هاوڵاتی - بڕیاریدا سبەی سێشەممە لە سەرتاسەری پارێزگاى كەركوك و سەرجەم زانکۆ و پەیمانگە و خوێندنگەکان بكرێنە پشوی فەرمی. -بە ئامانجی زەمینە سازكردن بۆ سەرکەوتنی هەوڵەکانی سەرژمێری گشتی دانیشتوان. - بەگوێرەی بڕیارەكە پشتوەكان فەرمانگە خزمەتگوزارییەكان ناگرێتەوە.     ڕێبوار تەها مستەفا پارێزگاری كەركوك بڕیاریدا سبەی سێشەممە لە سەرتاسەری پارێزگاكە و سەرجەم زانکۆ و پەیمانگە و خوێندنگەکان بكرێنە پشوی فەرمی. پارێزگاری کەرکوک و سەرۆکی لیژنەی ناوەندی بۆ سەرژمێری گشتی دانیشتوان ئەمڕۆ دوشەممە ڕایگەیاند بە ئامانجی زەمینە سازكردن بۆ سەرکەوتنی هەوڵەکانی سەرژمێری گشتی دانیشتوان، بەگوێرەی بڕیارەكە پشتوەكان فەرمانگە خزمەتگوزارییەكان ناگرێتەوە. وتيشى: بڕیاریداوە بە ڕاگرتنی دەوامی فەرمی لە سەرجەم فەرمانگەکان لە سەرتاسەری پارێزگای کەرکوک و سەرجەم زانکۆ و پەیمانگە و خوێندنگەکان بۆ سبەی سێشەممە 19ی (تشرینی دوەم/11)ی 2024". ئاماژەی بەوەشكرد، پشوەكە بە ئامانجی زەمینە سازكردنە بۆ سەرکەوتنی هەوڵەکانی سەرژمێری گشتی دانیشتوان، بەمەرجێک فەرمانگە خزمەتگوزاری لە شارەوانی، شارەوانییەكان، ئاو و ئاوەڕۆ، تەندروستی، و دامەزراوە خزمەتگوزارییەکان کارەکانیان ڕێکبخەن بۆ ئەوەی سبەی ئەرکەکانیان جێبەجێ بکەن. داواى لە سەرجەم هاوڵاتیانی شاری کەرکوک و خوێندکارەکان کرد، هاوکار و پاڵپشتی هەوڵەکانی توێژەران و بژمێرەكان بن بۆ کارکردن لەسەر سەرژمێری گشتی دانیشتوان.

هاوڵاتی -دەروازەی حاجی ئۆمەران چەند رێنمایەكی هاتووچۆی هاوڵاتیان و بازرگانانى لە رۆژانی سەرژمێری راگەیاند. - سەبارەت بە جولەی بازرگانی و هاوردە و هەناردەی کالاکان بەردەوام و ئاسایی دەبیت و داناخرێت. -سەبارەت بە چوونی هاولاتیانی کوردستانی و عيراقى و بیانی لە هەرێمی کوردستا نەوە بۆ وەلاتی ئیران دادەخرێت و رێگە نادرێت   دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران چەند رێنمایەكی هاتووچۆی هاوڵاتیان و بازرگانانى لە رۆژانی سەرژمێری راگەیاند. ئەمڕۆ دووشەممە، دەروازەی نێودەڵەتی حاجی ئۆمەران رایگەیاند، سەبارەت بە رۆژانی سەرژمێری گشتی لە هەرێمی کوردستان کە  لە رۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممە رێکەوتی 20 و 21ی تشرینی دووەم بەرێوە دەچیت، ئاگاداری هەموو بازرگانان و کۆمپانیاکان و گەشتیاران و هاولاتیانی خۆشەویست دەکەینەوە کە دەروازەی  نێودەولەتی حاجی ئۆمەران، سەبارەت بە جولەی بازرگانی و هاوردە و هەناردەی کالاکان بەردەوام و ئاسایی دەبیت و داناخرێت. وتيشى: سەبارەت بە چوونی هاولاتیانی کوردستانی و عيراقى و بیانی لە هەرێمی کوردستا نەوە بۆ وەلاتی ئیران دادەخرێت و رێگە نادرێت، هەروەها سەبارەت بە گەرانەوەی هاولاتیانی کوردستانی و عێراقى  لە وەلاتی ئێران بۆ هەرێمی کوردستان کراوە دەبیت و دەتوانن بگەرێنە و بۆ کوردستان. رونیشیكردەوە سەبارەت بە هاتنی هاولاتیانی ئیرانی و بیانی لە ئیرانەوە بۆ هەرێمی کوردستان دادەخرێت و رێگایان پێ نادرێت.

