هاوڵاتى وەزیری تەندروستی هەرێم رایگەیاند:" لەدوێنێوە 17هەزار و 141 پشکنینی کۆرۆنا ئەنجامدراوە، لەو ژمارەیەش 3هەزار و 559 کەس توشی کۆرۆنا بون و 13 توشبوش مردون. ئەمڕۆ دووشەممە، 26 تەمووزی 2021 سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستان لەكۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند:" هەرێمی کوردستان لەئاستی بڵابونەوەی کۆرۆنا لەهێڵی سور و مەترسیدار نزیک دەبێتەوە، بەجۆرێک دوێنێ 20%ی ئەوانەی پشکنینیان ئەنجامداوە توشی کۆرۆنا بون و 3559 کەس توشی پەتاکە بون، لەو ژمارەیەش 50%یان لەپارێزگای دهۆک بون کە 1564 توشبو لەو پارێزگایەدا تۆمارکراون. ئاماژەی بەوەشکرد، بۆیە ئەمڕۆ بەئامانجی زیادکردنی نەخۆشخانەکانی چارەسەری توشبوانی کۆرۆنا و گرتنەبەری ژمارەیەک رێکاری بەپەلە سەردانی پارێزگای دهۆکیان کردوە و پێداویستییەکانی پارێزگاکەش لەئامێر و ئۆکسجینی پێویست دابین دەکەن، هۆکاری بەرزی ژمارەی توشبوانیش لەدهۆک بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە دوێنێ 8474 پشکنین ئەنجامدراون. وەزیری تەندروستی هەرێم ئاماژەی بەوەشکرد، پێویستە هاوڵاتیان زیاتر پابەندی رێنماییەکان بن و ماسک بەکاربهێنن، لەقۆناغی داهاتوشدا ژمارەیەک نەخۆشخانەی دیکە بۆ پێشوازیکردن لەتوشبوانی کۆرۆنا دەکرێنەوە.
هاوڵاتى تەندروستی سلێمانی ئاماری 24كاتژمێری كۆرۆنای بڵاوكردەوە و رایگەیاند، شەش توشبووی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە و 152 توشبووی دیكەش لە نەخۆشخانەكاندا چارەسەر وەردەگرن. ئەمڕۆ دووشەممە، 26 تەمووزی 2021 بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی ڤایرۆسی كۆرۆنای بڵاوكردەوە و بەپێی ئامارەكەش، شەش توشبووی ڤایرۆسەكە گیانیان لەدەستداوە و 15 توشبووش لەژێری چاودێری چڕدان و 137 توشبووی دیكەش لەسەر ئۆكسجینن. هەربەپێی ئامارەكە 29 توشبوو داخلی نەخۆشخانە بوون و 21 توشبوو نەخۆشخانەیان جێهێشتووە و 152 توشبووی دیكەش لە نەخۆشخانەكاندا چارەسەر وەردەگرن. تاوەکو ئێستا لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە 214 هەزار تووشبووی کۆرۆنا دەستنیشانکراون، 192 هەزار و 351 لەو تووشبووانە چاکبوونەتەوە و چوار هەزار و 689 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.
