هاوڵاتی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان داوا لەلایەنەکان دەکات، پابەند بن بە ڕێساکانی هەڵبژاردن و مەرج و بنەماکانی پەیڕەوی هەڵمەتەکانی هەڵبژاردن، پشتیوانیان بکەن لەسەر خستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان. کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند: زۆربەی بڕگەکانی خشتەی زەمەنیی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانیان تەواوکردوە، داوا لە حزبە سیاسییەکان، هاوپەیمانییەکان و پاڵێوراوانی بەشدار لە پڕۆسەی هەڵبژاردن دەکەن پاڵپشتی کارەکانی کۆمسیۆن بکەن و بەشداربن لە سەرکەوتنی هەڵبژاردنەکان. ئاماژەی بەوەشکردوە، هیوادارن لایەنەکان دوربن لەهاندان بۆ توندوتیژی، ڕقوکینە و زیانگەیاندن بەیەکتر، داواش دەکات ڕێگا یاساییەکان بگیرێنەبەر و دورکەوتنەوە لە کار و کاردانەوە و بەشداربن لە هەوڵەکانی کۆمیسیۆن بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی ئازاد و دادپەروەر و بێگەرد کە جێگەی متمانەی هەموان بێت. دوپاتیشی دەکاتەوە، کۆمسیۆن بەشێوەیەکی پیشەیی کاردەکات و ئامانجی بەدیهێنانی دادپەروەریی هەڵبژاردن و پاراستنی دەنگی
هاوڵاتی یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی سلێمانی بۆ کاروباری خوێندکاران ڕایگەیاند، ٢٢ـی ئەم مانگە ساڵی نوێی خوێندنی ٢٠٢٤- ٢٠٢٥ لە زانکۆی سلێمانی دەستپێدەکات و خوێندکاران دەتوانن دەستبکەن بە مامەڵەکردنی بۆ وەرگرتنی بەشە ناوخۆیی. د.سیروان حەمەساڵەح یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی سلێمانی بۆ کاروباری خوێندکاران سەبارەت بە دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن بەم شێوەیە زانیاریی خستەڕوو. یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی سلێمانی ڕایگەیاند، بەپێی بڕیاری ئەنجوومەنی زانکۆ لە ٢٢ـی ئەم مانگە دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندنە لە زانکۆکەمان و لەو ڕۆژەوە خوێندکاران دەتوانن دەستبکەن بە مامەڵەکردن بۆ وەرگرتنی بەشە ناوخۆیی. وتیشی: ماوەیەکی کەمە ئەنجوومەنی وەزیران ڕەزامەندی لەسەر تێچووی بەشە ناوخۆییەکان کە بڕەکەی ٧٠٠ ملیۆن دینارە داوە، هەر بەم هۆیەشەوە دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندن دواکەوتووە.
هاوڵاتی ئەنجومەنی کۆمیسیاران لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەمشەو ڕاگەیەنراوێكی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، داوا لە کاندیدان و لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان دەكەین، لە وتاری ڕق و کینە و توندوتیژی دووربکەونەوە، دەشڵێت، هەر ڕەخنەیەکیان هەیە لە یەکتر با پەنا ببەنە بەر سکاڵا. لە بەشێکی ڕاگەیندراوەکەی کۆمیسیۆندا هاتووە، توانیویانە بەسەرکەوتویی خشتەی کاتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان تەواو بکەن، داواش لە لایەنە سیاسییەکان، هاوپەیمانیێتی و كاندیدەكان دەکات، پابەند بن بە پەیڕەو و سیستمی هەڵبژاردن کە بۆ ڕێکخستنی بانگەشە دەرکراوە. کۆمیسیۆن جەختیشی کردوە، پێویستە لیست و كاندیدەكان تا ڕۆژی دەنگدان و ڕاگەیاندنی ئەنجامەکان، دوووربکەونەوە لە وتاری توندوتیژ، ڕق و کینە، سوکایەتیکردن و زیانگەیاندن بە كاندیدەكانی دیکە و ڕکابەرەکانیان. وتیشی: ئەگەر كاندیدەكان، لایەنەکان و هاوپەیمانیێتییەکان هەر تێبینی و ڕەخنەیەکیان هەیە، پێویستە پەنا ببەنە بەر ڕێكارە یاساییەکان لە تۆمارکردنی سکاڵا و تانەدان، نەوەک ئەو ڕێگایانەی کاردانەوە درووست دەکەن لەنێوان ڕکابەرەکاندا و تەماشاكاردنی سکاڵاکانیش بەوپەڕی سەربەخۆیییەوە دەبێت.
