هاوڵاتی - ئهمڕۆ و سبهینێ نمه باران و ههوره تریشقه چهند ناوچهیهكی ههرێم دەگرێتەوە. - ئاسمان ساماڵ و پهڵه ههور دهبێت. بهڕێوهبهرایهتی گشتی كهشناسی و بومهلهرزهزانی ههرێمى كوردستان پێشبینیكرد ئهمڕۆ و سبهینێ نمه باران و ههوره تریشقه چهند ناوچهیهكی ههرێم بگرێتەوە. بەڕێوەبەرایەتیەكە لهڕاگهیهندراوێكدا بڵاویكردهوه، ئهمڕۆ سێشهممه ئاسمان لهنێوان پهڵه ههور بۆ نیمچه ههور دهبێت لهههندێك ناوچهی شاخاوی ههوری تهواو دهبێت لهگهڵ ئهگهری نمه باران و ههوره تریشقه لهناوچهكانی ناوهراست و باشوری ههرێم لهكاتهكانی دوایی نیوهڕۆ و ههروهها بارینی نمه باران لهههندێ ناوچهی جۆراوجۆر. ئاماژهی بهوهشكردوه، سبهی چوارشهممه ئاسمان ساماڵ و پهڵه ههور دهبێت لهههندێك ناوچه نیمچه ههور دهبێت، لهگهڵ ئهگهری بارینی نمه باران لهكاتی جیا لهههندێك ناوچهكانی رۆژههڵاتی ههرێم. بهرزترین پلهكانی گهرمای پێشبینیكراو به پلهی سیلیزی: ههولێر : 23 پلهی سیلیزی سلێمانی : 22 پلهی سیلیزی دهۆك : 24 پلهی سیلیزی كهركوك : 26 پلهی سیلیزی ههڵهبجه : 22 پلهی سیلیزی زاخۆ : 23 پلهی سیلیزی حاجی ئۆمهران : 12 پلهی سیلیزی سۆران : 20 پلهی سیلیزی گهرمیان : 26 پلهی سیلیزی
هاوڵاتی -پێشوازیەکی باش لەلایەن هاووڵاتیانەوە لە پرۆسەی سەرژمێری دەکرێت. - دانیشتوانی دەرەوەی عێڕاق بێبەش نابن لە سەرژمێری. شوان جەبار بەڕێوەبەری ئاماری سلێمانی رایگەیاند، لە ئاستی باڵا پلان دانراوە بۆئەوەی هاووڵاتیانی تاراوگەنشین بێ بەش نەکرێن لە پرۆسەى سەرژمێریکردن و لە قۆناغی دووەمدا لە ڕێگەی باڵوێزخانەی عێراقەوە ئەو هاووڵاتیانە سەرژمێر دەکرێن. بەڕێوەبەری ئاماری سلێمانی و ئەندامی یاریدەدەری سەرۆکی ژووری ئۆپەراسیۆنی هەرێمی کوردستان، بە دەنگی ئەمریکای ڕاگەیاند، کوردانی تاراوگە کە لە دەرەوەی عێراق نیشتەجێن حکومەتی عێراق و هەرێم هەماهەنگیان کردووە کە لە ڕێگەی سەفارەتەکانی خۆیەوە پرۆسەی سەرژمێری لە دەرەوەی خاکی خۆی بۆ ئەو کەسانە بکات لە قۆناغی دووەمدا دوای کۆتایی هاتنی لە عێراقدا، بەشیوازێک ڕەنگە بە چەند ڕێنماییەک ئەنجام بدرێت، واتە دانیشتوانی دەرەوەی عێڕاق بێبەش نابن لە سەرژمێری. وتیشی: سەرژمێریەکە زۆر وردە و هەموو شتێکی تێدا یەکلا کراوەتەوە، تەنانەت باس لە قۆناغی نیشتەجێبوونی پێشتری دەکرێت، لە کام شارەوە هاتوویت؟ ئەوەش تۆمار دەکرێت و هۆکاری گۆڕینی پارێزگاکەی دیاری دەکرێت، واتە دیموگرافی هیجرە لە عێراق دەستنیشان دەکرێت، کەواتە عێراق دەبێت مشووری ئەو هاووڵاتیانەی بخوات کە لەدەرەوە دەژین و تەنها کورد نین، بۆیە لە قۆناغی دووەمدا بە پلان سەرژمێری ئەوانیش ئەنجام دەدرێت. رونیشیكردەوە وێرای ئەوەی پرۆسەی سەرژمێریکردن زۆر بەباشی بەڕێوە دەچێت ،پێشوازیەکی زۆر باش لەلایەن هاووڵاتیانەوە لە پرۆسەکە دەکرێت. بڕیارە ڕۆژی 20ی مانگی 11ی 2024، پرۆسەی سەرژمێری گشتی لە سەرتاسەری عێراق ئەنجام بدرێت، تیمەکانی سەرژمێری سەرقاڵی پرۆسەکەن و ئێستا لە قۆناغی دووەمدان، کە لە 17ی مانگەوە پرۆسەی گەڕان بە گەڕەکەکاندا دەستی پێکردووە و وابڕیاریشە لە قۆناغی کۆتاییدا، ڕۆژەکانی 20 و 21 ی مانگ بکرێتە قەدەغەی هاتوچۆ، بەمەبەستی مانەوەی هاووڵاتیان لە ماڵەکانیاندا و ئەنجامدانی پرۆسەکە بەشێوەیەکی دروست.

