۆ هاوڵاتیان له مانگی حهوتدا لهنێوان (285) بۆ (315) سهعاتدا بووه، بهمهش نرخی یهك ئهمپێڕ كارهبای موهلیدهی ئههلی له ناوشاری سلێمانی بۆ ئهو مانگه له نێوان 12 ههزار بۆ 13 ههزار و 500 دیناردا دهبێت، ههربۆیه بههۆی جیاوازی كارپێكردنی موهلیدهكان لهگهڕهكێك بۆ گهڕهكێكی دیكه، نرخی ئهمپێڕێك كارهبای موهلیدهی گهڕهكێك بۆ گهڕهكێكی دیكه جیاواز دهبێت. سهرۆكی لیژنه هاوبهشهكانی قایٔیمقامیهتی سلێمانیش رایگهیاند: له مانگی رابردوودا ژمارهیهك مۆلیده له ناوشاری سلێمانی لهكاركهوتن، بهڵام ناچاركران به دابینكردنی مۆلیدهی تر و رێگه نهدرا بۆ ماوهیهكی زۆر هاوڵاتیان بێ كارهبا بن و خاوهنی یٔهو مۆلیدانهش رێكاری پێویستیان بهرامبهر گیراوهتهبهر.
هاوڵاتى وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند:" وڵاتەکەی پێشوازیی لە پرۆژەی شامی نوێ دەکات لە ناوچەکەدا کە لە نێوان وڵاتانی (عێراق، ئوردن، میسر) پێکدەهێنرێت". دەزگا و ئاژانسی ئیرنای ئێران، لە زاری وتەبێژی وهزارەتی دەرەوەی كۆماری ئیسلامی ئێران، سەعید خەتیب زادە، ئەوەی خستەڕوو "کە وڵاتەکەی پێشوازیی لە پرۆژەی شامی نوێ دەکات لە ناوچەکەدا کە لە نێوان وڵاتانی (عێراق، ئوردن، میسر) پێکدەهێنرێت کە هاوپەیمانیەکی ( ئابوریی - وزە ـ ستراتیژیەت) بە مەبەستی پەرەپێدانی تواناکانیان بۆ سەقامگیریی ئاسایشی ناوچەکەیە". پرۆژەی شامی نوێ ماوەی ساڵێکە کاری بۆ دەکرێت و کۆتا کۆبوونەوەی سەرکردەی هەرسێ وڵات لە 26حوزەیرانی 2021لە بهغداد بەڕێوەچوو لە نێوان ( کازمی و شا عهبدوڵا و سیسی). بەپێی کاردانەوەکانی پاش لێدوانەکەی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، ئەم هەنگاوەی ئێران بە گۆڕانکاریی جۆری وەسفدەکرێت لە سیاسەتی دەرەوەی ئێران بەرامبەر ناوچەکە و بە ڕەنگدانەوەی سیاسەتی نوێی ئیبراهیم رهئیسی هەژمار دەکرێت بۆ کرانەوەی ئێران بۆ دایەلۆگی نوێ.
هاوڵاتى ئەمڕۆ دووشهممه 2ی ئابی 2021، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 74 دۆلار و 53سەنتە. هاوکات لە بۆرسەی بازارە جیهانییەکان، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بە 73 دۆلار و 20 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت. رۆژی 25ی مانگی رابردوو بۆ یەکەمجار لە ماوەی سێ ساڵدا نرخی نەوتی خاوی برێنت بۆ زیاتر لە 76 دۆلار و حەوت سەنت بەرزبووەوە. بەپێی پێشبینییەکان لەمساڵدا بەراورد بە ساڵی رابردوو، خواست لەسەر نەوت زیاد دەکات و بۆ 96 ملیۆن و 400 ھەزار بەرمیل لە رۆژێکدا بەرز دەبێتەوە.