- هەمووان كۆدەبینەوە و قسە لەسەر رەتكردنەوەی تانەكانمان دەكەین. - لایەنە ناڕازییەکان لە ئەنجامی هەڵبژاردن چەند ڕێکارێکی دیکە دەگرنەبەر لەبەرامبەر ڕەتکردنەوەی تانەکانیان.       بەرەی گەل رایگەیاند سەبارەت بە رەتكردنەوەی تانەكانمان لەسەر هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لەلایەن دەستەی دادوەریی سەر بە كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراقەوە كۆدەبینەوە. فێنك ئەحمەد سەرپەرشتیاری دامەزراوەی هەڵبژاردنی بەرەی گەل لە لێدوانێكی تایبەت بۆ هاوڵاتی ئاشكرايكرد هەمووان كۆدەبینەوە و قسە لەسەر رەتكردنەوەی تانەكانمان دەكەین. بەهەمان شێوە سەرچاوەیەكی نزیك لە لاهور شێخ جەنگی سەرۆكی بەرەی گەل بۆ هاوڵاتی دووپاتكردەوە لایەنە ناڕازییەکان لە ئەنجامی هەڵبژاردن کە بریتین لە بەرەی گەل و یەکگرتوو و کۆمەڵی دادگەری و ڕەوتی هەڵوێست و بزووتنەوەی گۆڕان و بزووتنەوەی پەیوەندی و بزووتنەوەی پەیوەندی ئیسلامی کوردستان، چەند ڕێکارێکی دیکە دەگرنەبەر لەبەرامبەر ڕەتکردنەوەی تانەکانیان. لە نوسراوێکدا کە ئەمڕۆ دووشەممە لەلایەن دەستەی دادوەرییەوە دەرکراوە و بۆ کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق نێردراوە هاتووە ئاگادارتان دەکەینەوە کە دەسەڵاتی دادوەری بۆ هەڵبژاردن، هەموو ئەو تانانەی سەبارەت بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان بۆی نێردراوە لە ماوەی یاسایی یەکلاییکردووەتەوە. ئاماژەی بەوەش داوە یەکلاییکردنەوە تانەکان بەپێی بڕگەکانی مادەی (10/حەوتەم)  لە یاسای کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ژمارە (31)ی ساڵی 2019 بووە. پێشتر 38 تانە رەتکرابوونەوە، سێ تانە مابوون، ئەمڕۆ ئەوانیش رەتکرانەوە و کۆی گشتی تانەکان 41 تانە بوون کە لەلایەن حزبە سیاسییەکانەوە تۆمار کرابوون و 25ـیان لە سلێمانی، 12یان لە هەولێر، سێیان لە دهۆک و تانەیەکیش لە هەڵەبجە بووە.

هاوڵاتی -بەهۆی گرانبوونی نرخی عەلەف و نرخی جوچکە و چەند هۆکارێکی تر، نرخی مریشک لە چاو پێشتر بەرزبووەتەوە. - پێشتر نرخی کیلۆیەک مریشک بە دوو هەزار و 250 دینار بوو، ئێستا بووەتە دوو هەزار و 600 دینار.   نازم عەبدوڵا سەرۆکی کێڵگە پەلەوەرییەکانی هەرێم رایگەیاند بەهۆی گرانبوونی نرخی عەلەف و نرخی جوچکە و چەند هۆکارێکی تر، نرخی مریشک لە چاو پێشتر بەرزبووەتەوە. سەرۆکی کێڵگە پەلەوەرییەکانی هەرێم لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رونیكردەوە نرخی عەلەف پێشتر بە 620 هەزار دینار بوو، ئێستا بووەتە 720 هەزار دینار، واتا هەر تەنێک 100 هەزار دینار زیادی کردووە. وتیشی: یەک جوچکە پێشتر بە 35 بۆ 40 سەنت بووە، ئێشتا بووەتە 70 سەنت، ئەمەش هەمووی بارگرانییە لەسەر خاوەن کێڵگە پەلەوەرییەکان. باسی لەوەشکرد پێشتر نرخی کیلۆیەک مریشک بە دوو هەزار و 250 دینار بوو، ئێستا بووەتە دوو هەزار و 600 دینار، بەڵام ئەگەر بڕواتە سەرو سێ هەزار و چوار هەزار دیناریش هێشتا لە زیانی خاوەن کێڵگە پەلەوەرییەکانە.

