هاوڵاتى كەشناسێکی عێراق رایگەیاند:" ئەگەری بارانبارین هەیە لە رۆژی شەممەوە تا کۆتایی هەفتەی داهاتوو". ئەمرۆ هەینی 30ی تەمموزی 2021. محەمەد دووری لە بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی عێراق بە میدیاکانی عێراقی رایگەیاندووە:" لە رۆژی شەممەوە ئەگەری بارانبارین هەیە لە ناوچەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان و تاوەکو هەفتەی داهاتوو بەردەوام دەبێت". ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەم گۆڕانکارییە لە کەش و هەوادا لە ئەنجامی دروستبوونی پەڵە هەوری گەورە لە ئاسمانی چەند ناوچەیەک دەبێت، بە تایبەت لە هەرێمی کوردستان ئەوە روودەدات. زیاتر لە مانگێکە شەپۆلێکی گەرما عێراق و هەرێمی گرتووەتەوە و لە هەندێک ناوچەشدا پلەکانی گەرما گەیشتوونەتە سەرو 50 پلەی سیلیزی.
هاوڵاتى پزیشكێكی نه‌خۆشیه‌كانی ھه‌ناوی جیاوازی هه‌ڵامه‌ت و ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ هاوڵاتیان روندەکاتەوە و رایگەیاند " كۆرۆنا ده‌شێت له سه‌ره‌تادا نیشانه‌كانیان وه‌ك ھه‌ڵامه‌ت بێت، بۆیه ئامۆژگاریی ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌م كه ته‌مه‌نیان ھه‌ڵكشاوه سه‌ردانی سه‌نته‌ره‌كانی كۆرۆنا بكه‌ن". زانا دزه‌یی پسپۆڕی نه‌خۆشیه‌كانی ھه‌ناوی له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی، جیاوازیه‌كانی هه‌ڵامه‌ت و گۆڕاوی دێلتای كۆڤید-19 و ڤایرۆسی كۆرۆنای بڵاوكردوه‌ته‌وه و نوسیویه‌تی:"بونی تایه‌كی زۆری به‌رده‌وام، كۆكه‌یه‌كی وشك كه زیاتر به ھه‌ناسه ھه‌ڵمژین و له كاتی قسه‌كردن بێت، ھه‌ناسه‌ته‌نگیی، ئێش و ئازارێكی زۆری ماسولكه‌كان، سه‌رئێشه‌یه‌كی توند، نه‌مانی ته‌واوه‌تیی ھه‌ستی بۆن و تامكردن، بێ ھێزییه‌كی زۆر، ئێڵنج و سكچون، ئه‌مانه زیاتر ده‌لاله‌ت ده‌كه‌ن له توشبون به ڤایرۆسی كۆرۆنا". رونیدەکاتەوە و نوسیویه‌تی:" كڕانه‌وه‌یه‌كی كه‌می قورگ، لوت گیران یان ئاوكردنی لوت، نه‌رمه تایه‌كی كه‌م، سه‌رئێشه‌یه‌كی كه‌م، پژمین، كه‌مبونه‌وه‌یه‌كی تا ڕادده‌یه‌ك به‌سیتی ھه‌ستی بۆنكردن، تۆزێك ھه‌ستكردن به ماندوێتیی، ئه‌مانه به‌یه‌كه‌وه ده‌لاله‌تن له توشبون به ڤایرۆسی ھه‌ڵامه‌ت". دكتۆر زانا دزه‌یی راشیگه‌یاندوه، "به‌شێكی به‌رچاو له نه‌خۆشانی كۆڤید-19 به‌تایبه‌تی له‌م گۆڕاوه نوێیه‌ی دێلتا، ده‌شێت له سه‌ره‌تادا نیشانه‌كانیان وه‌ك ھه‌ڵامه‌ت بێت، بۆیه ئامۆژگاریی ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌م كه ته‌مه‌نیان ھه‌ڵكشاوه یان نه‌خۆشیی درێژخایه‌نیان ھه‌یه یان به‌ركه‌وته‌ی نزیكی توشبوی كۆڕۆنان، سه‌ردانی سه‌نته‌ره‌كانی كۆرۆنا بكه‌ن بۆئه‌وه‌ی حاڵه‌ته‌كه‌یان به‌ته‌واویی ده‌ستنیشان بكرێت". جەختی لەوەشکردۆتەوە"نابێت ئه‌وه له‌بیربكه‌ین ئه‌م وه‌رزه، وه‌رزی ھه‌ڵامه‌ت و په‌تا نییه، ته‌نھا شتێك كه ھه‌یه له ئێستادا، شه‌پۆڵێكی به‌ھێزی كۆڤید-19یه.
هاوڵاتى ماریا فەرهاد شاجوانی پارێزگای نەینەوایە بە شاجوانی 2021ـی عێراق هەڵبژێردرا. ئەمشەو لە ڕێوڕەسمێکدا لە بەغدا ماریا فەرهاد لەناو 17 بەشداربودا وەک شاجوانی ٢٠٢١ی عێراق هەڵبژێردرا. ماریا فەرهاد خەڵکی پارێزگای نەینەوایە، ماوەی دوو ساڵە لە پارێزگاکەی خۆی بە شاجوان هەڵبژێردراوە. رێوڕەسمی دیاریکردنی شاجوانی 2021ـی عێراق لە کاتژمێر 08:00ـی شەو بەڕێوەچوو. لەنێو 17 بەشداربووەکەدا، حەوت کچیان کورد بون. لە عێراق بۆ یەکەمجار لە ساڵی 1947 دا پێشبڕکێی هەڵبژاردنی شاجوان سازکراوە و سەرەتا بەناوی شاجوانی بەغداد بووە. لە یەکەم پێشبڕکێی شاجواندا، کچێکی یەهودی بەناوی ریمیە دانهوور، تاجی شاجوانی لەسەر کردووە و بووەتە شاجوانی بەغداد.