هاوڵاتى به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی هۆشیاری و راگه‌یاندن له ده‌سته‌ی ژینگه راگه‌یاند:" به ئامانجی هۆشیاری زیاتر له سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی كاریگه‌رییه‌كانی وشكه‌ساڵی هه‌ڵمه‌تی"ئاوی بده" راده‌گه‌یه‌نین بۆ ئه‌وه‌ی هه‌مومان كار له پێناو كه‌مكردنه‌وه‌ی كاریگه‌ری وشكه‌ساڵی بكه‌ین". ئەمڕۆ دووشەممە، 26 تەمووزی 2021 لوقمان شێروانی، به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی هۆشیاری و راگه‌یاندن له ده‌سته‌ی ژینگه راگه‌یاند: "به ئامانجی هۆشیاری زیاتر له سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی كاریگه‌رییه‌كانی وشكه‌ساڵی ئێمه (هه‌ڵمه‌تی ئاوی بده) راده‌گه‌یه‌نین بۆ ئه‌وه‌ی هه‌مومان كار له پێناو كه‌مكردنه‌وه‌ی كاریگه‌ری وشكه‌ساڵی بكه‌ین" به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی هۆشیاری و راگه‌یاندن له ده‌سته‌ی ژینگه ئەوەشی رونكردەوە ئه‌م كاریگه‌رییه بۆ سه‌ر ئاژه‌ڵ و باڵنده‌ی كێوی و دار و دره‌خته‌كان زۆره و ئه‌گه‌ر هه‌موان هاوكاربن ده‌كرێت ئه‌م كاریگه‌رییه كه‌م بكه‌نه‌وه به دابینكردنی ئاو بۆ ئاژه‌ڵ و باڵنده‌كان و ئاودانی دار و دره‌خته‌كان كه مه‌ترسی وشكبونیان له‌سه‌ره. لوقمان شێروانی ئاماژەی بەوەشکردوە: "هه‌واڵی ئه‌وه‌مان پێ گه‌یشتوه هه‌ندێك كه‌س به نیازی راوكردنی ئاژه‌ڵ و باڵنده‌ی كێوین له‌و شوێنانه‌ی ئاویان بۆ دابین كراوه، به هه‌مولایه‌ك راده‌گه‌یه‌نین هه‌ر كه‌سێك راوی ئاژه‌ڵ و باڵنده‌ی كێوی بكات له رێگای پۆلیسی دارستان و ژینگه‌وه سزای یاسایی توند ده‌درێت، بۆیه هیوادارین هیچ كه‌سێك له‌م قه‌یرانی وشكه‌ساڵیه راو نه‌كات و زیان به سروشت و ئاژه‌ڵ و باڵنده‌ی كێوی نه‌گه‌یه‌نێت".
هاوڵاتى وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند:" دۆخی كۆرۆنا زۆر مه‌ترسیداره ". وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم هۆشداریداوه له به‌رزی ئاماره‌كانی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆناو ده‌ڵێت: "بەداخەوە رەوشی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا زۆر خراپە هەر دوێنێ تا کاتژمێر 12 شەو زۆرترین ژمارەی تووشبووان تۆمارکراوە، ژمارەکە یەکجار زۆرە و زۆرترین تووشبوون لە پارێزگای دهۆکە". به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تیایدا هاتووه:"سەر لە بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 26ی ته‌مموزی 2021، د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی گەیشتە شاری دهۆک. ئاماژه به‌وه‌شدراوه: لە پلانێکی نوێی چارەسەرکردنی نەخۆشان و دابینکردنی پێداویستی و ئامادەکاری زیاتر و کردنەوەی نەخۆشخانەی دیکەی تایبەت بە وەرگرتنی کۆرۆنا سەردانی دامودەزگاکانی تەندروستی دەکات. اوەکو ئێستا لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە 214 هەزار تووشبووی کۆرۆنا دەستنیشانکراون، 192 هەزار و 351 لەو تووشبووانە چاکبوونەتەوە و چوار هەزار و 689 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.