هاوڵاتی ئەمڕۆ چوارشەممە، ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤، عیماد جەمیل، سەرۆکى تیمى ڕۆژنامەوانى کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى ھەڵبژاردنەکانى عێراق ڕایگەیاند، ماوەى دەنگدان بۆ هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان درێژ ناکرێتەوە و لەکاتی دیاریکراوی خۆی کە کاتژمێر٦ی ئێوارەیە کۆتای دێت و سندووقەکان دادەخرێن. دەشڵێت، چونکە ئامێرەکانى دەنگدان کاتژمێر ٦ دەوەستن، لە هەر دۆخێکیشدا بێت ماوەکە درێژناکرێتەوە. جێگەی ئاماژەیە، ڕۆژی ٢٠ی ئەم مانگە دەنگدانى گشتیى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان بەڕێوەدەچێت، کاتژمێر ٧ی بەیانى دەنگدان دەستپێدەکات و کاتژمێر ٦ی ئێوارە کۆتایی دێت، کە دەکاتە ١١ کاتژمێر.
هاوڵاتی ئەمڕۆ سێشەممە، ٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤، خەلەف شەنگالی ڕاوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ کاروباری ئێزدییەکان ڕایگەیاند، حکومەتی عێراق بڕی ٩٩ ملیار دیناری بۆ قەرەبووکردنەوەی شارەدێی شەنگال و پارێزگای نەینەوا تەرخانکرد. دەشڵێت، گوژمەی یەکەمی ئەو بڕە پارەیە خەرجکراوە کە بۆ قەرەبووکردنەوەی شارەدێی شەنگال و پارێزگای نەینەوا تەرخانکراووە. خەلەف شەنگالی ئەوەشی بخستۆتەڕوو، عێراق کاردەکات بۆ تەواوکردنی ئەو مامەڵانەی کە ماون بە پشتبەستن بە ڕێنماییەکانی سەرۆکی حکومەت بۆ ئەوەی ئەولەویەت بدرێت بە شەنگال لە بودجەی ساڵی ٢٠٢٥ی عێراق. ئاماژەی بەوەشکرد، تەرخانکردنی ئەو پارەیە بۆ قەرەبووکردنەوەی شارەدێی شەنگال و ئاوارەکانی نیشتەجێی کەمپەکانی هەرێمی کوردستانە، بە ئامانجی گەڕانەوەیان زێدی خۆیان.
هاوڵاتی ئەمـڕۆ سێشەممە، ٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤، ١٢ شوین مووچەی مانگی ئاب وەردەگرن. بە پێی ئەو خشتەیەی وەزارەتی دارای و ئابووری حکومەتی هەرێمی کورردستان بڵاویکردۆتەوە ئەمڕۆ سێشەممە ١٢ شوێن مووچەی مانگی ئاب وەردەگرن، کە بریتین لە ڕۆشنبیری و لاوان، کارەبا، ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، خویندنی باڵاو توژینەوەی زانستی، پێشمەرگە( دیوان، لیواکان)، یەکەی ٧٠ و ٨٠، ئەنجومەنی ئاسایش و دەزگای ئاسایش، هێزی زێرەڤانی و فەرماندەی بەرگری فریاکەوتن، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دام و دەزگا نەوتیەکان، سەرۆکایەتی پەرلەمان، سەرۆکایەتی هەرێم، سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران. بە پێی خشتەکە ئەمڕۆ کۆتا ڕۆژی دابەشکردنی مووچەی مانگی ٨ی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانە.