هاوڵاتى وەزارەی خەزێنەی ئەمریکا رایگەیاند "سەرۆک داوای لە ویلایەت و ناوچە و حکومەتە خۆجێییەکان کرد کە 100 دۆلار بدرێت بە هەر ئەمریکییەک کە ڤاکسینی کۆرۆنا وەردەگرن". وەزارەی خەزێنەی ئەمریکا رایگەیاند "سەرۆک داوای لە ویلایەت و ناوچە و حکومەتە خۆجێییەکان کرد کە 100 دۆلار بدرێت بە هەر ئەمریکییەک کە ڤاکسینی کۆرۆنا وەردەگرن، ئەمەش بەمەبەستی زیادکردنی رێژەی کوتان، پاراستنی کۆمەڵگەکان و رزگارکردنی ژیانی خەڵک". بڕیارە جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا هەندێک رێکاری دیکە رابگەیێنێت، لەوانەش پێشاندانی بەڵگەی بەکارهێنانی پێکوتەی کۆرۆنا بۆ هەموو کارمەندانی حکومەت، بەکارهێنانی دەمامک و سنووردارکردنی گەشتکردن. ئەم هەنگاوانەی سەرۆکی ئەمریکا لە کاتێکدایە کە کۆرۆنای گۆڕاوی جۆری دەلتا بە رێژەیەکی بەرچاو لەو وڵاتە بڵاوبووەتەوە. کۆشکی سپی داوای لە هاووڵاتییانی ئەمریکی کردووە ئەوانەی تاوەکو ئێستا پێکوتەی کۆرۆنایان وەرنەگرتووە، پێکوتەکە وەربگرن. لە کۆی 330 ملیۆن لە دانیشتووانی ئەمریکاش تاوەکو ئێستا نزیکەی 164 ملیۆن کەس پێکوتەی کۆرۆنایان وەرگرتووە، کە دەکاتە نزیکەی 57%ی کۆی دانیشتووانی ئەمریکا بە هەموو تەمەنەکانەوە. بەپێی سەنتەری کۆنترۆڵکردن و پێشگیریکردن لە نەخۆشییەکان لە ئەمریکا (CDC)، ئەو ئەمریکییانەی دوای تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا دەمرن 99.2%یان ڤاکسینیان وەرنەگرتووە. هەروەها سەرۆکی ئەمریکا داوای لە کارمەندانی فێدراڵی کردووە کە ڤاکسینی کۆرۆنا وەربگرن یان پابەندی رێنوێنییەکانی خۆپارێزی ببن، وەکو بەکارهێنانی ماسک و پاراستنی دووریی نێوانیان لەگەڵ خەڵک.
هاوڵاتى بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند:" لە نیوەی شەوەوە خێرایی ئەو رەشەبایەی هەڵێکردوە زیاتر دەبێت". ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 29ى ته‌موزى 2021 لە راگەیەندراوێکدا کەشناسی هەرێم رایگەیاند:" ئەمشەو خیرایی با زیاتر دەبێت لە هەولێر و سلێمانی لە دوای نیوەشەو بۆ بەرەبەیان ئەگەر هەیە خێراییەکەی چالاک بێت بۆ 25کم لە کاتژمێرێکدا". لە ئێواری ئەمڕۆە رەشەبایەکی بەهێز لە سلێمانی و هەولێر هەڵیکردوە و کەشناسیی هەرێم پێشبینیی زیادبونی خێراییەکەی کردوە.
هاوڵاتى ئاژانسی پاراستن و زانیاری/زانیاری رایگه‌یاند:" له سلێمانی و چەمچەماڵ دوو تۆڕی مه‌ترسیداری داعش ده‌ستگیركران یه‌كێك له‌و گروپانه گروپێكیان به‌نیازبووه له هه‌رێمی كوردستان ته‌قینه‌وه بكات. ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 29ى ته‌موزى 2021 ئاژانسی پاراستن و زانیاری/زانیاری له راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاند:" له‌سه‌ر فه‌رمان و راسپارده‌ی سه‌رۆكی ئاژانسه‌كه و له چوارچێوه‌ی هه‌وڵه‌كان بۆ دابینكردنی سه‌قامگیری و ئاسایش و روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی تیرۆر و مه‌ترسییه‌كان، له رۆژانی ١٣ و ٢٣ و ٢٥ی مانگی ٧ی ساڵی ٢٠٢١، له سێ ئۆپه‌راسیۆنی جیاوازدا له پارێزگای سلێمانی، ناوشاری سلێمانی و قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ، (٨) تیرۆریستی سه‌ر به رێكخراوی تیرۆریستیی داعش ده‌ستگیر و راپێچی به‌رده‌م یاسا كران. ده‌شڵێت :"دوای كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری وردی هه‌واڵگری و پاش به ده‌ستهێنانی به‌ڵگه‌ی ته‌واو له‌سه‌ر تێوه‌گلانی ئه‌ندامانی دوو تۆڕی داعش له سلێمانی و چه‌مچه‌ماڵ و له كاتێكدا گروپێكیان شانه‌ی نووستوو بوون و ئه‌وی تریان ئاماده‌كارییان ده‌كرد بۆ ئه‌نجامدانی ته‌قینه‌وه له هه‌رێمی كوردستان، به فه‌رمانی دادوه‌ر، ئه‌و تۆڕه تیرۆریستیانه ده‌ستگیر كران. تۆڕی یه‌كه‌م. گروپی ناو چه‌مچه‌ماڵ. ناوی تیرۆریستان و زانیاری له‌سه‌ر ئه‌ندامانی گروپه‌كه و كرده‌وه تاوانكارییه‌كانیان: ١. (علی محمد علی) ناسراو به ئه‌بو ئه‌نه‌س. ئه‌میری ئه‌منیی داعش بووه له ویلایه‌تی موصڵ و پاش رزگاركردنی پارێزگای نه‌ینه‌وا، ناوبراو له نێوان ره‌ققه‌ی سوریا، و فه‌لوجه و جزیره و كه‌ركوك جێ گۆڕكێی كردووه و به‌رده‌وامیش بووه له ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌ی تیرۆریستی دژ به خه‌ڵكی سوریا و عێراق. ئه‌بو ئه‌نه‌س به نیازبووه به رێگه‌ی ته‌قینه‌وه، كرده‌وه‌یه‌كی تیرۆریستی له هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام بدات. ٢. (محمد حسین محمد) كه له‌ناو تۆڕه تیرۆریستییه‌كه‌ی دا ئه‌ركی ئاماده‌كردنی بۆمبی چێندراوی بۆ ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌ی تیرۆریستی پێ سپێردراوه. ناوبراو شاره‌زایی ته‌واوی په‌یدا كردووه له ئاماده‌كردنی بۆمب و ته‌قاندنه‌وه‌ی به هاووڵاتیان و هێزه ئه‌منییه‌كاندا و، پێشتر ده‌ستی هه‌بووه له‌بۆمبڕێژكردنی ئوتومبیل و ته‌قاندنه‌وه‌ی دا. ٣. (جمعه جاسم محمد) یه‌كێكی تره له تیرۆریسته مه‌ترسیداره‌كانی داعش له‌ناو گروپه‌كه‌ی چه‌مچه‌ماڵ. ناوبراو سه‌ر به كه‌تیبه‌ی (ئینغیماسی)ی