هاوڵاتى ده‌سه‌ڵاتى فڕۆکه‌وانى شارستانى عێراق رایگه‌یاند، له 1ى (تشرینى یه‌که‌م/10)ى ئه‌مساڵه‌وه ڕێگه به ھیچ که‌سێک نادرێت بۆ گه‌شتکردن، ئه‌گه‌ر ڤاکسینى کۆرۆناى وه‌رنه‌گرتبێت. ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 25ى ته‌موزى 2021، نائیل سه‌عد عه‌بدولهادی، سه‌رۆکى ده‌سه‌ڵاتى فڕۆکه‌وانى شارستانى عێراق سه‌رجه‌م فڕۆکه‌خانه‌کانى ئاگادارکردوه‌ته‌وه که به‌پێى رێنمایى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ده‌بێت له 1ى (تشرینى یه‌که‌م/10)ى ئه‌مساڵه‌وه سه‌رجه‌م گه‌شتیاران هه‌ردو پێکوته‌ى ڤاکسینى کۆرۆنایان وه‌رگرتبێت و بڕوانامه‌ى نێوده‌وڵه‌تى وه‌رگرتنى پێکوته‌ى (کۆڤید-19)یان پشتڕاستکرابێته‌وه، به‌پێچه‌وانه‌وه ڕێگه به ھیچ که‌سێک نادرێت بۆ گه‌شتکردن. هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:"له‌جێبه‌جێکردنى بڕیاره‌که‌شدا ئه‌و که‌سانه‌ى لێ به‌ده‌ر ده‌کرێت که له‌سێ مانگى رابردودا ڤاکسینیان وه‌رگرتوه یان توشبوى کۆرۆنا بون و چاکبونه‌ته‌وه، ئه‌وانیش ده‌بێت پشکنینى pcrیان بۆ بکرێت و ئه‌نجامه‌که‌ى نێگه‌تیڤ بێت". هاوکات، سه‌رۆکى ده‌سه‌ڵاتى فڕۆکه‌وانى شارستانى عێراق ئه‌وه‌شى خستوه‌ته‌ڕو، ئه‌م ڕێنماییه پێویسته ھه‌مو کۆمپانیاکانى گواستنه‌وه‌ى ئاسمانى په‌یڕه‌وى بکه‌ن و گه‌شتیارانى بۆ جێبه‌جێکردنى ڕێنماییه‌کان ئاگادار بکه‌نه‌وه.
هاوڵاتى به ئاماده‌بوونى رۆژنامه‌نوسان و رۆشنبیران 13یه‌مین ساڵیادى ڕۆژنامه‌نووسى تیرۆرکراو سۆرانى مامه حه‌مه له سلێمانى کرایه‌وه و"خه‌ڵاتى سۆرانى مامه حه‌مه درایه نوێنه‌رى زیندانیانى بادینان". ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 25ى ته‌موزى 2021، مه‌راسیمێک له شارى سلێمانى له ناو باخچه‌ى کافتریاى سندى هاوس به‌ڕێوه‌چوو، سه‌ره‌تاى مه‌راسیمه‌که به خوله‌کێک وه‌ستان بۆ گیانى رۆژنامه‌نووسى شه‌هید سۆرانى مامه حه‌مه و سه‌رجه‌م شه‌هیدانى قه‌ڵه‌م ده‌ستیپێکرد. پاشان له‌لایه‌ن ئه‌حمه‌د میره سه‌رنوسه‌رى ماڵپه‌ڕى لڤین، وتارێک خوێندرایه‌وه و باسى له‌وه‌کرد، که پاش 13ساڵ له تیرۆرکردنى که‌چى هێشتاش دۆسیه‌ى سۆرانى مامه حه‌مه وه‌ک خۆیه‌تی، وتیشى:" ئێستا دۆخه‌که له‌و ده‌مه خراپتره، که سۆرانى مامه حه‌مه‌ى تێدا شه‌هیدکرا، ساڵ له‌دواى ساڵ به‌ره‌و دواوه هه‌نگاو ده‌نێین". هاوکات، کاروان ئه‌نوه‌ر، سکرتێرى لقى سلێمانى سه‌ندیکاى ڕۆژنامه‌نووسانى کوردستان، وتارێکى پێشکه‌شکرد و ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد، که دواى تێپه‌ڕینى چه‌ندین ساڵ به‌سه‌ر شه‌هیدکردنى ڕۆژنامه‌نووسان، تا ئێستا نه‌تواندراوه بکوژانى هیچ یه‌ک له‌و ڕۆژنامه‌نووسانه بدۆزرێته‌وه. هه‌روه‌ها وتیشى:"ئه‌و ڕۆژنامه‌نووسانه، له‌پێناو ئازادیى و دادپه‌روه‌ریى میدیا و ڕاگه‌یاندن، تێکۆشانیان ده‌کرد، به‌ڵام به‌داخه‌وه ژینگه‌ى میدیا له ئێستادا له فهوزایهکى به‌ربڵاودایه و ئه‌گه‌ر پێشى پێ نه‌گیرێت کاره‌سات و لێکترازانى زۆر دروستبکات". له کۆتایشدا ١٢یه‌مین خه‌ڵاتى سۆرانى مامه حه‌مه، درابه ئه‌یهان سه‌عید براى (شڤان سه‌عید) چالاکوانى ده‌ستگیرکراوى بادینان، وه‌کو ڕێزێک بۆ سه‌رجه‌م ئازادییخواز و ڕۆژنامه‌نووسانى زیندانییکراوانى بادینان.