هاوڵاتی - دکتۆرە لەنجە دڵشاد پزیشکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانى توانی پلەی یەکەم لەسەر ئاستی عێراق بەدەست بێنێت. - پلەی یەکەم لەسەر ئاستی عێراق لەپسپۆڕی تیشك و سۆنەر بەدەستهێناوە.   پزیشکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانى توانی پلەی یەکەم لەسەر ئاستی عێراق لەپسپۆڕی تیشك و سۆنەر بەدەست بێنێت. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستى سلێمانی بڵاویكرده‌وه‌، دکتۆرە لەنجە دڵشاد کە خوێندکاری بوردی عێراقی  پزیشکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانيه توانی پلەی یەکەم لەسەر ئاستی عێراق بەدەست بێنێت لەپسپۆڕی تیشك و سۆنەر. شایەنی باسە ساڵی ڕابردووش لە هەمان پسپۆڕی سەنتەری سلێمانی  لەسەر ئاستی ووڵاتانی عەرەب تاکە سەنتەر بوو ڕێژەی دەرچون (100٪) بوو و سێ پزیشکی سلێمانی لە یەکەمەکان بوون بە ناوەکانی( د. نەوا عبدالحمید و د. هەرێز جمیل و د. عادل عثمان).

هاوڵاتی -جێگری پارێزگاری سلێمانی داوا دەكات بە پشتبەستن بە رێكارە كارپێكراوەكان و بڕیارەكەی دادگای فیدڕاڵی تەوتینی مووچەی مووچەخۆرانی پارێزگای سلێمانی دەستپێبكات. - داواكەی بەنووسراوێكی ڕەسمی ئاڕاستەی بانكی ناوەندی عێراقی كردووە.   جێگری پارێزگاری سلێمانی داوا لە بانكی ناوەندی عێراقی دەکات بە فەرمی دەست بە تەوتینی مووچە خۆران بکەن. لە نوسراوێکی فەرمیدا کە واژۆی جێگری پارێزگاری سلێمانی لەسەرە و ئاڕاستەی بانکی ناوەندی عێراقی کردووە، داوا دەکات لە پارێزگای سلێمانی بە فەرمی دەست بە تەوتینی مووچە خۆران بکەن. بەگوێرەی نووسراوەكە كە واژۆی شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی بۆ كاروباری كارگێڕی لەسەرە و ئاڕاستەی بانكی ناوەندیی عێراق كراوە، داوا لە بانكەكە دەكات بە پشتبەستن بە رێكارە كارپێكراوەكان و بڕیارەكەی دادگای فیدڕاڵی، تەوتینی مووچەی مووچەخۆرانی پارێزگای سلێمانی دەستپێبكات. لە نووسراوەكەدا هاتووە، بە پشتبەستن بە بڕیارەكەی دادگای فیدڕاڵی لە مانگی شوباتی ئەمساڵدا تایبەت بە تەوتینی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمى کوردستان، داوا لە بانكەكەتان دەكەین، رێكارە پێویستەكانی تایبەت بەو پڕۆسەیە لە پارێزگای سلێمانی دەستپێبكەن. لە 31ـی تشرینی یەکەمی 2024شدا، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە رێگەی تیمێکی یاسایی و ئەندامەکانی لە ئەنجوومەنی نوێنەران، لە دادگای لێکۆڵینەوەی کەرخ لە بەغداد سکاڵای یاسایی لەسەر (هەژماری من) و رێگری لە جێبەجێکردنی تەوتین تۆمارکرد و لە دواى هەڵبژاردنى خولى شەشەمى پەرلەمانى کوردستانەوە، فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتییەکانى سلێمانى و هەڵەبجە و ئیدارەکانى گەرمیان و راپەڕین، فۆڕمى تەوتینی فەرمانبەران و خانەنشینیانیان پڕکردەوە و هەژمارى منیان رەتکردەوە.