داعش بووه و، پێكه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌بو ئه‌نه‌س و محمد حسین دا به‌نیاز بوون كرده‌وه‌ی تیرۆریستی له هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام بده‌ن. ٤. (احمد عمر زیدان) ناسراو به ئه‌بو حه‌مودی، به‌رپرسی شه‌رعیی گروپه‌كه‌ی چه‌مچه‌ماڵ بووه و پێشتریش له حه‌مدانییه له‌سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی رێكخراوه‌كه‌دا، به‌رپرسی شه‌رعی بووه. ٥. (عبدالكریم احمد عمر) چه‌كداری متمانه‌پێكراوی گروپه‌كه و شاره‌زای به‌كارهێنانی چه‌كی قه‌ناص بووه. ٦. (فراس عجاج) چه‌كداری متمانه‌پێكراوی گروپه‌كه بووه و به‌شداربووه له ئه‌نجامدانی چه‌ندین تاوانی تیرۆریستی دژ به هاووڵاتیان و هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق. شایانی باسه ئه‌م گروپه له كاتێكدا سه‌رقاڵی ئاماده‌كردنی مادده‌ی ته‌قینه‌وه بوون بۆ ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌ی تیرۆریستی، له ئۆپه‌راسیۆنێكی تایبه‌تی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/ زانیاری دا له ٢٥ی ٧ی ٢٠٢١ ده‌ستگیركران.. تۆڕی دووه‌م. شانه‌ی نووستووی ناو سلێمانی. ناوی تیرۆریستان و زانیاری له‌سه‌ر ئه‌ندامان و كرده‌وه تاوانكارییه‌كان. پاش به‌دواداچوونی ورد و وه‌رگرتنی فه‌رمانی به‌ڕێز دادوه‌ر، له دوو ئۆپه‌راسیۆنی جیاوازدا له رۆژانی ١٣ و ٢٣ی ٧ی ٢٠٢١، توانرا هه‌ردوو ناوبراوی لای خواره‌وه ده‌ستگیر بكرێن و بخرێنه به‌رده‌م یاسا: ١. (رعد سلیم احمد)، (ئه‌میری سه‌ربازی)ی داعش و پاشان (ئه‌میری دیوانی زه‌كات) بووه. له دوای به‌دواداچوونی تیمه تایبه‌تمه‌نده‌كان بۆ ئه‌م تاوانباره، ده‌ركه‌وتووه كه پێشتر دوو برای ناوبراو به فه‌رمانی داعش خۆیان به هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراقدا ته‌قاندۆته‌وه. ٢. (عمر جاسم محمد)، ئه‌ندامی شانه‌ی نووستووی داعش بووه له شاری سلێمانی و پێشتر له چه‌ندین كرده‌وه‌ی تیرۆریستی له ناوچه‌كانی تری عێراق به‌شدار بووه.
هاوڵاتى وه‌زیری ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند:" سه‌ره‌رای ئه‌م دۆخه نه‌خوازراوه‌ی ھاتۆته ئاراوه به ھۆی ڤایرۆسی كۆرۆناو مه‌ترسیه راسته‌قینه‌كانی له‌سه‌ر ژیانی مرۆڤایه‌تی كه چی رێگامان به خۆمان نه‌دا جارێكی دیكه ده‌رگای مزگه‌وته‌كان و شوێنه ئاینیه‌كان دابخرێنه‌وه". ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 29ى ته‌موزى 2021 پشتیوان سادق وه‌زیری ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی حكومه‌تی هه‌رێم، له‌په‌یامێكدا رایگه‌یاند " سه‌ره‌رای ئه‌م دۆخه نه‌خوازراوه‌ی ھاتۆته ئاراوه به ھۆی ڤایرۆسی كۆرۆناو مه‌ترسیه راسته‌قینه‌كانی له‌سه‌ر ژیانی مرۆڤایه‌تی كه چی رێگامان به خۆمان نه‌دا جارێكی دیكه ده‌رگای مزگه‌وته‌كان و شوێنه ئاینیه‌كان دابخرێنه‌وه، ھه‌رچه‌نده ھیچ كامێك له ئێمه له‌گه‌ڵ داخستنی ده‌رگای مزگه‌وته‌كان و شوێنه ئاینیه‌كان نه‌بوینه و نابین، به‌ڵام له رابردو له‌به‌ر سه‌لامه‌تی گیانی ھاوڵاتیان كه لای خودای گه‌وره (گیانی مرۆڤ له‌هه‌مو شتێ پیرۆزتره) لیژنه‌ی باڵای به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی كۆرۆنا بۆماوه‌یه‌كی كاتی مزگه‌وت و شوێنه ئایینیه‌كانی راگرت، ئه‌مه‌ش ته‌نھا بۆ كۆنترۆڵكردنی كۆرۆناو وه‌ستاندنی شه‌پۆله‌كانی كۆرۆنا بوه". ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، "له‌ئێستادا كۆرۆنا له لوتكه‌دایه رۆژانه هه‌زاران له‌ئازیزانمان له كوردستان توشی كۆرۆنا ده‌بن و له‌به‌رچاوی ئێمه‌ش رۆژانه چه‌ندین كه‌س به‌هۆیه‌وه ده‌مرن، بۆیه لێره‌دا زۆر گرنگه هاوڵاتیانی ئێمه‌و نوێژخوێنان هۆشیاری و خۆپارێزی و خه‌ڵكپارێزی په‌یڕه‌و بكه‌ن، هه‌روه‌ها مامۆستایانی ئایینی له‌هه‌مو نوێژ‌و وتاره‌كان جه‌خت بكه‌نه‌وه له‌خۆپارێزی و جێبه‌جێكردنی رێنماییه ته‌ندروستیه‌كان له دوری نێوانیان و به‌ستنی ماسك و هێنانی به‌رماڵی تایبه‌ت و خاوێن راگرتنی ژینگه‌ی مزگه‌وت". هه‌ر له‌په‌یامه‌كه‌یدا، پشتیوان سادق ده‌ڵێت، "ره‌نگه پرسیاری ئه‌وه‌بكرێت بۆچی مزگه‌وت و شوێنه ئاینیه‌كان بۆ ماوه‌یه‌ك راگیران و هه‌ندێ شوێنی تر كراوه بون؟ به‌ڵام مزگه‌وت پیرۆزی و تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه و ماڵی خودای گه‌وره‌یه، شوێنێكی پیرۆزه‌و نامانه‌وێت هیچ كه‌سێك له‌مزگه‌وت توشی كۆرۆنا ببێت، بۆیه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك مزگه‌وت به‌راورد ناكرێت له‌گه‌ڵ هیچ شوێنێكی دیكه". ئاماژه به‌وه‌شده‌كات، بۆئه‌وه‌ی مزگه‌وت دور بخه‌ینه‌وه له‌هۆكاری بڵاوبونه‌وه‌ی كۆرۆنا بۆ كه‌سانی دیكه، باوه‌ك پیرۆزی خۆی ته‌ماشا و مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكه‌ین و هه‌موان پێكه‌وه بیپارێزین، "تكا ده‌كه‌ین و داواكارین، رێنماییه ته‌ندروستیه‌كان وه‌ك خۆی جێبه‌جێبكه‌ن، به‌م كاره‌شمان هه‌میشه ماڵ و پیرۆزی مزگه‌وت به‌كراوه‌یی و ئاوه‌دانی ده‌بینینن".