هاوڵاتی -چارەسەرکردنى مووچەى مانگەکانى تشرینى دووەم و کانوونى یەکەمى فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستان لەبەردەم تەیف سامى وەزیرى دارایی فیدراڵە. - پێشنیازى چارەسەرى کورتهێنانى پارەى مووچەى فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستان خراوەتە بەردەست تەیف سامى، بۆ ئەوەى رەزامەندى بدات لەسەر گواستنەوەى پارە بۆ مووچە لە چوارچێوەى مووچەى بەکاربردن. چارەسەرکردنى مووچەى مانگەکانى تشرینى دووەم و کانوونى یەکەمى فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستان لەبەردەم تەیف سامى وەزیرى دارایی فیدراڵە بۆ یەکلاکردنەوەى کورتهێنانى ئەو پارەیەى بۆ مووچە دروستبووە. سەرچاوەكانی هەواڵ بڵاویان كردەوە پێشنیازى چارەسەرى کورتهێنانى پارەى مووچەى فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستان خراوەتە بەردەست تەیف سامى، بۆ ئەوەى رەزامەندى بدات لەسەر گواستنەوەى پارە بۆ مووچە لە چوارچێوەى مووچەى بەکاربردن. لە خشتەى بودجەى 2024، پشکى هەرێمى کوردستان بە 20.9 تریلیۆن دینار دیاریکراوە، لەوە 14.8 تریلیۆن دینارى بۆ بودجەى بەکاربردنە و لە چوارچێوەى ئەو بەشەدا 9.5 ترلیۆن دینارى بۆ مووچەیە. رەزامەندى دەربڕینى وەزیرى دارایی فیدراڵ بۆ گواستنەوەکە بۆ ئەوەیە؛ کورتهێنانى پشکى پارەى مووچەى هەرێمى کوردستان چارەسەر بکات بۆ ئەو مانگانەى ماون، کە لە دەسەڵاتى ئەو وەزیرەدایە. بەگوێرەى بڕگەى یەک لە مادەى پێنجى یاساى بودجەى گشتیى عێراق، وەزیرى دارایی دەسەڵاتى گواستنەوەى پارەى هەیە لەنێو ئەو بڕە پارەیەى لە بودجەدا دیاریکراوە لەسەر ئاستى دەروازە، بەش و ماددەکانى. لەسەرەتاى ئەمساڵەوە وەزارەتى دارایی و ئابوورى هەرێمى کوردستان زیاتر لە هەشت تریلیۆن دینارى لەلایەن بەغداوە بۆ مووچە بۆ نێردراوە، لە کاتێکدا بڕى 1.1 تریلیۆن دینار لە خشتەى بودجە دیاریکراوە، کە قەرزە و دەبێت لە پشکى هەرێمى کوردستان ببڕدرێت. بەگوێرەی یاسای بودجەى گشتى، دەبێت هەرێمى کوردستان داهاتى ناوخۆ رادەست بکات وەک مەرجێک بۆ ناردنى پشکەکەى لە بودجەى گشتى دا، ئەمساڵ هەرێمی کوردستان بە پێنج گوژمە 399 ملیار و 166 ملیۆن دینارى رادەست کردووە، وەک 50%ـى داهاتى ناوخۆیى نانەوتى بۆ پێنج مانگ. بۆ مووچەى مانگێک، هەرێمى کوردستان پێویستى بە زیاتر لە 980 ملیار دینارە بە هاوتاکردنى مووچەى خانەنشینانەوە، ناردنى تەواوى مووچەى مانگى تشرینى یەکەم لەلایەن بەغداوە پێویستى بە گواستنەوەى پارەیە کە بەشێکى کورتهێنانى دەبێت.