هاوڵاتی -زیاتر لە 15 ڕۆژە لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم رەوانەی بەغدا كراوە. - تا ئێستاش وادەی هاتنی مووچەی مانگی 10 دیار نییە. - تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق، گەشتی دەرەوەى وڵاتى كردوە.   زیاتر لە 15 ڕۆژە لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم رەوانەی بەغدا كراوە و تا ئێستاش وادەی هاتنی مووچەی مانگی 10 دیار نییە. ئەمڕۆ دووشەممە زیاتر لە 15 رۆژ تێپەڕ دەبێت بەسەر ناردنی لیستی مووچەی مانگی 10 بۆ بەغداد، هاوکات زیاتر لە مانگێک بەسەر دابەشکردنی مووچەی مانگی ئەیلوول تێپەڕ دەبێت و تا ئێستا هیچ وادەیەک بۆ ناردنی مووچەی مانگی 10 دیاری نەکراوە. بەپێی زانیارییەكان، تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق، گەشتی دەرەوەى وڵاتى كردوە و تا رۆژی پێنجشەممەی داهاتوو ناگەڕێتەوە، هەربۆیە خەرجكردنی مووچەی مانگی 10ی فەرمانبەرانی هەرێم، دوادەكەوێت بۆ دوای بەڕێوەچونی پرۆسەی سەرژمێریی گشتیی دانیشتوان. هەر بەپێی زانیارییەكان، لە ناوەڕاستی مانگی کانونى یەکەم ژمێرەى كۆتایی بودجە دادەخرێت تا ناوەڕاستی مانگی یەكی ساڵی داهاتوو، هەربۆیە ناردنی مووچەی مانگەكانی 11 و 12ی فەرمانبەرانی هەرێم كێشەی بۆ دروست دەبێت. بەپێی زانیارییەکان، كێشەیەكی تری بەردەم ناردنی مووچەی مانگەكانی 11 و 12ی فەرمانبەرانی هەرێم، ئەوەیە کە پشكی هەرێمی كوردستان لە بودجەی گشتی عێراق تەواو بوە كە 11 ترلیۆن و نیو بوە، بۆیە بۆ مووچەى ئەو دوو مانگە، پێویستى بە گواستنەوەی پارەیە لە بودجەى وەبەرهێنانەوە بۆ بودجەى بەکاربردن و ئەوەش پێویستی بە ڕەزامەندیی حكومەت و ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق هەیە.

هاوڵاتی - لە بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکان بەفردەبارێت. - تاوەباران و بروسکەش چەند ناوچەیەکی دیکە دەگرێتەوە.   کەشناسی هەرێمی کوردستان پێشبینی دەکات لە بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکان بەفرببارێت و تاوەباران و بروسکەش چەند ناوچەیەکی دیکە دەگرێتەوە لەگەڵ ئەوەشدا پلەی گەرما نزم دەبێتەوە. بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە، ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور و هەوری تەواودا دەبێت لەگەڵ بارینی نمە باران لەناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای دهۆک. ڕوونیشیکردەوە کە شەو کاریگەری بارانەکە درێژدەبێتەوە بۆ هەندێک لەناوچەکانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و ناوچە شاخاوییەکان بەتایبەتی ناوچە سنوورییەکان و کەمێکیش بەفر دەبارێت. ئاماژەشیكرد پێشبینی تاوە باران و بروسکەی کەم مەودا بۆ هەندێک لە ناوچەکانی باشووری شاری سلێمانی و ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان دەکرێت و لە ناوچە شاخاوییەکانیش گەرما ٢-٣ پلە نزم دەبێتەوە. باسی لەوەشكرد سبەینێ سێشەممەش ناسەقامگیری ئاسمان و نمە بارانی کەم لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی ڕۆژهەڵات و پارێزگەی هەڵەبجە بەردەوام دەبێت و پاشان کاریگەری بە لاوازی لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێم بەشێوەی نمە بارانی پچرپچر دەمێنێتەوە. ئەوەشی خستەڕوو کە سبەینێ پلەی گەرما بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ ٣-٤ پلە نزم دەبێتەوە.   بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:   هەولێر : ١٩ پلەى سیلیزى سلێمانی : ١٦ پلەى سیلیزى دهۆک : ١٧ پلەى سیلیزى کەرکووک : ٢١ پلەى سیلیزى هەڵەبجە : ١٧ پلەى سیلیزى زاخۆ : ١٦ پلەى سیلیزى حاجی ئۆمەران : ٨ پلەى سیلیزى سۆران : ١٤ پلەى سیلیزى گەرمیان : ٢٢ پلەى سیلیزى