عەمار عەزیز حەوت ساڵ بەسەر كارەساتی ئێزییدیەكاندا تێپەڕ دەبێت كە گەریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان و بەشێك لەهێزە عێراقییەكان لەژێر جنگی داعش دەریانهێنا، بەڵام هێشتا برینەكانی ساڕ‌ێژ نەكراوەو هەزاران كەسیان بێسەروشوێنن. رۆژی 3ی ئاب بووەتە رۆژێكی لەبیرنەكراو بەتایبەت بۆ ئێزیدییەكان كە خاك و خەڵكەكەی لەدەست داعش رزگاركران لەلایەن گەریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان و بەشێك لەهێزە عێراقییەكان. رۆژی 9ـی تشرینی یەكەمی 2020 هەردوو حكومەتی عێراق و هەرێمی كوردستان لەژێر ناونیشانی «ئاساییكردنەوەی دۆخی شەنگال» رێككەوتنێكیان واژۆكرد، ئامانج لەڕێككەوتنەكە كشانەوەی سەرجەم هێزە چەكدارەكان بوو لەشەنگال و دەستپێكردنی ئاوەدانكردنەوەی شەنگال و گێڕانەوەی ئاوارەكان بوو بۆ قەزاكە. رێككەوتنەكە بەشێوەیەك بوو، دۆخی شەنگال بۆ پێش ساڵی 2014 و هاتنی داعش بگەڕێندرێتەوە، كاتێك لەو ساڵەدا داعش زنجیرەیەك تاوانی گەورەی بەرامبەر ئێزیدییەكان ئەنجامداو جگە لەكوشتنی سەدان ئێزیدی، هەزاران ژنی ئێزیدی رفاند، ئەوەش بەیەكێك لەگەورەترین تاوانەكانی مێژووی عێراق تۆمار دەكرێت. شەنگال دەكەوێتە باكووری رۆژئاوای موسڵ و لەچوارچێوەی پارێزگای نەینەوادایە، (50) كیلۆمەتر لەسنوری شاری حەسەكە لەسوریا دوورە و (70) كیلۆمەتر لەسنورەكانی توركیاوە دوورە. چارەنووسی رفێنراوانی ئێزیدی و پرۆسەی رزگاركردنیان عیدو خەلەف، خەڵكی قەزای شنگالە، ماوەی حەوت ساڵە چاوەڕێی رزگاركردنی باوك و دوو براو خوشكێكی خۆی دەكات لەلێدوانێكدا بە وت:» باوكم هەر لەدوای كارەساتی شەنگال لەگەڵ دوو براو خۆشكێكم بێسەرشوێنن، نازانین مردوون یاخود هێشتا لەژیاندا ماون، شوێنێكمان نەهێشتووە كەسەردانمان نەكردبێت، حەوت ساڵە چاوەڕێ دەكەم ، بێزاربووین لەچاوەڕوانی». هەروەها ئاماژەی بەوەشكرد كە بەرپرسانی عێراق هیچ شتێكیان بۆ نەكردوون»ئەوەی كراوە بەسوپاسەوە حكومەتی هەرێم زیاتر لەسێ هەزار رفێنراوی ئێزیدی لەژێر دەستی داعش رزگاركرد، ئەگەر ئەوان نەبان ئەوانەش رزگار نەدەبوون». «رۆژ و شەو دەژمێرم، تەنها و تەنها چاوەڕێی هەواڵێكی خۆشی رزگاربوونی باوكم و براو خوشكی خۆ دەكەم، هیوادارم بەرپرسانی عێراق و هەرێم كێشەكانمان چارەسەر بكەن و بەزووترین كات رفێنراوەكانمان رزگاربكەن»، عیدۆ خەلەف وای وت. سەرپەرشتیاری دۆسیەی رزگاركردنی رفێندراوانی ئێزیدی ئامارەكانی ئازادبووانی ئێزیدی و بێسەروشوێنانیان بۆهاوڵاتى دەخاتەڕوو. خەیری بۆزانی، سەرپەرشتیاری دۆسیەی رزگاركردنی رفێندراوانی ئێزیدی لەلێدوانێكدا بەهاوڵاتى وت: « لەماوەی حەوت ساڵی رابردووەوە لەكۆی شەش هەزار و (417) رفێنراوی ئێزیدی تائێستا سێ هەزار و (445) كەس رزگاركراون و زیاتر لەسێ هەزار كەسی تر هێشتا لەژێر دەستی داعشدان». هەروەها دڵنیایدایە كەسوكاری بێسەروشوێنانی ئێزیدی كەكارەكانی نووسینگەی رزگاركردنی رفێنراوان بەردەوام دەبێت تا هەموویان رزگار دەكەن. گەڕانەوەی ئاوارە ئێزیدییەكان عەلی مچۆ، خەڵكی گوندی تل قەسەبە سەر بە قەزای شەنگال، ماوەی حەوت ساڵە لەكەمپی شاریا سەر بەشاری دهۆك دەژیت بە وت: « كاتێك ئێمە ئاوارەی هەرێمی كوردستان بووین وتمان چەند مانگێك لەدهۆك دەبین و دواتر دەگەڕیێنەوە ، قەد بیرمان لەوە نەكردبووەوە حەوت ساڵ بمێنینەوە، لە هەموو شتێك بێزاربووین، لەژێر خێوەتدا و بەم گەرمایە ژیانمان وەك دوزەخ وایە ، ئەوەندە گەرمە ، لەزستانیش بەهۆی سەرما ناحەوێینەوە». عەلی مچۆ ئەوەی دووپاتكردەوە كەهەموو كەسێك حەزدەكات بگەڕێتەوە سەر خاكەكەی خۆی بەڵام لەكاتی داعش خانووەكەی تەقێنراوەتەوەو خزمەتگوزاری وەكو ئاو‌و كارەبا نیە، وتیشی:»گەڕانەوەی ئێمە بووە بەخەون». لێپرسراوی بەشی راگەیاندن لەناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەكان كەسەرپەرشتی هەموو كەمپەكانی ئاوارەیی سنوری پارێزگای دهۆك دەكات دەڵێت:»(65) هەزارو (282) ئاوارەی ئێزیدی لەدهۆكدان». كاروان زەكی، لێپرسراوی بەشی راگەیاندن لەناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەكان كەسەرپەرشتی هەموو كەمپەكانی ئاوارەیی سنوری پارێزگای دهۆك دەكەن لەلێدوانێكدا بە وت: «ئێستا (65) هەزار و (282) ئاوارە لەسنوری پارێزگای دهۆكدا دەژین، دەرگا كرایەوە بۆ گەڕانەوەی ئاوارەكان بۆ زێدی خۆیان، ئێمە هیچ رێگرێیان