هاوڵاتی - زیاتر لە ١٥٠ کەس بە ڕووداوی هاتووچۆ لە سلێمانی گیانیان لەدەستداوە. - لەو ڕێژەیە ٦٥ کەس بەهۆی پێکدادان و وەرگەڕانەوە بووە. لە سەرەتای ئەمساڵەوە زیاتر لە ١٥٠ کەس بە ڕووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستداوە و زۆربەیان بە هۆی پێکدادان و وەرگەڕانەوە بووە. ئەمڕۆ سێشەممە دكتۆر بەختیار ڕەشید پزیشکی پسپۆری دێرینی دادوەری لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا ڕايگەیاند، هۆکاری یەکەمی مردن لە سلێمانی ڕووداوەکانی هاتووچۆیە و لەسەرەتایی ئەمساڵەوە تاوەکو ئێستا ۱٥۳ کەس بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆوە گیانیان لەدەست داوە. وتیشی: لەو ڕێژەیە ٦٥ کەس بەهۆی پێکدادان و وەرگەڕانەوە بووە و ٤۹ کەسیشیان بەهۆی شێلانەوە و ۳۹ کەسیش لە ڕووداوی ماتۆڕدا گیانیان لەدەستداوە. ئاشکراشیکرد لە ٪٤٠ ڕووداوەکان لەناو سەنتەری شار بوون، لە٪۳٥ ڕێگەی سلێمانی ـ عەربەت بووە، لە٪۲٠ ڕێگەی پیرەمەگروون و لە٪٥ ڕێگەکانی دیکەیە بوون.

هاوڵاتی مەحمود مەشهەدانی - پەرلەمانى عێراق پشتوانی ڕێککەوتنە یاساییەکانی نێوان بەغدا و هەولێر دەكات. - بە شێوەیەک کە خزمەت بە هەمو عێراقییەکان لە هەمو ناوچەکانی وڵاتدا بكات. مەحمود مەشهەدانی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند پەرلەمان پشتوانی ڕێککەوتنە یاساییەکانی نێوان بەغدا و هەولێر دەكات بە شێوەیەک کە خزمەت بە هەمو عێراقییەکان لە هەمو ناوچەکانی وڵاتدا بكات. نووسینگەی ڕاگەیاندنی مەحمود مەشهەدانی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ئەمڕۆ دوشەممە لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویكردەوە، مەشهەدانی پێشوازی لە فارس عیسا عەبدولکەریم بەرپرسی نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا کرد و لەگەڵیدا گفتوگۆیان لەبارەی پەیوەندییەكانی نێوان دامودەزگاکانی حكومەتی ناوەند و هەرێم كرد. ئاماژەی بەوەشكرد، گفتوگۆكە بە مەبەستی تێپەڕاندنی ئاستەنگەکانی پێشو بوە كه لە نێوان هەولێر و بەغدا هەبوە، هەروەها لەگەڵ تێپەڕاندنی کێشەکان بەمەبەستی گەیشتن بە ڕێککەوتن لەسەر كۆی خاڵە ناكۆكەكان. بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە، پەرلەمانی عێراق بەردەوامە لە پاڵپشتیکردنی ڕێککەوتنە یاساییەکانی نێوان بەغدا و هەرێمی کوردستان بە شێوەیەک کە خزمەت بە هەمو عێراقییەکان لە هەمو ناوچەکانی وڵاتدا بكات.