هاوڵاتى وادهی پێشكهشكردن بۆ داواكاریی دامهزراندنی كارمهندانی سهر سندوقهكانی دهنگدان بۆ ماوهی ههفتهیهك درێژكرایهوه. ئهمڕۆ یهكشهممه 1ی ئابی 2021، كۆمسیۆنی باڵای سهربهخۆی ههڵبژاردنهكان بڕیاریدا وادهی پێشكهشكردنی داواكاری بۆ دامهزراندنی كارمهندانی سهرسندوقهكانی دهنگدان بۆ ماوهی ههفتهیهك درێژ بكاتهوه، ئهوهش بهو مهبهستهی ژمارهیهكی زۆرتر له ئارهزوومهندان بۆ چاودێری كردنی سندوقهكانی دهنگدان دابمهزرێنرێن. ئهوهش لهكاتێكدایه كه پێشتر كۆمسیۆن ئاماژهی بهوهدابوو كه داواكاری بۆ دامهزراندنی كارمهندانی سهر سندوقهكانی دهنگدان وهردهگرێت. ههرلهو چوارچێوهیهدا ئهمڕۆ كۆمسیۆن بڕیاریدا وادهی وهرگرتنی داواكاری بۆ دامهزراندن وهك كارمهندی سهر سندوقهكانی دهنگدان بۆ ماوهی ههفتهیهك درێژ بكرێتهوه.
هاوڵاتى بهپێی نووسراوێك دەستەی وەبەرهێنان دەسەڵاتەکانی بۆ بەرێوەبەرایەتییە گشتییەکانی وەبەرهێنان شۆڕ كراوهتهوه. ئهمڕۆ 1ی ئابی 2021، دەستەی وەبەرهێنان لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند:" پاڵپشت بە پەسندکردنی رەشنووسی دابەزاندنی دەسەڵاتە دیاریکراوەکان لەلایەن دەستەی وەبەرهێنان، چەند دەسەڵاتێک بۆ بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی وەبەرهێنان لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان دادەبەزێنێت". لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، رێکارەکانی وەرگرتنی رەزامەندیی لایەنە پەیوەندیدارەکان، پێداویستیی بەدەستهێنانی و مۆڵەتی پڕۆژە لە بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی وەبەرهێنان دەکرێت. دوای تەواوکردنی سەرجەم رێکارەکان پێویستە فۆرمی مۆڵەت بە پڕکراوەیی رەوانەی دەستەی وەبەرهێنەران بکرێت، ئەوەش بە مەبەستی وردبینیکردنی مامەڵەکە. بەشێکی دیکەی لەو دەسەڵاتانەی کە شۆڕدەکرێتەوە بریتییە لە، پێدانی مۆڵەتی کۆتایی و واژووکردنی مۆڵەتی کۆتایی پرۆژەی وەبەرهێنان دوای تەواوکردنی هەموو رێکارەکانی پێدانی مۆڵەتەکە. هەروەها وێنەیەک لە مۆڵەتەکە دەدرێتە دەستەی وەبەرهێنان ئەوەش بە مەبەستی ئەنجامدانی رێکارەکانی بەدواداچوون و چاودێری پرۆژەکە.
هاوڵاتى وەزارەتی بەرگریی ئێران فڕۆکەی ئێرانی گەیاندۆتە تورکیا بۆ ئەوەی لە کۆدوژاندنەوەی ئاگرەکەدا هاوکاریان بکات.تورکیاش وێنەی فڕۆکەکەی بڵاوکردەوە کە توانای هەڵگرتنی 30 تۆن ئاوی هەیە. بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی وەزارەتی بەرگریی ئێران، فڕۆکە ئێرانییەکە رۆژی شەممە ئۆپەراسیۆنەکانی بۆ کوژاندنەوەی ئاگری دارستانەکانی تورکیا دەستپێکردووە. محەممەد مەهدی نووری، فڕۆکەوانی ئەو فڕۆکە ئێرانییەیە کە نێردراوە بۆ تورکیا. ئەو دەڵێت:" دوای نیوەڕۆی رۆژی شەممە تیمێکی ئاگرکوژێنەوە و فڕۆکەی ئاگرکوژێنەوە گەیشتوونەتە شاری موغلای تورکیا". وەزارەتی بەرگریی تورکیاش وێنەی فڕۆکە ئێرانییەکەی بڵاوکردووەتەوە، کە فڕۆکەیەکە لە جۆری ئۆیلیوشن و توانای هەڵگرتنی 30 تۆن ئاوی هەیە. بەوتەی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا، جگە لە ئێران، وڵاتانی ئازەربایجان، رووسیا و ئۆکراینیاش فڕۆکەی ئاگرکوژێنەوەیان بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکەی تورکیا ناردووە. بەگوێرەی دوایین ئامارەکان، تاوەکو ئێستا چوارکەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە 270 كەس بریندارن، هەروەها سەتان هەزار دار و گیانلەبەر سووتاون.