لێناكەین ، بەپێچەوانەوە هاوكار دەبین بۆ گەڕانەوەیان، بەڵام رێژەی گەڕانەوەی ئاوارەكانی شەنگال زۆر كەمە، ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ دۆخی شەنگال لە رووی ئەمنی و كەمی خزمەتگوزاریی .» «تەنها لە 13ی تەمموزی ئەم ساڵ (237) خێزان لە شەنگالەوە دووبارە گەڕاونەتەوە دهۆك، ئێمە دووبارە چاوپێكەوتن لەگەڵ ئەو ئاوارانە دەكەین كەدەگەڕێنەوەو شوێنیان بۆ دابیندەكەین»، كاروان زەكی وا دەڵێت. كەمپی خانكێ لە پارێزگای دهۆك دوو هەزارو (692) خێزان لەخۆدەگرێت، بەڕێوەبەری كەمپەكە دەڵێت:» گەڕانەوەی ئاوارەكان زۆر كەمە». پیر عەلو كەچەل، ماوەی چوار ساڵە بەڕێوەبەری كەمپی خانكێ-یە، دوو هەزارو (692) سەرۆك خێزانی قەزای شەنگال لەناو كەمپی خانكێ دا دەژین بە وت « لەماوەی چوار ساڵدا تەنها نزیكەی (100) خێزان گەڕاونەتەوە زێدی خۆیان، ئەمەش رێژەیەكی زۆر كەمە». ناوبراو پێیوابوو ئەگەر وابڕوات و دۆخەكە هەر چارەسەرنەكرێت حەوت ساڵی تریش ئاوارەكان ناگەڕێنەوە، وتیشی:»تا پێشمەرگە نەگەڕێتەوە و رێككەوتنی بەغداو هەولێر بەتەواوی جێبەجێ نەكرێت بەدڵنیایەوە ئاوارەكان ناگەڕێنەوە». ئەنجومەنی خۆسەری شەنگال: هاوكار دەبین بۆ گەڕانەوەی ئاوارەكان فارس حەربۆ، بەرپرسی بەشی پەیوەندییەكانی ئەنجومەنی خوسەری دیموكرات لەلێدوانێكدا بە هاوڵاتى وت:» هەموو ئەو هێزانەی لەشەنگالن بەفەرمی سەر بە حكومەتی عیراقن بە یەبەشەوە، لەڕووی ئەمنییەوە شەنگال زۆر ئارامە و هیچ كێشەیەكی ئەمنی تێدا نیە». حەربۆ پێیوابوو نەگەڕانەوەی ئاوارەكان هیچ پەیوەندی بەدۆخی ئەمنییەوە نییە، وتیشی:»تائێستا لەسەدا 35%ی ئاوارەكانی شەنگال گەڕاونەتەوە، 10% روویان لەدەرەوە كردووە، ئەوانەی دیكەش لەهەرێمی كوردستانن». فارس حەربو ئەوەی دووپاتكردەوە كەهەوڵدەدەن هەموو ئاوارەكان بگەڕێنەوە بۆ زێدی خۆیان و هەر ئاوارەیەك بگەڕێتەوە لەبازگەكان زۆر هاوكاردەبن كەدێنە شەنگالیش بەپێی توانا هاوكاریی ئەو خێزانانە دەكەن. قایمقامی شەنگال: دۆخی ئەمنی شەنگال لەهەولێر باشترە قایمقامی قەزای شەنگال دەڵێت:» حكومەتی عیراق زۆر كەمتەرخەم بووە بەرامبەر ئەو كارەساتە گەورەیەی بەرامبەر بەخەڵك كراوە». فەهد حامد، قایمقامی قەزای شەنگال لەلێدوانێكدا بە هاوڵاتى وت: « شەنگال لە رووی ئەمنییەوە لەهەولێرو بەغداش باشترە، ئەوانەی دەڵێن دوخی شنگال ئارام نیە دیارە هەندێك مەبەستیان پێ هەیە و هیچ لەدۆخی شەنگال نازانن». هەروەها قایمقامی شەنگال هێمای بۆ ئەوەكرد كەخانووە رووخاوەكان تائێستا وەك خۆیان ماونەتەوە، ئەوەی ئێستا دەكرێت زۆرینەیان رێكخراوەكانی ناوخۆ‌و دەرەكی دەیكەن وتیشی:» تائێستا دەیان خۆیندنگاو نەخۆشخانەو شوێنە گشتییەكانیان نۆژەن كراوەتەوەو هەزاران هەلی كار بۆ گەنجان و خەڵكی ناوچەكە لەلایەن ئەو رێكخراوانەوە جێبەجێ كراوە. «»تەنها لەمانگی 6ی ساڵی 2020 تاوەكو كۆتایی ساڵی رابردوو حەوت هەزار خێزان لە هەرێمی كوردستان گەڕانەوە شەنگال، بەڵام دوای راگەیاندنی رێككەوتنی هەولێرو بەغدا كە لەمانگی 10ی ساڵی 2020 ئیمزاكراوە ، گەڕانەوەی ئاوارەكان زۆر كەمبووتەوە ، ئێستاش خەڵك دەگەرێتەوە بەڵام لەوانەیە لە حەفتەیەكدا تەنها سێ تا چوار خێزان بگەڕێنەوە، كە ئەمەش رێژەیەكی زۆر كەمە» فەهد حامد وای وت. راگرتنی هەڵدانەوەی گۆڕە بەكۆمەڵەكان هەڵدانەوەی گوڕە بەكۆمەڵەكانی شەنگال هەر لە 24ی تشرینی یەكەمی 2020 تائێستا راگیراوە، هیچ وادەیەك بۆ دەستپێكردنەوەی كارەكە دیارینەكراوە، لە هەمانكاتیشدا زیاتر لە (200) روفاتی كوجۆ لەپزیشكی دادی بەغدان تائێستا پشكنینەكانیان تەواو نەبووە. مەروان جدعان، نوێنەری كەسوكاری گوندی كۆجۆ لەكەمپی چەم مشكۆ لەلێدوانێكدا بەهاوڵاتى وت:» زۆر نیگەران و توڕەین لەبەرپرسانی بەغدا، نزیكەی حەوت ساڵە هاوارو تكا دەكەین گوڕەكان هەڵبدرێنەوە و رووفاتەكانمان لەبەغدا بگوازنەوە بۆ زێدی خۆیان، بەڵام بەداخەوە داواكارییەكانمان جێبەجێ نەكراون، داوای هیچ شتێكی گەورەمان نەكردووە، ئەمە ئەركی حكومەتی عێراقە پێویستەكە ئەم كارەیەمان بۆ بكات». دوو برای مەروان بەدەستی چەكدارانی داعش شەهیدكراون، تەرمی هەردوو براكەی لەگەڵ سەدان تەرمی تر لەپزیشكی دادی بەغدان، كەسوكارییان لەچاوەروانیدان تا بەخاكبسپێردرێن «زۆرجار لەكاتی هاتنی وەفدی حكومەتی عێراق و هەرێم بۆ كەمپی چەم مشكۆ داوامان لێكردوون پەلەبكەن لەتەواوكردنی