هاوڵاتی دارا ڕه‌شید   - ئه‌وانه‌ی له‌ رۆژانی 20 و 21ی مانگ سه‌رژمێر ده‌كرێت به‌ خه‌ڵكی ئه‌سڵی ئه‌و ناوچانه‌ داده‌نرێت.    -ئه‌م سه‌رژمێریه‌ قه‌باره‌ی كورد له‌ عێراقدا دیاریده‌كات.   دارا ڕه‌شید وه‌زیری پلاندانانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، ئەم سه‌رژمێریه‌ قه‌باره‌ی كورد له‌ عێراقدا دیاریده‌كات . دارا ڕه‌شید ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، سوپاسی ده‌سته‌ی ئاماری سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و تیمه‌كانی سه‌رژمێری كرد كه‌ له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا توانیویانه‌ ئاماده‌كاریه‌كان ته‌واوبكه‌ن و ده‌ستبكه‌ن به‌ پڕۆسه‌ی سه‌رژمێری گشتی. وتيشى: ئه‌وانه‌ی له‌ رۆژانی 20 و 21ی مانگ سه‌رژمێر ده‌كرێت به‌ خه‌ڵكی ئه‌سڵی ئه‌و ناوچانه‌ داده‌نرێت. ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له‌ مێژه‌ عێراق چاوه‌ڕوانی سه‌رژمێری ده‌كات و وه‌كو هه‌رێمی كوردستانیش له‌ زوه‌وه‌ پێشوازیان له‌ سه‌رژمێری كردوه‌، ئه‌م سه‌رژمێریه‌ قه‌باره‌ی كورد له‌ عێراقدا دیاریده‌كات و واده‌كات به‌شه‌ بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان چیتر به‌ میزاجی سیاسی و ئاڕاسته‌كان یاری پێنه‌كرێت. باسی له‌وه‌شكرد، به‌هۆی ئه‌م سه‌رژمێریه‌وه‌ داتای زۆر ورد ده‌ستده‌كه‌وێت كه‌ ده‌توانرێت له‌ داهاتودا پلانی باشی بۆ دابنیرێت، چونكه‌ ئه‌وانه‌ی پێشتر كه‌ كراون ته‌نها روپێو بوه‌ به‌ڵام سه‌رژمێری واده‌كات ئامار و داتای ورد له‌به‌ر ده‌ستبێت.

هاوڵاتی - کۆگاکانی دەرمان و پێداویستی پزیشکی و تاقیگەیی کراوە دەبن لەسەرجەم شار و شارۆچکەکان. - نەخۆشخانەکانی فریاکەوتن و نۆرینگە دەرەکیەکان کراوەدەبن.   وەزارەتی تەندروستی هەرێمى كوردستان رایگەیاند لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و بەمەبەستی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری تەندروستی لە رۆژانی پشوودا، کۆگاکانی دەرمان و پێداویستی پزیشکی و تاقیگەیی کراوە دەبن لەسەرجەم شار و شارۆچکەکان. وەزارەتەكە لە راگەیندراوێكی فەرمیدا بڵاویكردەوە بە مەبەستی پێشکەشکردنی ڕێنمایی و خزمەتگوزاری تەندروستی بۆ کارئاسانی و خزمەتکردنی هاوڵاتیان، لە رۆژانی پشووی سەرژمێری چەند بڕیارێکمان دەركرد. رونیكردەوە وەزارەتی تەندروستی بە مەبەستی پێشکەشکردنی ڕێنمایی و خزمەتگوزاری تەندروستی بۆ کارئاسانی و خزمەتکردنی هاوڵاتیان لە ڕۆژانی پشووی سەرژمێری دووپاتی چەند خاڵێکی گرینگ دەکاتەوە و چەند بڕیارێک دەردەکات : ئاماژە بە