هاوڵاتى وەزارەتی بەرگری عێراق دەرگای دامەزراندن بۆ خولی 112ی کۆلێژی سەربازی کردەوە و رایگەیاند:" سەرجەم دەرچووانی بەشی ئامادەیی (زانستی، وێژەیی، بازرگانی و پیشەسازی) لە ئەمڕۆ یەکشەممەوە دەتوانن داواکاری پێشکەش بکەن". وەزارەتی بەرگری عێراق لەراگەیەنراوێکدا باسی لەوەشکردوە، لەئەمڕۆوە تاوەکو رۆژی پێنجشەممە 5ی ئاب دەرگای دامەزراندن بۆ خولی 112ی کۆلێژی سەربازی کراوەتەوە و ئەوانەی ئارەزوومەندن دەتوانن داواکاری لەرێگەی ئۆنلاینەوە پێشکەش بکەن. ئەوەش هاتووە، دەبێت داواکار تەمەنی لەنێوان 18 بۆ 22 ساڵ بێت و کۆنمرەی هەردوو بەشی زانستی و وێژەیی (70%) بەرەو سەرەوە بێت، هەروەها بەرزی باڵاشی نابێت لە 1.65 مەترێک و سەد و شەست و پێنج سانتیمەتر کەمتر بێت.
هاوڵاتى بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 1ی ئابی 2021، بوومهلهرزهیهك به گوڕی 5.5 بە پلەی رێختەر، دهریای ئیجهی ههژاندووه. ئەوە سێیەمجارە کە لەو ناوچانە بوومەلەرزە روودەدات. بهپێی ئهو زانیارییانهی كه له ماڵپهڕی ئافاد بڵاوكراوهتهوه، بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 1ی ئابی 2021، بوومهلهرزهیهك به گوڕی 5.5 بە پلەی رێختەر، دهریای ئیجهی ههژاندووه. ئاماژه بهوهشكراوه بوومهلهرزهكه له قووڵایی 8.16 كیلۆمهتردا روویداوه و چهقهكهی 27.18 كیلۆمهتر له داتچاوه نزیک بووه. ماڵپهڕی ئافاد راشیگەیاند:" شەوی رابردوو هەمان شوێن لە دەریای ئیجە لە سنوورە ئاوییەکانی شارۆچکەی داتچا دوو جاری دیکە بوولەمەرزەی تێدا تۆمارکراوە. یەکەمیان کاژێر 22:57 خولەک بووە بە گوڕی 4.5 پلە، دووەمیان کاژێر 02:52 خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ بە گوڕی 4.2 پلەی رێختەر تۆمارکراوە. تاوەکو ئێستا هیچ روونکردنەوەیەک لەلایەن پارێزگاری شارەکە و لایەنە پەیوەندیدارەکان لەبارەی زیانە گیانی و ماددییەکانی بوومەلەرزەکان بڵاونەکراوەتەوە.
هاوڵاتى سەرۆككۆماری توركیا رایگەیاند:" دەبێت ئەو كەسانە بدزۆرێنەوە كە بەرپرسیارن لەسووتاندنی دارستانەكان و بەتوندی سزا بدرێن". رەجەب تەیب ئەردۆغان لەبارەی رووداوەكانی ئاگركەوتنەوە لە دارستانەكانی وڵاتەكەی لە شارۆچكەی مارماریس رایگەیاند: "بۆ كوژاندنەوەی ئاگرەكە، لە پاڵ فڕۆكەكان، ٨٠ ئۆتۆمبێلی ئاگركوژێنەوە، ٣٥ تانكەر، ٣١ ئۆتۆمبێلی كاركردن، ١٧٦ ئۆتۆمبێلی خزمەتگوزاری، ھەزار و ٤٠٠ كارمەند كار دەكەن". تەیب ئەردۆغان، لەبارەی زیانلێكەوتووانی ئاگرەكە رایگەیاند: سەرجەم پێداویستییەكانی وەك خۆراك، شوێنی مانەوە و پاككەرەوە ئامادەن و گشت رێككارەكان گیراونەتەبەر. ئەردۆغان، راشیگەیاند:" ئەركی سەرشانیانە ئەوانە دۆزنەوە كە دارستانەكانیان سووتاندووە و بە توندی سزایان بدەن". ئەردۆغان باسی لە قەرەبووكردنەوەی زیانەكان كرد و وتی: "توركیا بە زووترین كات ئاسەواری ئاگرەكان دەسڕێتەوە. رێگە نادەین ھیچ ھاووڵاتییەك بەشخوراو بێت. توانامان ھەیە گشت زیانەكان قەرەبوو بكەینەوە بەدەر لە زیانی گیانی". سەركۆماری توركیا وتیشی: "دووبارە دارستانەكان دروست دەكەینەوە و نەمامی زیاتر بۆھەر پارچەیەك خاكی سووتاو لە دارستانەكاندا دەڕوێنینەوە".