پشكنینەكان بۆ رووفاتەكان، چونكە كەسوكاری قوربانیان بێزاربوونە لەو هەموو چاوەڕوانیە، وا بڕوات دەبێت چەند ساڵێكی تریش هەر چاوەڕوان بین». ئەندامێكی دەستەی دۆزینەوەو هەڵدانەوەی گۆرە بەكۆمەڵەكانی ئێزیدییەكان لە شەنگال دەڵێت:» هەڵدانەوەی گۆرەكان لەدەسەڵاتی بەغداددایەو ئەوان رایانگرتووە». فەلاح حەسەن، ئەندامی دەستەی لێكۆڵنەوەو كۆكردنەوەی زانیاری لەتیمی نیشتیمانی هەڵدانەوەی گۆڕە بەكۆمەڵەكان سەر بەحكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ جەختی لەوەكردەوە كەهەڵدانەوەی گۆڕە بەكۆمەڵەكان ماوەیەكە راگیراوە، ئەوەش بەهۆی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا، وتیشی:»دواینجار كە دەستمان بەهەڵدانەوەی گوڕە بەكۆمەڵەكان كرد لە 24ی تشرینی یەكەمی 2020 دوای ئەوە كارەكە راگیرا و هەر لەوكاتەوە تائێستا هیچ گوڕێكی بەكۆمەڵ هەڵنەدراوەتەوە«. فەلاح حەسەن ئەوەشی ئاشكراكرد كە (20) گوڕی بەكۆمەڵ هەڵدراونەتەوە، لەناو ئەو گۆڕانەدا تەرمی زیاتر لە (350) كەس دەرهێنراون، هەموو روفاتەكان رەوانەی پزیشكی دادی بەغدا كراون بەمەبەستی ئەنجامدانی پشكنین بۆ رووفاتەكان ، لەم ژمارەیە تەنیا (104) رووفات لەبەغدا گەڕێنرانەوە بۆ گوندی كوجۆو لەوێ بەخاكسپێردراون ، زیاتر لە (200) تەرم لەپزیشكی دادی بەغدان كە هێشتا پشكنینیان تەواو نەكراوە « . یەكەم گۆڕی بەكۆمەڵی ئێزدییەكان لە 15ی ئازاری 2019 بەبڕیاری حكومەتی عیراق لەگوندی كۆجۆی قەزای شەنگال دەستپێكرا، تیادا (364) تەرم لە (17) گۆڕدا دەرهێنران، ئەوەش بەپێی ئاماری فەرمی تیمی روفاتەكان سەر بە حكومەتی عێراق . «هەندێك گۆڕی بەكۆمەڵ بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما، كاریگەری كردووەتەسەر بەشێك لەگۆڕەكان و هەڵدانەوەو ناسینەوەی ناسنامەی تەرمەكان دوو جار قورس كردووە».
هاوڵاتى میدیای فەرمی گۆڕان رایگه‌یاند:" قوباد تاڵەبانی بە فەرمی لەلایەن یەکێتی و گۆڕانەوە وەک سەرۆکی نوێی هاوپەیمانی کوردستان بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی عێراق دەستنیشانکرا. ئەمڕۆ پێنجشەممە 29-07-2021 یەکێتی و بزووتنەوەی گۆڕان بۆ تاوتوێی پەیوەندییەکانیان و دیاریکردنی کەسێك بۆ پۆستی سەرۆکی هاوپەیمانی نێوانیان بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق کۆبوونەوە و دوای دوو کاژێر کۆبوونەوەکە کۆتاییهات. کۆبوونەوەکە لە مەکتەبی سیاسیی یەکێتی بوو، بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتی و عومەر سەید عەلی، رێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان سەرۆکایەتی کۆبوونەوەکەیان کرد.
هاوڵاتى دانیشتنی دادگایی کردنی بەدەل بەرواری و چالاکوانێکی دیکەی دەستگیرکراوی بادینان لە دادگای ھەولێر دواخرا، پارێزەری دەستگیرکراوانی بادینانیش دەڵێت:"ھیچ بەڵگەیەکی یاسایی نیە بەدەل بەرواری و ئومێد بەرۆشکی تاوانبار بکات". ئەمڕۆ پێنجشەممە 29ی ته‌مموز، دانیشتنی دادگایی کردنی بەدەل بەرواری و ئومێد بەرۆژکی کەدوو چالاکوانی بادینانن لە دادگای ھەولێر دواخرا، پارێزەری دەستگیرکراوانی بادینانیش دەڵێت: "ھیچ بەڵگەیەکی یاسایی نیە بەدەل بەرواری و ئومێد بەرۆشکی تاوانبار بکات". ئەوەشیخستەڕوو،"شایەتحاڵەکان ئاگایان لەو ئیفادە نەبوو کە بەناویانەوە لەسەر دۆسیەکە دراوە"، بۆیە داوای رزگارکردنی بریکارەکانی کرد". کوڕەکەی بەدەل بەرواری ئەوەیخستەڕوو، "باوکی لەکاتی دەستگیرکردنیدا 110 کیلۆ بووەو ئێستا دابەزیوە بۆ 60 کیلۆ". 11 مانگ پێش ئێستا ئەو دوو چالاکوانە لەلایەن پۆلیسی دھۆکەوە دەستگیرکران و دواتریش، لەلایەن دادگای دھۆکەوە بە تۆمەتی خراپ بەکارھێنانی ئامێرەکانی پەیوەندی و رێکخستنی خۆپیشاندان بڕیاری زیندانیکردنیان بۆ دەرکرا. سەرباری رەخنە و داواکارییە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان بۆ ئازادکردنیان، لەمانگی ئایاری ئەمساڵدا، سەرۆکایەتی دادگای پێداچوونەوەی ھەرێم بڕیاری دادگای تاوانەکانی ھەولێری بۆ پێنج رۆژنامەنووس و چالاکوانی بادینان پەسەندکرد و سزای شەش ساڵ زیندانیکردنیان بەسەردا درا. ماوەی زیاتر لە حەوت مانگە، ژمارەیەک رۆژنامەنوس و چالاکوانێکی مەدەنی لە بادینان دەستبەسەرکراون و لە شوباتی ئەمساڵیشدا، دادگای تاوانەکانی ھەولێر پێنجیانی دادگاییکرد و سزای شەش ساڵ زیندانیکردنی بۆ ھەریەک لەوان دەرکرد.