نوسراوی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران/ سەرۆکایەتی دیوان ژمارە ‎(١٥٩٨٨) لە (٢٠٢٤/١١/١٤)‏ ‏لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و بەمەبەستی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری تەندروستی لە ڕۆژانی پشووی سەرژمێری ڕەچاوی ئەم خاڵانەی خوارەوە بکەن: ١‏. رۆژانی( ٢٠٢٤/١١/١٥ تاکوو ‎٢٠٢٤/١١/٢٣‏) پشوو دەبێت بۆ فەرمانبەرانی ڕاژەی شارستانی و کارمەندانی ڕاژەی سەربازی و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و قوتابیان لە گشت قۆناغەکانی خوێندن لە قوتابخانە و زانکۆکان کە خەڵکی ناوچەکانی ماددەی (١٤٠) ی دەستوورن. ٢. ڕێخراوەکان و کۆمپانیاکان و دامەزراوەکانی کەرتی تایبەت کارئاسانی بکەن بۆ کارمەندەکانیان کە خەلکی ناوچەکانی ماددەی ‎(١٤٠)‏ ی دەستوورن بۆ ئامادەنوبوون لە هەمان ماوە تاکوو بتوانن بەشداربن لە پڕۆسەی سەرژمێری گشتی. ‎٣. پابەندبوون بە سەرجەم ڕێنمایی و ڕێکارەکانی ڕاگەیاندراو لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان پاڵپشت بە ڕێنماییەکانی وەزارەتی ناوخۆ. ٤. دانانی لێژنەی بەدواداچوون لەسەرجەم بەرێوەبەرایەتی گشتی و نەخۆشخانەکان. ٥‏. بۆ هەرکارێکی پێویست و لەناکاو پێویستە هێلی گەرمی پەیوەندی هەبێت. ٦. لە کاتی پێویستدا کۆگاکانی دەرمان و پێداویستی پزیشکی و تاقیگەیی کراوە دەبن لەسەرجەم شار و شارۆچکەکان. ٧‏. پابەندبوونی پزیشکانی پسپۆڕ و نیشتەجێی دێرین و خولاو و پەرستار و کارمەندانی تەندروستی بە دەوامی ئێشکگری. ٨. هاتنەژوورەوەی ڕاگەیاندن تەنها لە ڕێگای ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیەکان دەبێت. ٩‏. ئامادەباشی بۆ ئەمبولانس و دابینکردنی گاز و بەنزین بکرێت. ١٠‏. بەدواداچوونی بەردەوام بۆ پڕۆژەکانی خاوێنکردنەوە و دابینکردنی خۆراک بکرێت. ١١‏. هێلەکانی مۆبایلی بەرپرس و (مستلم)ی بەشەکان کراوە بێت وەڵام بدرێتەوە. ١٢. نەخۆشخانەکانی فریاکەوتن و نۆرینگە دەرەکیەکان کراوەبن و هەموو سەردان و زانیاریەکان تایبەت بە نەخۆش تۆماربکەن. ١٣‏. سەنتەرەکانی پێدانی چارەسەری کیمیاوی بۆ نەخۆشانی شێرپەنجە پێویستە بە شێوەی ئێشکگری کراوەبێت. ١٤‏. سەنتەرەکانی شوشتنی گورچیلە پێویستە بە شێوەی ئێشکگری کراوەبێت. ١٥‏. تیمەکانی فریاگوزاری و هێلی ( ١٢٢)بەردەوام دەبن لە ئەرک و کارەکانیان بە شێوەی (٢٤) کاتژمێری وە هۆبەی پزیشکی فریاکەوتن خشتەی دابینکردنی تیمەکانی دادەنێت بۆ شوێنەکانی پێویست. ١٦‏. پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری تەندروستی بۆ ئاوارەکان لە کەمپەکان بەردەوام دەبێت.