هاوڵاتی - زانکۆیەکی تایبەت بە پزیشکی لە سلێمانی و کۆلێژی پزیشکی لە هەولێر دەكرێنەوە. - بڕیاریدا بە پێکهێنانى لێژنەیەک بەمەبەستى ئامادەکردن و نوسینەوەى پرۆژەى ڕەشنوسى سەربەخۆیى زانستى و کارگێرى و دارایی و یاسایی زانکۆکانى کوردستان. وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی رایگەیاند زانکۆیەکی تایبەت بە پزیشکی لە سلێمانی و کۆلێژی پزیشکی لە هەولێر دەكرێنەوە. وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بڵاویكردەوە، لەسەر داواى د. ئارام محەمەد قادری وەزیر، ئەنجومەنى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، بڕیاریدا بە ئامادەکردنى پرۆپۆزەلى کردنەوەى زانکۆیەکى تایبەت بە بوارى پزیشکى لە سلێمانى هەروەها كردنەوەی ئامادەکردنى پرۆپۆزەلى کردنەوەى کۆلێژى پزیشکى لە زانکۆى سەڵاحەدین-هەولێر. وەزارەتەكە ئەمڕۆ دوشەممە لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ئەنجومەنى وەزارەت بەسەرپەرشتى د. ئارام محمد قادر کۆبونەوە و پرسى سەربەخۆى زانکۆکان، داهاتى زانکۆکان، کردنەوەى راوندێکى نوێى خوێندنى باڵا، بەردەوامى داشکانى کرێى خوێندن، تاقیکردنەوەى توانستى زانستى خوێندکاران و قوتابیانى خوێندنى باڵا، بڵاوکردنەوەى توێژینەوەى زانستى و چەند تەوەرێکى دیکە گفتوگۆى لەبارەوە کرا. ئاماژەی بەوەشكرد، لەسەر پێشنیازى د.ئارام محمد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى و پێشوازى ئەندامانى ئەنجومەن لە پێشنیازەکە، ئەنجومەنى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بڕیاریدا بە ڕاسپاردنى لایەنە پەیوەندیدارەکان بە ئامادەکردنى پرۆپۆزەلى کردنەوەى زانکۆیەکى تایبەتمەند بە بوارى پزیشکى لە شارى سلێمانى، بەهۆى پێویستى زۆرى ناوچەکەو هەرێمى کوردستان بە کادرى تەندروستى و پزیشکى لێهاتو بە کواڵيتى بەرزى خوێندن، هەروەها ئامادەکردنى پرۆپۆزەڵى کردنەوەى کۆلێژى پزیشکى لە زانکۆى سەڵاحەدین - هەولێر. بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە، لەسەر پێشنیازى وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى سەبارەت بە سەربەخۆیى زانکۆکانى کوردستان، ئەنجومەنى وەزارەت بڕیاریدا بە پێکهێنانى لێژنەیەک بەمەبەستى ئامادەکردن و نوسینەوەى پرۆژەى ڕەشنوسى سەربەخۆیى زانستى و کارگێرى و دارایی و یاسایی زانکۆکانى کوردستان، بەو ئامانجەى زانکۆکانى کوردستان لە چوارچێوەى ئەم پرۆژەیەدا دەرفەتى زیاترى گەشەسەندن و پەرەپێدانى تواناکانیان هەبێت لە گشت بوارەکاندا.