شاناز حەسەن ماوەی زیاتر لەهەفتەیەكە ژمارەی تووشبووان بەڤایرۆسی كۆرۆنا لەهەرێمی كوردستاندا لەبەرزبونەوەدایەو هاووڵاتیانیش بەلێشاو روودەكەنە بنكە تەندروستییەكان بۆ وەرگرتنی ڤاكسین. رۆژی دووشەممە 26ی تەمموز، سامان بەرزنجی لەپارێزگای دهۆكەوە هۆشداریدایە هاووڵاتیان كە بچن ڤاكسین لەخۆیان بدەن، ئەوەش دوای ئەوەی ئامارێكی مەترسیداری تووشبوانی راگەیاند كە زیاتر لەسێ هەزار كەس بووە لە (24) كاتژمێردا. هەروەها هەریەك لەپارێزگای سلێمانی و هەولێر چەندین رێنماییان بڵاوكردەوە بۆ خۆپاراستن لەكۆرۆناو وەرگرتنی ڤاكسین. هاووڵاتیان بەدەم داواكارییەكەی وەزارەتی تەندروستییەوە دەچن بۆ وەرگرتنی ڤاكسین. محەمەد محێدین، پیاوێكی تەمەن (46) ساڵە لەشاری سلێمانی، باس لەوە دەكات خۆی و كوڕەكەی چەندین كاتژمێر نۆرەیان گرتووە تابتوانن ڤاكسینی كۆرۆنا وەربگرن و وتی:»رۆژێك زیاتر لەچەند كاتژمێرێك نۆرەمان گرت تا بتوانین ڤاكسینەكە وەربگرین و خۆمان لەمەترسی تووشبونی كەمبكەینەوە». محەمەد و كوڕەكەی دوو ژەمە ڤاكسینیان وەرگرتووەو بەهاوڵاتى وت:»ئێستا لەڕووی دەرونیشەوە زۆر ئارامترین، چونكە هەست دەكەم بەرگریم پەیدا كردووەو بەهێزترم بەرامبەر ڤایرۆسەكە». هاووڵاتیەكی شاری كەلار باس لەوە دەكات هەردوو ژەمە ڤاكسینی كۆرۆنای وەرگرتووەو بەهاوڵاتى وت:» وەرگرتنی ڤاكسین یەكێكە لەڕێكارە خۆپارێزییەكان و پێویستە هەموو هاووڵاتیان وەریبگرن و هیچ مەترسییەكی نیە». سەردار بابەكر، كوڕێكی تەمەن (31) ساڵە دانیشتووی كەلارە، وتی:» راستە بەم وەرزی گەرمایە چەندین كاتژمێر دەبێت نۆرە بگری بۆ وەرگرتنی ڤاكسین، بەڵام پاراستنی تەندروستی لەهەموو شتێك گرنگترە». لەشاری هەولێریش خەڵكی بۆ وەرگرتنی ڤاكسین رۆژانە چەندین كاتژمێر چاوەڕوانن تا بتوانن ڤاكسینی كۆرۆنا وەربگرن. بێ‌دار مو‌سا، كوڕێكی تەمەن (32) ساڵە لەشاری هەولێر، ماوەی دوو هەفتەیە ڤاكسینی كۆرۆنای وەرگرتووەو ئێستا لەچاوەڕوانی ژەمی دووەمی ڤاكسینەكەیە، بە وت: «من زۆر بەپەلەم لەوەرگرتنی ڤاكسینەكە، چونكە دەزانین تاكە هۆكارە بۆ پەیداكردنی بەرگری بەرامبەر ڤایرۆسی كۆرۆنا». ئەم كوڕە ئەوەی گێڕایەوە، پێش وەرگرتنی ڤاكسینەكە لەڕووی دەروونیەوە زۆر نائارام بووە و وتی:» هیچ هەست بەمەترسی ناكەم، بەڵام لەگەڵ ئەوەش خۆم دەپارێزم». بێ‌دار ئێستا چاوەڕوانی ئەوەیە نۆرەی بێت ژەمی دووەمی ڤاكسینەكە وەربگرێت. هاوكات شڤان جەمال، (23) ساڵ، دانیشتووی دهۆكەو دوو رۆژە ڤاكسینی كۆرۆنای وەرگرتووە، بۆ هاوڵاتى ئەوەی خستەڕوو خەڵكانێكی زۆر لەئێستادا چاوەڕوانی وەرگرتنی ڤاكسینن و جێگەی دڵخۆشییە كە دەچن بۆ وەرگرتنی لەكاتێكدا پێشتر خەڵك ترسی هەبوو لەوەرگرتنی ڤاكسینەكە. شڤان ئەوەشی روونكردەوە كە پێشتر زۆر دەترسا لەبەكارهێنانی ڤاكسینەكە، بەڵام هیچ نیشانەیەكی نەبووەو تەنیا وەك هەر دەرزییەكی دیكە بووە. رۆژنامەیهاوڵاتى بۆ هاندانی هاووڵاتیان تا دووربن لە ڤایرۆسی كۆرۆنا لەڕێگەی ئەم راپۆرتەوە دەیەوێت پاڵپشتی بۆ وشیاركردنەوەی هاووڵاتیان ئەنجامبدات. شێنێ خدر، تەمەن (34) ساڵ، دانیشتووی هەڵەبجە، ماوەی هەفتەیە ڤاكسینی كۆرۆنای وەرگرتووەو بەهاوڵاتى وت:» من رۆژێك زیاتر نۆرەم گرت تا توانیم ڤاكسینەكە وەربگرم، بەڵام ئاواتەخوازم بتوانم ژەمی دووەمیش وەربگرم، چونكە ئێستا هەست دەكەم بەرگرییەكم بۆ ڤایرۆسەكە هەیە و ترسم كەمتر بووەتەوە». ئەم كچە، ئاماژەی بۆ ئەوەكرد، دوای ئەوەی خۆی ڤاكسینەكەی وەرگرتووە و دایكی و باوكی بردووە بۆ ئەوەی ئەوانیش ڤاكسینەكە وەربگرن و لە مەترسی كۆرۆنا بەدوور بن. شێنێ، جەختی لەوەشكردەوە»جێگەی خۆشحاڵییە زۆربەی خەڵك لەئێستا دەیانەوێت ڤاكسینەكە وەربگرن و ماوەی چەندین كاتژمێر هەوڵی بەدەستهێنانی بدەن». بەڵێن مستەفا، تەمەن (٢٩) ساڵ، وتی:» پێویستە هەموومان بچین و ڤاكسین وەربگرین، چونكە هیچ ترسی نیە و تاكە هۆكارە بۆ زیادكردنی بەرگری لەشمان لەو ڤایرۆسە». لەمانگی سێی ئەمساڵەوە ڤاكسینی كۆرۆنا گەیشتە هەرێم و تائێستا زیاتر لە (200) هەزار ڤاكسین بەهەرسێ جۆرەكەیەوە گەیشتووەتەوە هەرێمی كوردستان. ئارام رۆستەم، راوێژكاری وەزیری تەندروستی، لەلێدونێكدا بەهاوڵاتى وت:»ئێمە تائێستا نەمانتوانیوە ڤاكسینی كۆرۆنا بكڕین، چونكە كۆمپانیا ئەمریكی و ئەڵمانەكە تەنیا لەگەڵ كۆڤاس مامەڵە دەكەن و ئەوانیش زیاتر لەگەڵ دەوڵەت هەڵسوكەوت دەكەن و ئێمەش دەوڵەت نین، بۆیە نەمانتوانیوە بیكڕین». كۆڤاس، كۆڕبەندێكی جهانییە، بۆ كڕین و فرۆشتنی ڤاكسین، تەنیا كار لەگەڵ دەوڵەتەكان دەكات. دكتۆر ئارام رۆستەم، روونیشی كردەوە كەوەزارەتی تەندروستی، لەپلانیدایە، دوو ملیۆن و (400) هەزار ژەم ڤاكسین بكڕن لەسەر بودجەی حكومەتی هەرێمی كوردستان. راوێژكارەكەی وەزیری تەندروستی ئەوەشی خستەڕوو كە لیژنەیەكیان پێكهێناوە بۆ كڕینی ڤاكسین و تائێستا زۆر گرێبەستیان كردووە لەگەڵ زۆر لە كۆمپانیاكان و هیوادارن لەماوەیەكی كورتدا بتوانن بیكڕین. هەروەها جەختی لەوەشكردەوە «ئەو وەفدەی ئێستا لەواشنتنە لەڕێگەی ئەوانەوە كارمان بۆ بكەن بۆ ئەوەی بتوانین ڤاكسین لەئەمریكا بكڕین». «ئێستا هەموو ئەمەلمان ڤاكسینە چینیەكەیە، كە خۆشمان وەك وەزارەت بەكارمانهێناوە و گونجاوە، بۆیە لەوانەیە بتوانین بیكڕین»، راوێژكارەكەی وەزیری تەندروستی وادەڵێت. تائێستا لەهەرێمی كوردستان زیاتر لە (214) هەزار تووشبووی كۆرۆنا دەستنیشانكراون، (192) هەزار و (351) کەس لەو تووشبووانە چاكبوونەتەوە و چوار هەزارو (689) تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.