هاوڵاتى بافڵ تاڵه‌بانى، هاوسه‌رۆکى یه‌کێتى نیشتمانى کوردستان به‌بۆنه‌ى ساڵیادى بزوتنه‌وه‌ى گۆرانه‌وه په‌یامێکى ئاراسته‌ى بزوتنه‌وه‌که کردووه‌و تێیدا ده‌ڵێت:" یه‌کێتیى نیشتمانیى کوردستان جه‌خت له به‌رده‌وامى ھه‌وڵه‌کانمان ده‌که‌ینه‌وه بۆ سه‌رخستنى ھاوپه‌یمانى کوردستان و به‌دیھێنانى خواسته‌کانى کۆمه‌ڵانى خه‌ڵک و سه‌رخستنى پڕۆژه‌ى راسته‌قینه‌ى چاکسازى". ده‌قى په‌یامى بافڵ تاڵه‌بانى: به‌ڕێزان رێکخه‌رى گشتی، ئه‌ندامانى خانه‌ى راپه‌ڕاندن و جڤاتى نیشتمانیى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان به‌بۆنه‌ى ١٢ھه‌مین ساڵیادى راگه‌یاندن و دامه‌زراندنى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕانه‌وه گه‌رمترین پیرۆزبایى ئاڕاسته‌ى به‌ڕێزتان و ئه‌ندامان و لایه‌نگرانتان ده‌که‌ین. له ئێستادا ھه‌رێمى کوردستان و عێراق و ناوچه‌که به ھهلومهرجێکى سه‌ختى سیاسى و ئابووریدا تێده‌په‌ڕێت، بۆیه پێویسته هه‌موومان هێز و تواناکانمان له‌پێناو زاڵبوون به‌سه‌ر ته‌حه‌ددییه‌کان یه‌کبخه‌ین و یه‌کڕیز و یه‌کده‌نگ بین بۆ به‌دیهێنانى مافه نه‌ته‌وه‌یى و ده‌ستوورییه‌کانمان. له‌م بۆنه‌یه‌دا وه‌ک یه‌کێتیى نیشتمانیى کوردستان جه‌خت له به‌رده‌وامى ھه‌وڵه‌کانمان ده‌که‌ینه‌وه بۆ سه‌رخستنى ھاوپه‌یمانى کوردستان و به‌دیھێنانى خواسته‌کانى کۆمه‌ڵانى خه‌ڵک و سه‌رخستنى پڕۆژه‌ى راسته‌قینه‌ى چاکسازى که وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ى پێویستى و خواسته‌کانى ھه‌موو لایه‌ک بێت. ئه‌مڕۆ خه‌ڵکى کوردستان چاوه‌ڕوانى زیاتر له یه‌کێتیى نیشتمانیى کوردستان و بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان ده‌که‌ن تاوه‌کو پێکه‌وه له پڕۆژه‌یه‌کى سیاسى و نیشتمانیدا له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندى گشتى ھه‌نگاوى گه‌وره و کوردستانیانه بنێن. کوردستانێکى ئارام بونیاد بنێن و قه‌واره‌ى هه‌رێم به‌هێزتر بکه‌ن که بۆ ئه‌وه‌ش پشتیوانى و کۆده‌نگى سه‌رجه‌م هێز و لایه‌نه‌کان گرنگه. بافڵ تاڵه‌بانی هاوسه‌رۆکى یه‌کێتیى نیشتمانیى کوردستان
هاوڵاتى وته‌بێژى یه‌کێتیى نیشتمانیى کوردستان رایگه‌یاند، هاوپه‌یمانى کوردستان که‌له‌نێوان یه‌کێتى و گۆڕان پێکهێنراوه هه‌مو ئاماده‌کارییه‌کى بۆ به‌شداریکردن له‌هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراق کردوه له‌داهاتویه‌کى نزیکیشدا به‌راوێژ له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان سه‌رۆکى نوێى ھاوپه‌یمانى کوردستان دیاریده‌کرێت. ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 25ى ته‌موزى 2021، ئه‌مین بابه شێخ، وته‌بێژى یه‌کێتیى نیشتمانیى کوردستان له‌کۆنفرانسێکى رۆژنامه‌وانیدا ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد، ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه شاندێکى یه‌کێتى به‌ئامانجى پیرۆزباییکردن له‌ساڵیادى دامه‌زراندنى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان سه‌ردانى ئه‌و حزبه‌یان کردوه. هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:" ھه‌موو ئاماده‌کارییه‌کمان بۆ ھه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق کردوه و هاوپه‌یمانى کوردستان که‌له‌نێوان یه‌کێتى و گۆڕان پێکهێنراوه هیچ کێشه‌یه‌کى له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌چونى هه‌ڵبژاردنه‌کان نیه". هاوکات وته‌بێژى یه‌کێتى ئه‌وه‌ى دووپاتکرده‌وه که سه‌رۆکى ھاوپه‌یمانى کوردستان هه‌ر له‌سه‌ر پشکى یه‌کێتى ده‌بێت، هه‌رچه‌نده ئه‌گه‌ر لهبزوتنهوهى گۆڕانیش بێت هیچ کێشه‌یه‌کیان نابێت چونکه "به‌ڕاوێژ له‌گه‌ڵ یه‌کتردا ئه‌م سه‌رۆکه داده‌نێین". یه‌کێتیى نیشتمانیى کوردستان و بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان له هه‌ڵبژاردنى داهاتووى په‌رله‌مانى عێراق به یه‌ک لیست به ناوى لیستى "هاوپه‌یمانى کوردستان"ى به‌شداریى ده‌که‌ن، 19ى ئه‌م مانگه‌ش لاهور شێخ جه‌نگى رایگه‌یاند که له به‌رپرسیارییه‌تى سه‌رۆکى هاوپه‌یمانى کوردستان ده‌کشێته‌وه‌و به‌رپرسیارێتییه‌که‌ى به هاوسه‌رۆک و ئه‌نجومه‌نى سه‌رکردایه‌تى ده‌سپێرێت.
هاوڵاتى وه‌زاره‌تى دارایى و ئابورى حکومه‌تى هه‌رێم دابه‌شکردنى مووچه‌ی وه‌زاره‌تێکى راگه‌یاند و ئاشکراى کردووه که سبه‌ینێ ته‌نها مووچه‌ی ته‌ندروستى دابه‌شده‌کرێت. ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 25ى ته‌موزى 2021، سه‌رچاوه‌یه‌کى ئاگادار له وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا بڵاویکرده‌وه، له سه‌ر بڕیارى سه‌رۆکایه‌تى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران مووچه‌ى ته‌واو دابه‌ش ده‌کرێت. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شکردووه که خشته‌ى دابه‌شکردنى موچه به‌سه‌ر وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه‌کاندا وه‌ک مانگى رابردوو ده‌بێت و سبه‌ینێ دووشه‌ممه 26ى ته‌موزى 2021، مووچه‌ى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى خه‌رج ده‌کرێت بۆ مانگى حه‌وتى 2021 به‌رێژه‌ى له‌سه‌دا سه‌دى مووچه. ئه‌مڕۆ له‌کۆبونه‌وه‌ى حکومه‌تى هه‌رێم بریاردرا لێبرینى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران کۆتایى پێبێت ئه‌وه‌ش به پاڵپشتى برى 200 ملیار دینارى حکومه‌تى عێراق بۆ هه‌رێم که به‌شێوه‌ى سولفه بۆ هه‌رێمى ناردووه له‌چوارچێوه‌ى جێبه‌جێکردنى بودجه‌ى ئه‌مساڵى عێراقدا.