ئامادەکردنی: هاوڵاتی جۆو بایدن سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا بڕیارێكی له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئۆكرانیا ده‌ركرد و به‌گوێره‌ی بڕیاره‌كه‌ش، رێگه‌ به‌ هێزه‌كانی كیێڤ ده‌درێـت چه‌كی ستراتیژی و دورمه‌ودای ئه‌مریكا له‌ دژی روسیا به‌كاربهێنێت، به‌جۆرێك خاكی روسیا به‌ئاسانی بكاته‌ ئامانج. به‌پێی هه‌واڵێكی سكای نیوزی ئینگلیزی، جۆو بایدن واژۆی له‌سه‌ر بڕیارێك كردوه‌ كه‌ رێگه‌ به‌ ئۆكراینا ده‌دات له‌ به‌رامبه‌ر "هێنانی ده‌یان هه‌زار سه‌ربازی كۆریای باكور بۆ وڵاته‌كه‌ی"، چه‌كی به‌هێزی دورمه‌ودا دژی روسیا به‌كاربهێنێت،بایدن ده‌یه‌وێت باڵانسی شه‌ڕی روسیا و ئۆكرانیا به‌قازانجی ئۆكرانیا بگۆڕدرێت به‌گوێره‌ی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی جیاواز ئه‌م بڕیاره‌ی بایدن بۆ ئه‌وه‌یه‌ تاوه‌كو دۆناڵد تره‌مپ ده‌سه‌ڵاتی وه‌رنه‌گرتوه‌، باڵانسی شه‌ڕی روسیا و ئۆكرانیا به‌قازانجی ئۆكرانیا بگۆڕدرێت. بایدن ڕێگه‌ی به‌ ئۆكرانیا داوه‌ به‌ موشه‌كی دورهاوێژی ئه‌مریكی هێرش بكاته‌ سه‌ر روسیا،له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك به‌ ئاژانسی ڕۆیته‌رزیان ڕاگه‌یاندوه‌، جۆو بایدن ڕێگه‌ی به‌ ئۆكرانیا داوه‌ به‌ موشه‌كی دورهاوێژی ئه‌مریكی هێرش بكاته‌ سه‌ر روسیا. ئۆكرانیا پلانی هه‌یه‌ له‌ چه‌ند ڕۆژی داهاتودا یه‌كه‌م هێرشی دورهاوێژی ئه‌نجام بدات،سه‌رچاوه‌كان ده‌ڵێن، ئۆكرانیا پلانی هه‌یه‌ له‌ چه‌ند ڕۆژی داهاتودا یه‌كه‌م هێرشی دورهاوێژی ئه‌نجام بدات به‌بێ ئه‌وه‌ی ورده‌كارییه‌كانی ئاشكرا بكات به‌هۆی نیگه‌رانی ئاسایشی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانه‌وه‌. ئه‌م هه‌نگاوه‌ی ئه‌مریكا دوای چه‌ند مانگێك داواكاری ڤۆڵۆدمیر زلێنسكی سه‌رۆكی ئۆكرانیا دێت بۆ ڕێگه‌دان به‌ سوپای ئۆكرانیا بۆ به‌كارهێنانی چه‌كی ئه‌مریكی بۆ لێدانی ئامانجه‌ سه‌ربازییه‌كانی روسیا دور له‌ سنوره‌كانی خۆی. ئەم گۆڕانكارییه‌ش دوای ئه‌وه‌ دێت كه‌ ڕوسیا هێزی زه‌مینی كۆریای باكور بۆ ته‌واوكردنی هێزه‌كانی خۆی بڵاوكردوه‌ته‌وه‌. به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كان، پێده‌چێت یه‌كه‌م هێرشی قوڵ به‌ موشه‌كی ATACMS ئه‌نجام بدرێت كه‌ مه‌ودایان ده‌گاته‌ 190 میل.

ئامادەکردنی: هاوڵاتی ئەمڕۆ یەکشەممە، قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق، سەردانێکی بۆ سلێمانی کرد بۆ بەدواداچوون و جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی ئەمنی نێوان عێراق و ئێران، دوای ئەوەی ناوبراو هەفتەی ڕابردوو سەردانی تارانی کرد.  نووسینگەی ڕاگەیاندنی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە: "لەژێر ڕێنمایی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان محەمەد شیاع سودانی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی قاسم ئەعرەجی، ئەمڕۆ یەکشەممە، بەیاوەری شاندێکی ئەمنی، سەردانی سلێمانی کرد، بۆ بەدواداچوون بۆ جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی ئەمنی نێوان عێراق و ئێران."  ئەوەشی خستەڕوو: "ئەعرەجی و شاندی ئەمنی یاوەری لەگەڵ سەرۆکی دەزگا ئەمنییەکان کۆبوونەوە، بە ئامادەبوونی بافڵ تاڵەبانی، هەروەها باس لە جێبەجێکردنی تەواوی ڕێککەوتنی ئەمنی نێوان عێراق و ئێران کرا، گفتوگۆ لەسەر پێداچوونەوە بە واقیعی ئەو کەمپانە کرا کە لەلایەن حکومەتی عێراقەوە دیاریکرابوون هەروەها تەواوی وردەکاری و زانیاری نێو ڕێککەوتنەکە." ئەو کەمپانەی لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژەیان بۆ کراوە بەپێی ڕێککەوتنی ئەمنی ئێران لەگەڵ هەرێمی کوردستان و عێراق بۆ نیشتەجێکردنی پارتەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئامادە کراون.