هاوڵاتی سبەی سێشەممە، ٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤، ١٢ شوین مووچەی مانگی ئاب وەردەگرن. بە پێی ئەو خشتەیەی وەزارەتی دارای و ئابووری حکومەتی هەرێمی کورردستان بڵاویکردۆتەوە سبەی سێشەممە ١٢ شوێن مووچەی مانگی ئاب وەردەگرن، کە بریتین لە ڕۆشنبیری و لاوان، کارەبا، ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، خویندنی باڵاو توژینەوەی زانستی، پێشمەرگە( دیوان، لیواکان)، یەکەی ٧٠ و ٨٠، ئەنجوومەنی ئاسایش و دەزگای ئاسایش، هێزی زێرەڤانی و فەرماندەی بەرگری فریاکەوتن، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دام و دەزگا نەوتیەکان، سەرۆکایەتی پەرلەمان، سەرۆکایەتی هەرێم، سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران. بە پێی خشتەکە سبەی کۆتا ڕۆژی دابەشکردنی مووچەی مانگی ٨ی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانە.
هاوڵاتی ئەمڕۆ دووشەممە، ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤، بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و خێرایى با لە نێوان ١٠ بۆ ٢٠ کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا. دەشڵێت، مەوداى بینین لە نێوان هەشت بۆ ١٠ کیلۆمەتر دەبێت. ئەوەشی خستۆتەڕوو، سبەى ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت. کەسناسی هەرێم ئاماژەی بەوەشداوە، بەپێى پێشبینییەکان ئەمڕۆ بەرزترین پلەى گەرما لە گەرمیان دەبێت، کە ٣٧ پلەیە و نزمترین پلەى گەرماش لە حاجى ئۆمەران دەبێت، کە ٢٤ پلە دەبێت.
هاوڵاتی ئەمڕۆ دووشەممە، ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤،عیماد جەمیل، سەرۆکی تیمی ڕاگەیاندنی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئاشکرایکرد، تاوەکو ئێستا 22 سکاڵا لەسەر بانگەشەى هەڵبژاردنەکان تۆمارکراوە و ژمارەیەکى زۆر سکاڵایان لە شارەکان پێگەیشتووە و دواى ئاگادارکردنەوەیان سەرپێچییەکان لابراون. سەرۆکی تیمی ڕاگەیاندنی کۆمیسیۆن، ئەوەشی خستۆتەڕوو، ژمارەیەک سکاڵایان لەبارەى گوتارى توندەوە پێگەیشتووە و داواش لەسەر جەم بەربژێر و لیستەکان دەکات، دووربکەونەوە لە بەکارهێنانى گوتارى توند و پابەندى ڕێنماییەکانى کۆمیسیۆن بن. باسیلەوەشکردووە، ئامادەکارییەکانى کۆمیسیۆن بۆ هەڵبژاردن بەردەوامە و دوو ڕۆژ بەر لە دەنگدانى تایبەت، 15 یاخود 16ی ئەم مانگە قوتابخانەکان لە وەزارەتى پەروەردە وەردەگرن بۆ دەنگدان. عیماد جەمیل، دەشڵێت، ئامادەکارییەکان لەڕووى لۆجستى، تەکنیکى و ڕاهێنانى کارمەندانەوە زۆر بەباشى بەڕێوەدەچن و هیچ گرفتێک دروستنەبووە. ئەمەش لە کاتێکدایە، کۆمیسیۆن بەهۆی سەرپێچیکردنی ڕێنماییەکانی بانگەشەی هەڵبژاردنەوە، 11 بەربژێری بەشێک لە حیزب و لایەنە سیاسییەکانی سزادا، کە زۆرینەیان سەر بە پارتی دیموکراتی کوردستانن.