هاوڵاتى قوباد تاڵه‌بانى به‌بۆنه‌ى ساڵیادى دامه‌زراندنى بزوتنه‌وه‌ى گۆرانه‌وه په‌یامێک ئاراسته‌ى رێکخه‌رى گشتى بزوتنه‌وه‌که‌و هه‌ڵسوراوانى ده‌کات و ده‌ڵێت:" وه‌ک یه‌کێتى و گۆران ئامانجه هاوبه‌شه‌کانمان زیاتره"، ده‌شڵێت:" ئه‌رکى یه‌کێتى و گۆڕانه له سه‌رکردایه‌تییه‌وه تا بنکه جه‌ماوه‌رییه‌کان به‌جۆش و خرۆشه‌وه "هاوپه‌یمانى کوردستان" سه‌ربخه‌ن". ده‌قى په‌یامى قوباد تاڵه‌بانى: به‌ڕێز کاک عومه‌رى سه‌ید عه‌لى رێکخه‌رى گشتیى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان پاش ڕێز و سڵاو یادى دامه‌زراندنى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان له هه‌موو هه‌ڵسوڕاوان و لایه‌نگرانى گۆڕان پیرۆز ده‌که‌م، به‌هیوام ببێته ده‌ستپێکى قۆناغێکى نوێى په‌ره‌سه‌ندن و گه‌شه‌سه‌ندنى ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه‌ى که یادگارى کاک نه‌وشیروانه. له‌م بۆنه‌یه‌شدا به‌پێویستى ده‌زانم جه‌خت له هه‌ماهه‌نگى و کارى پێکه‌وه‌یى یه‌کێتیى نیشتمانیى کوردستان و بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان بکه‌مه‌وه که دوا سپارده و ئامانجى هه‌ردوو سه‌رکرده‌ى مه‌زن مام جه‌لال و کاکه نه‌وه بوو. ئێمه له یه‌کێتى نیشتمانى کوردستان له ده‌ستپێکێکى نوێ و له قۆناغێکى نوێداین، پێشمانوایه به‌ردى بناغه‌ى چاکسازى و به‌ره‌وپێشچوون له به‌هێزکردنى ڕایه‌ڵه‌کانى په‌یوه‌ندیى هێزه سیاسییه‌کانى کوردستاندا دێته‌دی، به‌تایبه‌ت یه‌کێتى و گۆڕان که ئامانجه هاوبه‌شه‌کانیان زیاتره له جیاوازییه‌کانیان، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا ئێمه پێداگرین له‌سه‌ر به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى توندى گه‌نده‌ڵى و یاساشکێنى له‌پێناو ئه‌وه‌ى بگه‌ینه حوکمڕانییه‌کى دروست و ڕه‌شید که خه‌ونى چه‌ندین ساڵه‌ى گه‌له‌که‌مانه. ئه‌رکى یه‌کێتى و گۆڕانه له سه‌رکردایه‌تییه‌وه تا بنکه جه‌ماوه‌رییه‌کان به‌جۆش و خرۆشه‌وه "هاوپه‌یمانى کوردستان" سه‌ربخه‌ن له هه‌ڵبژاردنى چاوه‌ڕوانکراوى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق. ئێمه پێکه‌وه به‌هێزین و پێکه‌وه‌ش ده‌توانین زۆر ده‌سکه‌وت به‌ده‌ست بهێنین، به‌هاوکارى ههموولاش ده‌توانین یهکدهنگییهکى کوردستانى له‌سه‌ر نه‌گۆڕه نیشتمانى و نه‌ته‌وه‌ییه‌کان له عێراق دروست بکه‌ین و به‌مه‌ش ڕۆحى شه‌هیده‌کان ئاسووده ده‌که‌ین و دڵى دۆستانمان له‌هه‌موو دنیا خۆش ده‌که‌ین، هه‌ر له‌و رێگایه‌شه‌وه مافه ده‌ستوریى و نه‌ته‌وه‌ییه‌کانى کۆمه‌ڵانى خه‌ڵکى کوردستان ده‌سته‌به‌ر ده‌که‌ین. یه‌کێتیى نیشتمانى له‌سه‌ر گفت و بڕیارى خۆیه‌تی، به‌گیانێکى تازه‌و به‌کرده‌یى ئه‌مجاره‌یان کار بۆ چاکسازى و گۆڕانکاریى ده‌کات و به ده‌ستێکى ئاسنین به‌گژ خواروخێچیییهکاندا ده‌چێته‌وه، کۆمه‌ڵانى خه‌ڵکیش دڵنیا ده‌که‌ینه‌وه له ئه‌مڕۆ به دواوه ده‌ره‌نجامى هه‌وڵه‌کانمان بۆ چاکسازى و کۆتاییهێنان به گه‌نده‌ڵى ده‌بینن. له‌م ئه‌رکه نوێیه‌ش که خستوومانه‌ته به‌رده‌م خۆمان چاومان له پشتیوانى هاوپه‌یمان و دۆسته‌کانمانه و کورد ده‌ڵێت "چه‌پڵه به ده‌ستێک لێ‌نادرێت". هه‌ر شاد و سه‌ربه‌رز و سه‌رکه‌وتوو بن