جەبار گۆران   - قەدەغەی هاتووچۆ لەسەرتاسەری عێراق بەهۆی سەرژمێریەوە هیچ كاریگەریەكی لەسەر نرخی دراوەكان نابێت. - نرخی دۆلار و دراوەكان وەك رۆژانی ئاسایی مامەڵەی پێوە دەكرێت     جەبار گۆران وتەبێژى بازاڕى ئاڵوگۆرى دراو لە سلێمانى بە هاوڵاتی راگەیاند قەدەغەی هاتووچۆ لەسەرتاسەری عێراق بەهۆی سەرژمێریەوە هیچ كاریگەریەكی لەسەر نرخی دراوەكان نابێت. وتیشی: نرخی دۆلار و دراوەكان وەك رۆژانی ئاسایی مامەڵەی پێوە دەكرێت و قەدەغەكردنی هاتووچۆكە هیچ پەیوەندی بە بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراوەوە نابێت.   ئەمڕۆ نرخی دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی لەكاتی داخستنی بازاڕدا بەم شێوەیەی خوارەوە بوو:   نرخی دۆلار بە پێنجی 150,600 فڕۆشتن 150,550 كڕین بە سور 150,250 فڕۆشتن 150,200 كڕین

هاوڵاتی -لەڕۆژانی پشوودا سەرجەم نەخۆشخانەکانی پارێزگای سلێمانی بەشێوەی ئیشکگر (۲٤) کاتژمێر کراوەدەبن. - داوا لەهاووڵاتیان دەکەین لەکاتی بوونی هەر حاڵەتێکی کتوپڕدا دەتوانن پەیوەندی بە سەنتەری فریاکەوتنی خێرای تەندروستی ژمارە 122 بکەن.   بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، لەڕۆژانی پشوودا سەرجەم نەخۆشخانەکانی پارێزگای سلێمانی بەشێوەی ئیشکگر (۲٤) کاتژمێر کراوەدەبن. بەڕێوەبەرایەتیەكە لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، بەمەبەستی ئامادەکاری و بەردەوامبوون لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری تەندروستی لەڕۆژانی پشوودا سەرجەم نەخۆشخانە و سەنتەرەکان بەردەوام دەبن لەپێشکەشکردنی خزمەتگوزاری تەندروستی بەشێوەی ئێشکگر. دەشڵێت: داوا لەهاووڵاتیان دەکەین لەکاتی بوونی هەر حاڵەتێکی کتوپڕدا دەتوانن پەیوەندی بە سەنتەری فریاکەوتنی خێرای تەندروستی ژمارە 122 بکەن. بەپێی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق و هەردوو لیژنەی باڵای سەرژمێری لە عێراق و هەرێم سبەینێ‌ و دوو سبەی (20 و 21ی مانگی 11) قەدەغەی هاتووچۆ دەبێت و پشووو دەبێت لە سەرجەم دامەزراوە فەرمییەكان جگە لە ناوەندە خزمەتگەزارییەكانی وەك هێزەكانی پۆلیس و ئاسایش و تەندروستی.

بورهان عەلی فەرەج -هۆكاری سەرەكی توندوتیژی ژنان دژ بە پیاوان لە هەرێمی كوردستان دەگەڕێتەوە بۆ قەیرانی دارایی و ئابوری. - ئەو پارەیەی وەریدەگرێت نیوەی پێداویستیەكانیان پڕناكاتەوە، بۆیە سوكایەتی و بێڕێزی پێدەكەن.     بورهان عەلی فەرەج سکرتێری یەکێتیی پیاوانی کوردستان راێگەیاند هۆكاری سەرەكی توندوتیژی ژنان دژ بە پیاوان لە هەرێمی كوردستان دەگەڕێتەوە بۆ قەیرانی دارایی و ئابوری. سکرتێری یەکێتیی پیاوانی کوردستان لە لێداونێكی تایبەت بە بۆنەی رۆژی پیاوان بە هاوڵاتی راگەیاند زیادبونی پێداویستیەكانی خێزان و قەیرانی دارایی و ئابوری كاریگەری راستەوخۆی هەیە لەسەر زیادبونی توندوتیژی دژ بە پیاوان، كاتێك كۆمەڵگا بە قەیرانی دارایی و ئابوریدا تێپەڕدەبێت و پیاو بێكارە و بێ‌ مووچەیە ئەبێتە هۆی زیادبونی كێشە خێزانيیەكان، هەروەها گۆڕانكاریە كۆمەڵایەتییەكان و تێكەڵبونی كلتوری دابونەریتە كۆمەڵایەتیەكان وایانكردووە كێشە خێزانیيەكان بەرەو زیادبوون بڕۆن. وتیشی: پیاو دووجار دەچەوسێتەوە، جارێكیان لەدەرەوە لەلایەن خاوەن كارەكەیەوە كە لەبەر ئەوەی كۆمەڵگا بە قەیرانێكی ئابوری و داراییدا تێپەر دەبێت و لەبەر بژێوی خێزانەكەی هەموو توندوتیژیەك لە خاوەن كارەكەی قبوڵ دەكات، لەبەرامبەریشدا ئەو پارەیەی وەریدەگرێت بەشی بژێوی خێزانەكەی ناكات و نیوەی پێداویستیەكانیان پڕناكاتەوە، بۆیە خێزانەكەشی رێزی لێناگرن و سوكایەتی و بێڕێزی پێدەكەن.