بە پێی ئەو خشتەیەی وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردۆتەوە، ئەمڕۆ دووشەممە، ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤، ١٥ شوێن مووچەی مانگی ئاب وەردەگرن. کە هەریەکە لە کاروباری کۆمەڵاتی و کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان، دارایی و ئابووری، ناوخۆ، پەروەردە، تەندروستی، داد، ئەنجوومەنی دادوەری، ئەوقاف و کاروباری ئاینی، بازرگانی پیشەسازی، سامانە سروشتیەکان، گواستنەوە و گەیاندن، کشتوکاڵ و سەرچاوەی ئاو، شارەوانی و گەشتوگوزار و پلاندانان، مووچە وەردەگرن. هاوکات سبەی سێشەممە، کە کۆتا ڕۆژی دابەشکردنی مووچەی مانگی ئابی مووچەخۆرانی هەرێمە و ١٢ شوێن مووچە وەردەگرن.
هاوڵاتی بە پێی ئەو خشتەیەی وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردۆتەوە، سبەی دووشەممە، ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤، ١٥ شوێن مووچەی مانگی ئاب وەردەگرن. کە هەریەکە لە کاروباری کۆمەڵاتی و کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان، دارایی و ئابووری، ناوخۆ، پەروەردە، تەندروستی، داد، ئەنجوومەنی دادوەری، ئەوقاف و کاروباری ئاینی، بازرگانی پیشەسازی، سامانە سروشتیەکان، گواستنەوە و گەیاندن، کشتوکاڵ و سەرچاوەی ئاو، شارەوانی و گەشتوگوزار و پلاندانان، مووچە وەردەگرن. هاوکات ڕۆژی سێشەممە، کە کۆتا ڕۆژی دابەشکردنی مووچەی مانگی ئابی مووچەخۆرانی هەرێمە ١٢ شوێن مووچە وەردەگرن.
هاوڵاتی ئەمڕۆ یەکشەممە، ٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤، بە پێی خشتەی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان بڵاویکردۆتەوە، مووچەی دەستەی مافی مرۆڤ، دەستەی دەستپاکی، دەستەی وەبەرهێنان، دەستەی ژینگە، دەزگای مین، ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم، کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و دیوانی چاودێری دارایی دابەشدەکرێت. هاوکات پێشتر وەزارەتی دارایی ڕایگەیاندبوو کە تا ڕۆژی سێشەممە، مووچەی مانگی ئابی سەرجەم وەزارەتەکان دابەش دەکرێت. ئەمش لە کاتێکدایە، تا ئێستا کێشەی مووچەی مانگی ئەیلوولیش بە چارەسەرنەکراوی ماوەتەوە و بە وتەی ژمارەیەک پەرلەمانتار دەبێت لەم هەفتەیەدا مووچەی ئەو مانگەش بگاتە هەرێمی کوردستان.