هاوڵاتى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى تايەفه‌ى ئه‌رمه‌نى ئه‌رتۆدۆكس له عێراق و ئه‌ميندارى گشتي ئه‌نجوومه‌نى سه‌رۆكانى تايه‌فه مه‌سيحييه‌كان دۆخی ئه‌منی که بووه‌ته هۆی کۆچی ئه‌رمه‌نه‌کانی عێراق بۆ ده‌ره‌وه تاوتوێ ده‌كەن. نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له مه‌تران ئاڤاك ئاسادۆریيان سه‌رۆكى تايەفه‌ى ئه‌رمه‌نى ئه‌رتۆدۆكس له عێراق و ئه‌ميندارى گشتي ئه‌نجوومه‌نى سه‌رۆكانى تايه‌فه مه‌سيحييه‌كان له عێراق كرد. له كۆبوونه‌وه‌كەدا دۆخى تايه‌فه‌ى ئه‌رمه‌ن و مه‌سيحييه‌كان له عێراق و هه‌رێمى كوردستان، گرنگي به‌شداریى و هاوبه‌شي ته‌واوى پێكهاته‌كانى عێراق له كايه‌كانى به‌ڕێوه‌بردن و پرۆسه‌ى سياسيى وڵات، دۆخى كه‌نيسه‌كان و پاراستنى تايبه‌تمه‌ندى و مافه‌كانيان، مه‌ترسییه‌کانی داعش و هه‌ڵبژارده‌کانی داهاتووی عیراق، تاوتوێ كران. هەروەها بەپێی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا مه‌تران ئاسادۆریيان باسى له دۆخ و ره‌وشى ژيانى ئه‌رمه‌نه‌كانى كوردستان و به‌سه‌رکردنه‌وه‌یانی كرد كه گه‌وره‌ترين ژماره‌يان له زاخۆيه، هه‌روه‌ها تیشکی خسته‌سه‌ر دۆخی ئه‌منی که بووه‌ته هۆی کۆچی ئه‌رمه‌نه‌کانی عێراق بۆ ده‌ره‌وه و ستايشى يه‌كترقبووڵكردن، پێكه‌وه‌ژيان، ته‌بايى و لێبورده‌يى له هه‌رێمى كوردستان كرد و هه‌ردوولا جه‌ختيان له قووڵكردنه‌وه‌ى ئه‌و كولتووره كرده‌وه.
هاوڵاتى ئه‌مڕۆ زۆرترین وه‌زاره‌ت و ده‌سته مووچه وه‌رده‌گرن. به‌پێی خشته‌ی وه‌زاره‌تی دارایی كه پێشتر بڵاویكردووه‌ته‌وه، تیایدا هاتووه ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 29ی ته‌مموزی 2021، مووچه‌ی وه‌زاره‌تی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی، خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت، ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری، وه‌زاره‌تی داد، وه‌زاره‌تی سامانه سرووشتییه‌كان، وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی، وه‌زاره‌تی پلاندانان، وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی و بازرگانی، وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندن، وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی، وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار و وه‌زاره‌تی كاره‌با، دیوانی چاودێری دارایی، ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ، ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم، ده‌سته‌ی ژینگه، ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان، ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی، كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن و ده‌زگای مین دابه‌شده‌كرێت. مه‌سرور بارزانى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێم لێبڕینى له‌موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران هه‌ڵگرت‌و ڕایگه‌یاند، له‌م مانگه‌وه لێبڕین نامێنێت، هاوكات شه‌وى ڕابردوش وته‌بێژى حكومه‌تى هه‌رێم ئاشكرایكرد، له‌ماوه‌ى 4 بۆ 6 ڕۆژدا موچه‌ى سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت‌و ده‌سته‌و سه‌رۆكایه‌تیه‌كان دابه‌شده‌كرێت.
هاوڵاتى لە سنووری خورماتوو هەلیکۆپتەرێکی سوپای عیراق کەوتە خوارەوە. سەرنشینانی هێلیکۆپتەرەکە سێ کەس بوون گیانیان لەدەستدا. رووداوەکە کاتژمێر دوو بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 29ی تەمموزی 2021، لە نزیک گوندی جەرداغڵی لەسنووری ئامرلی سەر بەشارۆچکەی خورماتوو روویداوە، ھەلیکۆپتەرێکی سەربازیی ھێزی ئاسمانی عیراق بووە و سێ ئەفسەر کە ستافی ھێلیکۆپتەرەکە بوون گیانیان لەدەستداوە. ھێشتا ھۆکاری کەوتنە خوارەوەکە روون نەبوەتەوە، بەڵام ھێزە ئەمنییەکان چونەتە شوێنی رووداوەکە و دەرکەوتووە کە بە ھۆی کەوتنە خوارەوەی ھێلیکۆپتەرەکە سێ ئەفسەر گیانیان لەدەستداوە کە ستافی ھەلیکۆپتەرەکە بوون و یەکێکیان پلەی عەقیدە و دوانی دیکەشیان پلەیان رائیدە.