هاوڵاتی خالید شوانی   - داوا لە کەرکوکییەکان دەکەم لەهەر شوێنێکن بگەنەوە شاری کەرکوک. - پێویستە كەركووكیەكان لە سەرژمێری گشتیی دانیشتووان، داهاتووی خۆیان و نەوەکانیان زامن بکەن.   خالید شوانی وەزیری دادی حکومەتی عێراق داوا لە  کەرکوکییەکان دەکات، بگەڕێنەوە زێدی خۆیان و بەشداری لە سەرژمێریدا بکەن. وەزیری دادی حکومەتی عێراق لەپەیامێكی ڤیدیۆییدا رایگەیاند، داوا لە کەرکوکییەکان دەکەم لەهەر شوێنێکن ئەم چەند کاتژمێرەی کە ماوە بگەنەوە شاری کەرکوک و بە بەشداریکردن لە سەرژمێری گشتیی دانیشتووان، داهاتووی خۆیان و نەوەکانیان زامن بکەن. وتیشی، شانازی بە کەرکوکیبوونی خۆمانەوە دەکەین سبەینێ کە سەرژمێرییە، کاتی ئەوەیە ئەو شانازییە لەسەر کاغەز و تۆمارەکانی سەرژمێریی ساڵی 2024 تۆماربکەین. باسی لەوەشکرد، وەک چۆن ئێمە شانازی بە باپیرانمانەوە دەکەین کە  لە سەرژمێریی ساڵی 1957 بەشداربوون، نەوەکانیشمان شانازی بە ئێمەوە دەکەن کە لە سەرژمێریی 2024 بەشداردەبین. هەر ئەمڕۆ سێشەممە دارا رەشید، وەزیری پلاندانانی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "دەبێت هاوڵاتییان ئەوە بزانن کە ئەم سەرژمێرییە بۆ ئێمە زۆر گرنگە و داتاکانی لە داهاتوودا بەکاردەهێنرێت، پێویستە ئەوانەی دانیشتووی هەرێمی کوردستانن هاوکاریی بژمێرەکان بن، چونکە ئەمە لە بەرژەوەندی کورد دەشكێتەوە". ئاماژەی بەوەکرد، "شەڕی ئێمە لەسەر کەرکوک و ناوچە کوردستانییەکانە، داوا لە هاوڵاتییانی ئەو ناوچانە دەکەین ستەم لە خۆیان و لە مێژوویان و لەو میراتەی باو و باپیرانیان بۆیان جێهێشتوون نەکەن، بگەڕێنەوە شوێنی خۆیان و دەبێت هەر کەرکوکییەک لە هەر شوێنێک بێت بگەڕێتەوە زێدی خۆی.