هاوڵاتى وته‌بێژى جێگری سەرۆكی حكومەت رایگه‌یاند :" ئەنجومەنی باڵای ئابوری ھەرێم بڕیاریدا موچەی مووچەخۆران بەتەواوەتی تەمویل بكرێت و ھیچ بڕە پارەیەكی لێ كەمنەكرێتەوە و سبەینێ دەست بە دابەشکردنی بکرێت ". ئەمڕۆ یەکشەممە 25ی ته‌مموزی 2021، سه‌میر هه‌ورامى، وته‌بێژى جێگرى سه‌رۆكوه‌زیرانى هه‌رێم له ئهكاوونتى فه‌رمى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك رایگه‌یاند:" ئەنجومەنی باڵای ئابوری ھەرێم بەسەرۆكایەتی سەرۆكی حكومەت و جێگری سەرۆكی حكومەت كۆبوویەوە و بە لەبەر چاوگرتنی داهاتەکانی حکومەت موچە بەتەواوی و بێ لێبڕین دابەشبکرێت". وته‌بێژى جێگرى سهرۆكوهزیریرانى هه‌رێم راشیگه‌یاند، ئەنجومەنی باڵای ئابوری ھەرێم ئ كۆبوونەوەیەكی تایبەتی لەبارەی بارودۆخی ئابوری ئەنجامدا و بڕیاریدا؛ مووچەی مووچەخۆرانی ھەرێمی كوردستان بەتەواوەتی تەمویل بكرێت و ھیچ بڕە پارەیەكی لێ كەمنەكرێتەوە". ده‌شڵێت، ئەم بڕیارەی حكومەتی ھەرێم، پاش ئەوە دێت كە حكومەتی عێراق لەسەر بنەمای یاسای بودجەی 2021 عێراق بڕە پارەیەك كە 200 ملیارە وەك سلفەی دارایی بۆ ھەرێم دەنێرێت.
هاوڵاتى سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند:' موچەی ئەم مانگەی فەرمانبەران بەبێ لێبڕین دابەشدەکرێت. ئه‌مڕۆ شه‌ممه 24ى ته‌موزى 2021 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیران، ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی، کەمال ئەترووشی وەزیری سامانە سرووشتییەکان و د.دارا رەشید وەزیری پلاندانان کۆبوونەوە و سەرۆکی حکومەت رایگەیاند :" پێمخۆشە بە مووچە خۆرانی هەرێمی کوردستان رابگەیێنم کە بڕیاری ئەنجوومەنی باڵای ئابووری و بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانیشە کە لەم مانگەوە لێبڕینی مووچە نامێنێت و بەبێ لێبڕین مووچە دابەش دەکرێت". سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەدا کە ئەرکی لە پێشینەی حکومەت دابینکردنی مووچە بووە. "ئەگەر حکومەتی فیدراڵیش بەردەوام بێت لە جێبەجێکردنی بەڵێنەکەی و ناردنی ئەو بەشە بودجەیەی کە لە چوارچێوەی یاسای بودجەی فیدراڵی لەسەری رێککەوتووین، ئەوە حکومەتی هەرێمی کوردستانیش بەردەوام دەبێت لە پێدانی مووچە لە کاتی خۆی و بە تەواوی." دابەشکردنی مووچە بەبێ لێبڕین بۆ مانگەکانی داهاتوو، وەکو مەسرور بارزانی باسی کرد دەمێنێتەوە سە ئەوەی حکومەتی فیدراڵی بەڵێنەکەی جێبەجێ دەکات یان نا." وتیشی، "هیوادارین بتوانین لە ئاییندەدا بەبێ لێبڕین مووچە دابەش بکەین."