هاوڵاتی وەزارەتی تەندرووستی غەزە، نوێترین ئاماری قوربانییەكانی بڵاو كردەوە، كە لە دەستپێكی شەڕەوە تا ئێستا٤١ هەزار و ٨٠٢ کەس كوژراون و ٩٦ هەزار و ٩١٠ کەس بریندار بوون، هەروەها، وەزارەتى تەندروستى لوبنان دەڵێت، بەهۆى هێرشەکانى ئیسرائیلەوە زیاتر لە هەزار کەس کوژراون. لە ڕاگەیاندراوەكەی وەزارەتی تەندرووستی غەزەدا هاتووە، بە هۆی بۆردوومانەكانی ئیسرائیلەوە تا ئێستا ٤١ هەزار و ٨٠٢ هاوڵاتیی لە غەزە كوژراون، هەروەها ژمارەی بریندارەكانیش گەیشتووەتە ٩٦ هەزار و ٩١٠كەس. ئاماژە بەوەش كراوە، بە هۆی شەڕ و پێكدادان و بۆردوومانەكانی سوپای ئیسرائیل، لە ماوەی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا ٢٣ كەس لە غەزە كوژراون. لە لایەكی دیكەشەوە، وەزارەتی تەندرووستیی لوبنان بڵاوی كردووەتەوە، ژمارەی كوژراوانی وڵاتەكەیان بەهۆی هێرشەكانی ئیسرائیلەوە گەیشتووەتە هەزار و٤٠٠ کەس و نزیکەی ٧ هەزار و ٥٠٠ کەسی دیکەش بریندار بوون و زیاتر لە ملیۆنێک کەسیش ئاوارە بوون. لە بەرەبەیانی ٧ـی مانگی تشرینی یەكەمی ساڵی ڕابردووەوە چەكدارانی حەماس لە ڕێگەی هەزاران مووشەكەوە هێرشیان كردە سەر ئیسرائیل، دواتر ئیسرائیل هێرشی پێچەوانەی بۆ كەرتی غەزە دەستیپێكرد، لە ئەنجامدا بە هەزاران كەس بوونە قوربانیی و ئاوارە بوون، تا ئێستاش شەڕ و پێكدادانی نێوان چەكدارانی حەماس و سوپای ئیسرائیل بەردەوامە. هاوکات، ماوەی سێ هەفتەیە ئیسرائیل بە چڕی بۆردومانی لوبنان دەکات و هێرشەکانی بۆ سەر موڵگەکانی حزبوڵای لوبنانی بەردەوامی هەیە.
هاوڵاتی سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند: هەفتەی ڕابردوو لە سەرەتای ئۆپراسیۆنی زەمینییانەوە لە لوبنان نزیکەی ٢٥٠ چەکداری حیزبوڵایان کوشتووە کە ٢١ کەسیان سەرکردەی حیزبوڵا بوون. سوپای ئیسرائیل لەڕاگەیەندراوەکەیدا ئاماژەی بەوەشکردوە، "زیاتر لە دوو هەزار ئامانجی سەربازیی حیزبوڵا هێرشی کراوەتەسەر کە خۆی لە باڵەخانەی سەربازی و کۆگای چەک و سەکۆ موشەکییەکانی حیزبوڵای گرتووەتەوە". لەلایەکی دیکەوە، حیزبوڵای لوبنان ڕایگەیاندووە، تۆپخانەکانیان هێزێکی ئیسرائیلی لە ناوچەیەکی سنووریی لە باشووری لوبنان کردووەتە ئامانج، کە لە هەوڵی پێشڕەویدا بوون ئەوەش لە چوارچێوەی ئەو ئۆپراسیۆنە زەمینییەدا دێت کە لە سەرەتای هەفتەی ڕابردووەوە سوپای ئیسرائیل لە لوبنان دەستیپێکردووە.
هاوڵاتی ئهمڕۆ شهممه ٥ـی ئۆكتۆبهری ٢٠٢٤، میدیا عێراقییەکان بڵاویان كردهوه، كه له سنووری پارێزگای ئهنبار بهرپرسێكی حكوومی و سێ له ئهندامانی خێزانهكهی كوژران. ڕووداوەکە له ناحیهی بهغدادی له رۆژئاوای ئهنبار، ڕوویداوە، کە بهڕێوهبهری وێستگهی كارهبای رومادی و سێ له ئهندامانی خێزانهكهی لهنێو ماڵهكهی خۆیاندا كوژران. شایەتحالەکان ئاماژەیان بەوەکردوە، کە ژمارهیهك چهكداری نهناسراو، ههڵیانكوتاوهته سهر ماڵی ئهو بهرپرسه حكوومییه و به دهستڕێژی گولـله (فیراس ئهلعوبهیدی) بهڕێوهبهری وێستگهی كارهبای رومادی و سێ له ئهندامانی خێزانهكهی كوژران و لێكۆڵینهوه له ڕووداوهكه دهستی پێكرد.