هاوڵاتی - بڕیاریدا سبەی سێشەممە لە سەرتاسەری پارێزگاى كەركوك و سەرجەم زانکۆ و پەیمانگە و خوێندنگەکان بكرێنە پشوی فەرمی. -بە ئامانجی زەمینە سازكردن بۆ سەرکەوتنی هەوڵەکانی سەرژمێری گشتی دانیشتوان. - بەگوێرەی بڕیارەكە پشتوەكان فەرمانگە خزمەتگوزارییەكان ناگرێتەوە. ڕێبوار تەها مستەفا پارێزگاری كەركوك بڕیاریدا سبەی سێشەممە لە سەرتاسەری پارێزگاكە و سەرجەم زانکۆ و پەیمانگە و خوێندنگەکان بكرێنە پشوی فەرمی. پارێزگاری کەرکوک و سەرۆکی لیژنەی ناوەندی بۆ سەرژمێری گشتی دانیشتوان ئەمڕۆ دوشەممە ڕایگەیاند بە ئامانجی زەمینە سازكردن بۆ سەرکەوتنی هەوڵەکانی سەرژمێری گشتی دانیشتوان، بەگوێرەی بڕیارەكە پشتوەكان فەرمانگە خزمەتگوزارییەكان ناگرێتەوە. وتيشى: بڕیاریداوە بە ڕاگرتنی دەوامی فەرمی لە سەرجەم فەرمانگەکان لە سەرتاسەری پارێزگای کەرکوک و سەرجەم زانکۆ و پەیمانگە و خوێندنگەکان بۆ سبەی سێشەممە 19ی (تشرینی دوەم/11)ی 2024". ئاماژەی بەوەشكرد، پشوەكە بە ئامانجی زەمینە سازكردنە بۆ سەرکەوتنی هەوڵەکانی سەرژمێری گشتی دانیشتوان، بەمەرجێک فەرمانگە خزمەتگوزاری لە شارەوانی، شارەوانییەكان، ئاو و ئاوەڕۆ، تەندروستی، و دامەزراوە خزمەتگوزارییەکان کارەکانیان ڕێکبخەن بۆ ئەوەی سبەی ئەرکەکانیان جێبەجێ بکەن. داواى لە سەرجەم هاوڵاتیانی شاری کەرکوک و خوێندکارەکان کرد، هاوکار و پاڵپشتی هەوڵەکانی توێژەران و بژمێرەكان بن بۆ کارکردن لەسەر سەرژمێری گشتی دانیشتوان.

هاوڵاتی -دەروازەی حاجی ئۆمەران چەند رێنمایەكی هاتووچۆی هاوڵاتیان و بازرگانانى لە رۆژانی سەرژمێری راگەیاند. - سەبارەت بە جولەی بازرگانی و هاوردە و هەناردەی کالاکان بەردەوام و ئاسایی دەبیت و داناخرێت. -سەبارەت بە چوونی هاولاتیانی کوردستانی و عيراقى و بیانی لە هەرێمی کوردستا نەوە بۆ وەلاتی ئیران دادەخرێت و رێگە نادرێت دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران چەند رێنمایەكی هاتووچۆی هاوڵاتیان و بازرگانانى لە رۆژانی سەرژمێری راگەیاند. ئەمڕۆ دووشەممە، دەروازەی نێودەڵەتی حاجی ئۆمەران رایگەیاند، سەبارەت بە رۆژانی سەرژمێری گشتی لە هەرێمی کوردستان کە لە رۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممە رێکەوتی 20 و 21ی تشرینی دووەم بەرێوە دەچیت، ئاگاداری هەموو بازرگانان و کۆمپانیاکان و گەشتیاران و هاولاتیانی خۆشەویست دەکەینەوە کە دەروازەی نێودەولەتی حاجی ئۆمەران، سەبارەت بە جولەی بازرگانی و هاوردە و هەناردەی کالاکان بەردەوام و ئاسایی دەبیت و داناخرێت. وتيشى: سەبارەت بە چوونی هاولاتیانی کوردستانی و عيراقى و بیانی لە هەرێمی کوردستا نەوە بۆ وەلاتی ئیران دادەخرێت و رێگە نادرێت، هەروەها سەبارەت بە گەرانەوەی هاولاتیانی کوردستانی و عێراقى لە وەلاتی ئێران بۆ هەرێمی کوردستان کراوە دەبیت و دەتوانن بگەرێنە و بۆ کوردستان. رونیشیكردەوە سەبارەت بە هاتنی هاولاتیانی ئیرانی و بیانی لە ئیرانەوە بۆ هەرێمی کوردستان دادەخرێت و رێگایان پێ نادرێت.