هاوڵاتى پارێزگاری هەولێر رایگەیاند:" لیژنەی باڵای روبەڕوبونەوەی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە و بەپێی هەڵسەنگاندنی بارودۆخی ئێستا، بڕیار لە رێکاری نوێی خۆپارێزی لەو بڵاوبوونەوە خێرایەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەدرێت. ئەمڕۆ یەکشەممە 25ی ته‌مموزی 2021، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا رایگەیاند:"هەرێمی کوردستان لە تەوژمی سێیەمی کاریگەیەرییەکانی کۆرۆنادایە، رۆژانە ژمارەی تووشبووان و مردووانیش بەهۆی ڤایرۆسەکە زیاتر دەبێت، ئێستا لە تەواوی نەخۆشخانەکانی تایبەت بە کۆرۆنا لۆد و قەرەباڵغی دەستی پێ کردووەتەوە و ژمارەی ئەو نەخۆشانەی پێویستیان بە چاودێرییە لە نەخۆشخانەکان لە بەرزبوونەوەدایە بۆیە جارێکی دیکە جەخت دەکەینەوە، تاکە هۆکار کە بتوانین کۆنترۆڵی دۆخەکە بکەین، هاووڵاتییان خۆیانن بە خۆپارێزییەکانیان". پارێزگاری هەولێر، ئاماژەی بەوەشکرد:"ئەو دەنگۆیانەی کە باس دەکرێت لەسەر رێکارە نوێکانی خۆپارێزی کە چۆن دەبێت و جارێکی دیکە قەدەغەی هاتوچۆ رادەگەیەندرێت یان نا، بۆ ئەمانە رۆژی سێشەممە لیژنەی باڵای روبەڕوبونەوەی کۆرۆنا کۆدەبێتەوە و بڕیاری پێویست دەدرێت و دواتریش بەهەڵسەنگاندنی دۆخەکە لە ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگاکان و یەکە کارگێڕییەکان رێکارەکان دەست پێ دەکات".
هاوڵاتى جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند:" لەم هەفتەیە حکومەت کۆدەبیتەوە و هەواڵی خۆش دەبیستن". ئەمڕۆ یەکشەممە 25ی ته‌مموزی 2021، هێمن هەورامی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند:" لەم هەفتەیەدا حکومەتی هەرێم لەبارەی چەند پرسێك كۆدەبێتەوە كەیەكێك لە پرسەكان مووچەی مووچەخۆرانە و هەواڵی خۆش دەبیستن". جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان راشیگەیاند:" پرۆژەیاسای بودجە بیتە پەرلەمانیش سودی نابێت چونکە مانگێکی دەوێت لە پەرلەمان لە وەزارەتی دارایش مانگێک تا دەردەچێت، بۆیە ئامادەکاری بۆ یاسای بودجەی ساڵی داهاتوو بکرێت و بەیانی دارایش بۆ ئەمساڵ هەبێت". سەبارەت بە پرسى کشانەوەى پارتى لە هەڵبژاردنەکانى عێراق هەورامى کە ئەندامى سەرکردایەتی پارتیشە، روونیکردەوە، هیچ بریارێکی لەو جۆرە نییەو ئەگەر پرسى کشانەوە هەبێت ئەوا هەموو لایەنە کوردستانییەکان یەک هەڵوێستی نیشتیمانیان دەبێت کە بکشێنەوە یان بەشدارى بکەن. وابریار بوو ئەمرۆ حكومەت لەسەر چەند پرسێك كۆبۆتەوە و بەڵام بەپێی زانیاریەكان بەهۆی ئامادەنەبونی جێگری سەرۆكی حكومەت، قوباد تاڵەبانی، كۆبونەوە بۆ كاتێكی نادیار دواخرا.