هاوڵاتى مەلا بەختیار رایگەیاند:" ناكرێ لەبەرامبەر هیچ دزو جەردەو گەندەڵییەك كۆڵبدەین، بەپێچەوانەوە دەبێ ململانێكە زۆرتر بكەینو بەبڕواو مەترسییەكی زۆرترەوە، هەڵوێست وەربگرین، رەخنە بگرین و لەتێكۆشان لەپێناو گۆڕانكاری كۆمەڵایەتی بەردەوامبین". ئێوارەی ئەمڕۆ 31ی تەمموزی 2021، مەلا بەختیار، سەرپەرشتیاری گشتی پلاتفۆڕمی دابڕان، لەچوارچێوەی ئامادەكارییەكان بۆ كۆنفرانسی شەشەمی دابڕان، لەگەڵ ژمارەیەك لە بازنەكانی هەولێر، مەخمور، بنەسڵاوە، سۆران، رواندوز، خەبات، شارباژێر، دەربەندیخانو كەلار كۆبووەوە بەو پێشەكییەی كە (دیموكراسی مەحاڵە بێتەدی، ئەگەر رۆشنگەری لەناو كۆمەڵ و ژیانی كۆمەڵایەتیدا، پەرەنەسەنێت)، كۆبوونەوەكەی دەستپێكرد. ئاماژەشی بۆ ئوەكرد، كە بنەمای دیموكراسی رۆشنگەرییەو ئەگەر مێژوو بخوێنینەوەو ئەزمونە دیموكراسییە سەركەوتووەكانی دونیاببینین هەروایە. سەرپەرشتیاری گشتی پلاتفۆڕمی دابڕان، رونیشیكردەوە، بەراورد بە ئۆرۆپا، وڵاتانی ئێمەو مانان بۆچی بە دواكەوتوییی ماوینەتەوە؟ بەڵام بۆچی ئەوان هەموو دەقیقەو سەعاتێك دەستكەوتێك، پێشكەوتن و گۆڕانكارییەكیان هەیە؟ بەڵام لەلای ئێمە بەپێچەوانەوە هەر قۆناغێك دێتە پێشەوە، نەك هەفتەو مانگێك، ساڵێك یان دوو ساڵێك جارێك، بیرێكی تازە دێتە پێشەوە، پەرچە كردارە كۆنەپارێزییەكەی زۆر زیاترە لەپشتیوانییەكەی! ئەمەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە پێشینەكەمان، پێشینەیەكی دواكەوتووە و نە قۆناغی رێنیسانس و نە چاكسازیی ئاینیمان دیوە، نە رۆشنگەری و نە شۆڕشی پیشەسازیمان دیوە! بێگومان هەتا ئێستاش لەكوردستان شۆڕشی دیموكراسی لەكوردستان بونی نەبووەو ئەوەی هەبووە، شۆڕشی رزگاری بووە. مەلا بەختیار، جەختیشیكردەوە، هەتا ئێستاش، دەتوانم بڵێم لەشۆڕشی رزگاریداین و بەشێكی بچوكی بەشەكانی كوردستانمان رزگار كردووەو سێ بەشی هێشتا داگیركراون، ئەوەی لەكوردستانی باشوریش هەیە، بەداخێكی زۆرەوە هێشتا ژێرخانێكی ئابوری بەهێزمان نییە، هەتا بوترێت هێزی بەرهەمهێنانی نوێمان هەیە، هێشتا چینی ناوەڕاست یان بۆرژوای نیشتمانی دروست نەبووە، هەتا بزانین پەیوەندییە نوێیەكانی بەرهەمهێنانیش لەوڵاتی ئێمە وەكو ئەلتەرناتیڤ چۆن دروستبووە. واتا هێشتا نەژێرخانی