- هەمووان كۆدەبینەوە و قسە لەسەر رەتكردنەوەی تانەكانمان دەكەین. - لایەنە ناڕازییەکان لە ئەنجامی هەڵبژاردن چەند ڕێکارێکی دیکە دەگرنەبەر لەبەرامبەر ڕەتکردنەوەی تانەکانیان. بەرەی گەل رایگەیاند سەبارەت بە رەتكردنەوەی تانەكانمان لەسەر هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لەلایەن دەستەی دادوەریی سەر بە كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراقەوە كۆدەبینەوە. فێنك ئەحمەد سەرپەرشتیاری دامەزراوەی هەڵبژاردنی بەرەی گەل لە لێدوانێكی تایبەت بۆ هاوڵاتی ئاشكرايكرد هەمووان كۆدەبینەوە و قسە لەسەر رەتكردنەوەی تانەكانمان دەكەین. بەهەمان شێوە سەرچاوەیەكی نزیك لە لاهور شێخ جەنگی سەرۆكی بەرەی گەل بۆ هاوڵاتی دووپاتكردەوە لایەنە ناڕازییەکان لە ئەنجامی هەڵبژاردن کە بریتین لە بەرەی گەل و یەکگرتوو و کۆمەڵی دادگەری و ڕەوتی هەڵوێست و بزووتنەوەی گۆڕان و بزووتنەوەی پەیوەندی و بزووتنەوەی پەیوەندی ئیسلامی کوردستان، چەند ڕێکارێکی دیکە دەگرنەبەر لەبەرامبەر ڕەتکردنەوەی تانەکانیان. لە نوسراوێکدا کە ئەمڕۆ دووشەممە لەلایەن دەستەی دادوەرییەوە دەرکراوە و بۆ کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق نێردراوە هاتووە ئاگادارتان دەکەینەوە کە دەسەڵاتی دادوەری بۆ هەڵبژاردن، هەموو ئەو تانانەی سەبارەت بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان بۆی نێردراوە لە ماوەی یاسایی یەکلاییکردووەتەوە. ئاماژەی بەوەش داوە یەکلاییکردنەوە تانەکان بەپێی بڕگەکانی مادەی (10/حەوتەم) لە یاسای کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ژمارە (31)ی ساڵی 2019 بووە. پێشتر 38 تانە رەتکرابوونەوە، سێ تانە مابوون، ئەمڕۆ ئەوانیش رەتکرانەوە و کۆی گشتی تانەکان 41 تانە بوون کە لەلایەن حزبە سیاسییەکانەوە تۆمار کرابوون و 25ـیان لە سلێمانی، 12یان لە هەولێر، سێیان لە دهۆک و تانەیەکیش لە هەڵەبجە بووە.
هاوڵاتی -بەهۆی گرانبوونی نرخی عەلەف و نرخی جوچکە و چەند هۆکارێکی تر، نرخی مریشک لە چاو پێشتر بەرزبووەتەوە. - پێشتر نرخی کیلۆیەک مریشک بە دوو هەزار و 250 دینار بوو، ئێستا بووەتە دوو هەزار و 600 دینار. نازم عەبدوڵا سەرۆکی کێڵگە پەلەوەرییەکانی هەرێم رایگەیاند بەهۆی گرانبوونی نرخی عەلەف و نرخی جوچکە و چەند هۆکارێکی تر، نرخی مریشک لە چاو پێشتر بەرزبووەتەوە. سەرۆکی کێڵگە پەلەوەرییەکانی هەرێم لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رونیكردەوە نرخی عەلەف پێشتر بە 620 هەزار دینار بوو، ئێستا بووەتە 720 هەزار دینار، واتا هەر تەنێک 100 هەزار دینار زیادی کردووە. وتیشی: یەک جوچکە پێشتر بە 35 بۆ 40 سەنت بووە، ئێشتا بووەتە 70 سەنت، ئەمەش هەمووی بارگرانییە لەسەر خاوەن کێڵگە پەلەوەرییەکان. باسی لەوەشکرد پێشتر نرخی کیلۆیەک مریشک بە دوو هەزار و 250 دینار بوو، ئێستا بووەتە دوو هەزار و 600 دینار، بەڵام ئەگەر بڕواتە سەرو سێ هەزار و چوار هەزار دیناریش هێشتا لە زیانی خاوەن کێڵگە پەلەوەرییەکانە.