جومانە غەلای   -بەمزوانە ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی هەرێم پەسەند دەكەین. - ئەنجومەنی كۆمسیاران لەدانیشتنی ئاسایی خۆیدا بڕیار لەسەر پەسەندكردنی ئەنجامەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دەدات.   جومانە غەلای وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند لەدوای بڕیارەكەی دەستەی دادوەری بەمزوانە ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی هەرێم پەسەند دەكەین. لە وەڵامی پرسیاری هاوڵاتی ئایا لایەنە ناڕازییەكان لەئەنجامی هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی كوردستان كە تانەكانیان رەتكرایەوە و سورن لەسەر ئەوەی ساختەكاری كراوە، هیچ رێكارێكی تر هەیە بیگرنەبەر ؟ ئاشكرایكرد دەستەی دادوەری هەموو تانەكانی رەتكردەوە و ئەنجومەنی كۆمسیاران پاڵپشتی لە بڕیارەكە دەكات و ئەنجامەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان پەسەند دەكات. وتيشى: ئەنجومەنی كۆمسیاران لەدانیشتنی ئاسایی خۆیدا بڕیار لەسەر پەسەندكردنی ئەنجامەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دەدات لەسەر رۆشنایی بڕیارەكەی دەستەی دادوەری. دوێنێ‌ فێنك ئەحمەد سەرپەرشتیاری دامەزراوەی هەڵبژاردنی بەرەی گەل لە لێدوانێكی تایبەت بۆ هاوڵاتی ئاشكرايكرد هەمووان كۆدەبینەوە و قسە لەسەر رەتكردنەوەی تانەكانمان دەكەین.   بەهەمان شێوە سەرچاوەیەكی نزیك لە لاهور شێخ جەنگی سەرۆكی بەرەی گەل بۆ هاوڵاتی دووپاتكردەوە لایەنە ناڕازییەکان لە ئەنجامی هەڵبژاردن کە بریتین لە بەرەی گەل و یەکگرتوو و کۆمەڵی دادگەری و ڕەوتی هەڵوێست و بزووتنەوەی گۆڕان و بزووتنەوەی پەیوەندی و بزووتنەوەی پەیوەندی ئیسلامی کوردستان، چەند ڕێکارێکی دیکە دەگرنەبەر لەبەرامبەر ڕەتکردنەوەی تانەکانیان.

هاوڵاتی - ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ  نمه‌ باران و هه‌وره‌ تریشقه‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌كی هه‌رێم دەگرێتەوە. - ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه‌ هه‌ور ده‌بێت.   به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمى كوردستان پێشبینیكرد ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ  نمه‌ باران و هه‌وره‌ تریشقه‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌كی هه‌رێم بگرێتەوە. بەڕێوەبەرایەتیەكە له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ ئاسمان له‌نێوان په‌ڵه‌ هه‌ور بۆ نیمچه‌ هه‌ور ده‌بێت له‌هه‌ندێك ناوچه‌ی شاخاوی هه‌وری ته‌واو ده‌بێت له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌ری نمه‌ باران و هه‌وره‌ تریشقه‌ له‌ناوچه‌كانی ناوه‌راست و باشوری هه‌رێم له‌كاته‌كانی دوایی نیوه‌ڕۆ و هه‌روه‌ها بارینی نمه‌ باران له‌هه‌ندێ ناوچه‌ی جۆراوجۆر. ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، سبه‌ی چوارشه‌ممه‌ ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه‌ هه‌ور ده‌بێت له‌هه‌ندێك ناوچه‌ نیمچه‌ هه‌ور ده‌بێت، له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌ری بارینی نمه‌ باران له‌كاتی جیا له‌هه‌ندێك ناوچه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی هه‌رێم.   به‌رزترین پله‌كانی گه‌رمای پێشبینیكراو به‌ پله‌ی سیلیزی: هه‌ولێر     : 23 پله‌ی سیلیزی سلێمانی  : 22 پله‌ی سیلیزی دهۆك     : 24 پله‌ی سیلیزی كه‌ركوك  : 26 پله‌ی سیلیزی هه‌ڵه‌بجه‌ : 22 پله‌ی سیلیزی زاخۆ      : 23 پله‌ی سیلیزی حاجی ئۆمه‌ران : 12 پله‌ی سیلیزی سۆران    :  20 پله‌ی سیلیزی گه‌رمیان  :   26 پله‌ی سیلیزی

هاوڵاتی -پێشوازیەکی باش لەلایەن هاووڵاتیانەوە لە پرۆسەی سەرژمێری دەکرێت. - دانیشتوانی دەرەوەی عێڕاق بێبەش نابن لە سەرژمێری.   شوان جەبار بەڕێوەبەری ئاماری سلێمانی رایگەیاند، لە ئاستی باڵا پلان دانراوە بۆئەوەی هاووڵاتیانی تاراوگەنشین بێ بەش نەکرێن لە پرۆسەى سەرژمێریکردن و لە قۆناغی دووەمدا لە ڕێگەی باڵوێزخانەی عێراقەوە ئەو هاووڵاتیانە سەرژمێر دەکرێن. بەڕێوەبەری ئاماری سلێمانی و ئەندامی یاریدەدەری سەرۆکی ژووری ئۆپەراسیۆنی هەرێمی کوردستان، بە دەنگی ئەمریکای ڕاگەیاند، کوردانی تاراوگە کە لە دەرەوەی عێراق نیشتەجێن حکومەتی عێراق و هەرێم هەماهەنگیان کردووە کە لە ڕێگەی سەفارەتەکانی خۆیەوە پرۆسەی سەرژمێری لە دەرەوەی خاکی خۆی بۆ ئەو کەسانە بکات لە قۆناغی دووەمدا دوای کۆتایی هاتنی لە عێراقدا، بەشیوازێک ڕەنگە بە چەند ڕێنماییەک ئەنجام بدرێت، واتە دانیشتوانی دەرەوەی عێڕاق بێبەش نابن لە سەرژمێری. وتیشی: سەرژمێریەکە زۆر وردە و هەموو شتێکی تێدا یەکلا کراوەتەوە، تەنانەت باس لە قۆناغی نیشتەجێبوونی پێشتری دەکرێت، لە کام شارەوە هاتوویت؟ ئەوەش تۆمار دەکرێت و هۆکاری گۆڕینی پارێزگاکەی دیاری دەکرێت، واتە دیموگرافی هیجرە لە عێراق دەستنیشان دەکرێت، کەواتە عێراق دەبێت مشووری ئەو هاووڵاتیانەی بخوات کە لەدەرەوە دەژین و تەنها کورد نین، بۆیە لە قۆناغی دووەمدا بە پلان سەرژمێری ئەوانیش ئەنجام دەدرێت. رونیشیكردەوە وێرای ئەوەی پرۆسەی سەرژمێریکردن زۆر بەباشی بەڕێوە دەچێت ،پێشوازیەکی زۆر باش لەلایەن هاووڵاتیانەوە لە پرۆسەکە دەکرێت. بڕیارە ڕۆژی 20ی مانگی 11ی 2024، پرۆسەی سەرژمێری گشتی لە سەرتاسەری عێراق ئەنجام بدرێت، تیمەکانی سەرژمێری سەرقاڵی پرۆسەکەن و ئێستا لە قۆناغی دووەمدان، کە لە 17ی مانگەوە پرۆسەی گەڕان بە گەڕەکەکاندا دەستی پێکردووە و وابڕیاریشە لە قۆناغی کۆتاییدا، ڕۆژەکانی 20 و 21 ی مانگ بکرێتە قەدەغەی هاتوچۆ، بەمەبەستی مانەوەی هاووڵاتیان لە ماڵەکانیاندا و ئەنجامدانی پرۆسەکە بەشێوەیەکی دروست.