ئابوری، نەژێرخانی هێزی بەرهەمهێنانی نوێیە، نە پەیوەندییەكانی بەرهەمهێنانمان، پەیوەندییەكی بەرهەمهێنانی چینی نوێیە، یان پەیوەندی هێزی چینی سەرمایەداری نیشتمانییە، تا بزانرێت چەند ئەو پەیوەندیی و هێزانە لەخزمەتی هێزەكانی بەرهەمهێنانماندایە. وتیشی: ئەگەر نەتوانین ژێرخانمان، ژێرخانی سەردەمی نوێ بێتو باشتر بێ لەژێرخانی سەردەمی داگیركراوی و پەیوەندییەكی بەرهەمهێنانی نوێ بێ بۆ ئەوەی خزمەتی بەرهەمهێنانی نوێ دروستبكات، ناتوانین بڵێین بەتەواوەتی توانیومانە دیموكراسی یان پەیوەندی كۆمەڵایەتی، یان چینایەتی، یان سیستەمی كۆمەڵایەتیمان وا گۆڕاوە، كە ناوی بنێین ئەمە بەتەواوی دیموكراسییە. بەڵكو ئەمە هەوڵ و سەرەتایەكە بۆ دیموكراسی. لەبەشێكی تری كۆبوونەوەكەدا، سەرپەرشتیاری پلاتفۆڕمی دابڕان، ئاماژەی بۆ ئەوەكرد: لەم سی ساڵەدا بەداخێكی زۆرەوە، لەبەرئەوەی ژێرخانمان لاوازبووە، پەیوەندیی و هێزی بەرهەمهێنانیشمان لاوازە، هەر بۆیە دیموكراسییەكەشمان زۆر زۆر لاوازە. ئەگەرچی نمونە هەیە لەدنیادا، كە بە سی ساڵ سەركەوتنی زۆر گەورە بەدەستهاتووەو ئەمەش وادەكات بتوانین ئەزمونی كوردستان، بە ئەزمونە سەركەوتووەكانی تر بەراورد بكەین، وەكو سەنگافورە كە بە سی ساڵ، ئێستا یەكێكە لە وڵاتە پێشكەوتووەكانی دونیاو سەرەڕای ئەوەی نەوتو غازیشی نییە، بەڵام پاسپۆرتەكەی، یەكەمین پاسپۆرتی دونیایە. جەختیشیكردەوە: ئەم بەراوردكارییە، ئەركێكی قورس دەخاتە سەرشانی هەموومان، چونكە ئەم بەشە ئازادكراوەی كوردستانی گەورە، سەرەڕای هەڵەو كەموكوڕییەكان ئومێدی هەموو كوردێكە، بۆیە ناكرێ لەبەرامبەر هیچ دزو جەردەو گەندەڵییەك كۆڵبدەین، بەپێچەوانەوە دەبێ ململانێكە زۆرتر بكەینو بەبڕواو مەترسییەكی زۆرترەوە، هەڵوێست وەربگرین، رەخنە بگرین و لەتێكۆشان لەپێناو گۆڕانكاری كۆمەڵایەتی بەردەوامبین. لەكۆتایی وتەكانیشدا، ئاماژەی بۆ ئەوەكرد، كە قۆناغەكە دوای ئەزمونی س ساڵ لەحوكمڕانی پێویستی بەوەیە كە بەڕاستی تێبگەین، كە دابڕان و فێمێنیزمی رۆشنگەری، ئەركێكی دوانەیە لەپێناو ئەوەی بنەمایەك بۆ دیموكراسی و گۆڕانكاری كۆمەڵایەتی دابنێینو ئەمەش لێپرسراوێتی تاك بەتاكی كۆمەڵی ئێمەیە، كە خەباتكاری ئەم رێگەیەبین، خەباتكاریش تا نەگاتە ئامانجەكانی كۆڵنادات.
هاوڵاتى هەپەگە ڕایگەیاند:" لە ناوچەی خۆزاتی دەرسیم ئۆتۆمبێلێکی زرێپۆشی سوپای تورکی داگیرکەر کرایە ئامانج و هێرشی فڕۆکەکانی تورکی داگیرکەریش بۆ سەر هەرێمەکانی گەریلا بەردەوامە". ئەمڕۆ شهممه 31ی تهمموزی 2021، ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پارستنی گەل (هەپەگە) ڕایگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە تێیدا هاتووە:“ ٣ی تەمووز کاتژمێر ١٦:٤٠٠ ئۆتۆمبێلێکی سوپای داگیرکەری تورک، لە ناوچەی خۆزاتی دەرسیم بەرەو بارەگای ئاموتکا دەچوو و لەلایەن هێزەکانمانەوە کرایە ئامانج لە دەروازەی بارەگاکە لە نزیکەوە لە بارەگاکەدرا، لە چالاکییەکەدا بەپێی زانیارییەکان لانیکەم داگیرکەریک سزادراوە، لە هەمان ناوچە پێنج کامێرای چاودێریی لەلایەن هێزەکانمانەوە لەناوبران، بەهۆی هێرشی هەلیکۆپتەرەکان و بەکارهێنانی چەکی قۆرس لە دەرەکۆی ئاگرکەوتەوە.” ئاماژەی بەوەشکراوە، کە لە هەرێمی حەفتانین و لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێریی جەنگی خابوردا، لە ٣٠ی تەمووز کاتژمێر ١٧:٣٠ داگیرکەران لە گردی کۆخێی مەلا یەحیای دەڤەری کەشانێ، لەلایەن هێزەکانمانەوە کرانە ئامانج، لە چالاکییەکەدا داگیرکەرێک سزادرا. هەروەها ٢٨ی تەمووز کاتژمێر ٢٣:٣٠ لە ئەشکەوتی بریندارانی هەرێمی زاپ، ٣١ی تەمووز کاتژمێر لەنێوان ٠٩:٠٠ و ٠٠٩:٢٠٠ لە دەڤەری کوروژەهرۆ و ساجا فڕۆکەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک هێرشیان ئەنجامدا. دەشڵێت: ٢٩ی تەمموز لەنێوان کاتژمێرەکانی ٢٣:٣٠ و ٠:٣٠ لە هێڵی قەشوری هەریمی مەتینا، جموجووڵی هەلیکۆپتەرەکانی سوپای تورکی داگیرکەر دەستیپێکرد، هەرلە ٣٠ی تەمووز کاتژمێر لەنێوان ١٦:٠٠ و ١٧:٠٠، دەوروبەری شاروچکەی چەمانکێی شاری دهۆک و دەوروبەری گوندی مەیروکێ و دەڤەری دەشتی کافیا، لەلایەن فڕۆکەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەرەوە بۆردومانکران. لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئەوەش هاتووە:" ٢٩ی تەمموز کاتژمێر ١٧:٠٠ تونێلەکانی شەڕ، لە دەڤەری گرێ سوری هەرێمی ئاڤاشین بۆردومانکران، ٣٠ی تەمووز کاتژمێر لەنێوان ٢٣:٤٠ و ٠٢:٤٠ لەسەر ئاسمانی گردی سور، گردی سلێمان و گردی سپی جموجووڵی هەلیکۆپتەرەکانی سوپای تورکی داگیرکەر دەستیپێکرد. هەر لە ٢٩ی تەمووز کاتژمێر ٢١:٣٠ فڕۆکەکانی شەڕ ئاڤی لۆلان، گردی ئەشکەوت و گردی شەهیدانی خواکورکیان بۆردومان کرد". هەپەگە ڕاشگەیاند:" لە ٣٠ی تەمووز کاتژمێر ١٧:٠٠، لە بارەگای سنورییەوە دەڤەری سیدای زاپەوە، بە ئۆپوس تۆپباران کرا. هەر هەمان ڕۆژی ٣٠ی تەمووز لەنێوان کاتژمێرەکانی ٠٩:٠٠ – ٠٩:٠٠ دەڤەری چەمچۆ و سیدا لەلایەن فڕۆکەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەرەوە وە بۆردومانکران".
هاوڵاتى لەماوەی نیو کاتژمێردا 9 بومەلەرزە لە سێگۆشەی قەسری شیرین و کەلار و خانەقین و ڕوویداوە و گوڕی زۆرینەشیان بە 3.6 پلە بەپێوەری ڕێختەر بووە. بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی گەرمیان ئاماژەی بەوەکردووە، بومەلەرزەکان بە گوڕی 3.5 و 3.6 و 3.6 لە سێگۆشەی نێوان کەلار خانەقین قەسری شیرین روویدانداوە. کەشناسی دەشڵێت:" ئەو بوومەلەرزانە نیشانەی ئەوەیە کە ناجێگێری لە پلێتەکانی نێوان ئەم سێگۆشەیە هەیە و ئەگەر هەیە بومەلەرزەی تری بە پلەی نەزانراو بەدوادا بێت"