هاوڵاتی -چارەسەرکردنى مووچەى مانگەکانى تشرینى دووەم و کانوونى یەکەمى فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستان لەبەردەم تەیف سامى وەزیرى دارایی فیدراڵە. - پێشنیازى چارەسەرى کورتهێنانى پارەى مووچەى فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستان خراوەتە بەردەست تەیف سامى، بۆ ئەوەى رەزامەندى بدات لەسەر گواستنەوەى پارە بۆ مووچە لە چوارچێوەى مووچەى بەکاربردن.   چارەسەرکردنى مووچەى مانگەکانى تشرینى دووەم و کانوونى یەکەمى فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستان لەبەردەم تەیف سامى وەزیرى دارایی فیدراڵە بۆ یەکلاکردنەوەى کورتهێنانى ئەو پارەیەى بۆ مووچە دروستبووە. سەرچاوەكانی هەواڵ بڵاویان كردەوە پێشنیازى چارەسەرى کورتهێنانى پارەى مووچەى فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستان خراوەتە بەردەست تەیف سامى، بۆ ئەوەى رەزامەندى بدات لەسەر گواستنەوەى پارە بۆ مووچە لە چوارچێوەى مووچەى بەکاربردن.  لە خشتەى بودجەى 2024، پشکى هەرێمى کوردستان بە 20.9 تریلیۆن دینار دیاریکراوە، لەوە 14.8 تریلیۆن دینارى بۆ بودجەى بەکاربردنە و لە چوارچێوەى ئەو بەشەدا 9.5 ترلیۆن دینارى بۆ مووچەیە.  رەزامەندى دەربڕینى وەزیرى دارایی فیدراڵ بۆ گواستنەوەکە بۆ ئەوەیە؛ کورتهێنانى پشکى پارەى مووچەى هەرێمى کوردستان چارەسەر بکات بۆ ئەو مانگانەى ماون، کە لە دەسەڵاتى ئەو وەزیرەدایە.  بەگوێرەى بڕگەى یەک لە مادەى پێنجى یاساى بودجەى گشتیى عێراق، وەزیرى دارایی دەسەڵاتى گواستنەوەى پارەى هەیە لەنێو ئەو بڕە پارەیەى لە بودجەدا دیاریکراوە لەسەر ئاستى دەروازە، بەش و ماددەکانى.   لەسەرەتاى ئەمساڵەوە وەزارەتى دارایی و ئابوورى هەرێمى کوردستان زیاتر لە هەشت تریلیۆن دینارى لەلایەن بەغداوە بۆ مووچە بۆ نێردراوە، لە کاتێکدا بڕى 1.1 تریلیۆن دینار لە خشتەى بودجە دیاریکراوە، کە قەرزە و دەبێت لە پشکى هەرێمى کوردستان ببڕدرێت.   بەگوێرەی یاسای بودجەى گشتى، دەبێت هەرێمى کوردستان داهاتى ناوخۆ رادەست بکات وەک مەرجێک بۆ ناردنى پشکەکەى لە بودجەى گشتى دا، ئەمساڵ هەرێمی کوردستان بە پێنج گوژمە 399 ملیار و 166 ملیۆن دینارى رادەست کردووە، وەک 50%ـى داهاتى ناوخۆیى نانەوتى بۆ پێنج مانگ.  بۆ مووچەى مانگێک، هەرێمى کوردستان پێویستى بە زیاتر لە 980 ملیار دینارە بە هاوتاکردنى مووچەى خانەنشینانەوە، ناردنى تەواوى مووچەى مانگى تشرینى یەکەم لەلایەن بەغداوە پێویستى بە گواستنەوەى پارەیە کە بەشێکى کورتهێنانى دەبێت.

هاوڵاتی - زیاتر لە ١٥٠ کەس بە ڕووداوی هاتووچۆ لە سلێمانی گیانیان لەدەستداوە. - لەو ڕێژەیە ٦٥ کەس بەهۆی پێکدادان و وەرگەڕانەوە بووە.   لە سەرەتای ئەمساڵەوە زیاتر لە ١٥٠ کەس بە ڕووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستداوە و زۆربەیان بە هۆی پێکدادان و وەرگەڕانەوە بووە. ئەمڕۆ سێشەممە ‎دكتۆر بەختیار ڕەشید پزیشکی پسپۆری دێرینی دادوەری لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا ڕايگەیاند، هۆکاری یەکەمی مردن لە سلێمانی ڕووداوەکانی هاتووچۆیە و لەسەرەتایی ئەمساڵەوە تاوەکو ئێستا ۱٥۳ کەس بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆوە گیانیان لەدەست داوە. وتیشی: لەو ڕێژەیە ٦٥ کەس بەهۆی پێکدادان و وەرگەڕانەوە بووە و ٤۹ کەسیشیان بەهۆی شێلانەوە و ۳۹ کەسیش لە ڕووداوی ماتۆڕدا گیانیان لەدەستداوە. ئاشکراشیکرد لە ٪٤٠ ڕووداوەکان لەناو سەنتەری شار بوون، لە٪۳٥ ڕێگەی سلێمانی ـ عەربەت بووە، لە٪۲٠ ڕێگەی پیرەمەگروون و لە٪٥ ڕێگەکانی دیکەیە بوون.